ڕاستییه‌کان له
نێوان جه‌لال تاڵه‌بانیی و نه‌وشیروان مسته‌فادا!
پۆڵا زیندانیی
لادان له هێڵی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوێکی سیاسی له دنیای ئیسلامییدا و له‌وانه‌ش
کوردستانه‌که‌ی ئێمه ، له لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه و له‌به‌ر هه‌ر
هۆیه‌ک بێت ، به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره دائه‌نرێت و زۆر جاریش به
خوێنڕشتن کۆتایی هاتووه! هه‌ر وه‌ک لادانه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیی له
هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی پارتی و بارزانیی له ساڵی 1964 دا و ئه‌و
زنجیره کاره‌ساته خوێناوییانه‌ی که تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش هه‌ر به‌رده‌وام
بووه و ئه‌مڕۆش به شێوازێکی تر هه‌ر به‌رده‌وامه!
نه‌وشیروان مسته‌فا ، به‌پێی ئه‌و کرده‌وه و نوسینانه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی
دوایی و قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیی له پلێنیومه‌که‌یدا ، به ته‌واویی
ده‌رکه‌وت که "لاده‌ره"ه! به‌ڵام یان له به‌ختی ئه‌وه ، یان له
به‌ختی کورده که ئه‌و لادانه له سه‌رده‌مێکدایه که یه‌کیه‌تی ئه‌و
هێز و توانا و ده‌رفه‌ته‌ی نیه و وه‌ک جاران کوردستان داخراو نیه به
ڕووی دنیادا ، تا نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی وه‌ک حیکمه‌ت (مه‌لا به‌ختیار)
و لایه‌نگره‌کانی ، وه‌ک ساڵانی شاخ فڕێبداته به‌ندییخانه‌که‌ی توژه‌ڵه‌وه!
جه‌لال تاڵه‌بانیی به‌و دانپیادانانه‌یدا هه‌ندێک ڕاستیی ئاشکراکردووه
که به‌پێی هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌کی سیاسی ، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕه‌وشتیی ، ئه‌بێت سێ جار دادگایی بکرێت و سزا بدرێت ، چونکه ئه‌و
تاوانانه‌ی که یه‌کیه‌تییه‌که‌ی له ساڵانی ڕابوردوودا کردوونی ، گرنگ
نیه کێ بڕیارده‌ریان بووه ، گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه تاوانن و
کراون و کوشتار و کۆمه‌ڵکوژیی و کاره‌ساتی مرۆڤایه‌تییان لێ که‌وتووه‌ته‌وه
، بۆیه ئه‌بێت:
یه‌که‌م: له کوردستاندا دادگایی بکرێت ، ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانه نه‌ته‌وه‌ییه
مه‌زنانه‌ی که پاسداران و سوپای داگیرکه‌ری کوردستانیان هێناوه‌ته
ناو خاکی باشوری کوردستانه‌وه و بوون به هۆی کاره‌ساته
کیمیاییبارانه‌کان و کوشتنی ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی کوردستان ، هه‌روه‌ها
کاره‌ساته کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی شیوعییه‌کان له پشتئاشاندا!
دووه‌م: له عێراقی عروبه‌که‌یدا به هه‌مان شێوه و به هه‌مان تاوان
دادگایی بکرێت ، چونکه ئه‌و یه‌کپارچه‌یی عێراقه‌که‌ی ئه‌په‌رستێت ،
نه‌ک هه‌ر ئه‌یپارێزێت! خاکی کوردستان و سه‌ربه‌خۆییه‌که‌شی ، لای ئه‌و
"خه‌وی شاعیرانه"! بۆیه ئه‌بێت عێراقییه‌کان له‌سه‌ر هێنانی سوپای
دوژمنیان بۆ ناو عێراق ، بۆ لێدانی بابه‌گوڕگوڕ ، بۆ کۆیه بۆ قه‌لاچۆکردنی
ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بۆ هه‌ڵه‌بجه ، دادگایی
بکه‌ن ، ئه‌وه به ده‌ربڕینه عه‌ره‌بییه‌که ، (خیانه‌تی عوزمایه)!
سێیه‌م: له ناو یه‌کیه‌تیه‌که‌ی خۆیدا دادگایی بکرێت ، چونکه سه‌راپای
مێژووی یه‌کیه‌تییه‌که‌ی خوێناویی و دڕنده کردووه و به‌رپرسی ئه‌کات
له کوشتنی ده‌یان که‌سایه‌تی و کادێرانی لایه‌نه‌کانی تر له ناوچه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تیدا ، شانبه‌شانی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه!
جه‌لال تاڵه‌بانیی ناتوانێت به فڕێدانی به‌رپرسیاریی له تاوانه‌کان
بۆ سه‌ر نه‌وشیروان ، خۆی له‌و به‌رپرسیارییه یاساییه ڕزگاربکات که
ئه‌و خۆی سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری یه‌کیه‌تییه! که‌س ئه‌و ڕاستییه نه‌زانێت
ئه‌وا ئه‌و وه‌ک پارێزه‌رێک ئه‌و ڕاستییه باش ئه‌زانێت ، هه‌رچه‌نده
ته‌نیا ڕۆژێکیش پارێزه‌ریی نه‌کردووه!
له دواکه‌وتووترین وڵاتی دنیاشدا هه‌موو که‌سێک ئه‌و ڕاستییه ئه‌زانێت
که سه‌رۆکی داموده‌زگایه‌ک ، کارگه‌یه‌ک ، خاوه‌نی دوکانێک ، به‌قاڵێک
، عه‌تارێک ، خاوه‌نی ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه ، یان ده‌زگایه‌کی
ڕاگه‌یاندن ، سه‌رۆکی ڕێکخراوێکی هه‌مه‌جۆره ، یان حیزبێکی سیاسی ، به‌پێی
یاسا به‌رپرسن له‌و قه‌واره‌یه و به‌رهه‌مه‌کانی که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌که‌ن
، ئایا جه‌لال تاڵه‌بانیی ئه‌و ڕاستییه نازانێت؟
په‌ندێکی پێشینانی کوردیی ئه‌ڵێت: کورد بدوێنه ، شه‌رحی خۆی ئه‌کات!
ئه‌وه‌تا جه‌لال تاڵه‌بانیی و نه‌وشیروان مسته‌فا له ڕێی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه
، ئه‌و سه‌دان ڕاستییه تاڵانه ئاشکرائه‌که‌ن که له هه‌ر وڵاتێکی
دنیادا بێت ، یه‌کسه‌ر ڕاپێچی دادگا ئه‌کرێن!
ئه‌وه‌ی که مایه‌ی سه‌رنجه ، ئه‌وه‌یه که له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندنانه‌ی
ئه‌و دووانه‌دا ، چه‌ندان پرسیاری گرنگ قوت ئه‌بنه‌وه و ئه‌بێت کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک ، سیاسی ، ڕۆشنبیران ، دادپه‌روه‌ر و یاساناسه‌کان ، به‌تایبه‌تییش
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی هه‌ردوو لایان ، هه‌وڵی خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌یه‌ک
له‌و ڕووه‌وه بده‌ن که دادگایه‌ک ئه‌و تاوانه مه‌زنانه یه‌کلایی
بکاته‌وه ، چونکه ئه‌وه قوماردۆڕاندن نیه له نێوان دوو که‌سدا که
کامیان براوه‌ته‌وه و کامیان دۆڕاوه! ئه‌وه کاره‌ساته و خوێنی
تیادا ڕژاوه و پێش هه‌ر که‌سێکیش ، پێشمه‌رگه‌ی خۆیان بووه‌ته سوته‌مه‌نی
بڕیار و ئاره‌زووه‌کانیان! پرسیاره سه‌ره‌تاییه گرنگه‌کانیش بریتین
له:
- ئایا له نێوان جه‌لال تاڵه‌بانیی
و نه‌وشیروان مسته‌فادا ، پیاوێکی تر نه‌بووه که خاوه‌ن بڕیار بێت و
ڕێ بگرێت له‌و هه‌موو کاره‌ساته مه‌زنانه که به دانپیادانانه‌کانی
هه‌ردووکیان ، یه‌کیه‌تییه‌که‌یان به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانیاندا
هێناوه؟
- ئایا کۆمیته‌یه‌کی سه‌رکردایه‌تی
هه‌بووه که بتوانێت بڕیاری به‌کۆمه‌ڵ بدات و ڕێ له‌و تاکڕه‌وییانه‌ی
جه‌لال تاڵه‌بانیی و نه‌وشیروان مسته‌فا بگرێت؟ یان دواتر له‌سه‌ر ئه‌و
کاره‌ساته مرۆڤایه‌تییه مه‌زنانه ، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات
و سزایان بدات؟
- ئایا ئه‌و بۆشاییه‌ی که له
نێوان ئه‌و دووانه‌دا هه‌بووه و ئێستاش هه‌ر هه‌یه ، به ئه‌و به‌ناو
ئه‌ندامانه‌ی سه‌رکردایه‌تی پڕ نه‌کرابووه‌وه و ئێستاش هه‌ر وا نیه؟
بێده‌نگیی ئه‌وان له‌و کاره‌ساتانه‌ی که ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌ی یه‌کیه‌تی
به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتمان و یه‌کیه‌تییه‌که‌ی خۆشیاندا هێناوه! مانای ئه‌وه
نیه که به‌پێی یاسا و دابونه‌ریت و له ڕووی ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه
، هاوبه‌شیان ئه‌کات له‌و تاوانانه‌دا؟
- ئایا ئه‌و کادێر و سه‌رکرده سه‌ربازییانه‌ی
ئه‌و تاوانانه‌یان جێبه‌جێکردووه ، به هه‌مان پێوه‌ر ، به‌رپرسیار
نین؟
له هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ش هه‌نوکه‌ییتر ئه‌وه‌یه که:
- ئایا دوو لایه‌ن که به
دانپیادانانی سه‌رۆکه‌کانی خۆیان ، ئه‌وه ڕابوردووی خوێناوییان بێت!
به‌رپرس بن له کیمیاییبارانکردنی هه‌ڵه‌بجه و کوشتاره‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یدا!
به‌رپرس بن له تێرۆرکردنی ده‌یان نه‌یارانی خۆیاندا!
به‌رپرس بن له کۆمه‌ڵکوژیی قیاده موه‌قه‌ته و پارتییه‌کان ، شیوعییه‌کان
، پاسۆکه‌کان ، حسکه‌کان و ئیسلامییه‌کان!
کاتی ئه‌وه نیه که له کاری سیاسی قه‌ده‌غه‌بکرێن و لایه‌نه‌کانیشیان
هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه؟ خۆ ڕژێمیش هه‌ر ئه‌و کارانه‌ی ئه‌کرد ، به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی به‌رفره‌وانتر!
- ئایا پێش هه‌ر که‌سێک ، ئه‌وه
کاری ئه‌ندامانی ئه‌و دوو لایه‌نه نیه که ده‌نگ به‌رزبکه‌نه‌وه و
ئه‌و سه‌رۆک و سه‌رکردانه ده‌ربکه‌ن؟ یان هه‌ر هیچ نه‌بێت پاکانه له
ئه‌ندامه‌تی خۆیان له‌و دوو لایه‌ندا بکه‌ن و ویژدانی خۆیان به‌رامبه‌ر
به قوربانییه‌کانی ده‌ستی یه‌کیه‌تی ئاسوده بکه‌ن؟
گومان له‌وه‌دا نیه که ڕژێمی به‌عس ئه‌و تاوانانه‌ی ، زوو یان دره‌نگ
، هه‌ر ئه‌کرد و هه‌ڵمه‌تی جینۆسایدی کورد یه‌کێک بوو له ستراتیجه‌کانی
به‌عس ، هه‌رچه‌نده جه‌لال تاڵه‌بانیی یه‌کیه‌تییه‌که‌ی خۆی و جێگره‌که‌ی
له‌وه‌دا به‌رپرس ئه‌کات!
هه‌روه‌ها گومانیش له‌وه‌دا نیه که سه‌رجه‌می لایه‌نه سیاسی و چه‌کداره‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مه ، که‌م و زۆر هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشیی و ئافاتی تاکڕه‌ویی
و سیاسه‌تی ماڵوێرانیی و سه‌رگه‌ردانییه‌یان هه‌بووه و هه‌یه ، به‌ڵام
تا ئێستا که‌سێکی وه‌ک نه‌وشیروان له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا هه‌ڵنه‌که‌وتووه
که ببێت به "لاده‌ر" و له هێرشه ڕاگه‌یاندنییه‌کانیاندا بۆ سه‌ر یه‌کتر
، ڕاستییه‌کان ئاشکرابکه‌ن!
ئه‌گه‌رچی جه‌وهه‌ر نامیق ساڵانێک به‌ر له نه‌وشیروان به‌ناو بوو به
"لاده‌ر" ، به‌ڵام یان ئه‌وه سیناریۆ بوو ، یان خۆی نه‌یویست ، یان
ناتوانێت وه‌ک نه‌وشیروان به‌رامبه‌ر به سه‌رکردایه‌تی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماڵه بوه‌ستێت و بێته‌گۆ!
ساڵانێکه که‌سانێکی زۆر داوا له نه‌وشیروان ئه‌که‌ن که هه‌ڵوێستی
خۆی به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی پشتئاشان ڕابگه‌یه‌نێت و هه‌ر هیچ نه‌بێت
داوای لێبوردن له که‌سوکاری قوربانییان بکات ، به‌ڵام هه‌ر نه‌یکرد ،
تا جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌واوی به‌رپرسیاریی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی خسته
ئه‌ستۆی ئه‌و. هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان ئه‌یتوانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و
هێرشه‌ی پشتئاشانی نه‌کردایه ، به‌ڵام هه‌ر له ڕووی یاساییه‌وه سه‌رۆکی
لایه‌نه‌که‌ی و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی و کۆمیته سه‌ربازییه‌کان
، تێکڕا به‌رپرسن له‌و کاره‌ساتانه.
له ڕووی ده‌رونییه‌وه ، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ی که له
نێوان قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیی و نه‌وشیروان مسته‌فادا کراون ، ده‌رئه‌که‌وێت
که نه‌وشیروان دوای ئه‌و زنجیره کاره‌ساتانه‌ی یه‌کیه‌تی که به سه‌رکردایه‌تی
ئه‌و کراوه ، یان خۆی بڕیاری کردنیانی داوه ، دواتر توشی "په‌شیمانیی"
و "مه‌لولیی" بووه و چه‌ند جارێک بڕیاره گرنگه‌کانی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانیی
و ئه‌وانی تر به‌جێهێشتووه و ڕووی کردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی کوردستان!
ئه‌و په‌شیمانییه‌ش هه‌ر زوو ده‌رکه‌وتووه. له کتێبی "پشتئاشان له
نێوان ئازار و بێده‌نگییدا" ، قادر ڕه‌شید وه‌ک ڕاستییه‌کی مێژوویی ئه‌یگێڕێته‌وه
که کاتێک به دیلیی ، ئه‌و ، که‌ریم ئه‌حمه‌د و مه‌لا ئه‌حمه‌دی
بانیخێڵانیی براون بۆ لای نه‌وشیروان ، له نێوان وتووێژه‌کانیاندا نه‌وشیروان
وتویه‌تی بێزاره له‌و ژیانه و ئه‌یه‌وێت کوردستان به‌جێبهێڵێت!
ئه‌مه داکۆکیی نیه له نه‌وشیروان ، ئه‌و کتێبه‌ش له ساڵی 1998 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه ، هه‌رچه‌نده باسێکی زۆری ئه‌و تاوانانه‌ی تیادایه
که له پشتئاشاندا کراون ، به‌ڵام وه‌ک وتم ، له ڕووی ده‌رونیی و
یاساییه‌وه ، ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی نه‌وشیروان بۆ ئه‌و سێ سه‌رکرده‌یه‌ی
حیزبی شیوعی عێراق ، ڕاستییه‌ک ، ئه‌گه‌ر بچوکیشه! ده‌رئه‌خات.
ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که و هیوادارم که له ئاینده‌دا ده‌نگی جه‌ماوه‌ریی
به ڕووی به‌رپرسانی ئه‌و کاره‌ساته هه‌مه‌جۆرانه‌دا به‌رزببێته‌وه و
پشت بکه‌نه ئه‌و جۆره حیزبایه‌تییه کلاسیکییه و سه‌رکردایه‌تی
تاکڕه‌ویی و داخراوییه‌ی له کوردستاندا هه‌یه و زوو ، یان دره‌نگ ،
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمکرد ، بخرێته‌گه‌ڕ.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌و ده‌رفه‌ته هه‌ڵکه‌وتووه که ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ی کوردستان ، ڕۆژێک زووتر خۆیان له به‌رپرسیاریی
تاوانه‌کانی کوردکوژیی و کاره‌ساته هه‌مه‌جۆره‌کان ده‌رباز بکه‌ن و
ڕاستییه‌کان ئاشکرابکه‌ن ، به‌رله‌وه‌ی که ڕۆژێک به ڕێکه‌وت ، یان شه‌قی
زه‌مانه ئاشکرایان بکات! ئه‌وسا هیچ داوای لێبوردنێکیش داڵده‌یان
نادات ، چونکه تا کاتی ئاشکرابوونیان ، هه‌ر بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردبوو
، بێده‌نگییش نیشانه‌ی ڕازییبوونه!
pollaziz@yahoo.com
|