به‌ره‌و کۆنگره رێکخراوبوونی زیاتری فیدراسیۆن ویست‌وداخوازییه‌کانی په‌نابه‌ران پتر ده‌سته‌به‌رده‌کا.
ئێمه به‌ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی خواره‌وه له هه‌ستکردنمانه‌وه به‌و رۆڵه چاڵاک و کاریگه‌ره‌ی که ساڵانێکه فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقیی له‌هه‌موو ووڵاته‌کان له‌نێو په‌نابه‌ران ده‌یبینێ و وه‌ک تاکه به‌رگریکه‌رێک له په‌نابه‌ران رووبه‌رووی یاسا و هه‌ڵسوکه‌وته نامرۆییه‌کانی ووڵاتان له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران بۆته‌وه..لایه‌نگریی‌وپشتگیریی‌ته‌واوی خۆمان بۆ ئه‌وکۆنگره‌یه ده‌رده‌بڕین که‌بڕیاره فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقیی له رۆژانی 25-26/8/2007 له‌نێوان نوێنه‌رانی تێکڕای په‌نابه‌رانی عێراقیی هه‌موو ووڵاتان له ووڵاتی سوێد بیبه‌ستێ، هیوادارین ئه‌م کۆنگریه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که فیدراسیۆن پتر و پتر له‌رووی رێکخراوییه‌وه به‌هێزتربێ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئامانجانه بهێنێته‌دی که‌په‌نابه‌ران چاویان‌تێبڕیووه‌و فیدراسیۆنیش ده‌سپێشخه‌رانه له نێو به‌رنامه‌کانی خۆی جێگیری کردوون و لێبڕاوانه و به‌پێی ئاماده‌یی په‌نابه‌ران له‌پێناویاندا تێکۆشاوه . ئێمه که شه‌ش کۆمه‌ڵه‌ین‌و له‌نێو زیاتر له(4000)په‌نابه‌ری کورد له‌شاری هودرسفێڵد و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی له‌به‌ریتانیا کارده‌که‌ین هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامه چاڵاکانه ( وه‌ک ده‌شتی جه‌مال و ئاسۆ گۆران و ئه‌وانیتر )به نوێنه‌ری خۆمان ده‌زانین که وه‌ک نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراقیی که به کرده‌وه و له‌راستیدا توانوویانه ببنه نوێنه‌ری هه‌موو په‌نابه‌ره کورد‌و عێراقییه‌کانی به‌ریتانیا له‌کۆنگره‌دا به‌شداریی ده‌که‌ن هیوادارین به‌پێی پێویست به‌شدارییه‌کی چاڵاک بکه‌ن و جێپه‌نجه‌یان دیار بێ له ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کۆنگره‌که و به‌سه‌رکه‌وتنی بگه‌یه‌نن و به کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وت بگه‌ڕێنه‌وه لامان .
● دارا ئه‌حمه‌د - له‌جیاتی ( فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردیه‌کانی کێرکلیس ) ● کوردۆ جاف - له‌جیاتی ( کۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیریی کوردی - کێرکلیس ) ● موخلیس‌خه‌له‌ف - له‌جیاتی ( کۆمه‌ڵه‌ی‌دۆستێنیی‌کوردی‌رۆژئاواو به‌ریتانیا ) ●جه‌مال رۆژهه‌ڵات- له‌جیاتی ( کۆمه‌ڵه‌ی کوردی رۆژهه‌ڵات - کێرکلیس ) ●پایزه ئه‌حمه‌د - له‌جیاتی ( کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد – کێرکلیس ) ●زانا کوردستانی - له‌جیاتی ( فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی کورد – کێرکلیس )
23-8-2007 / هودرسفێڵد / به‌ریتانیا
|