په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٣

راپرسی دوای ٢٥ ساڵ لە کیمیابارانی ھەڵەبجە..

ھاوڵاتیانی ئەو شارە چۆن بیر دەکەنەوە؟
 


وەک دەسپێشخەریەکی نوێ بۆ یادی پڕ ناسۆری ٢٥ ساڵەی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ، بەگرنگمان زانی ڕاپرسیەک لەناو سەرجەم چین و توێژەکانی ئەو شارەدا ئەنجام بدەین و لەم ڕێگەیەوە دەرفەتێک بدرێت بە ھاوڵاتیان بۆچونی خۆیان لەبارەی چەندین پرس و بابەتی گرنگی خزمەتگوزاری و ژیاری ڕابوردوو داھاتویانەوە بخەنە ڕوو ، وە ھەوڵیش دراوە ئاراستەی پرسیارەکان بەجۆرێک لە جۆرەکان ھەڵسەنگاندنێک بێت بۆ ئەدای دەزگا پەیوەندیدارەکان و لایەنە فەرمی و نافەرمیەکان لە دەستەبەرکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەدا.


وەک ڕادیۆی دەنگی نوێ و ھاوکارانمان لە ڕێکخراوی سپی بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکان و تیمێکی خۆبەخشی شاری ھەڵەبجەوە کە ئەم کارەیان لەگەڵ ئەنجام داوین تەنھا مەبەستمان بوە لەڕێگەی ئەم ڕاپرسیەوە ڕۆڵێکمان ھەبێت لە گەیاندنی دەنگ و داخوازیەکانی ھاونیشتمانیانمان لەم شارە خۆشەویستە وەک مافێکی سەرەتایی خۆیان بەتایبەتیش دوای ئەو تاوانە گەورەیەی بەرانبەریان ئەنجامدراوە ، ئەمە چ جای ئەوەی ھەموو ھاوڵاتیەک شایەنی خزمەتگوزاریە لە ھەر جێ و شوێنێکی دیکەدا بێت .


داواکارین کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارە فەرمی و نافەرمیەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە راستەوخۆ ئاماژەیان پێدراوە ئەم ڕاپرسیە بە ھەند وەربگرن و کار لەسەر دەرئەنجامەکانی بکەن بۆ سوودی گشتی و ھیوادارین ھیچ خوێندنەوەیەکی تەسک بۆ ئەم ڕاپرسیە ئەنجام نەکرێت و بەرژەوەندی گشتی لەپێش ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکەوە دانرێت.

ڕادیۆی دەنگی نوێ
ڕێکخراوی سپی بۆ ناوچە کیمیابارانکراوەکان
کۆمەڵێک خۆبەخش و ھاوڵاتی شاری ھەڵەبجە
٦-٣-٢٠١٣

ناساندن : راپرسییەکە لە٢٥٠٠ فۆرم پێکھاتبوو کە لە لایەن تیمێکی خۆبەخشی شاری ھەڵەبجەوە ئەنجامدرا ، فۆرمی راپرسییەکە لە ١٣ پرسیاری سەرەکیو ٤٥ پرسیاری لاوەکی پێکھاتبوو کۆی گشتی پرسیارەکان ٥٨ پرسیاربوون کە ئاراستەی ھاوڵاتیان کراوە. ئەم پرۆژەیە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن یەکەی ئیداری ناوچەکەوە لە ٢٠/١٢دا دەستی پێکردو لە ٢٥/٢دا کۆتایی ھات ، لەسەرەتادا ڕامانگەیاند کە ٥٠٠٠ فۆرم پڕ ئەکرێتەوە وەک سومبولێک بۆ شەھیدانی کیمیابارنی ھەڵەبجە بەڵام بەداوای لێبوردنەوە بەھۆی قەبارەی فۆرمەکان نەتوانرا کۆی فۆرمەکان پڕ بکرێتەوە .

ئامانجی راپرسییەکە :
١- دواندنی خەڵکی شارەکە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆو بەبێ ھیچ سانسۆرێک بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان سەبارەت بە گرنگترین ئەو پرسانەی کە پەیوەندیان بە دۆزی ھەڵەبجەو خودی تاوانەکەو ئەو شوێنەوارانەی کە جێی ھێشتوونو ئەو کارانەی کە کراونو ئەو کەموکورتیو کەمتەرخەمیانەی لەو بوارەدا ھەبووە
٢- زانینی ئاستی رازیبوونی ھاوڵاتیان لە خزمەنگوزارییەکان.
٣- بەشداریپێکردنی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجە لە چۆنێتی یادکردنەوەی ھەڵەبجەدا.

گرفتەکان
ھەر کارێک ئەنجامبدرێت بێ کەموکورتیو گرفت نابێت ئەم کارەی ئێمەش چەند گرفتێکی ڕووبەڕو بویەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن :
١- زۆری پرسیارەکانو گەورەیی قەبارەی فۆڕمەکە کە کاتێکی زۆری دەویست پڕبکرێتەوە . ئەوەش پەیوەندی بە گشتگیری ئەوزانیاریانەوە ھەیە کە فۆڕمەکە لەخۆی گرتووەو ناکرێت فەرامۆشبکرێت بەتایبەت کە ئەمە یەکەمین ڕاپرسیە بەم شێوازە ئەنجامبدرێت .
٢- کەمی کاتی ئەنجامدانی ڕاپرسیەکە کە بەھەموو کاتەکەوەو تا ئەمڕۆ کە ڕاپرسیەکە ڕادەگەیەنرێت کەمترە لە ٧٥ ڕۆژ کە ئەمەش کاتێکە زۆر کەمە بۆ ڕاپرسیەکی لەم شێوازە کە دەبێت ماوەکەی لە ٤ مانگ کەمتر نەبێت .
٣- بە ھۆی کەمبونەوەی ئەو متمانەیەی کە دروست بووە لە نێوان حکومەتو ڕێکخراوەکاندا بەجۆرێک ھەندێک خەڵک متمانەی بە ھیچ جۆرە چالاکیەک نەماوە زۆرێک لە ھاوڵاتیان ئامادەنەبوون فۆڕمەکە بخوێننەوەو پڕیبکەنەوە ، کە ئەمەش پەیوەندی بە ھۆشیاریەوە ھەیە .
٤- سەرقاڵی ئەندامانی تیمەکە بە کاری تایبەتی خۆیانەوە ، ئەمەش مایەی شانازیە بۆیان لەپاڵ سەرقاڵیەکەیاندا بەگیانی بەرپرسیارێتیەوە ئەم ئەرکە گرنگەیان لە ئەستۆ گرت کە بەھۆی دڵسۆزیەکەیانەوە نەبوایە ئەم کارە بەم شێوازەی ئێستا بە ئەنجام نەدەگەیشت .

ناوی بەشداربوان :
١- دلاوەر حیدەر
٢- قیێر رحمن
٣- ڕەنگین سلام
٤- سارا سلام
٥- ھیرۆ وەکیل
٦- ئامانج کەمال
٧- رابەر حیدەر
٨- ئاراس نەوزاد
٩- دیلان شاوەیس
١٠- زکریا حمە سعید
١١- کۆساڵان ابوبکر
١٢- دلاوەر بامۆکی
١٣- جمال عبدالقادر
١٤- پێشڕەو محمد

ناوی بەشداربوان لە تۆمار کردنی فۆرمەکان :

١- ھێرۆ وەکیل
٢- سارا سەلام
٣- ئامانج کەمال
٤- ئەمیرە فتاح
٥- چنور کەریم
٦- ھێرۆ محمد
٧- کەوسەر خالید
٨- کۆساڵان ابوبکر
٩- قیێر رحمن

" دانا جمیل " جیاکردنەوەی ڕێژەی کۆتایی ڕاپرسییەکە .

دەرئەنجامەکان
بەشی یەکەم: دیمۆگرافی
بەشداری رەگەزی:
سەبارەت بە بەشداربوانی راپرسییەکە لەسەر ئاستی رەگەزی نێرو مێ لە کۆی ٢٥٠٠ بەشداربوو ١٣٥٩یان لە رەگەزی نێرنو ھەروەھا ١١١٨
بەشداربویش لە رەگەزی مێینەنو ٢٣ بەشداربویش ئاماژەیان بە رەگەز نەکردووە.
واتا بە رێژەی ٥٤.٣٦٪ نێرو بە رێژەی ٤٤,٧٢٪ مێو بە رێژەی ٠,٩٢٪ نەزانراو کۆی بەشداربوانی راپرسییەکە پێکدەھێنن.

تەمەنی بەشداربوان:
١٧٨ لە تەمەنی ١٢ بۆ ١٨ ساڵ بەشداریکردووە کە دەگاتە رێژەی ٦.٧٢٪
٤١٤ بەشداربوو تەمەنیان لە ١٨ بۆ ٢٥ ساڵیدایە کە دەکاتە رێژەی ١٦.٥٦٪
٣٤٥ بەشداربوو تەمەنیان لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵیدایە کە دەکاتە رێژەی ١٣.٨٪
٢١٣ لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵیدان کە دەکاتە رێژەی ٨.٥٢٪
١٥٨ بەشداربوو تەمەنیان لەنێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵیدایە کە دەکاتە رێژەی ٦.٣٢٪
٢٣٠ بەشداربوو لە سەرو ٤٠ ساڵییەوەن کە دەکاتە رێژەی ٩.٢٪
٩٦٢ بەشداربوو تەمەنیان دیاری نەکردووە کە دەکاتە رێژەی ٣٨.٤٨٪

ئاستی خوێندن:
باکگراوندی خوێندنی بەشداربوان بەشێوەیەکی گشتی لە ھەموو ئاستەکاندا بەشداربوون بە جۆرێک کە ٦٢ بەشداربوویان نەخوێندەوارنو ٨٢ تەنھا دەتوانن بخوێننەوەو ٦٧یان دەتوانن خوێندنەوەو بنوسنو ٢٨٢ بەشداربویان سەرەتاییان تەواوکردووەو٣٦٣ لە ئاستی ناوەندیدانو ٤٦٣ ئامادەییو ٥٥٧ پەیمانگو ٥١٥ زانکۆو
٣٩ ماستەر و ٣ دکتۆرا و ٦٧ بەشداربویش ئاماژەی بە ئاستی خوێندن نەداوە.

باری خێزانی
١٩١ بەشداربووی راپرسییەکە ئاماژەیان بە باری خێزانی نەکردووە کە دەکاتە رێژەی ٧.٦٤٪، ھەروەھا ١٠٣٦ بەشداربوو سەڵتن کە دەکاتە رێژەی ٤١.٤٤٪ ھەروەھا ١٢٧٣ خێزاندارن کە رێژەی ٥٠.٩٢٪ی راپرسییەکە.

بەشی دووەم: پرسیارە بنەرەتییەکان

یەکەم: وەک ھاوڵاتییەکی نیشتەجێی ھەڵەبجە، تا چەند لە ئاوی خواردنەوە رازیت؟
لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا ١٦٧١ بە ئەرێنی وەڵام دەداتەوە کە دەکاتە رێژەی ٦٦.٨٤٪ی بەشداربوان، ھەروەھا ٧٧٣ بەشداربووی راپرسییەکە بە نەرێنی وەڵام دەداتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٠.٩٢٪ی بەشداربوان، ٣٤ بەشداربوش بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ١.٣٦٪ی بەشداربوان و ھەروەھا ٢٢ بەشداربویش ھیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٠.٨٨٪.

دووەم: تا چەند لە کارەبای نیشتمانی رازیت؟
١٥٧٧ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە، کە دەکاتە رێژەی ٦٣.٠٨٪ ھەروەھا ٨٧٠ بەشداربوو کە دەکاتە رێژەی ٣٤.٨٪ بە نەرێنی وەڵامیان داوەتەوە. ھەروەھا ٢٢ بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە ٣١ بێوەڵامە

سێیەم: تا چەند لە پاکوخاوێنی شارەکەت رازیت؟
١١٠٨ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٤.٣٢٪ .
١٣٩٢ نەرێیە کە دەکاتە رێژەی ٥٣.١٦٪

بەشی سێیەم: بەڵێنەکانی حکومەت.
یەکەم: تا چەند لە پرۆژەکانی حکومەت رازیت کە بۆ ھەڵەبجە ئەنجامدراون
١١٠٦ بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٤.٢٤٪ی بەشداربوان. ھەروەھا ١٢٨٨ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە ٥١.٥٢٪ ، ٧٢ بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە ٢.٨٨٪ ھەروەھا ٣٤ بێوەڵامن بە رێژەی ١.٣٦٪

دووەم: تا چەند دەسەڵات بەڵێنەکانی جێبەجێکردووە؟
١٧٩ دەڵێن بەزۆری بەڵێنەکان جێبەجێکراون کە دەکاتە رێژەی ٩.١٦٪ی بەشداربوان. ھەروەھا ١٤٣٦ بەشداربوو دەڵێن زۆر بەکەمی بەڵێنەکان جێبەجێکراون کە دەکاتە رێژەی ٥٧.٤٤٪ی راپرسییەکە.
ھەروەھا ٦٣١ بەشداربوو دەڵێن ھیچ کام لە بەڵێنەکان جێبەجێنەکراون کە دەکاتە ٢٥.٢٤٪ی بەشداربوان، ١٩١ بەشداربوو دەڵێن نازانم کە دەکاتە رێژەی ٧.٦٤٪، ھەروەھا ٦٣ بەشداربویش وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٢.٥٢٪ی بەشداربوان.

بەشی چوارەم: سەبارەت بە یادی کیمیابارانی ھەڵەبجە.

یەکەم: ئایا ساڵانە بەشداری یادی ھەڵەبجە دەکەیت؟
٧٣٢ بەشداربوو دەڵێن بەڵێ کە دەکاتە رێژەی ٢٩.٢٨٪، ھەروەھا ٧٣٥ دەڵێن ھەندێکجار ٢٩.٤٪ ھەروەھا ٨٦١ دەڵێن نەخێر کە دەکاتە رێژەی ٣٤.٤٤٪و ١٧٢ بەشداربوو بێوەڵام بوون کە دەکاتە رێژەی ٦.٨٨٪

سەرنج: ھۆکاری بەشداری نەکردنی ئەوانە بەزۆری بۆ ئەم ھۆکارانە دەگەڕێتەوە :
١- بەحیزبیکردنی یادەکە ٢- بەڵێن دەدرێو جێبەجێناکرێت ٣- یادێکی ڕەمزیەو تەنھا بۆ تێپەڕاندنی ئەو ڕۆژەیە .

دووەم: کێن ئەو لایەنانەی کە ساڵانە یادی ھەڵەبجە دەکەنەوە؟
سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە ٢٠٥ بەشداربوو دەڵێن گشت حیزبەکان بەیەکەوە یادەکە دەکەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٨.٢٪ی بەشداربوان
ھەروەھا ٦٤٧ بەشداربوو دەڵێن تەنھا حیزبەکانی دەسەڵات یادەکە دەکەنەوە کە دەکاتە ڕێژەی ٢٥.٨٨٪ ھەروەھا ١١٧ دەڵێن حکومەت بەبێ دەستێوەردانی حیزبی کە دەکاتە ٤.٦٨٪ .
١٠٠ بەشداربوو دەڵێن رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنین کە دەکاتە رێژەی ٤٪ و ٩٦ کەس دەڵێن گروپی گەنجانی سەربەخۆ کە دەکانە رێژەی ٣.٨٪
ھەروەھا ٢٥٤ بەشداربوو دەڵێن ھەموو ئەو لایەنانە پێکەوە کە دەکاتە رێژەی ١٠.١٦٪ و ١٠٨١ بەشداربوویش وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٣.٢٤٪ی بەشداربوان.
٪
سێیەم: ھەڵسەنگاندنی یادکردنەوەی کیمیابارانی ھەڵەبجە بە شێوەی ساڵانی رابردوو؟
٤٧٩ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە کە دەکاتە رێَژەی ١٩.٠٨٪ ھەروەھا ٤٥٠ دەڵێن مامناوەند کە دەکاتە رێژەی ١٨٪ و ٧٣٩ بە نەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکانە رێژەی ٢٩.٥٦٪ ھەروەھا ٦٦ بەشداربوو بە نازانم وەڵامی داوەتەوە کە دەکاتە ٢.٦٤٪ ھەروەھا ٧٦٦ بێوەڵامە کە دەکاتە ٣٠.٦٤٪

چوارەم: ئەدای یەکەی بەڕێوە بردنی ھەڵەبجە لە بەرێوەبردنی یادەکەدا؟
٥١٢ وەلامەکەیان ئەرێیەو کە دەکاتە رێژەی ٢٠.٤٨٪ و ٥٠٣ وەڵامەکەی مامناوەندە کە دەکاتە ٢٠.١٢٪ ھەروەھا ٦٣١ بەشداربوو بە نەرێ وەڵامیان داوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٢٥.٤٪ و ھەروەھا ٨١ بەشداربوو بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٣.٢٤٪ ھەروەھا ٧٧٣ بەشداربوو وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە ٣٠.٩٢٪

پێنجەم: ئەدای کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە.؟
٦٤٠ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٥.٦٪
ھەروەھا ٤٦٥ مامناوەندە کە رێژەکەی دەکاتە ١٨.٦٪و ٥٤٥ بەشداربوو دەڵێن بە نەرێیی باسی ئەدای کۆمەڵەی قوربانیانی ھەڵەبجە دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٢١.٨٪ ھەروەھا ٧١ بەشداربوو بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٢.٨٤٪ و ٧٧٩ بەشداربوو وەڵامیان نەداوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٣١.١٦٪

شەشەم: رۆڵی راگەیاندنەکان
٩٤٤ بەشداربوو بە ئەرێنی باسی رۆڵی راگەیاندنەکان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٣٧.٧٦٪ ھەروەھا ٤٥١ بەشداربوو رۆڵی راگەیاندنەکان بە مامناوەند وەسف دەکەن کە دەکاتە رێژەی ١٨.٠٤٪
٣٢٢ بەشداربوو رۆڵی راگەیاندنەکان بە نەرێیی باس دەکەن کە دەکاتە رێژەی ١٢.٨٨٪ ھەروەھا ٢٣ بەشداربوو بە نازانم وەڵامی داوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٠.٩٢٪ و ٦٩١ بەشداربوو وەڵامی نەداوەتەوە کە رێژەکەی دەکاتە ٢٧.٦٤٪

حەوتەم: ھەوڵی بەرپرسان لە بە جینۆساید ناساندنی ھەڵەبجە؟
٤٩٣ بە ئەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ١٩.٧٢٪ و ٣٦٤ دەڵێن مامناوەندە کە دەکاتە رێژەی ١٤.٥٦٪ ھەروەھا ٧٨٩ بەشداربوو بە نەرێنی باس لە ھەوڵی بەرپرسان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٣١.٥٦٪ و ھەروەھا ٦٩ دەڵێن نازانم کە دەکاتە ٢.٧٦٪ و ٧٨٥ کەس بێوەڵامە کە دەکاتە رێژەی ٣١.٤٪

ھەشتەم: رۆڵی رێکخراوەکانی ناوخۆ
٥٤٧ بە ئەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢١.٨٨٪ و ٤٢٩ بە مامناوەند وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ١٧.١٦٪ ھەروەھا ٦٦٨ بە سلبی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٦.٤٪ و ٨٨ ئەڵێن نازانین بە رێژەی ٣.٥٢٪ و ٧٦٨ بەشداربووش بێوەڵامن کە دەکاتە رێژەی ٣٠.٧٢٪

نۆیەم: رێکخراوەکانی دەرەوە لە بەجینۆساید ناساندن
٦٧٤ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامدەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٦.٩٦٪
٣٦٧ بەشداربوو دەڵێن رۆڵی رێکخراوەکانی دەرەوە لە بە جینۆساید ناساندنی ھەڵەبجەدا مامناوەند بووە کە دەکاتە رێژەی ١٤.٦٨٪
ھەروەھا ٥٢١ بەشداربوو بە نەرێنی باسی رێکخراوەکانی دەرەوە دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٢٠.٨٤٪ ھەروەھا ١٦٧ بەشداربوو دەڵێن نازانین کە دەکاتی رێژەی ٦.٦٨٪ و ھەروەھا ٧٧١ بەشداربوو وەڵامی ئەو پرسیارەیان نەداوەتەوە کە دەکاتە ٣٠.٨٤٪


بەشی پێنجەم: پرۆژەکانی حکومەت بۆ ھەڵەبجە.
یەکەم: چارەسەرکردنی بریندارەکان
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە سەبارەت بە چارەسەرکردنی برینداران ٨٢٦ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٣.٠٤٪
ھەروەھا ٧٦٤ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٠.٥٦٪ی بەشداربوان ھەروەھا ٦٤ بەشداربوو بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٢.٥٦٪ و ھەروەھا ٨٤٦ بەشداربوو بێوەڵامە کە دەکاتە رێژەی ٣٣.٨٤٪

دووەم: قەرەبووی مادیو مەعنەوی خەڵکی زیانلێکەوتوو.
٦٧٦ بەشداربوو بە ئەرێنی باسی قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٢٧.٠٤٪ ھەروەھا ٩٦٢ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٨.٤٨٪ ھەروەھا ٩٩ بەشداربوو بە نازانم وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣.٩٦٪ ھەروەھا ٧٦٣ کە وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە ٣٠.٥٢٪

سێیەم: ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم کەلاوەکان.
٥٦٦ بەشداربوو بە ئەرێنی باس لە ئاوەدانکردنەوە کەلاوەکان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٢٢.٦٤٪ و ١٠٧٦ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵام دەداتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٣.٠٤٪ ھەروەھا ٥٤ بە نازانم وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢.١٦٪ ھەروەھا ٨٠٤ بێوەڵام کە دەکاتە رێژەی ٣٢.١٦٪

چوارەم: لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کەیسی ھەڵەبجەی بە جینۆساید ناساندووە.
٥٤٤ بەشداربوو بە ھەوڵی داوەو جددی بووە کە دەکاتە رێژەی ٢١.٧٦٪
٩٨٣ بە نەرێنی وەڵام دەداتەوەو پێیان وایە کەمتەرخەمبووە کە دەکاتە ٣٩.٣٢٪ و ١٩٩ دەڵێن نازانین کە دەکاتە رێژەی ٧.٩٦٪ ھەروەھا ٧٧٤ بێوەڵامە کە دەکاتە رێژەی ٣٠.٩٦٪

پێنجەم: سەنتەرێکی توێژینەوەی زانستی لە شارەکەدا دروستکردووە؟
سەبارەت بە وەڵامی ئەم پرسیارە ٢٢٦ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٩.٠٤٪ ھەروەھا ١١٠٦ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵام دەداتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٤.٢٤٪ و ھەروەھا ٣٣٦ بەشداربوو بە نازانم وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ١٣.٤٤٪ و ٨٣٢ بەشداربوو وەڵام نادەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٣.٢٨٪

شەشەم: دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەو بەرکەوتوانەی کە خانەوادەیان نەماوە؟
٤٧٦ بەشداربوو بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ١٩.٠٤٪ ھەروەھا ١٠٣٦ بە نەرێیی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤١.٤٤٪
١٩٧ دەڵێن نازانین کە دەکاتە رێژەی ٧.٨٨٪ و ٧٩١ وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣١.٦٤٪

حەوتەم: چاککردنی رێگاوبان.
٨٤٤ بەشداربوو بە ئەرێنی باس لە چاککردنی رێگاوبانەکان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٣٣.٧٦٪ و ٨٢٤ بە نەرێنی باس لە چاککردنی رێگاوبانەکان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٣٣٪ ھەروەھا ٣٧ دەڵێن نازلنین کە دەکاتە رێژەی ١.٣٢٪ و ٧٩٥ بەشداربوو بێوەڵامن کە دەگاتە رێژەی ٣١.٨٪

شەشەم: دروستکردنی شوێنی نیشتەجێبوون؟
٧٤٧ بەشداربوو بە ئیجابی وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٩.٨٨٪ ھەروەھا ٨٩٠ بەشداربوو بە نەرێنی باس لە چاککردنی رێگاوبانەکان دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٣٥.٩٢٪ ھەروەھا ٥٢ بەشداربوو دەڵێن نازانین کە دەکاتە رێژەی ٢.٠٨٪ و ٨١١ بەشداربوو بێوەڵامن کە دەگاتە رێژەی ٣٢.٤٤٪

حەوتەم: کردنەوەی خوێندنگەو زانکۆ
١٠٠٥ بەشداربوو بە ئیجابی باس دەکەن کە دەکاتە رێژەی ٤٠.٢٪ ھەروەھا ٦٥٢ بەشداربوو بە نەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٦.٠٨٪ و ٣٧ بەشداربوو بە نازانم وەڵامی داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ١.٤٨٪ ھەروەھا ٨٠٦ بەشداربوو وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٢.٢٤٪

ھەشتەم: زیادکردنی معاش
٨٢٨ لە بەشداربوان بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٣.١٢٪ ھەروەھا ٧٥٤ لە بەشداربوان بە نەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٠.١٦٪ و١٠٠ لە بەشداربوان بە نازانم وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٤٪ ھەروەھا ٨١٨ وەڵامی ئەم پرسیارە نادەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٢.٧٢٪

نۆیەم: پێدانی موچەی مانگانە بۆ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی؟
١٠٠٦ لە بەشداربوان بە ئەرێ وەڵام دەداتەوە کە دەگاتە رێژەی ٤٠.٢٤٪ ھەروەھا ٥٤٨ لە بەشداربوان بە نەرێنی وەڵام دەدەنەوە کە دەگاتە رێژەی ٢١.٩٢٪ و ١٤٦ لە بەشداربوان دەڵێن نازانین کە دەکاتە رێژەی ٥.٨٤٪ ھەروەھا ٨٠٠ بەشداربوو ھیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە کە دەگاتە رێژەی ٣٢٪

دەیەم: چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لەدەرەوەی وڵات
٧٩٠ بەشداربوو بە ئەرێ وەڵامیان داوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣١.٦٪ ھەروەھا ٨٢١ لە بەشداربوان بە نەرێ وەڵام دەدەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٢.٨٤٪ و ١٠٤ بەشداربوش بە نازانم وەڵام دەداتەوە کە دەکاتە رێژەی ٤.١٦٪ ھەروەھا ٧٨٥ بەشداربوو بێوەڵامن کە دەکاتە رێژەی ٢١.٤٪

یازدەھەم: بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە
٢٥٢ بەشداربوو بڕوایان وایە دەسەڵات جدی بووە لە بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە کە دەکاتە رێژەی ١٠.٠٨٪ ھەروەھا ١٢٣٧ بەشداربوو بڕوای وایە دەسەڵاتی کوردی جدی نییە لە بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجە کە دەکاتە رێژەی ٤٩.٤٨٪ و ١٨١ بەشداربوش وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٧.٢٤٪ و ٨٣٠ بەشداربوو وەڵامیان نەداوەتەوە کە دەکاتە رێژەی ٣٣.٢٪

دوازدە : بە بۆچونی تۆ لەمەودوا کێ ھەستێت بە ئەنجامدانی یادکردنەوەی ھەڵەبجە؟
٣٠٨ بەشداربوو دەڵێن رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کە دەکاتە رێژەی ١٢.٣٢٪ ھەروەھا ٢٨٥ دەڵێن حکومەت کە دەکاتە رێژەی ١١.٤٪
٣٩ بەشداربوو دەڵێن تەنھا پارتە سیاسییەکانی ناو دەسەڵات کە دەکاتە رێژەی ١.٥٦٪ و ١٠٨ بەشداربوو دەڵێن ھەموو پارتە سیاسییەکان کە دەکاتە رێژەی ٤.٣٢٪
٢٦٣ بەشداربوو دەڵێن کەسوکاری قوربانییەکان یادەکە بکەنەوە کە دەکاتە رێژەی ١٠.٥٢٪ ھەروەھا ٦١٠ بەشداربوش دەڵێن ھەموو لایەنەکان بەیەکەوە یادەکە بکەنەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٤.٤٪ و ٨٨٧ بەشداربوو بێوەڵامە کە دەکاتە رێژەی ٣٥.٤٨٪

سیازدە: لەمەودوا چۆن یادەکە بکرێتەوە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە چەند ھەڵبژاردەیەکی دیاریکرابوو کە ھەر بەشداربوویەکی راپرسییەکە بۆی ھەبووە ٣ ھەڵبژاردە دەستنیشان بکات بکات بەم جۆرە:
٥٠٦ بەشداربوو دەڵێن چالاکی ھونەری ئەنجامبدرێت، ھەروەھا ١١١٦ دەڵێن شوێنەواری کیمیاباران نمایش بکرێتو دۆکیومێنتەکان پیشان بدرێن.
١٠٧٩ بەشداربوو دەڵێن پێویستە لیژنەیەک دروستبکرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو بەڵێنانەی کە لە یادەکاندا دەدرێن. ھەروەھا ٢٠٧ ھاوڵاتیش دەڵێت سەربڕینی ئاژەڵ بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێتو ٦٦ بەشداربووش دەڵێن تەنھا بەوتار یادەکە بکرێتەوە.

 

 

wadisul@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک