په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١٤

راگەیەندراوی فیدراسیۆن و ئۆڕتە

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی).
 


دوای تیرۆرکردنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی کوردی باشوری کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو لەسایەی دەسەڵاتی کوردیدا، پێنچشەممە ٥\١٢\٢٠١٤ دوای کاتژمێر نۆی شەو ڕۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) لە گەڕەکی سەرکەوتنی شاری کەلار لەباوەشی دایکی تیرۆرکرا.


تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ، بڕوانەبوونی دەسەڵاتدارانی کوردی بە پرەنسیپە دیموکراتیەکان و ئاستی لاوازی سیستەمی داد و نەبوونی دادوەری لەهەرێمی کوردستان دەسەلمێنێ . تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ، تیرۆرکردنی ووشە و بیروڕای ئازاد و لێسەندنەوەی ژیانە . ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ئەوەی گەندەڵیەکان و گەندەڵکاران ئاشکرادەکەن و ڕێگری لەتاڵانکردنی سامانی نیشتمانی دەکەن و بەرگری لەمافی هاووڵاتیان دەکەن، لەلایەن گەندەڵکارە چەک بەدەستە مشەخۆرەکانی دەسەڵات تیرۆر دەکرێن.


دوای ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) یەکێک لەوکەسانەی دەستیان بە خوێنی کاوە سورە لەلایەن دادگاوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە ، بەڵام تائێستاش بڕیاردەر و پلاندەنەری ڕاستەقینەی پشت تاوانەکە دادگایی نەکراوە..


ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان - ئۆڕتە و فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لەیەکەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (کاوە گەرمیانی) دا ، دووبارە تاوانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و هاو پیشەکانی ناوبراو ڕادەگەیەنین ، وە داوا دەکەین:


* دۆزینەوەی بڕیاردەر و پلاندەنەری سەرەکی پشت تاوانەکە و ئەنجامدەرانی و دادگایکردن و سزادانیان.
* پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو کۆتایی هێنانی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر ، چیتر ڕۆڵی تەماشاکەر نەبینن.
 


رێکخراو نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان - ئۆڕتە
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

٥\١٢\٢٠١٤

 

________________________________________________

بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی) لێرە کرتە بکە:

http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک