![]()
|
راگه‌یه‌نراوی ژماره(3)
كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد - كوردستانی باشوور.
راگه‌یانراوی ژماره(3) كۆنفرانسی‌رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر دوایین بارۆدوخی مانگرتوانی كوردی ناو به‌ندیخانه‌كانییران. كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیكورد – باشووری كوردستان.
ماوه‌ی 16 رۆژه، كه‌زیاتر له130 زیندانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد كه‌زۆربه‌یان چالاكانی بواره‌كانیمافی مرۆڤ، ناسنامه‌ی نه‌ته‌ویی و راگه‌یاندنن. دوابه‌دوای به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی هه‌رچیزیاتری ئازادییه‌گشتی و مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تارانه‌وه‌له‌پرۆسه‌ی ره‌شبگیر دا ده‌ستگیر كران و دواترله‌پرۆسه‌یه‌كی ناداپه‌روه‌رانه‌دا دادگایی كرانبه‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌میانه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌یاندا نه‌ده‌سته‌ی داوه‌ری و نه‌كپارێزه‌ره‌كانیان ئاماده‌نه‌بوون . بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕێن له‌هه‌مبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ناره‌وایسیسته‌می ئێران و سه‌پاندنی سزای قوورس به‌تایبه‌تی سزای له‌سێداره‌دان بۆ 7 كه‌س له‌چالاكانی مه‌ده‌نی و نادیاری چاره‌نووسی به‌شێكیزۆر له‌زیندانییه‌سیاسییه‌كانی كورد له‌به‌ندیخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران و كوردستان به‌تایبه‌تی له‌شاره‌كانی تاران،كه‌ره‌ج، كرماشان، سنه، سه‌قز، مه‌هاباد و ورمێ مانیان له‌خواردن گرتووه‌له‌پێناوكۆمه‌ڵێك داخوازی كه‌بریتین له:
1- دانپیانانی حكوومه‌تیئێران به‌شوناسی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌و به‌ندییانه‌و گرتنه‌به‌ری هه‌ڵسوكه‌وتێكیمرۆڤدۆستانه‌له‌گه‌ڵیان 2- پێداچوونه‌وه‌به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و زیندانییانه‌و راگرتنی به‌په‌له‌ی به‌ڕێوه‌چوونیحوكمی سێداره‌ی سه‌رجه‌م زیندانییه‌سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كان 3- كۆتایی هێنان به‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاردان و هه‌ڵسوكه‌وتی دژه‌مروڤانه‌له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كان 4- كۆتایی به‌هه‌ڵاواردنیزیندانیی سیاسی و مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌یان بمه‌نفا كۆتایی پێبێ و بارودۆخیزیندان باش بكرێ. 5- زیندانه‌كانی سه‌رانسه‌ریئێران به‌بێ هیچ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌یه‌ك بخرێنه‌ژێر چاوه‌دێریی رێكخراوه‌كانی مافی‌مرۆڤی ناوخۆ و ده‌ره‌كی 6- ده‌زگای دادوه‌رییكۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی بنه‌ماكا سه‌لماوه‌كانی مافی مرۆڤ چاكسازییبنه‌ڕه‌تی تێدا بكرێ.
كۆمیته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنیبه‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد به‌پشتیوانی 17 رێكخراوی مه‌ده‌نی له‌ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،باشووری كوردستان، وڵاتانی ئه‌وروپی (نۆروێژ، سۆیید، هۆڵه‌ندا، سویسرا، به‌لژیكا، دانیمارك،به‌ریتانیا، ...هتد) به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیله‌و مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد و رێكخستنی ناره‌زایه‌تیه‌كان چالاكیده‌نوێنێ. هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمیته‌یه‌توانیوێتی له‌شاره‌كانی سنه‌و مه‌هاباد وڵ‌اتانیسوید و نۆروێژ كۆمه‌لێك چالاكی رێك بخات .
ئێمه‌وێرای دووپات كردنه‌وه‌ی پشتیوانی خۆمان له‌داخوازییه‌كانیمانگرتوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد داوا له‌هه‌موو میلله‌تی كورد و رێكخراوده‌كانیمافی مرۆڤ و هێزی كه‌سایه‌تیه‌ئازاده‌كان ده‌كه‌ین كه‌ده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌به‌رز بكه‌نه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی UN و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تیتا رۆلی خۆی ببینێ بۆ پاراستنی میله‌تی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و راگرتنی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ئێران.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌كه‌كه‌س له‌و مانگرتوانه‌گیانیان له‌مه‌ترسی دایه‌به‌برێوه‌بردنی حوكمی له‌سێداره‌دانیان.هیوادارین كه‌كه‌سانی ئازاد و رێكخراوه‌كانیمافی مرۆڤ پشتگیری داخوازییه‌ره‌وایه‌كانی مانگرتوان بكه‌ن تاوه‌كوو رێگه‌له‌سێداره‌دانی ئه‌م چالاك وانه‌سڤیلانه‌بگرن، به‌رێوه‌چوونی ئه‌م حوكمانه‌پێشێل كردنێكی ترسناكی مافی مرۆڤه.
بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌زیندانییه‌سیاسییه‌كانی كورد ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دژ به‌ئه‌نفال و ژینۆسایدی گه‌لی كوردچاك گروپی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری كوردستان ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می كوردستان رایه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد كانوونی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی ئێران رێكخراوی خوێندكارانی ئازادی كوردستان (خاك) چالاكانی سه‌ربه‌خۆی ژنان و خوێندكارانی كورد كه‌مپه‌ینی سه‌رانسه‌ریی خوێندكارانی زیندانیی كورد كه‌مپه‌ینی ئازادیی هانا عه‌بدی و رووناكی سه‌فارزاده‌وزێنه‌ب بایه‌زیدی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له‌مافی مرۆڤ و دێموكراسی له‌ئێران ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌زیندانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی له‌مافی مرۆڤی كورد له‌ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه‌ی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌ره‌نسا كۆمیته‌ی دژایه‌تیی كردنی سانسۆر له‌ئێران دا، ناوه‌ندی ژنانی كورد له‌ئه‌ڵمانیا – كۆڵن ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی مه‌ده‌نیی ئیلام و كرماشان له‌ده‌ره‌وه‌یوڵات بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیكی یارسان رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌سوریه(ماف) حیزبی شیوعی كوردستان كۆمیته‌ی خوێندكارانی حیزبی دیموكرلتی كوردستانی ئێران حیزبی دیموكرلتی كوردستان پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان پارتی ژیانی ئازادی كوردستان یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دیموكراتی كوردستانی ئێران یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌ی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سازمانی خه‌باتی كوردستان پارتی سۆسیالیستس كوردستانی باكور كۆ میته‌ی پشتیوانی له‌مانگرتنی زیندانییه‌سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانیكورد له‌باشووری كوردستان
|