٧\١\٢٠١١
راپه‌ڕین
دووباره نابێته‌وه، سوتاو
جارێکی‌تر ناسوتێته‌وه.*
سه‌عید عارف باپیر
پاش هه‌موو ناره‌زایی و خۆ پیشاندانێکی پچر پچر دژی بار‌و دۆخی نه‌خوازراوی
چین و توێژه جه‌ماوه‌ریه‌کان ، له هه‌موو بار‌و زروفێک دا ، پرسیارێک
دێت .
بۆچی ڕاپه‌ڕینی فراوان و سه‌رتاسه‌ری به‌ری دوره ؟
وه‌ڵامگه‌لێکی زۆر هه‌یه .
گرنگ تر ئه‌وه‌یه ؛ چۆن بۆ نزیکه‌ی بیست ساڵ ده‌چێت به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینێک
، له جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌دزرێته‌وه ؟
باشترێک وایه چیرۆکی ئه‌سپی سه‌رکێشی ڕاپه‌ڕین بگێڕینه‌وه ، چۆن له
ئازادی و ڕه‌هایی خۆیه‌وه لێغاو کرایه‌وه و دوباره گه‌ڕێنرایه‌وه
بۆ سه‌ر ئاخوڕی ده‌سته‌مۆیی جارانی .
چیرۆکی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 وابوو ، دوای پیرۆزی سه‌رکه‌وتن ، جه‌ماوه‌ر
خۆی سه‌رکرده یاخیه تۆزاویه‌کانی کرده‌وه به سه‌روه‌سێتی خۆی ، ئه‌و
سه‌رکردانه‌ش ، بۆ ملشکاندنی یه‌کتری و ده‌وری خۆ قه‌ره‌باڵغ کردن ؛ ده‌ستیان
هێنایه‌وه به‌سه‌ر ناپاک و خۆفرۆش و تاوانباره زۆر‌و زه‌به‌نده هه‌تیو
که‌وتوه‌کانی ڕژێمی لێخراو ، فرمێسکی بێ په‌رستاریان بۆ سڕینه‌وه .
دوای له سواری گلانیان ، سواری ئه‌سپی شۆڕ‌شیان کردنه‌وه و جه‌ماوه‌ریش
هه‌ر به‌پیاده‌یییه‌که‌ی جارانی خۆی مایه‌وه و دیسان که‌وته‌وه دواوه
.
پێش له‌ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991دا ؛ لایه‌نێکی شۆڕش له هه‌ره‌سی پێشوی
1975ه‌وه ؛ نزیکه‌ی پانزه‌ساڵ بو له جه‌ماوه‌ر دابڕا بوو . که‌مپ
نشینی نزیک پایته‌خت و مه‌رزه‌بانی ووڵاتی دراوسێی ڕۆژهه‌ڵات بوو .
لایه‌نه‌که‌ی تری شۆڕش ، نزیکه‌ی پانزه‌ساڵ بو له‌دژی لایه‌نه‌کانی
هاوخه‌باتی ، خه‌ریکی پاوه‌نگیری و براکوژی و پاکسازی گۆڕه‌پانی
کوردستان بوو ، له‌و شوێنانه‌ی پێی ده‌وترا ( ناوچه ڕزگار کراوه‌کان) .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین ، لایه‌نه لێدرواوه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانیش ، هێنده
بچوک و په‌ژمورده بوبون ، وه‌کو ماسی گۆمه بچوکه‌کانی شاخ ، چی تر له
مه‌له‌وانی ده‌ریاچه‌ی شاردا ،کارامه‌و لێزانیان نه‌مابوو ، له دوی
سایه‌و نوایه‌ک ده‌گه‌ڕان بۆ پشودان و نه‌فه‌س وه‌رگرتنه‌وه .
هه‌ندێکیان به‌رگه‌یان نه‌گرتوو توانه‌وه ، هه‌نده‌که‌ی تریشیان که‌س
به خیلی به‌مانه‌وه‌یان نابات ،له‌باشترین باردا ، بون به ژێماڵه‌و
پارسه‌نگی دوو لایه‌نه گه‌وره‌که.
پاش ڕاپه‌ڕین ، ئه‌و دو لایه‌نه ، دو که‌له‌سه‌ری به‌ران بون ، له‌مه‌نجه‌لی
نیشتمان دا جێگه‌یان نه‌ده‌بووه‌وه .
هه‌رله‌زوودا و ، له‌دوساڵی به‌رایی دا، وه‌کو سێ‌و ، نیشتمانیان قاش
کرده‌وه بۆ پشکی خۆیان ، هه‌رچی هه‌بوو دوبه‌شیان کرد بۆخۆیان ، ئه‌وه‌ی
له شاخ و له‌سه‌ر سنوره‌کان بۆیان نه‌کرا به‌یه‌کتری بکه‌ن ؛ له شاره‌کان
به‌یه‌کتریان کرده‌وه ، ئه‌و که‌ڵبانه‌ی له‌ناو وڵاتی دراوسێ و
تاراوگه‌دا ڕییان پێ نه‌ده‌درا له‌یه‌کتری گیربکه‌ن ، له نیشتمان دا
گه‌یاندیانه سه‌ر ئێسکی یه‌کتری .
سه ر‌خانو بنخانی ووڵاتیان ئاودیوکردو ئێسقانی ناو گۆڕی نیشتمانیشیان
فرۆشت به ده‌وڵه‌تانی دراوسێ .
بۆ سامان و بۆ سنوری درۆزنه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌ویان. له‌شکرو ده‌سه‌ڵاتێکی
دوژمنی دراوسێ وناوخۆ نه‌ما په‌لکیشی نه‌که‌ن بۆ سه‌ر یه‌کتری .
نیشتمان بو به کۆلۆزیۆمێک ، جه‌ماوه‌ر له حه‌په‌ساوی دا به ده‌می
داپچراوه‌وه ، سه‌یری زۆره‌بانی کوشنده‌ی ئه‌م دوو گلادیاتۆره‌ی ده‌کرد.
نه‌یده‌زانی بۆ وا به‌یه‌ک ده‌که‌ن ، نه‌یده‌زانی چۆن براکان
پێکبهێنێته‌وه و چۆن یه‌کیان بخاته‌وه .
که‌چی دوای دنیا گۆڕانی به‌هاری 2003 ، نه‌مانی بیانوی شه‌ڕ وپاش نه‌مانی
بازاڕی ده‌سکێشی ناحه‌زی کرنی جارانیان و په‌یدا بونی ئاغای نوێی پشتی
ده‌ریاکان ، بۆ ده‌سکه‌لایی نوێ ، خۆیان چون پایته‌ختی دوژمی ته‌قلیدی‌و
ساختمانی ده‌وڵه‌تی سته‌مگه‌ری چه‌ند ساڵه‌یان ، به هاوشانی و په‌رۆشی
دڵه‌وه بنیات نایه‌وه .
به‌جۆرێک له پێشبڕکێدان بۆ بنیات نانه‌وه‌ی به‌غدای سته‌می ڕابوردو ،
به به‌غدایه‌کی تری ڕاسپارده ؛ جه‌ماوه‌ری کوردی ده‌می داده‌پچڕێت له‌م
گۆڕانه سه‌یره!
دو لایه‌نی شۆڕش و دوو دژبانی خوێنه‌خۆری یه‌کتری . جه‌ماوه‌ر ێک خه‌ونی
ده‌دی به ئاشت بونه‌وه و خۆشبونه‌وه‌یان ، زوترێک خه‌یاڵی په‌مه‌یی
به که‌ڕنه‌فاڵی ده‌ست له‌ملانێ کردنیانه‌وه ده‌گێرا .
وه‌لێ ڕۆژێک ئه‌وان ئاشت بونه‌وه و جوته یان گرته‌وه ؛ که سێک نه‌مابوو
چه‌پڵه‌یکیش بۆ ئه‌و بۆنه‌یه لێ بدات ؛ یان زیاتر به‌گومان بون له
ئاشتی و ڕیک که‌وتنه نوێ یه‌که‌یان به‌ناوی ( ڕێکه‌وتنی ستراتیژی) ،
مه‌گه‌ر ئه‌وان دوبرانین و دو ده‌وڵه‌تی جیاوازن .
پاش چاو گوێ ڕوانی سێ ساڵی ، له بۆنه‌ی سه‌یرو به‌سه‌ر چودا به‌نده‌کانی
ئاشکرا ده‌که‌ن .
وه‌کو میوه‌ی وه‌رز بردوو ، هیچ تامێکی کامگرتوی تیا نه‌مابوو .
چونکه چی تر له‌سایه‌ی ئه‌و ڕیک که و‌تنه‌دا شوڕش گێڕی دوێنی ، له‌سه‌ر
خوانی نیشتمان ؛ یان ده‌رکران و له‌بیرکران ، یان هاوسفره‌ی ناپاک و
خۆفرۆشان بون ، برسی برسی تر کرا ، تێریش قه‌ڵه‌وتر کرا.
وشه‌یه‌ک نه‌مایه‌وه بۆ ناونانی ڕوڕه‌شی ، زاراویه‌ک نه‌ما بۆ
ناساندنی ناپاکی و نیشتمان فرۆشی .
(چه‌ندت هه‌یه ئه‌وه‌نده پیاوی!!) .
چۆن و ، له‌کوێت هێناوه ؟
پرسیارێکه؛ کاتی به‌سه‌ر چووه!!
گیرفان پڕ کردن جێی به‌هه‌مو مۆراڵ وئه‌خلاقێک چۆڵ کرد .
ئێستا سامان و ده‌سه‌ڵات هه‌مویانی کرده‌وه به‌عێراقیه‌ک ، مه‌گه‌ر ته‌نها
سه‌رکرده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بزانن ، چۆن ئه‌و پێناسه عێراقیه
گشتگیر بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌مواندا !!
شه‌ڕ زاکیره وێران ده‌کات و کورتی ده‌کاته‌وه بۆ ته‌نها دوو بابه‌ت :
( سه‌که‌وتن) و (دۆڕاندن) .
سه‌رکرده‌ی سیاسیه‌کانی کورد، زه‌ینی مرۆڤی خۆی شێواندووه ، به شه‌ڕ
وئاشتیه سه‌مه‌ره‌کانی .
له سۆنگه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆوه زاکیره‌ی مرۆڤی کورد شۆراوه‌ته‌وه
له مێژوی ڕاسته‌قینه‌و ره‌نگاوره‌نگی مرۆڤیانه .
له‌ئاشتی یه گوماناویه‌کانیشیان دا ، زه‌ینی مرۆڤی کوردیان شێواندووه
.
زه‌ینی کورد کراوه به‌زه‌ینی باڵنده‌ی سوڕ سوڕه ، به‌یانیان هێلانه‌ده‌کات
ئێواران هێلانه‌که‌ی نادۆزێته‌وه .
سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عیراقی ئێستا به کۆمه‌کی سه‌رکرده کوردیه‌کان
، به‌جۆرێک مرۆڤی خۆی توشی دڵه‌ڕاوکی کردوه . یاری پێ ده‌که‌ن له‌نێوان
دو عێراق دا .
عێراقێکی ڕابوردوو که هه‌موو بزوتنه‌وه‌ی کورد خه‌باتی ڕوخاندنی ده‌کرد.
عێراقێکی ئه‌مڕۆ که سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد ، پشکی سه‌ره‌کی له‌بنیات
نانه‌وه‌ی دا گێڕا و خه‌می وێرانیه‌که‌ی ده‌خوات .
له و‌ێدا سیاسی کورد وه‌کو کڵاونێک یاری به هه‌ستی جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌کات
به دو وێنه ی عێراقی کۆن و ئێستا ، به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی خواستی
خۆی جه‌ماوه‌ری کوردی هه‌لده‌سوڕێنێت به یاری کردن به‌دو وێنه
عێراقیه‌که .
جارێک جه‌ماوه‌ری خۆی پێ ده‌ترسێنێت به‌پیشاندانی وێنه‌ی عێراقه کۆنه‌که‌و
، جارێکی تر به‌پیشاندانی عێراقێکی تر که ده‌بێت ببێته ماڵ و هێلانه‌ی
سه‌ره‌کی و قوڵایی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم .
له‌بارێکی وادا مرۆڤی کورد توشی ناڕونی ئامانج و وونکردنی نیشانه ده‌بێت
له ساختمانی ده‌وڵه‌ت دا ، هه‌ستێکی ( شیزۆفرینی) له‌ناخدا ده‌ڕوێنێت
، که ده‌کرێت به( وه‌همی ده‌وڵه‌ت ) ناوی بنێین .
له هه‌ردو باردا قوڵایی یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی دروست ده‌کات ،به‌جۆرێک
له هه‌ولێره‌وه درێژی ده‌کاته‌وه بۆ به‌غدا .
باسی هه‌ولێر وه‌کو ده‌وڵه‌ت ده‌کات و له‌هه‌مان کاتیش دا باسی به‌غدا
ده‌کات وه‌کو ده‌وڵه‌تی عێراقی مه‌رجه‌ع .
ده‌سه‌ڵاتداری کوردی گه‌مه‌یه‌ک به (وه‌همی ده‌وڵه‌ت)ده‌کات . له سه‌ر
بنخانێک له وێرانه‌ی یاداوه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ‌و ،وه‌رزه به‌سه‌ر چوه‌کانی
ئاشتی دا و گفت‌و گۆ زڕه‌کان و بنیات نانه‌وه‌ی عێراقی ئێستا ، ئه‌تمۆسفیرێکی
نامه‌عقولی و نه‌هێلیستانه فه‌راهه‌م ده‌کات، که‌س نه‌توانێت موتڵه‌قێکی
ئه‌خلاقی تیا ده‌سنیشان بکات . ئه‌و ناڕونیه جۆرێک زامنی بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی
تاکڕه‌و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
نهێنی بی منه‌تی و خه‌مساردیان له توره‌یی جه‌ماوه‌ر ، زامنکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی
تراویلکه‌یی یه .
له بارێکی وادا ،خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی و گازنده‌یه‌ک لێره‌و له‌وێ
ڕوده‌دات ، به‌ڵام له‌م بازاڕه‌شێواوه‌دا هیچ پۆنگ خواردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره
کۆناکرێته‌وه بکاته ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره .
جه‌ماوه‌رێک خۆی خۆڵی کردووه به‌سه‌ری خۆی دا ، گیانی سه‌رتاسه‌ری
ڕاپه‌ڕینیان تیا شێواوه ، ده‌وڵه‌ت وێنه‌یه‌کی تراویلکه‌یی و تێکه‌ڵه
له وه‌هم و ڕاستی ؛ ڕاپه‌ڕین به‌رامبه‌ر به وه‌هم ناکرێت ، چونکه به‌راپه‌ڕینی
ئه‌وان هیچ ده‌وڵه‌تێکی به‌رجه‌سته ناڕوخێت ، ئه‌گه‌ر سته‌مگه‌ریش بێت
!!
سه‌ره‌نجامگیری جه‌ماوه‌ر به‌و جۆره‌ی لێ دێت :
{ ڕاپه‌ڕین ؛ هیچ ده‌وڵه‌تێکی سته‌مگه‌ری به ته‌واوه‌تی پێ
له‌ناوناچێت،
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ڕاسته‌قینه‌ی له‌به‌رده‌مدا نیه تا بیڕوخێنێت،
که‌س ئاره‌زوی ڕاپه‌ڕینی نیه ، له ده‌وڵه‌تی وه‌هم }.
____________________________________
*
سه‌رنج: (سوتاو
جارێکی تر ناسوتێته‌وه)، به
روخسه‌ت وه‌رگرتن له گیانی شاعیری ڕوس ــ
یه‌سنین ــ ئه‌و بۆ( ئه‌ڤین) و خۆشه‌ویستی به‌واتایه‌کی ده‌ڵێت :
ئه‌ڤیندار جارێکی تر ئه‌ڤینی نابێته‌وه
سوتاو جارێکی تر ناسوتێته‌وه....
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|