په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\١١\٢٠١٤

رێگا نادەین بازرگانی بە چارەنووس و خوێنی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش بکرێ!

 


لیستی یەکەمی واژۆی هاولاتیانی ناڕازی، گەیەندرایە نۆینەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن.

دۆێنێ ١٧/١١ وەفدێک بەنۆێنەرایەتی رێکخەرانی کەمپەینی"ئاشکراکردنی ئەوانەی بازرگانی لەگەڵ داعش دەکەن"کە پێک هاتبوون لە: "پێشەوا بابان، سەوسەن سەلیم، فواد جەمال، دەشتی جەمال" لەنوسینگەی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی ناڕەزایەتی دەیان هەڵسوراوی سیاسی، چالاکەوانی مەدەنی، شاعیر، نوسەر، رۆناکبیرو، چاودیری سیاسی وهاولاتیان کە داوای ئاشکراکردن وبەسزاگەیاندنی سەرجەم ئەوکەسانەی لەگەڵ داعش بازرگانی دەکەن گەیاندە دەست "خەسرەو ئاژگه‌یی"، بەرپرسی ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە له‌نده‌ن/ بەریتانیا.


لەم دانیشتەدا رێکخەرانی کەمپەینەکە پەیامی ناڕەزایەتی هاولاتیان و ئازادیخوازانی کوردستانیان لەدژی بازرگانانێکی چاوچنۆک وگەندەڵکارانێک کە لەیەک مانگی رابردوودا، بەدور لەهەر پرەنسیپ و پێوانەیەکی ئەخلاقی و مرۆڤانە، هەستاون بە هاوکاری کردن و بازرگانی کردن لەگەڵ داعشدا گەیاندە نوێنەری حکومەتی هەرێم. هاوکات وەفدی کەمپێنەکە ڕاشکاوانە ڕایانگەیاند کە"ئێمە ڕێگا نادەین خۆینی قوربانیەکانی دەستی تیرۆریستانی داعش بە فیڕۆ بڕوات، ڕێگانادەین کارەساتی شەنگال / ئیزدیەکان و مەسیحەکان و ئاوارەکان لەبیر بکرێن، بەرەنگاربوونەوەی ژنان وپیاوانی خۆڕاگری کۆبانی لەکەدار بکرێت و پیویستە هەموو ئەو بەرپرس و بازرگانانەی بەم جۆرە کارە هەستاون، دەبێ پێش هەرشتێک لە پۆستەکانیان دوربخرێنەوەو دەستگربکرین بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکرێن و بەسزا بگەیەنرێن لەدادگایەکی ئاشکرا و بە چاودێری ناوەندی نێو دەوڵەتی ..هەروەها ئەوەشیان ووت"لەهەنگاوی یەکەمدا ئێمە ئەم ڕیگەیەمان هەڵبژاردووە بەلام خەڵکی کوردستان وکوردستانیانی دەرەوە لێتان پرن، گەر وەڵام و بەدوادا چوون نەکەن لەسەر ئەم داوایانە، سەرجەم باڵویزخانەکانی وڵاتەکان ورێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئاگادار دەکەینەوەو خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێک دەخەین و ڕای گشتی جیهان لەچاوپۆشین لەو تاوانە گەورەیە ئاگادار دەکەینەوە".


لەوەڵامدا نۆێنەری حکومەت پێی ڕاگەیاندین کە ئەوانیش زۆر نیگەرانن لەوتاوانە، ئێستا لیجنەیەک پێک هاتووە تا ئیستا ١١ کەس دەستگرکراون وە هەروەها ئیمە واژۆ و داوکاریی و پەیامەکانتان دەگەیەنیین ولە وەڵامەکەی ئاگادارتان ئەکەینەوە".


پاشان ڕێکخەرانی کەمپەینەکە هەر لەنێو ئۆفیسی نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێمدا، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، سازدا و داوای روونکردنەوەیەک لە سەر کۆبوونەوەکە دەقی نامەی نارەزایەتیەکەیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خۆێندەوە هەروەها لە وەڵامی چەند پرسیارێکدا ئاکامەکانی کۆبوونەوەکەو کارەکانی داهاتویان ئاشکرا کرد.


دەقی ئەو نامەیە بە واژۆی ئەو کەسایەتیانە کە پیشکەش بە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کراوە:
 

 

نامەی کراوە بۆ:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

 

داوای ئاشکراکردن و بەسزاگەیاندنی سەرجەم ئەو کەسانەی لەگەڵ داعش بازرگانی دەکەن!

 


لەبەرامبەر ئاشکرابوونی لیستی ناوی ژمارەیەک لەبەرپرسان و بازرگانانێک لەگەڵ داعش، ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامە ناڕەزایەتیەی خوارەوە لە سۆنگەی بەرپرسیاریتی وداکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانەوە ئاڕاستە دەکەین. بەتایبەتی کەدۆسێیەکی لەم جۆرە نەک هەر نمونەیەک لەگەندەڵی وپەڵەیەکی ڕەش بەنێوچاوانی سیستەمی حکومرانی وبەرێوەبردنی وڵاتەوە دەنێ، بەڵکو کردەوەیەکی ئەوپەری چاوچنۆکانەیە کەبەخوێن و چارەنوسی کۆمەڵگایکەوە دەکرێت کەشەپۆلێک لەبەربەریەت و کوشتارو پەلاماردانی خۆێناوی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بەرەو ڕوو کراوەتەوە. ئاڵوگۆڕکردن وکڕینی نەوت و سەیارەوە چەک وتفاق وبازرگانیکردن لەگەڵ ئینساکوژانێکی وەک داعش لەلایەن هەرکەس و لایەنێکەوە بێت، بەمانای ڕەسمیەت دان وقەبوڵکردنی خەلافەتی سەربڕێنی ئینسان وئەتکردنی ژنان ومنالانە، ئەمەش لەلایەن هیچ ویژدانێکی ئینسانیەوە قابیلی قەبوڵ نییەو دەبێ لە ئاستی بەرپرسیاریتیدا بە فەوری لێکۆڵینەوەو ئیجرائاتی یاسایان لەگەڵ بکرێ وئەم کردەوە قێزەونەیان ریسواو کۆتابکرێ.


ئێمەو کۆمەڵگای جیهانی لەکاتێکدا هەواڵی دۆسێیەکی لەم جۆرە دەبیستین کە ماوەی چەند مانگێکە تیرۆریستانی داعش، عێراق کوردستان و ناوچەکەی بەدڕندانەترین شیوە لەگەڵ ئەنجامدانی تاوانی گەورە بەرەورووکردۆتەوە. لە کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵك لەوپەڕی خوێن ساردیدا، نمایشکردنی لاشەی سەربڕاوی ئینسانەکان، بە کۆیلەکردنی ژنان‌وڕفاندنی کچانی ئیزیدومەسیحیەکان ومنالان کە بەسەرسوڕهێنەرنترین شیوە کۆمەڵگای ئینسانییان لەدنیادا ڕاچڵەکاندوەوجێگای ئەوپەری نەفرەت بێزاریە، لە کاتێکدا بەدەیان ڕۆلەی کرێکارو زەحمەتکیش لەبەرەکانی جەنگدا بەدەستی ئەو دڕندانە گیانیان لەدەستداوەوجەرگی کەسوکاریان سوتێنراوە، لە کاتێکدا دەیان ژنو مناڵو پیرو پەکەوتە ئاوارەبوون ساو پەنایەکیان نیە بۆ ئەم زستانە، لە کاتێکدا دەیان هەزار کرێکارو کارمەند ماوەی چەند مانگە موچەیان نادرێت بە بەهانەی جەنگی داعش، دەیان لاووگەنجی کوردستان بیکاربوون، ودەیان پرۆژەڕاگیراوە بە بێ ئەوە ئەو بەرپرس وبازرگان و خاوەن کۆمپانیایانە مویەک لە سەروەت سامانەکەیان کەم بێتەوە، نەک هەر ئەوەندە بەڵکو زۆر بێباکانە ئەو چاوچنۆکانە بەخاتری کەلەکە کردنی سەرمایەی زیاتر لەسەر خۆینی خەڵکی کوردستان و ئایندەیان پارەوسامان کەڵکە دەکەن وبازرگانی لەگەل گروپێکی وەک داعش دەکەن کە نامۆن بە ماف‌و ئازادی‌و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی عیراق‌و کوردستان وناوچەکە.


نەک هەر ئەمانە، لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان وعیراق و کۆبانێ و ناوچەکە ئەو هەموو قوربانیەیی بەدەستی ئەو هیزە مەترسیدارە داوە وە هەمووان خوازیاری پاکردنەوەی کۆمەڵگاین لەو ڤایرۆسە کوشندەومەترسیدارە کە ناوی داعشە، کەچی ئەم بەرپرس وبازرگانانەی کە ناویان لە مالپەرەکان بلاو کراوەتەوە بازرگانی وهاوکاری و دەستی ئەم تیرۆریستانە دەگرن. هەر بۆیە ئێمە پێمان وایە هەرجۆرە سازاندن وهاوکاری وبازرگانیەک وەیان ڕێگاخۆشکردنی سیاسی‌و سەربازی‌و تەنانەت لێنەبڕاوی لە دژایەتیکردنی ئەم تاقمە دڕەندەو ئینسانکوژە، خەتاو وتاوانێکی هیجگار گەورەیە بەرامبەر بەخوین‌و کەرامەت‌و ژیانی خەڵک و وەزیاتر لەمانەش بەشداریکردنی ئاشکرایە لە تاوانە دڕندانەکانی داعشدا، پێویستە ئەوپەری ریسواو شەرمەزار بکرێت بۆ ڕای گشتی.


بۆیە ئێمە واژۆکەرانی خوارەوە داواکارین:


١- بەدواداچوون وئاشکراکردنی لیستی ناوی هەموو ئەوبەرپرس وبازرگانانەی لەگەڵ داعش بازرگانیان کردوە بۆ ڕای گشتی. پێویستە ئەوکەسانە لەهەموو بەرپرسیارێتیەکی حکومی وحیزبی دابماڵرێن ودوربخرینەوە تا بەداگاگەیاندنیان.
٢- بەداگای گەیاندنی هەموو ئەوکەسانەی ئاشکرا بوو تاوانبارن، بە چاودێری ناوەندێکی نیو نەتەوەیی بێ لایەنی وه‌کو یوئین و بەسزاگەیاندنیان.
٣- هەرسێ سەرۆکایەتی ڕایگەیەنێت کە هەرکەسولایەنێک مامەڵەوبازرگانی لەگەڵ داعشدا بکات بەسزای یاسای دەگەینرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینرێت.
بێگومان ئەم گەندەڵکاری و چاوچنۆکیە ڕاستەوخۆ خزمەت بە ئینسانکوژانی داعش دەکات ‌و جەماوەری خەڵك بە دەستی بەستراوەوە تەسلیم بە بەربەریەتی ئەوان دەکات. بۆیە داوا دەکەین لە ئاستی بەرپرسیاریتیدا لەناوەڕۆکی ئەم نامەیەو داواکانیبڕوانن:


واژۆیەکان:


١. پێشەوابابان ھەڵسوراوی سیاسی
٢. دەشتی جەمال ھەڵسوراوی سیاسی وکۆمۆنیست
٣. بھادین علی حەسەن چالاکەوانی مەدەنی
٤. خەلیل کاردە نوسەر
٥. گۆران عبدولا توفیق پیشمەرگەی دێرێنی خانەنشین
٦. بیستون محمد سالح مستەفا پارێزەرو ھەڵسوراوی سیاسی
٧. نوری بەشیر نوسەروھەڵسورای سیاسی
٨. ئاسۆ کەمال نوسەروھەڵسوراوی سیاسی
٩. ئاسۆ گۆران چالاکەوانی مەدەنی
١٠. موشیر گەڵاڵی ھەڵسوراوی سیاسی
١١. محمد ھەریری نوسەر
١٢. گۆنا سەعید چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن وپیاو
١٣. سیروان سەعید ھەڵسواری سیاسی
١٤. شەپۆل عەلی عەسکەری ھەڵسوراوی سیاسی
١٥. عەتا موفتی چالاکەوانی مەدەنی
١٦. دڵشاد حافز ھەڵسوراوی سیاسی
١٧. عباس علی حمە ڕەزا چالاکەوانی مەدەنی
١٨. شاکۆ حەسەن چالاکەوانی مەدەنی
١٩. فوادجەمال سەلام ھەڵسوراوی سیاسی
٢٠. نەجیبە فەقێ سەعید چالاکەوانی مەدەنی
٢١. شیرین سیروان چالاکەوانی مەدەنی
٢٢. دڵبەند کەمال چالاکەوانی مەدەنی
٢٣. خالید رەزا ھەڵسوراوی سیاسی
٢٤. رۆژ عەزیز نوسەر وھەڵسوراوی سیاسی
٢٥. لاوژەجواد ھەڵسوراوی داکۆکی کار لەمافەکانی ژنان
٢٦. ئاراس رەشید ھەڵسوراوی سیاسی
٢٧. ئەنۆر نوری ھەڵسوراوی سیاسی-نەرویج
٢٨. سەوسەن سەلیم ھەڵسوراوی داکۆکی کار لە مافەکانی ژنان
٢٩. ھیوا جەمیل ھەڵسوراوی سیاسی-کۆمۆنیست
٣٠. جەلال سوفی ھەڵسوراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی
٣١. بەختیار نادر ھەڵسوراوی سیاسی
٣٢. قومری عادل نەرویج
٣٣. ئاراس گەلاوێژ ھەڵسوراوی سیاسی
٣٤. سلام عبدولا نوسەرو ھەڵسوراوی سیاسی
٣٥. جاسم غفور شیوەکار بەریتانیا
٣٦. علی حسین حەسەن خانەقین
٣٧. ئیبراھیم حسین نوسەروھەلسوراوی سیاسی-فینلەند
٣٨. زریان کەمال خۆێندکاری زانکۆ داربی-بەریتانیا
٣٩. جەمال محسن ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی،نەرویج
٤٠. عیرفان کەریم ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کریکاریی،کوردستان
٤١. ھیوا ئەحمەد ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی وسیاسی،بەریتانیا
٤٢. رێناس عارف شیوەکاروکارتۆنست
٤٣. حمە غفور ھەڵسوراوی سیاسی، ھۆڵەندا
٤٤. فەرھاد محمد سابیر کادیری سیاسی
٤٥. عوسمان ئەحمەد ھەڵسوراوی سیاسی ،دانیمارک
٤٦. شیرزاد فاتح بەڕێوبەری گشتی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی مندالان
٤٧. کاوە عمر ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی-کەنەدا
٤٨. ھەورامان عەلی نوسەر،فنلەند
٤٩. کەمال میرزا حسن عبدولا ھەڵسواراوی سیاسی وپیشمەرگەی دێرین وخانە نشین
٥٠. رازاو عبدول محمود پارێزەر
٥١. بروا محیدین ئەحمەد خۆێندکار
٥٢. ئەمیرە محمد عەلی تۆێژەری کۆمەلایەتی
٥٣. گوڵزار عەلی چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن وپیاو
٥٤. ھیوا مەجید خاوەنکار
٥٥. فەریدون شیخ عەلی
٥٦. ساردین جەبار چالاکەوانی مەدەنی،سوید
٥٧. ستاری چیمەنتۆ ئەڵمانیا،کۆڵن
٥٨. دلاوەر مونزر ھەڵسواوی سیاسی،ئوسترالیا
٥٩. موحسین کەریم ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی،کوردستانی عێراق
٦٠. سالار عبدول رەحمان کاسب
٦١. فەرمان خیلانی رۆژنامەنوس،بەلجیکا
٦٢. کامیل مستەفا محمد چالاکەوانی کۆمەڵی مەدەنی لەشاری نوتینگھام
٦٣. رووف ئیبراھیم ژمیریار ،بەریتانیا
٦٤. دڵشاد محدین عبدول قادر خۆێندکار ماچستەر لە زانکۆی یۆرک.بەریتانیا
٦٥. توانا محمد سەعید خۆیندکار لەزانکۆی لەندەن بەشی یاسا
٦٦. د.ئالان ممتاز نوری مامۆستای زانکۆ
٦٧. رووف سۆفی ھەڵسوراوی سیاسی
٦٨. دیار کامل مانچستەر،بەریتانیا
٦٩. شاباز محمود چالاکەوانی مەدەنی
٧٠. جەمال شەریف کاریگەر،فینلەند
٧١. عەلی حەسەن درویش زیدونی ھەلسوراوی سیاسی
٧٢. شەمال عەلی ھەلسوراوی سیاسی،سوید
٧٣. جیھاد موحەمەد ھەڵسوراوی رێکخراوی مەدەنی
٧٤. جەمال جەمیل فەرمانبەر لە شارەوانی
٧٥. راوکەر خدر رۆژنامەوان،سۆران
٧٦. خەسرەو سایە ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کرێکاریی
٧٧. نادر عبدول حمید نوسەروھەڵسوراوی سیاسی
٧٨. ئومید محمد فەرمانبەر
٧٩. جەلیل رەزای ھەلسوراوی سیاسی،دانیمارک
٨٠. تاھیر عیسی کرێکار،فینلەند
٨١. پەروین عەزیز چالاکەوانی مەدەنی
٨٢. سوھام پەرویس سوید
٨٣. فەرھاد مەروف یاسا ناس ،بەریتانیا
٨٤. سامان ئەحمەد ھەڵسوراوی کۆمۆنیستی کریکاریی
٨٥. ئالا فەرج لێپسراوی رێکخراوی ژنانی عێراقی،فینلەند
٨٦. رێبوار مختار نوسەروروناکبیر
٨٧. توانا نوری چاودێری سیاسی
٨٨. سەعید ئارمان سکرتیری رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی،ھەڵسوراوی سیاسی، لەندەن
٨٩. سەمیرەحمە سالح نوسەر
٩٠. بەھرە وەلی چالاکەوانی مەدەنی
٩١. عوبید خالید لەندەن
٩٢. پایزە ئەحمەد نوسەروچالاکەوانی ژنان
٩٣. بەناز غفور محمەد کارمەند
٩٤. خالید ساڵح فینلەند
٩٥. جەبار محسن نەرویج
٩٦. ھێمن کەریم خورشید شاعیر،لەندەن
٩٧. ستار جەلال قادر کارمەند حکومی
٩٨. ڕێنوار جەبار سوید
٩٩. بەختیار مستەفا چاودێری سیاسی
١٠٠. دەرون حمە نۆژداری شێوەکاری(ئارتیرەپێست)مانچستەر
١٠١. رەفیق عبدولا ئەحمەد سویسرا
١٠٢. سالار حمە سەعید وەرگێر،ھەولێر
١٠٣. ئەستیرە فاتیح ھۆڵندا
١٠٤. رۆژگار خالید نوسەر
١٠٥. سالار عبید سالار رەباتی بەریتانیا
١٠٦. ئیبراھیم محمد حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عێراق
١٠٧. ستار ئەحمەد چالاکەوانی سیاسی
١٠٨. ئاریان تاوگۆزی ھەلسوراوی سیاسی وچالاکەوانی کۆمەڵگای مەدەنی ،بەرمنگھام
١٠٩. دکتۆر گۆران عبدولا چالاکەوانی سیاسی
١١٠. عبدول قەرەگۆلی چالاکی کۆمەڵی مەدەنی،سوید
١١١. کامیل ئەحمەد حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
١١٢. فەریدون حمە رەشید نوسەرو رۆژنامەنوس
١١٣. ئارام تاھیر ئیبراھیم چالاکەوانی سیاسی ، لەندەن
١١٤. ئەحمەد عەلی ھەڵسوراوی سیاسی، سویسرا
١١٥. سورمە حەمید کارمەند دژی توندوتیژی دژی ژنان، لەندەن
١١٦. بەختیار شیخۆ پێشمەرگەی دێرین، سوید
١١٧. تارا توفیق سوید
١١٨. فەرھاد سەلام ھونەرمەند
١١٩. دەرکەوت محمد ئارتیست
١٢٠. سرور زمانی چالاکەوان
١٢١. شەھلا حەسەن لەندەن
١٢٢. فامیدە حەسەن لەندەن
١٢٣. دیبا عیلخانی ھەلسوراوی داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان
١٢٤. تەحسین محمد چالاکەوانی سیاسی،مانچستەر
١٢٥. ھاوژین ھادی عوسمان ھەڵسوراوی گۆران
١٢٦. جەبار موستەفا ھەڵسوراوی کۆمۆنیست
١٢٧. ڕەنجدەر گراوی چالاکی مەدەنی، بەلجیکا
١٢٨. عادل ئەحمەد ھەڵسوراوی کرێکاری وکۆمۆنیستی
١٢٩. ناز جەمال لەندەن
١٣٠. ڤیان کەمال ‌ھونەمەند
١٣١. ڕێزان توفیق اغا مامۆستا
١٣٢. تریفە ئەمین چالاکەوانی مەدەنی
١٣٣. عەلی شوکر پێشمەرگەی دێرین
١٣٤. شادە دلارام چالاکەوانی مەدەنی
١٣٥. گۆنا عەلی چالاکەوانی مەدەنی
١٣٦. سۆران سەعید چالاکەوانی مەدەنی
١٣٧. ئەرسەلان رەحمان میدیاکار،ھەولیر
١٣٨. کەژال نوری چالاکی ژنان،ھۆلندا
١٣٩. کریم افاسیاپور چالاکی ژنان، سوید
١٤٠. سۆزان عەلی کەسایەتی ئازاد
١٤١. شلیر محمد چالاکەوانی مەدەنی
١٤٢. شیروان جۆڵا چالاکەوانی مەدەنی
١٤٣. نەجیبە محمود رۆژنامەنوس، راگەیەندکار
١٤٤. مەریوان مخدور ھەڵسوراوی سیاسی
١٤٥. بەناز غەفور پشدەری چالاکەوانی مەدەنی
١٤٦. ماکوان ھەورامی ھونەرمەندو رۆژنامەنوس
١٤٧. بەختیار شارەزووری نووسەر
١٤٨. کەمال حەسەن ھەلسوراوی سیاسی
١٤٩. خەندان حمە جەزا چالاکەوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ
١٥٠. تەحسین محمد چالاکەوانی سیاسی
١٥١. نیاز عبدولا رۆژنامەنوس
١٥٢. بابەکر دڕەی ئەندامی جفاتی بزووتنەوەی گۆران
١٥٣. تاڤگە سابیر نوسەرو چالاکەوانی مەدەنی
١٥٤. کۆێستان محمد ئەندامی خولی پیسوی پەرلەمان
١٥٥. چۆلی ئەسعەد رۆژنامەنوس وراگەیەندنکار
١٥٦. رووف ئالانی رۆژنامەنووس وراگەیەندنکار
١٥٧. ئەمیرە عەلی مامۆستا
١٥٨. ئەڤین ئەزیز چالاکەوانی بواری ژنان
١٥٩. سەعید کاکەی نوسەرومامۆستای زانکۆ
١٦٠. کوردە عارف چالاکی بواری ژنان
١٦١. گەشاو ئەحمەد شاعیر
١٦٢. سۆزان ئەحمەد چالاکی مافی مرۆڤ
١٦٣. نازەنیین ئەحمەد چالاکەوانی مەدەنی
١٦٤. ئاشتی عمر مامۆستا
١٦٥. ریزان عەلی شەریف مامۆستا
١٦٦. پێشرەو رووف پێشمەرگەی دێرین
١٦٧. ئاوات سەعید پاریزەر
١٦٨. ئامانج عوسمان چالاکەوان
١٦٩. سروە حەسەن مامۆستا
١٧٠. ئاریان توفیق چالاکەوانی مەدەنی
١٧١. نازدار ئەحمەد مامۆستا
١٧٢. تارا حەسەن مامۆستای زانکۆ
١٧٣. گوڵشەن عبدولا کەسایەتی ئازادیخواز
١٧٤. دانا کەریم عەلی چالاکەوانی مەدەنی
١٧٥. ئاوزەن سەعید چالاکەوانی مافی ژنان
١٧٦. ڕازاو عبدول پارێزەر
١٧٧. لاڤیا ئاریا کرێکار ،سویسرا
١٧٨. ئازاد عارف لایەنگری کۆمۆنیستی،ھۆڵندا
١٧٩. ئومید ئیسماعیل ئەمین ئەڵمانیا
١٨٠. محمود محمدزادە سوید
١٨١. محمد ئیسماعیل تورکیا
١٨٢. ئەحمەد شەھاب حسین مامۆستا،ھەولیر
١٨٣. ئیسماعیل مەلا کاسب بەریتانیا
١٨٤. ڕێباز ئیسماعیل راوێژکاری پیشەی،سوید
١٨٥. ئارام لەتیف نەرویج
١٨٦. ھەتاو عبدولایی چالاکی سیاسی،رۆژنامەوان
١٨٧. ڕامیار رەزایی چالاکی سیاسی،رۆژنامەوان
١٨٨. فەراسەت سالحی ھەڵسوراوی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران
١٨٩. کامەران لەتیف حمە ئەمین بەڕیوبەری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منالان،سلێمانی
١٩٠. دیلمان عبدولا سالح چالاکی کۆمەڵی مەدەنی،سلێمانی
١٩١. جەمال ئەیوب ھەڵسوراوی سیاسی سوید
١٩٢. ئاشتی عەلی حەسەن ئەندامی لیژنەی دژی رەگەزپەرستی،دانیمارک
١٩٣. نەریمان فەتاح چالاکەوانی مەدەنی
١٩٤. سوھیلە سەلمان چالاکەوانی بواری ژنان
١٩٥. رازاو کەریم چالاکەوانی بواری مافی ژنان
١٩٦. سروە کەمال چالاکەوانی مەدەنی
١٩٧. ئاسۆ بەکر چالاکەوانی مەدەنی
١٩٨. نەجیبە عوسمان چالاکەوانی مەدەنی
١٩٩. عوسمان عارف چالاکەوانی مەدەنی
٢٠٠. فەریدون ئەکرەم چالاکەوانی مەدەنی
٢٠١. تاڤگە ئەحمەد چالاکەوانی بواری ژنان
٢٠٢. شەمال عەبە رەش ھونەرمەند
٢٠٣. موحسین حمە چالاکەوانی مەدەنی
٢٠٤. باقی عەلی مامۆستا
٢٠٥. خەلات عمر عەلی ئەمین نوسەر
٢٠٦. بیستون فایق ئەندام پەرلەمان
٢٠٧. ئارام عەلی لیرسراوی ژوری ئۆپۆزسیۆن
٢٠٨. بەشدار عوسمان چالاکەوانی مەدەنی
٢٠٩. ئەمین جاف نوسەروھەڵسوراوی سیاسی
٢١٠. خالید شەریف نوسەر
٢١١. سەلاح جەمال بەریتانیا
٢١٢. سیروان قادری ھەڵسوراوی سیاسی
٢١٣. سەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کوردو خۆرھەلاتی ناوەراست لە بەریتانیا
٢١٤. نیاز محمد کریکار،لەندەن
٢١٥. ئاکۆ قادر ئەحمەد لەندەن
٢١٦. ئەنۆر حمە رەش لەندەن
٢١٧. دڵشاد ئیبراھیم لەندەن
٢١٨. محمود حیدەر لەندەن
٢١٩. پێشرەو نامۆ لەندەن

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک