راستکردنه‌وه‌ی خاڵێک له په‌لاماری
دوژمن بۆ سه‌ر (خۆرنه‌وه‌زان)،
که له‌کتێبی (پشتئاشان له
نێوان ئازار و بێ ده‌نگیدا) هاتووه به پێنووسی قادر
ره‌شید(ئه‌بوشوان).
هاوار
بانیخێڵانی
- به‌شی
دووه‌م و سێیه‌م و کۆتایی -
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که گرتنی خۆرنه‌وه‌زان
و بانیشار له دوای ئه‌و زنجیره هێرشانه دێ که کرایه سه‌ر هه‌زاره
ستون ، ئه‌و هێرشه‌ش دیسان ده‌ستێکی خۆفرۆشی له پشته‌وه بوو ،( به‌کر
باسم) پێشمه‌رگه‌ی پارتی بوو ته‌سلیم به رژێم بوویه وه شاره‌زاییه‌کی
باشیشی هه‌بوو له ناو چه‌که‌دا و بووه سوری به‌ر له شکری سوپای
داگیر که‌ری به‌عس و به‌هه‌مو قورسایی خۆی په‌لاماری هه‌زاره‌ستونی دا،
جگه له گرتنی بنکه‌و باره‌گای پێشمه‌رگه ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ش بخه‌ینه
رو که له‌و هێرشه‌دا ته‌نانه‌ت هێزێکی زه‌به‌لاحی سوپای پازدارانیش به‌رکه‌وت
و تاک و ته‌رایه‌ک له پاسداره‌کان له‌و هێرشه‌دا ده‌رباز بوون ، هێرشی
نێوان هه‌زاره‌ستون و خۆرنه‌وه‌زان ته‌نها سێ مانگێک بوو واته به سێ
مانگ دوای هێرشی هه‌زاره‌ستون خۆرنه‌وه‌زان به‌ر ئه‌و په‌لاماره که‌وت.
ئه‌بوشوان له له لاپه‌ره 136 و 137 ی پشتئاشان له نێوان ئازار‌و بێ
ده‌نگیدا نوسیویه‌تی هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌ش فریای چه‌که‌کانی خۆیان نه‌که‌وتبوون
و به‌بێ چه‌ک ده‌ر باز بووبوون و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ئازوقه‌یه‌کی
زۆریش که‌وتنه ده‌ست هێزی دوژمن. لێره‌دا من زۆر داوای لێبووردن له
ئه‌بو شوان ده‌که‌م چونکه ده‌بوو له‌م باره‌یه‌وه په‌له‌ی له نوسینی
ئه‌م چه‌ند لاپه‌ره‌یه نه‌کردایه تا راستیه‌کانی بۆ رون ده‌بوویه‌وه
یان هیچ نه‌بێ هیوا ره‌شی ئاگادار بکردایه تا ئه‌م هه‌ڵانه‌ی به‌سه‌ردا
تێ نه‌په‌ریبایه چونکه هیواره‌ش یه‌کێک له‌و پێسمه‌رگانه بوو له هه‌مانکاتیشدا
پێم وایه له‌م ساڵانه‌ی رابوردوودا له ئێه‌وه
نزیکتر بوو ،که ئه‌مه‌ی خواره‌وه راستیه‌کانه.
ئه‌و شه‌وه هه‌مو پێشمه‌رگه‌کان زۆر به شێنه‌یی باره‌گاکانمان جێه‌ێشت
و ته‌نانه‌ت چه‌ند چه‌کێکی زیاده‌مان هه‌بوو ئه‌وانیشمان له گه‌ڵ خۆ
برد‌و هه‌ردو ووڵاغه‌که‌شمان له ئازوقه‌و به‌تانی و که‌ره‌سته‌ی پێویست
گواسته‌وه ، وه له‌هه‌مانکاتدا بۆ شه‌وی دوهه‌م مه‌فره‌زه‌یه‌کمان گه‌راینه‌وه
ناو باره‌گاکه‌و زۆرێکی تر له ئازوقه‌و به‌تانی و شته گرنگه‌کانمان
گواسته‌وه که هه‌ر هه‌مان شه‌و کاک عومه‌ر غه‌مگینیش له گه‌ڵ چه‌ند
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست سه‌ردانی باره‌گاکانی
خۆیان کرد، ئه‌وه‌ی له باره‌گای خۆرنه‌وه‌زان پاش سێ رۆژ که‌وته ده‌ست
هێزی دوژمن ته‌نها پێنج خێمه‌و هه‌ندێک قاپ و قاچاغ و شتی رۆتینی بوو .
ئه‌و مه‌فره‌زیه‌ی ئێمه‌ش دوای ئه‌وه‌ی براده‌رانی حسک له ئارامی بار‌و
دۆخه‌که دڵنیایان کردین گه‌راینه‌وه خۆر نه‌وه‌زان و سه‌روی خۆمان له‌وه‌ی
بینیمان و بیستمان ئاگادار کرد، به‌ڵام خه‌م ساردی هاوریانی به‌ر پرس
له‌وه‌دا ده‌بینی که هیچ گومانێکیان سه‌باره‌ت به براده‌رانی
سۆسیالیست لا دروست نه‌بوو وه به‌دوای ئه‌وه‌دا نه چون که ئایا
هێنانی ته‌راکتۆرێک ئازوقه هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا بۆ ؟ له هه‌موشی
گرنگتر ئه‌وه‌بوو که باره‌گای براده‌رانی سوسیالیست له ده‌روازه‌ی
خۆر نه‌وه‌زان و بانیشاردا بوون واتا ئه‌و باره‌گایه که‌وتبووه سه‌ر
درگای ناوچه‌که‌و کلیلی درگاکه به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌بوو ، شه‌وی
پێشوتر مه‌فره‌زه‌یه‌کی کارامه‌و به ئه‌زمون و شه‌ر که‌ر له که‌مینه‌که‌دابوو
که ئه‌وه‌ش چانسێک بوو بۆ هێزی به عس و بێ خۆهه‌ڵکێشان گه‌ر ئه‌و شه‌وه
ئه‌و هێرشه بکرابایه ره‌نگ بوو بارودۆخه به‌بارێکی دیکه‌دا بشکابایه‌وه
که له‌م پێشمه‌رگانه پێک هاتبوو، شه‌هید سۆران ده‌ربه‌ندیخانی، شه‌هید
عومه‌ر زامدارگه‌رمیانی ، شه‌هید چیا حه‌مه باقی گه‌رمیانی ، حاجی گه‌رمیانی،
حسێن علی خه‌لیفه گه‌رمیانی ، به‌مۆ چاوشین (هاوار) مه‌لا مه‌جید، شه‌هید
ماجیدعلی خه‌لیفه گه‌رمیانی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر که به‌داخه‌وه
نایه‌نه‌وه یادم، به‌ڵام شه‌وی 1 6 1985 که له کاتژمێر 302 شه‌و سه‌ر
بازه‌کانی به‌عس زۆر به شێنه‌یی درگای ناوچه‌که‌یان بۆ کرابوویه‌وه‌و
له راسته رێوه هێرشه‌که‌یان ده‌ست پیکردبوو واته روبه‌رو نه‌هاتبوون
به‌ڵکو هه‌ر به‌وریگادا هاتبوون که رۆژانه‌و شه‌وان پێشمه‌رگه‌ی پێدا
ده‌هات و ده‌رۆشت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رنامه‌ی هێرشی سوپای به‌عس هه‌میشه
پێش هێرشکردن ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به خه‌ستی تۆپ باران ده‌کرد به‌ڵام له‌و
هێرشه نهێنیه‌دا تا سه‌ر که‌وتنیان به ده‌ست نه هێنا تۆپێکی نه‌ته‌قاند
، وه له دوایدا ئه‌وه‌ش ئاشکرا بوو که براده‌رانی سوسیالیست هه‌ر
له دره‌نگانێکی شه‌ودا ئه‌و باره‌گایه‌یان چۆڵ کردبوو که له پێشدا
باسمان کرد. که‌ده‌بوو به‌ره‌ی جود له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
لێکۆڵینه‌وه‌ی بکردایه نه‌ک به‌ر پرسانی قاتع لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ
ئه‌بو زاهرو ئه‌بو عادل بکات چونکه ئه‌وان هیچ گوناهێکیان نه‌بوو.
کاتێک که باس له‌و چانسه ده‌که‌م که له‌و شه‌وه‌دا سه‌ر بازه‌کانی
به‌عس هه‌یان بوو له‌و شه‌وه‌دا بوو جگه له هیواره‌ش باقی ئه‌و
پێشمه‌رگانه که له‌که‌میندا بوون هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی پشتئاشان
قاڵبووی رووبه‌رووبوونه‌وه
نه‌بوون و ئه‌زمونێکی یه‌جگار که‌میشیان هه‌بوو له ژیانی پارتیزانی و
هه‌ندیکیشیان به کوردی شه‌و کوێر بوون و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌بیعه‌تی
که‌مین وایه که به‌رده‌وام موتابه‌عه‌ی روی دوژمن ده‌که‌یت و سه‌رنجی
پێشی خۆت ده‌ده‌یت نه‌ک دواوه، که دڵنیای لێی ، بۆیه ئه‌و پێشمه‌رگانه
کاتێک به‌ئاگا هاتبوون که له دوایانه‌وه به بێته‌ل قسه له گه‌ڵ
سه‌یدی ئامری خۆیاندا ده‌که‌ن وه من ئه‌و سه‌ربازانه‌ش به نمه‌ک حه‌رام
نازانم چونکه ده‌شیان توانی له دواوه خنجه‌ری ژه‌هراوی خۆیان بوه‌شێنن
به‌ڵام ئه‌و مه‌جاله شیان ره‌خساند تا پێشمه‌رگه‌کان خۆ قوتار بکه‌ن ،
گه‌ر یش ئه‌و رێژه تیئێنتیه زۆره‌شیان بته قانده‌یه‌ته‌وه هیچ
زیانێکی گیانیشی به سه‌ربازه‌کان نه‌ده‌گه‌یاند چونکه وه‌ک گوتمان
دوژمن له ماڵدا حه‌شار درابوو ، کاتێکیش گه‌ر
باقی پێشمه‌رگه‌کانی ناو خۆرنه‌وه‌زان به کاک عومه‌ر غه‌مگینیشه‌وه
له‌ده‌نگی شه‌ره تفه‌نگ به ئاگا بهاتینایه دیسان ره‌نگ بوو هه‌ر
باردوخه‌که به‌لایه‌کی تردا بشکابایه‌ته‌وه چون نه هێرش هێنه‌ران
فیشه‌کێکیان ته‌قاندو نه پیشمه‌رگه‌و نه هێزی پشتیوانی به‌عسیش
تۆپێکی دورهاویژیان ئاراسته کردین .
جگه له حه‌ره‌سی ناو باره‌گا هه‌مو له خه‌ودا بووین و به ئه‌سپایی
یه‌ک یه‌ک له خه‌و بێداریان کردین بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا بزانین بۆ؟ ئه‌وه‌نده
نه‌بێت پێیان گوتین هه‌ستن که‌مینه‌که گیرا ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم وا
له مه‌سه‌له‌که حاڵی بووم که بۆ ئیمدادی هاورێکانمان پێمان ده‌ڵێن
خۆتان ببه‌ستن به‌ڵام هه‌مو که‌وتنه کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌کی زیاده‌و ئه‌شیای
پێویست ئیدی هێشتا پێشمه‌رگه هه‌ر له ناو باره‌گایه بۆردومان ده‌ستی
پێ کرد ئه‌مه ش له دوای ئه‌وه دێت که هێزی پشتیوانی رژێم به‌ته‌واوی
له پێکانی ئامانجی خۆیان دڵنیا بوون ، بۆیه تاده‌هات بۆردومان روی له
زیاد بوون ده‌کرد ئیدی به‌ره‌و دامێنی شاخ به‌رێکه‌وتین و هێشتا له مه‌ترسی
تۆپه دورهاوێژه‌کاندا بووین رۆژمان لێبوویه‌وه له‌کۆی هه‌مو ئه‌و
باره‌گانه‌ی که له بانیشاردا بوون ته‌نها شه‌هید ملازم سه‌ید کریم و
چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵی دابوون
ته‌جاوزیان له هه‌لهاتن نه‌کردبوو، سه‌یره‌که‌ش له‌وه‌دابوو
به دو به‌تالێونی ئێمه‌و هه‌مو هێزه‌کانی سوسیالیست و پاسۆک ئیعاده
ته‌نزیمێک نه‌کراو هیچ نه‌خشه‌یه‌کیش دا نه‌رێژرا که له گه‌رماو گه‌رمیه‌دا
ته‌نها گردۆڵکه‌یه‌که له‌ده‌ستیان بسنرێته‌وه و برا ده‌رانی
سۆسیالیست به‌یه‌کجاری گوێی خۆیان له مه‌سه‌له‌یه‌کی وا چاره نوسساز
خه‌واند و هه‌ڵوێستێکیان نیشان نه‌دا ، گه‌ر نا هاورێیانی ئێمه ئاماده‌ی
هه‌مو قوربانیدانێک بوو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و گردۆڵکه ستراتیجیه . ئه‌وه
بوو ئێمه که‌وتبووینه سه‌ر پردی سیرات و قوتاربوونمان کارێکی مه‌حاڵ
بوو، رۆژ له دوای رۆژیش دوژمن هێزی له زیاد بوون ده‌کردو پێشمه‌رگه‌ش
پشتی بۆ بۆردومانی دوژمن چاڵ کردبوو که زیاتر له هه‌شت رۆژ له‌و
ناوشاخه‌دا محاسه‌ره‌ی بۆردومانی رژێم بووین بێ ئه‌وه‌ی که‌س کاریکی له
ده‌ست بێت وبه‌رپرسانیش له خه‌می ئه‌و هه‌مو پێشمه‌رگه‌دابن، به‌هۆی
تۆپارانی خه‌ست و بێ وێنه‌ی دوژمن کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ش بوون به
قوربانی بێ به‌رنامه‌یی به‌ره‌ی جود، لێره‌دا هه‌مان ئه‌زمونی پشتئاشان
به‌سه‌ر ئێمه‌یشدا دواباره بوویه‌وه‌و هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پستئاشان،
پێشمه‌رگه‌ی حشع و حسک و پاسۆک له براده‌رانی پارتی دابرابووین
و که‌س به‌کسه‌وه بوو، نه ئه‌وان ئاگایان له ئێمه بوو نه‌ئێمه‌ش
ئاگامان له ئه‌وان بوو چونکه براده‌رانی پارتی له له روکاری رۆژهه‌ڵاته‌وه
به‌ره‌و دامێنی چیا رۆشتبوون و ئێمه‌ش له رۆژئاواوه هه‌ڵکشابووین
، ته‌نانه‌ت له‌دوای ئه‌و چه‌ند رۆژه به‌هۆی بوردومانه‌وه په‌رته‌وازه‌یی
کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مومان دروستکردبوو .
به‌ڵام بۆ مێژو ئه‌وه ده‌ڵیم که ئه‌بوسوانیس تیشکی خستۆته سه‌ر،
براده‌رانی پارتی له‌م هێرشه بێ ده‌نگ نه‌بوون و پاش ئه‌و چه‌ند رۆژه
بریاری لێدانی هێزی دوژمنیان له لقی چواره‌وه وه‌رگرت و له ناخافڵدا
دایان به‌سه‌ر که‌مینه گیراوه‌که‌داو بۆ چه‌ند سه‌عاتێک که‌مینه‌که‌یان
لێ پاککردنه‌وه‌و ئامری ئه‌و هێزه‌ی دوژمنیان به‌دیلی گرت که مولازم
ئه‌وه‌لێک بوو برازای نزارعبدلکریم خزره‌جی بوو. ئه‌م هێرشه به‌سه‌ر
په‌رشتی حه‌مه‌ی ره‌مه‌زان به‌رپرسی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، عومه‌ر غه‌مگین
گارگێری ناوچه‌ی سورێن ، فازڵ به‌شاره‌تی، عه‌ریف غه‌ریب ، شه‌هید شێخ
زانا ، شه‌هید ئه‌کرم حه‌مه‌علی ، که داوای لێبووردن له‌و که‌سانه‌ی
تر ده‌که‌م که‌ناویانم له‌یاد نه‌ماوه، به‌داخه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی
گیان فیدا به ناوه‌کانی ، مام کریم بانیشاری پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی
سورێن و شاخه‌وان و سه‌بتی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین شه‌هید بوون و
ته‌رمی شاخه‌وان و سه‌بتی که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی دوژمن. پاش بێ ئه‌مه‌ل
بوون له ناوچه‌که له رێگای سۆسیالیسته‌وه ئێران رێگای به هێزه‌که‌ماندا
تا له ناو خاکی ئه‌وانه‌وه بگه‌رێینه‌وه که‌ره‌جاڵ و پاشانیش رژێم
ده‌رگای ئه‌حمه‌د ئاوی لێگرتین و به‌یه‌ک جاری بووین به زیندانیه‌کی
موحته‌رم. بۆیه به‌ره‌ی جود بریاری دا جگه له هێزێکی که‌م بمێنێته‌وه
له که‌ره جاڵ باقی هێزه‌کانی دیکه‌ی بۆ چه‌مپاراوو سپیار ره‌وانه
کرد . ئه‌مه راستی و دروستی به‌ده‌سته‌وه‌دان و گرتنی خۆرنه‌وه‌زان
بوو ئیدی ئاخۆ گوناهی ئه‌و دو هاورێیه له کوێدا ده‌بینرێت، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌بو عادل و ئه‌بو زاهیر گوناهبار بوونایه له‌و بروایه‌دابووم
مه‌رگ مه‌ودای لیپرسینه‌وه‌و موحاسه‌به‌ی نه‌ده‌دان ، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
نه‌ک ته‌نها سه‌رکردایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی کرکوک به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی
به‌ره‌ی جودیش بوو که لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد ی له‌و مه‌سه‌له‌یه بکردایه‌و
به‌دوای سه‌ره‌داودا بگه‌رابایه‌ن ، چونکه هێرشێکی له‌و چه‌شنه و
چۆڵبوونی ناوچه‌که له پێشمه‌رگه کارێکی
هه‌روا ئاسان نه‌بوو که بێ ده‌نگی لێبکرێ ،
ئه‌وه‌شی که جێگای نیگه‌رانی و قسه له‌سه‌ر کردنه رژێم ته‌نها یه‌ک
گردۆڵکه‌ی له ئێمه داگیر کرد به‌ڵام به‌ر پرسان چیای سورێنیان له
ئێمه کرده کرده قه‌فه‌زێک ، منیش ده‌پرسم کاتێک که بارودۆخی ناوچه‌که
ئاسایی بوو پێشمه‌رگه له مابه‌ینی که‌ره‌جاڵ و خۆر نه‌وه‌زان هاتو
چۆی ده‌کرد که که‌متر له راسته رێوه ده‌رۆشتین چونکه ره‌بیه‌ی (
یاڵانپێ) ده‌یروانیه سه‌ر رێگاکه‌و به‌رده‌وامیش که‌مینی جاشی لێ داده‌نرا
و ته‌نها له‌کاتی پێویست و به وڵاخه‌وه به‌و رێگایه‌دا ده‌رۆشتین ئه‌ویش
رێگایه‌کی کورت و هات و نه‌هات بوو له‌و مسافه که‌مه‌شدا خۆمان لێ ده‌بوویه
سه‌ربازی فیدایی، به‌ڵام پرسیاره‌که جارێکی دیکه له‌وه‌دایه دوای هه‌شت
رۆژ مانه‌وه‌مان له دامێنی چیای سورێن و که‌م بوونه‌وه‌ی بۆردومان
ئێمه‌یان برده‌وه ناو خاکی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان و دواجار له سنوری
( گوندی دزڵی) وه به شه‌که‌تیه‌وه ئێمه‌یان برده‌وه بۆ که‌ره‌جاڵ ،
ده‌بێ ئالێره‌وه بۆ مه‌سه‌له‌کان بروانین که له‌کاتێکدا به که‌مترین
وه‌خت ده‌گه‌شتینه وشکه ناو‌و که ته‌نها یه‌ک کاتژمێر رێگایه ، باشه
ئه‌و شوێنه‌ی که له‌و ماوه‌ی هه‌شت رۆژه‌دا لێی ماینه‌وه خۆ باره‌گای
سه‌ره‌کی کاک محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود بوو بۆ هێزێکی هاو به‌شیان لێ
نه‌هێشته‌وه. منیش له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌و خه‌م ساردیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی
به‌ره‌ی جود و به‌تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی سلیمانی که‌رکوکم
که ئێوه باسی ده‌که‌ن ، ده‌بوو ئه‌بو شوان پێی له سه‌ر ئه‌وه دا
بگرتبا که له دوای هه‌شت رۆژ له گرتنی ( خۆرنه‌وه‌زان) و مانه‌وه‌ی
ئه‌و پێشمه‌رگانه له به‌ری( هانه ئه‌حمه‌دا ) سه‌رکردایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی
سلیمانی که‌رکوک هیچ نه‌بێ یه‌کێک له کارگێرانی مه‌ڵبه‌ندیان بۆ لای
ئێمه ره‌وانه بکردایه‌وه‌و بریاریان له مانه‌وه‌ی هێزێک بدابایه له
ناوچه‌که‌دا ، نه‌ک هه‌ر له دور پێمان بڵین بگه‌رێنه‌وه لای خۆمان به‌و
ساناییه ،تاکار گه‌شته ئه‌وه‌ی رژێم درگای ئه‌حمه‌د ئاواشی لێ
داخستین و له که‌ره جاڵ ده‌وری زیندانیه‌کی م‌و حته‌ره‌مان ده‌بینی و
پاشانیش که‌وتینه به‌ینی هه‌ردو به‌رداشی ئێران و عێراق و له ژێردا
عێراق لێی ده‌داین و له سه‌رداش ئێران تۆپ بارانی ده‌کردین که جارێکی
تر سه‌ر کردایه‌تی به‌ره‌ی جو د به‌هه‌مو پارته‌کانه‌وه هه‌مو بنکه‌و
باره‌گای لق و مه‌ڵبه‌نده‌کانیان به به‌ر پرسانه‌وه ره‌وانه‌ی (
سپایار و چه‌مپاراو) کرد‌و ئه‌وه‌ی که هێشتێانه‌وه له که‌ره جاڵ ته‌نها
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌به‌جه‌و به‌تالێونی حه‌وتی هه‌ورامان بوو له ناوچه قه‌فه‌زاویه‌که‌دا
هێشتیانه‌وه‌و خۆشیان وه‌ک باسکی بانان بۆی ده‌رچون و ئه‌نجامه‌که‌شی
جارێکی تر سوپای پاسداران هێرشیان کرده سه‌رمان و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر
باره‌گاکانماندا و ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ش رومان له چیای به‌رامبه‌ر باره‌گاکانمان
کرد که ده‌یروانی به‌سه‌ر ره‌بیه‌کانی ( ڕژاو- گرده- ده‌ره‌ی مه‌ڕ-
هانه‌ی قوڵ – شه‌رام) یان ده‌بوو ئه ئه‌بو شوان باسی له‌و خه‌مساردیانه
ی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده بکردایه که به‌رێزیان له ئاستی به‌رپرسیاره‌تیدا
بوون، چه‌ند ساڵێک بوو گابه‌ردێک به‌سه‌ر سه‌ری ژوری سه‌رکردایه‌تی مه‌ڵبه‌ندا
به به‌ته‌ل به‌ستبوویانه‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌ره‌سی کرد‌و بوو به‌هۆی
شه‌هید کردنی ( عه‌لی کڵاشیکۆف ) ئامر به‌تاڵێونی حه‌وت و یاسین که
ساره‌و عادلی پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، زۆر دیارده‌ی دیکه ی
تر، له کۆتایشدا پێم خۆشه کاک قادر ره‌شید ( ئه‌بو شوان ) سرنجی خۆی
له‌سه‌ر ئه‌م باسه بخاته رو له هه‌رکۆێشدا به ده‌لیل سه‌لماندی له
دێرێکه‌وه تا ته‌واوی باسه‌که من هه‌ڵه‌م ئه‌وا من داوای لێبووردنی
لێ ده‌که‌م.
hawar6868@yahoo.com
|