راپۆرتیَك سه‌باره‌ت
به كۆڕى شاعیرانى شه‌قلاَوه
بۆ نووسه‌ر هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د.
شویَن : شارۆچكه‌ى شه‌قلاَوه،
(هۆڵى ئه‌داى شیَر)
له گه‌رِه‌كى زیَوه‌ره.
كات: چوارى ئیَواره.
نووسه‌ر: هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د.
ئه‌نجامده‌رانى كۆرِه‌كه: ریَبوار مسته‌فا، ئازا عه‌بدوللاَ.
مامۆستا باسل.
رۆژى
24/5/2008 نووسه‌ر هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د له شارۆچكه‌ى شه‌قلاَوه
كۆرِیَكى له ژیَر ناونیشانى (شاعیرانى شه‌قلاَوه) پیَشكه‌ش كرد.
نمایشیَك بوو بۆ په‌رتووكى شاعیرانى شه‌قلاَوه، كه له لایه‌ن نووسه‌ر
خۆیه‌وه نووسراوه له هۆڵى ئه‌داى شیَر له كاتژمیَر چوار و نیو ده‌ستى
پیَكرد.
كۆرِه‌كه وه‌ك له بلاَوكردنه‌وه‌كان هاتبوو كاتژمیَر چوار ده‌ست
پیَبكات، به‌لاَم نیو كاتژمیَر دوا كه‌وت تا هۆڵه‌كه نیمچه پرِ بوو
له میوانان و شاعیران و نووسه‌رانى شه‌قلاَوه و ده‌وروبه‌ر و
میوانانى هه‌ولیَر شویَنه‌كانى دى، دیاره كاتى پیَشكه‌ش كردنى زۆربه‌ى
كۆرِه‌كان له كوردستاندا به گشتى بۆ ماوه‌ى چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك یان
تا نیو كاتژمیَریش دوا ده‌كه‌ویَت و ئه‌توانین بڵییَن كه ئه‌مه بۆته
نه‌ریتیَك؟!
كاتژمیَر چوار و نیو كاك (ریَبورا مسته‌فا سه‌لیم) كۆرِه‌كه‌ى به
شعریَكى شاعیر ( جه‌لال مه‌دحه‌ت به ناوى شعر چى یه؟) كرده‌وه و هه‌ر
خۆیشى كه به داتا شۆ برِگه‌یه‌كى له‌سه‌ر ژیانى نووسه‌ر (هۆشه‌نگ
شیَخ محه‌مه‌د) ئاماده‌كردبوو، نیشان دا، به شعرى (هۆشه‌نگانه ) ده‌ستى
پیَكردوو چه‌ند دیَریَكى ئه‌و شعره‌ى خویَنده‌وه و دواتریش ده‌ستى به
خویَندنه‌وه‌ى ژیاننامه‌ى نووسه‌ر كرد له‌گه‌ڵ نیشاندانى چه‌ند ویَنه‌یه‌كى
سه‌رده‌مى منداڵى نووسه‌ر و ویَنه‌ى كتیَبه‌كانى و چه‌ند ویَنه‌یه‌كى
كۆنى شارۆچكه‌ى شه‌قلاَوه، كه تا راده‌یه‌ك داتا شۆیه‌كه بۆ كه‌سه
نزیكه‌كانى هۆشه‌نگ هه‌ست بزویَن بوون و ریَزگرتنیَكى جوان بوو له هه‌وڵ
و نووسینه‌كانى هۆشه‌نگ.
دواتر هه‌ردوو مۆزیكژه‌نان (فه‌یسه‌ك رواندزى به كه‌مان ) و ( عوسمان
باڵه‌بان به‌ده‌ف) پارچه مۆسیقایه‌كیان پیَشكه‌ش كردكه گۆرانییه‌كى
شه‌ماڵ سائیب بوو، ئینجا مامۆستا (باسل)ى كۆرِگیَرِ پیَشه‌كییه‌كى
كورتى له‌سه‌ر كتیَبى (شاعیرانى شه‌قلاَوه) خویَنده‌وه . كه تیایدا
وتى:
دواتر بانگى هۆشه‌نگى كرد بۆ ئه‌وه‌ى كۆرِه‌كه‌ى پیَشكه‌ش بكات.
نووسه‌ر له نزیكه‌ى نیو كاتژمیَردا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى
وایانكرد كه ئه‌م به‌رهه‌مه بنووسیَت و ئاكامه‌كانى و كه‌موكورِییه‌كانیشى
نیشان بدات، وتى : تا ئیَستا ره‌نگه شه‌قلاَوه ته‌نیا وه‌ك هاوینه
هه‌وار و شویَنى حه‌وانه‌وه‌ى بووك و زاوایان و فیَنكى و جوانى سرووشته‌كه‌ى
ناسرابیَت، شه‌قلاَوه به بووكى كوردستان ناسراوه، به‌لاَم شه‌قلاَوه
ته‌نیا بووك نیه و زاوایه‌كى لىَ كه‌م بیَت؟! به‌ڵكو شه‌قلاَوه له
رووى میَژوویى و سیاسى و جوگرافى و كۆمه‌لاَیه‌تى و كلتوورى و فكرییه‌وه
كاریگه‌ریى خۆى هه‌بووه و هه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئه‌وه‌شى گووت، كه تا ئیَستا نۆ به‌رهه‌مى به چاپ
گه‌یاندووه به‌لاَم ئه‌و به‌رهه‌مه لاى نووسه‌ر یه‌كیَكه له به‌رهه‌مه
هه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان و ئازیزه‌كان، چونكه به‌رهه‌میَكه بۆ خه‌ڵكى
خۆى و شاره‌كه‌ى خۆیه‌تى، هه‌روه‌ها گووتیشى كه من له‌سه‌ر شاعیرانى
شه‌قلاَوه ئه‌نووسم، ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌نیه كه ئیَمه ناوچه په‌رستى
ئه‌كه‌ین، نه‌خیَر هه‌رگیز چونكه پیَش ئه‌و كاره چه‌ندین به‌رهه‌ممان
ئه‌نجامداوه كه به‌زارى شیرینى كرمانجى بووه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه
كه شارى شه‌قلاَوه ئه‌و زه‌مینه له‌باره‌ى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى رۆڵه‌كانى
بتوانن خزمه‌تى شارى خۆیان و شاره‌كانى دیكه و كوردستان به‌گشتى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گووتیشى له ریَى ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ویستوومه مافیَكى
بچووك به‌و شاعیرانه بده‌مه‌وه، كه تا ئیَستا ره‌نگه ده‌رفه‌تى
بلاَوكردنه‌وه و چاپكردنى به‌رهه‌مه‌كانییان بۆ نه‌رِه‌خسا بیَت و به‌رهه‌مه‌كانییان
رووناكییان نه‌دیتبیَت. بۆیه ئه‌وه مافى ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له
ناو ئه‌و كتیَبه‌دا ناویان هاتووه تا ریَزیان لیَبگیرىَ و به‌رهه‌مه‌كانیشیان
بلاَو ببنه‌وه و خه‌ڵك بیانبینیَت.
دواتر نووسه‌ر یه‌كه یه‌كه كه‌وته باسكردنى ئه‌و شاعیرانه‌ى كه له‌به‌رهه‌مه‌كه‌دا
باسیان كراوه و له یه‌كه‌م شاعیرى شه‌قلاَوه‌شه‌وه مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین
حوتان ده‌ستى پیَكرد كه یه‌كیَكه له شاعیره پیَشه‌نگه‌كان و یه‌كیَك
له‌وانه‌ى كه تا ئیَستا هه‌ندىَ له ده‌ستنووسه‌كانى پاریَزراون و
نووسه‌ریش چه‌ند ده‌ستنووسیَكى بۆ یه‌كه‌مجار له‌و كتیَبه‌دا بلاَو
كردوونه‌ته‌وه. ئه‌و شاعیرانه‌ى كه هۆشه‌نگ زۆر به خیَرایى تیشكى سه‌رنجه‌كانى
خستنه سه‌ر ئه‌مانه بوون:
1. مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین حوتان.
2. مه‌لاگچكه.
3. مسته‌فا (مامه)
4. عه‌بدوللاَ ئیسماعیل.
5. مه‌حمود حه‌مید ئاغا.
6. ته‌ها نه‌بى (خارۆ)
7. حه‌مه‌ده‌مین مه‌حمود گاوان.
8. جه‌لال مه‌دحه‌ت خۆشناو.
9. جه‌لال مه‌لا حه‌سه‌ن.
10. قادر حه‌مه‌ده‌مین.
11. خه‌لیل خۆرانى
12. شاكر عه‌ودیش.
13. جه‌میل شیَخ محه‌مه‌د.
14. ماهیر وه‌سمان خۆشناو.
15. زرار سه‌رتاش.
16. شه‌هید هه‌ژار كه‌ریم.
17. ئیسماعیل (ئاودیَر)
18. بیلال كاوانى.
19. سه‌ردار قادر.
20. سه‌رباز مه‌جید.
21. هه‌ندریَن حه‌مه‌ده‌مین.
22. كاوه‌ى خه‌سرۆ كاوانى.
23. سه‌ربه‌ست مه‌جید.
24. هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د.
25. له‌یلا مسته‌فا.
26. سیروان واحد.
27. محه‌مه‌د عه‌بدوللاَ.
28. ئازاد ئیبراهیم.
29. وشیار مسته‌فا.
30. سامان ساڵح خه‌لیفه.
31. جیَگر مسته‌فا ره‌سوڵ.
32. بارزان یاسین وه‌یسى.
33. ریَژنه قاسم.
34. ئه‌ژین ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د.
35. ساریَژ زیاد.
دواى ته‌واو كردنى باسه‌كه، كاك ریَبوار مسته‌فا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه
قادر حه‌مه‌ده‌مین باسى نه‌كرا، بۆیه دواى ئه‌و برِگه‌یه‌ى كه ساریَژ
زیاد كه گچكه‌ترین شاعیرى ئه‌و كتیَبه بوو ته‌نیا پیَش دوو رۆژ ته‌مه‌نى
ببووه پازده ساڵ هاتوو ئه‌و شعره‌ى خویَنده‌وه كه له كتیَبه‌كه‌دا
بلاَوكرابۆوه به ناوى
شه‌وانه
هه‌موو شه‌ویَك فرمیَسكى چاوه‌كانم
چاوه‌رِیَى ده‌نگى گریانى عاشقیَك ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ماى له‌گه‌ڵدا بكات
هه‌موو شه‌ویَك ده‌مم چاوه‌رِیَى
ناڵه‌ى عاشقیَك ده‌كات
تا به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار بكه‌ن بۆ رازه‌كانییان
هه‌موو شه‌ویَك چاوه‌كانم چاوه‌رِیَى
شه‌وقیَك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له گه‌ڵیدا
برِوات بۆ رووناكى
هه‌موو شه‌ویَك گویَچكه‌كانم چاوه‌رِیَى
خورپه سامناكه‌كانى دڵم ده‌كه‌ن
له ترسى شه‌وه تاریكى سه‌خته‌كان
هه‌موو شه‌ویَك هه‌موو گیانم چاوه‌رِیَى
بیریَكى نوىَ ده‌كات
بۆ راده‌ربرِیَنیَكى ئازادانه
دواى ئه‌مه نووسه‌ر گووتى (داواى لیَبوردن له مام قادر ئه‌كه‌م: كا
لیَره ئاماده‌یه؟ دیار بوو گووتیان نا نه‌هاتووه، نووسه‌ریش گووتى (چاوم
كۆره بى!، نزانم بۆ له‌بیرم كرد، ئه‌وه‌بوو تیشكیَكى خسته سه‌ر شعره‌كانى
مام قادر) . دواى ئه‌وه، نووسه‌ر برِگه‌یه‌كى
تایبه‌تى خویَندنه‌وه‌ى شعرى پیَشكه‌ش كرد بۆ ئه‌و شاعیرانه‌ى كه له
ژیاندا نه‌ماون، له‌وانه ( مه‌لا حوتان، مسته‌فا مامه، خارۆ، جه‌لال
مه‌دحه‌ت، جه‌لال مه‌لا حه‌سه‌ن، هه‌ژار كه‌ریم، خه‌لیل خۆرانى) بۆ هه‌ر
یه‌كیَك له‌م شاعیرانه چه‌ند كۆپله‌یه‌ك و شعریَكى خویَندنه‌وه:
* * * * *
ئه‌ى فرمیَچكى چاوم وه‌رنه خوار به‌سه‌ردا
وه‌ك بارانى به‌هارى غه‌م ده‌بارىَ له‌سه‌ردا
ئه‌ى یار یه‌ك له‌حزه چاوم بدىَ ده‌رمانى هه‌موو
ده‌رده
ئه‌گه‌ر بمرم ده‌چمه ده‌ر له خه‌فه‌ت دا
به‌هاره كه‌س نه‌ما له ژیَر عه‌زاب و غوبار و غه‌مدا
ئه‌مین ماوه له ژیَر غه‌م و خه‌فه‌ت دا
مه‌لا حوتان
چیاى سه‌فین.
پیره سه‌فین
هه‌روه‌كو چۆن دارى به‌رِوو
چیاكانى خۆشویستووه
ره‌گ و ریشه‌ى له‌زه‌ویدا
كاریگه‌رانه رۆچووه
به‌ژن و بالاَى بۆ ئاسمانا
هه‌روه‌كو ئالاَ هه‌ڵچوه
مافى خۆمه ئه‌گه‌ر بڵیَم
به‌یه‌كه‌وه برِبرِه‌ى پشتمانى
تیشكى سه‌رفرازى و
بۆسه‌و سه‌نگه‌رى گشتمانى
زه‌رده‌خه‌نه‌ى سه‌رلیَوانى
كه‌سوكارى شه‌هیدانى
* * * * *
باش له بیرمه
چى به‌دكار و خوانه‌ناسن
چه‌ندین هیَرِشیان بۆ هیَناوى
به تیزاب و ئاگر و ئاسن
به‌لاَم رۆڵه‌كانى چه‌ك له شان
به‌یه‌كگرتن و شان به شان
گشت پیلانى ناحه‌زانى
یه‌ك له دواى یه‌ك هه‌ڵوه‌شان
بۆیه مه‌حاڵه ببه‌زى
هه‌ر ئه‌میَنىَ به سه‌ربه‌رزى
هه‌ر ئه‌میَنىَ به‌سه‌ر به‌رزى
مه‌لا گچكه
شه‌قلاَوه.
هه‌وارگه‌ى هاوین شاى شه‌قلاوه
به سۆرك و سه‌فین ده‌ورى دراوه
ناو ونازناوى له ولاَت باوه
به‌هه‌شت حه‌سوودى له‌سه‌ر لیَداوه
گه‌ر بمانه‌وىَ هه‌وا بگۆرین
چه‌مى شه‌قلاَوه بۆ خۆ بنۆرین
ئه‌بینین ئاو‌و هه‌واى ده‌رمانه
عیله‌ت په‌رِیَنه بۆ ئیَش و برین
كه هاتینه دیار شه‌قلاَوه‌ى به‌رین
وه‌كو ده‌ریاچه فراوان و شین
دیمه‌نیَكى زۆر دلبه‌ر و شیرین
شادى ئه‌باته ناو دڵى غه‌مگین
عارده‌كه‌ى هه‌ندىَ به‌رز و نشیَوه
پرِى نه‌مامى هه‌نار و سیَوه
باغ و بیَستانى پرِ گویَز و میَوه
لىَ ئه‌كه‌نه‌وه هه‌روا به پیَوه
له‌هه‌ر هه‌نگاوىَ چه‌ند كانى و ئاوىَ
لاوان به كۆمه‌ڵ ئه‌چن بۆ راوىَ
سوسكه و كه‌و ئه‌گرن به تۆر و داوىَ
هه‌ندیَكیش گولله‌ى ساچمه‌ى بۆ داوىَ
خورِه‌ى ئاو له‌گه‌ل ده‌نگى بولبولان
هاشه‌ى تاڤگه‌كان له باخى گولاَن
شالوریش ده‌یان نه‌غمه ئه‌خویَنن
تیَكه‌لاَو ئه‌بن به خورپه‌ى دلاَن
شنه‌ى شه‌ماڵیش شاپه‌رى دیَنىَ
گول و بولبول و چل ئه‌جوڵیَنىَ
هه‌زاران ئاواز بۆ دڵى ئینسان
وه‌كو چه‌پكه‌ى گوڵ به دیارى دیَنىَ
سه‌رچاوه‌كانى ئاوى كه‌وسه‌ره
بۆ هه‌ر لا ئه‌روا له ژیَر سیَبه‌ره
دیمه‌نى شیرین ئه‌خاته ناودڵ
بۆ سرووشى گیان پاڵ پیَوه‌نه‌ره
له هه‌ندىَ لاوه دره‌ختى بىَ به‌ر
له هه‌ندیَكى تر سه‌ر و سنه‌وبه‌ر
ئه‌وه‌ى تر باخى گوڵ و میَوه‌جات
كه‌پر و ساباتیش یه‌كته‌خته سیَبه‌ر
به‌سه‌دان كه‌پرى جوان جوان كراوه
به گوڵ و ره‌یحان ده‌ورى گیراوه
به به‌ن و كندر هه‌ڵچوه لاولاوه
نه‌فه‌س وه‌رئه‌گرى هه‌ر بۆن گولاَوه
كاتى ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندى بووك
كچ و كور هه‌نگاو هه‌ڵئه‌گرن سوك سوك
به‌ره‌و مه‌یدانى شایى و هه‌ڵپه‌رِكىَ
هه‌ڵپه‌ركىَ ئه‌كه‌ن زۆر گورج و چاپوك
تا شل ئه‌بنه‌وه له ناو ئاره‌قه
ئه‌ڵیَن بۆ بوكى شایى زۆر هه‌قه
هه‌تا ئیَوارىَ هه‌ر هه‌ڵئه‌په‌رِن
مادام ده‌نگى دۆڵ له ته‌قه ته‌قه
ئافره‌تیش شیرى ئه‌دۆشن له په‌ز
ته‌شى ئه‌رِیَسن له خورى و مه‌ره‌ز
بۆ رانك‌و چۆغه‌ڵ بۆ پیاوه‌كانیان
له ژیَر سیَبه‌رى دره‌ختى ناو ره‌ز
به ئیَوارانیش ئه‌چن بۆ گیا و گۆڵ
دامه‌ن كراسیان به‌ستیه گورج و گۆڵ
پرِى چارۆگه‌ى ئه‌كه‌ن به پاشۆل
ئه‌گه‌رِیَنه‌وه گیایان له‌سه‌ر كۆڵ
مسته‌فا مامه
شه‌ب تا سه‌حه‌ر ئاگرىَ دایه‌سىَ له هه‌ناوم
دائیم و سه‌عات جۆگه‌ى ئاو ده‌رِوا له چاوم
لۆمه‌م مه‌كه‌ن یاران كه من به‌م ئاگره سوتاوم
ئه‌مه‌ش له قه‌ده‌مى تۆیه كه له زیندانا خراوم
بۆ كوشتنى هاتى چ عه‌جه‌ب سه‌برى لىَ ناگرى
روحم دائیمه ته‌سلیمه فه‌قه‌ت دڵ قه‌رار ناگرى
خویَنم برِژىَ چۆن عه‌كسى جه‌مالى وه‌رناگرى
تا نه‌مكوژى نازانى كه من بۆ تۆ سووتاوم
چ عه‌جه‌ب ئه‌مرِۆ له‌به‌ر چاوم هیَنده شیرینى
دڵ غه‌رقه له ناو به‌حرى غه‌مت بۆ نایَى ده‌ریبینى
كافیه ئه‌مجاره گه‌ر بیَتو بجه‌رِبینى
ده‌ستى به شیفات بیَنه به‌سه‌ر ورده برینم
زاهیر بووه ئه‌مرِۆكه (غه‌مگین )غه‌رقى ئه‌له‌مى
مه‌حاڵه بۆ تۆ جاریَكى تر ماچیَكى ده‌مى
ده‌م دانه‌یىَ سه‌ر ئه‌م كوڵمه ئه‌م ورده په‌رچه‌مى
به‌و په‌رچه‌مه وه‌ك داوه كه منى پىَ به‌ستراوم
عه‌بدوللاَ ئیسماعیل
هه‌رچه‌ند خاوه‌نى فه‌لسه‌فه و
بیرم
له باغى ژیان هه‌رده‌م ئه‌سیرم
نابم به سیخورِ هه‌ر چه‌ند فه‌قیرم
بۆ رزگارى گه‌ل خه‌نجه‌ر و شیرم
* * * * * *
زیرِه‌ى زنجیرى سه‌د به‌ندیخانه
له‌لاى من ده‌نگى عودو كه‌مانه
هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك له‌ده‌ست خه‌راته
له جیَى مه‌دالیا و نیشانه‌ى شانه
مه‌حمود حه‌مید ئاغا
شیعر چى یه..؟
شیعر چى یه
...؟
شیعر زه‌نگه رسته‌ى وشه‌ى پرِ ده‌نگه
داستانى گۆلیَكى مه‌نگه
ماچى شه‌پۆڵ و نه‌هه‌نگه
ئاگریَكى بىَ ئامانه
گه‌نجینه‌ى پرِ له سامانه
لافاویَكه بىَ بن ئه‌هه‌ژیَنىَ
كام شاخ سه‌خته ئه‌له‌قیَنىَ
هه‌تاوى چرقه‌ى گه‌رمایه
سه‌هۆڵى شه‌وى سه‌رمایه
چه‌كى ده‌ستى لىَ قه‌وماوه
دووا هه‌ناسه ماوه
شیعر باوه‌رِه ...بروایه
شیعر به‌رزایى بالاَیه
شیعر تیره
ئارِاسته‌ى دڵى نیَیره
ئاسمانیَكه
تا بڵىَ ى شین
هاواریَكه
له گرمه‌ى جه‌نگ و راپه‌رِین!
شیعر چى یه...!
گه‌ر خه‌ناوكه‌یه‌ك نه‌بیَتن
بۆرازانه‌وه‌ى هه‌وكى یار
گه‌ر لاووك و حه‌یران نه‌ڵیَتن
له هه‌ڵپه‌رِكىَ ى جه‌ژنى به‌هار
جه‌لال مه‌دحه‌ت خۆشناو
ساكارى یه
گۆزگیران 1964
بزه‌ى لیَوى ته‌رشاوى یار
گۆناى سوورى خویَناوى یار
قژى كاڵى لوول و بلاو
سینگ و مه‌مكى ریَك و ته‌واو
چاوى جوانى وه‌ك گه‌لاویژ
به‌ژن و بالاى شۆخ و دریَژ
جوانى یارم ساكارى یه
نه‌ك كرده‌وه‌ى ده‌سكارى یه
جه‌لال مه‌لا حه‌سه‌ن
( پرچت بارانى زیَرینه
له پایزى ته‌مه‌ندا
وا ده‌بارىَ
دڵى وشكم لىَ ته‌رِ ده‌كا و
خۆره‌تاوى داوه‌ته به‌رشه‌ق
ده‌ست له تاریكى شه‌و ده‌نىَ
* * * * * *
داوداو پرچت
له‌گه‌ڵ له‌نجه‌ى رۆیشتنت
مۆسیقاى بالىَ ده‌ژه‌نىَ
شل شل به‌ژنت شۆرِه بیه
له‌گه‌ل ره‌زمى دڵى منا
له‌گه‌ل قاقاى پیَكه‌نینیت
هیَدى هیَدى كه‌رویَشكه سه‌ما ده‌كا
گه‌وره‌ترین سیمفۆنیاى
خۆر و سروشت
تۆمار ده‌كا
* * * * * * *
پرچت رووباریَكى خۆره‌تاوه
به‌ره‌و خواروو
رام ده‌ماڵىَ
ده‌مخاته گیَژاوى بىَ بن
ئاى چه‌ند خۆشه
به كه‌زى و ئه‌م پرچه جوانه
هه‌ڵمواسن
بۆ نابىَ له‌و به‌ژن و شاتانه
وه‌كو عیسا له خاچم ده‌ن
خۆ منیش هه‌ر خاچ هه‌ڵگرم .
خه‌لیل
خۆرانى
بۆ خۆشه‌ویستم
1/2/1988 كه‌ڵه‌كین
(1)
خۆشه‌ویستم
كه هاتیه لام
ببوره لیَم
گه‌ر هه‌ڵشاخین
به هه‌ورازی سه‌ختی ئامانج
زووری كردبیَ ده‌ستم
كه رامموسیت هه‌شیار ده‌بم
هیَدی،هیَدی
چاك ده‌زانی منی خاوه‌ن ئه‌وینی تۆ
تامه‌زرۆشبم
ناشڵه‌قیَنم گۆمی بیَده‌نگی
هه‌ستت. هه‌ستم
(2)
خۆشه‌ویستم
كه هاتیه لام
ببوره لیَم
گه‌ر سه‌رمای تووشی سه‌رماوه‌ز
له شه‌ورِیَی كریَكاران
رفاندبیَ گه‌رمای له‌شم
دوور بومه لیَت
نه نه‌رمایی باوه‌شی دایپۆشیووم
نه گه‌رمایی هه‌ناسه‌شت ببوه زۆپام
شه‌هید هه‌ژار كه‌ریم
شایانى باسه له‌گه‌ڵ خویَندنه‌وه‌ى شعره‌كاندا، هه‌ردوو موزیكژه‌نان
كاك فه‌یسه‌ل و كاك عوسمان به كه‌مان و عود و باڵه‌بان كه‌شیَكى
شعرایانه‌ى خۆشییان خوڵقاندبوو، هه‌روه‌ها كاك ریَبواریش به داتا شۆ و
ویَنه‌ى شاعیره‌كان و كۆمه‌ڵىَ ویَنه‌ى شه‌قلاَوه‌ى كۆن و نویَى نیشان
ئه‌دان.
دواى خویَندنه‌وه‌ى شعره‌كان، یه‌كه‌م كه‌س كاك زرار سه‌رتاش، كه پیَش
كۆرِه‌كه كتیَبه‌كه‌ى خویَندبۆوه و شتیَكى له‌سه‌ر نووسیبوو، هات و
بابه‌ته‌كه‌ى خویَنده‌وه، و تیایدا ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى گرت كه چه‌ندین
ناو له‌و كتیَبه‌دا نه‌هاتوون له‌وانه حاكم ئازاد كه شاعیریَكى گه‌وره‌یه،كه‌چى
له‌وكتیَبه‌دا نیه. هه‌روه‌ها گووتیشى ئه‌و كه‌سه هه‌ڵه ناكات كه
كار ناكات، بۆیه ئاساییه كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش بىَ هه‌ڵه نه‌بیَت. و
زیاتریش گووتى هۆشه‌نگ به ته‌نیا تاوانبار نیه؟! به‌ڵكو هه‌ر هه‌موومان
له كه‌موكورِییه‌كان تاوانبارین. ( وه‌ك ئه‌وه‌ى تاوانیَك كرابیَت؟!!)
سه‌باره‌ت به خۆیشى گووتى من ده‌میَكه وازم له شعر نووسین هیَناوه،
ئه‌وانه‌ى كاتى خۆیشى كه وه‌ك نامیلكه‌یه‌ك چاپكرابوون دوا ئاستى هونه‌رى
و فكرى من بوون، زیاتر شعره‌كان هى ئه‌و سه‌رده‌مه بوون، كه سه‌رده‌مى
دواى راپه‌رِین بوو، سه‌رده‌مى سیاسه‌ت بوو.
ئینجا ساریَژ زیاد به‌شیَكى ئه‌و وتاره‌ى خویَنده‌وه كه نووسه‌ر ( هه‌ندریَن
حه‌مه‌ده‌مین )له سه‌ر په‌رتووكى شه‌قلاَوه نووسیبووى، تكایه بۆ
خویَندنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته ته‌ماشاى ئه‌م سایته بكه:
http://roshenbiry.googlepages.com
ئینجا كاك جه‌لال كه مه‌سیحییه‌كى شارى شه‌قلاَوه‌یه و كتابیَكى له‌سه‌ر
ره‌وشى مه‌سیحییه‌كانى شه‌قلاَوه له ساڵى 2007 دا نووسیوه. هاتوو هه‌ندىَ
زانیارى به‌نرخى پیَشكه‌ش كرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ى كه ئه‌و
خۆى ناسیونى چ مه‌سیحى و چ موسڵمان كه شاعیرى میللى بووینه و شتى زۆر
خۆش و جوانیان هه‌بووه، به ده‌ستخۆشیش له نووسه‌ر كۆتایى به قسه‌كانى
هیَنا.
دواى ئه‌و مه‌جید ره‌حمان، هاتوو به ئینفعاله‌وه باسى ئه‌و كاره‌ى
كرد كه زۆر كه‌موكورِى تیَدایه و به ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌ى گووت كه
پیَویسته كه‌سانى شاره‌زا و به ئه‌زموون و لیَهاتوو میَژوو بنووسنه‌وه،
كه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌رى ئه‌و كتیَبه لیَزان و شاره‌زا
نه‌بووه، و زۆر ناوى له بیركردوون و زۆر باس و خواسى دیكه‌شى تیَكه‌ڵ
به بابه‌ته‌كه كرد، وه‌ك شعر و شاعیران و قسه ریزكردن و ئه‌و كه‌سه‌ى
هه‌شت كتیَبى هه‌یه و ئه‌وه‌ى ته‌نیا قسه ریز ئه‌كات. باسى ئه‌زموونى
یه‌شار كه‌مال و مام هیَمن و نووسه‌ریَكى ئه‌رمه‌نى كرد كه گووتوویه‌تى
كورد هه‌مووى شاعیره، گووتى دیاره مه‌به‌ستى خه‌ڵكى شه‌قلاَوه بووه؟!
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه هۆشه‌نگ هه‌ندىَ كه‌سى له‌و كتیَبه‌دا به شاعیر
ناساندوونى به‌لاَم له راستیدا شاعیر نین.
ئه‌مه و تا دوایى چه‌ندین ناوى گووت كه شاعیرى گه‌وره‌ن و هۆشه‌نگ به
دوایاندا نه‌گه‌رِاوه و ده‌بویاه خۆى ماندووكردبا و ئه‌و ناو‌و ده‌نگانه‌ى
باس كردبان.گووتیشى ئیَمه كاتى خۆى زۆرمان كرد بۆ خزمه‌تكردنى شاه‌ركه‌مان،
به‌لاَم ئیَستا ته‌مه‌نمان به‌سه‌ر چوو بۆیه په‌یامى خۆمان به جیلى
نوىَ و گه‌نج ئه‌سپیَرین تا ته‌واوى بكه‌ن. له كۆتاییشدا، گووتى ده‌ستى
ئه‌و كه‌سانه ئه‌گووشم و ماچ ئه‌كه‌م كه خزمه‌تى میَژووى شاره‌كه ئه‌كه‌ن،
به‌لاَم نه‌یگووت كا ئه‌و كتیَبه خزمه‌ت به شاره‌كه ئه‌كات یان نا؟
دواى ئه‌و كه‌مه‌ڵه كه‌سانیَكى هه‌ڵسانه‌وه و
قسه‌یان له‌سسه‌ر كتیَبه‌كه كرد له‌وانه:
بیَكه‌س حه‌مه قادر ، كه به‌وه ده‌ستى
پیَكرد، ئایا هۆشه‌نگ كه كاریَكى واى كردووه ئه‌تانه‌ویَت له شه‌قلاَوه
ئیعدامى كه‌ن؟ ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى زۆر ساده‌یه، كابرا خۆى
گووتى ئه‌وه به‌شیچكه له پرۆژه‌یه‌كى گه‌وره‌تر و نووسین و كتیَبى
دیكه‌ى به دواوه دىَ. من نامه‌وىَ باسى هۆشه‌نگ بكه‌م چونكه داڵده‌ى
شه‌وانى به‌دمه‌ستى منه و هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م ئه‌بیَته موجامه‌له،
به‌لاَم ئه‌و كورِه له‌وته‌مه‌نه تا ئیَستا نۆ كتیَبى به چاپ گه‌یاندووه
و من واى ئه‌بینم خوا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى دروست كردووه تا به‌س
بنووسیَت.
هیَمن عومه‌ر: گووتى كاره‌كه ئه‌كرا
باشتر پۆلین بكرابایه. هه‌روه‌ك كاه‌ره‌كانى د. مارف خه‌زنه‌دار یان
عه‌لائه‌دین سه‌جادى. تا زانستیتیر بوایه، مه‌رج نه‌بوو هه‌موو شاعیره‌كان
وه‌رگیرابان ته‌نیا چه‌ن نموونه‌یه‌ك وه‌رگیرابان ئه‌وانه‌ى كه زۆر
باشن.
مه‌لا خه‌لیل: گووتى ئه‌وه یه‌كه‌مكاره
له‌میَژووى شه‌قلاَوه‌دا به‌م شیَوه‌یه ئه‌كرىَ كه ئه‌چیَته خانه‌ى
میَژووى ئه‌ده‌بییه‌وه هه‌روه‌ك كاره‌كانى ره‌فیق حلمى و عه‌لائه‌دین
سه‌جادى و مارف خه‌زنه‌داره‌وه.
گووتیشى شعره‌كانى ئه‌و كتیَبه‌م هه‌موو خویَندنه‌وه و هه‌رهه‌مووشیان
باشن، كاتى ئاماده‌كردنى ئه‌و كتیَبه‌ش هۆشه‌نگ په‌یوه‌ندى پیَوه‌كردم
كه له قوتابیانى ئاماده‌ییدا بۆى بگه‌رِیَم و له‌ناو گه‌نجه‌كاندا
نموونه‌ى چه‌ندین گه‌نجى بۆ كۆبكه‌مه‌وه، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین نموونه‌م
گه‌یاندنه ده‌ستى و چه‌ندیَكیشى بلاَوكردینه‌وه، دیاره راى له هه‌موو
شعره‌كان نه‌بووه، و هه‌ڵیسه‌نگاندوون بۆیه هه‌ندیَكى بلاَ نه‌كردوونه‌ته‌وه.
سه‌رباز مه‌جید: گووتى منیش پیَش دوو ساڵ
له‌گه‌ڵ هۆشه‌نگ كۆبومه‌وه بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه، داواى شعره‌كانى منى
كردوو ئه‌و كه‌سانه‌ى من ئه‌زانم شعریان هه‌یه هى خۆم و كاك ماهیر وه‌سمانم
دانىَ، و هه‌روه‌ها هى باركه‌شم و هه‌مووشیان له‌و كتیَبه‌دا
بلاَوبوونه‌ته‌وه، هۆشه‌نگ خۆى سه‌رده‌سته‌ى شاعیرانى شه‌قلاَوه‌یه و
زۆر به توانایه. حه‌زیشمان ئه‌كرد و هه‌موو كاتیَكیش خزمه‌تى بكه‌ین
و كۆرِى بۆ ساز بكه‌ین.
ئازاد مه‌لابرایم: گووتى ره‌نگه زۆر كه‌س
نه‌یزانبى كه من شعرم نووسیبىَ من له ساڵى هه‌فتایه‌كان و هه‌شتاكان
نووسیومه، هه‌تا كورِه‌كه‌شم ئه‌ورِۆ پیَى گووتم بابۆ ئه‌توو شاعرى؟!
به‌لاَم من وه‌ك وه‌لاَمیَك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پیَیان وابووه من
شاعیر نیم به شعریَك وه‌لاَمیان ئه‌ده‌مه‌وه. ئه‌مه‌و شعره‌كه‌ى
خویَنده‌وه.
ره‌وه‌ند: سه‌رسامى گه‌وره‌ى خۆى به‌وكتیَبه
ده‌ربرِى، گووتیشى هه‌ر مرۆڤیَكه و به كه‌سیَك یان یان هونه‌رمه‌ندیَك
یان شتیَك سه‌رسام ئه‌بیَت، منیش به هۆشه‌نگ سه‌رسامم. تكایه چه‌پڵه‌یه‌كى
گه‌وره بۆ هۆشه‌نگ. خه‌ڵكه‌كه‌ش كردیان به چه‌قڵه ریَزان.
زه‌مه‌ند: گووتى من خه‌ڵكه شه‌قلاَوه
نیم به‌لاَم لیَره له مه‌عهه‌دم.
ئیسماعیل یاسن: هاتووگووتى پیَویسته شعر
و شاعیران خاوه‌ن هه‌ڵویَست بن، هه‌روه‌ك مامۆستا گۆرانى شاعیر بن.
دلشاد كاوانى: گووتى ئه‌و كتیَبه زۆرى و
بۆرى تیَدایه.
گه‌نجینه: باسى له‌كارو چالاَكییه‌كانى
جه‌لال مه‌دحه‌ت كرد جگه له نووسن و شعر، وه‌ك به‌شداریكردنى له‌دامه‌زراندنى
یه‌كیَتى ئه‌ندازیارانى كوردستان و یه‌كییَتى نووسه‌رانى كرود لقى هه‌ولیَر.
دواى ئه‌وه هۆشه‌نگ شیَخ محه‌مه‌د گووتى: ره‌نگه زه‌حمه‌ت بیَت وه‌لاَمى
یه‌كه‌یه‌كه‌ى پرسیاره‌كان بده‌مه‌وه، به‌لاَم هه‌وڵ ئه‌ده‌م هه‌موو
پرسیاره‌كان كۆبكه‌مه‌وه سه‌ر یه‌كترى و وه‌لاَمه‌كانیش به گشتى بده‌مه‌وه،
سه‌باره‌ت به كه‌موكورِییه‌كانى كتیَبه‌كه وه‌ك له پیَشه‌كیدا گووتم
ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو نیه و نوقسانه! زۆر ده‌نگ و كه‌س هه‌ن ده‌ستم
پیَیان نه‌گه‌یشتووه له‌به‌ر گه‌لىَ هۆكار. به‌لاَم پرۆژه‌ى ترم هه‌یه
و من له كار كردن به‌رده‌واممن پیَویستیشم به‌وه‌هه‌یه ئیَوه و
براده‌رانى تر هاوكاریم بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى منیش بتوانم له‌گه‌ڵ ئیَوه‌دا
كارى باشتر ئه‌نجام بده‌م، بۆ زۆر له پرسیاره‌كان ره‌نگه خویَندنه‌وه‌ى
كتیَبه‌كه زۆر وه‌لاَمتان بداتىَ، باسى ئه‌وه‌كرا من ره‌نگه په‌نچا
كه‌سم له بیر كردبىَ، ئه‌گه‌ر وابیَت ئه‌وه من سى كه‌سم تۆماركردووه،
به‌لاَم ئیَوه كه‌ستان تۆمار نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر من په‌نچا كه‌سم له
بیر كردبیَت، ئه‌وه ئیَوه هه‌شتا كه‌ستان له‌بیر كردووه، كه‌واته
هیَشتا من له ئیَوه باشترم. بۆ مه‌سه‌له‌ى زۆرى و بۆرى و تیَگه‌یشتن
له شعر و ناشعر و قسه ریزركردن، پیَموایه، مه‌سه‌له‌كان ریَژه‌یین و
هه‌ر كه‌سه و به گویَره‌ى ئاستى وشیارى و تیَگه‌یشتنه‌كانى بۆ شعر و
خویَندنه‌وه‌و كتیَب ئه‌توانیَت راى تایبه‌تى خۆى هه‌بیَت، لاى من
قالبیَك نیه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى شعرى باش و خراپ، جوان و ناشیرین. ره‌نگه
كه‌سیَك هه‌بیَت یه‌ك تاقه شعرى هه‌بیَت شاعیر بیَت و ره‌نگیشه هه‌بیَت
دوازده كتیَبى هه‌بیَت به‌لاَم شاعیر نه‌بیَت. من بۆ خۆم له‌و كتیَبه‌دا
ریَزم له‌و كه‌سانه گرتووه كه ناویان هاتووه‌و سه‌رنجه‌كانى خۆمم له‌سه‌ر
نووسیوون. ره‌نگه من بتوانم له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و فكر و ره‌خنه ش
بنووسم، به‌لاَم من كه ئه‌م كتیَبه‌م نووسیوه، ئه‌وه بۆ خه‌ڵكى خۆم
و شارى خۆم و خۆم كردوومه، بۆ من سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ره‌مزى و
روحى گه‌وره‌یه، بۆیه‌شه زۆر پیَیه‌وه دڵخۆشم.
ئینجا
دواى ئه‌وه هۆشه‌نگ سوپاسى هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ى كرد كه یارمه‌تییان
داوه كۆرِه‌كه ساز بكات. وه‌ك مامۆستا ریَبوار و ئازا عوبیَد و زیاده
فه‌ندى و مامۆستا باسل و ئه‌و كه‌سانه‌ى دیكه‌ش كه یارمه‌تیده‌رى
بووینه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له‌و هۆڵى ئه‌داى شیَردا.
دواى ئه‌وه مه‌راسیمى دابه‌شكردنى دیارییه‌كان ده‌ستى پیَكرد له‌سه‌ر
شاعیره‌كان له‌لایه‌ن هۆشه‌نگه‌وه یه‌كه یه‌كه كتابى شاعیرانى شه‌قلاَوه
و هه‌روه‌ها به‌رهه‌مى مه‌گیرانى شاعیر هه‌ندریَن حه‌مه‌ده‌مین و
پاییزه‌كا شینى تریفه دۆسكى و ئه‌م بۆچى كتیَبان چیَدكه‌ین هه‌ر هى
نووسه‌ر هۆشه‌نگ پیَشكه‌ش به شاعیره‌كان كرا.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى زۆریش له كتیَبى شاعیرانى شه‌قلاَوه
پیَشكه‌ش به میوانان كرا به‌تایبه‌تى كورِ و كچه گه‌نجه‌كانى ئاماده‌بوو،
كه له كۆتاییدا هه‌ر هه‌موویان له ده‌ورى نووسه‌ر كۆببوونه‌وه‌و
داواى ئیمزا و نووسینى یادگارییان لىَ ئه‌كرد.
هه‌ر له كۆرِه‌كه‌دا پیَش كۆتایى هاتنى حاجى فه‌رهاد ویَنه‌یه‌كى كۆنى
شارى شه‌قلاَوه‌ى پیَشكه‌ش به نووسه‌ر هۆشه‌نگ كرد وه‌ك ریَزگرتنیَك
له‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ى، نووسه‌ریش له نیَو چه‌پڵه‌ى جه‌ماوه‌ر
دیارییه‌كه‌ى له حاجى فه‌رهاد وه‌رگرت.
ئه‌مه و دواى ئه‌وه خه‌ڵكى به گشتى پیرۆزباییان له نووسه‌ر و
شاعیرانى ناو كتیَبه‌كه ئه‌كرد و به خۆشییه‌وه یه‌كدییان ماچ ئه‌كرد
و كه‌شیَكى زۆر ئاهه‌نگسازییانه خوڵقابوو له هۆڵه‌كه‌دا. بۆیه‌شه تا
ماوه‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكه‌كه هه‌ر له‌ناو هۆڵه‌كه بوون و ئیمزاى نووسه‌ریان
له‌سه‌ر كتیَبه‌كان وه‌رئه‌گرت و ویَنه‌ى فۆتۆگراف ئه‌گیران و پیَكه‌نین
و خۆشى له سه‌ر رووى هه‌موو لایه‌ك ئه‌بینرا.
له‌ناو ئه‌و كه‌شه‌دا كۆتایى به كۆرِه‌كه هات، كه نزیكه‌ى سىَ
كاتژمیَر و زیاتریشى خایاند.
|