٢٩\١٢\٢٠٠٩
ڕێم لێ
به‌رده با سه‌فه‌ر که‌م.
عمران خه‌مبار
ڕێم لێ به‌رده
باسه‌فه‌ر که‌م
بۆ وڵاتی ئه‌وینداران
له پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نج بێوه‌ر بم
وه‌کو ڕه‌نجی مه‌می ئالان
ڕێم لێ به‌رده باسه‌فه‌ر که‌م
بۆ وڵاتی بتپه‌رستیی
با ده‌رباز بم له وڵاتی
پڕ له‌خه‌م و خۆپه‌رستیی
له‌م وڵاته تاکو ئێستا
هه‌ڵمنه‌کێشا هه‌ناسه‌یه‌ک
نه‌مبینیووه دوو خۆشه‌ویست
به ئازادی بگه‌ن به یه‌ک
له‌پێش ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ر بێت و
جلی خه‌می ڕه‌ش له به‌رکه‌م
تکا ده‌که‌م ڕێم لێ به‌رده
له‌م وڵاته با سه‌فه‌ر که‌م.
با
هه‌ناسه‌م به ساقه‌ت بێ.
سه‌یره ئه‌م شاره له‌وه‌ته‌ی ده‌ژیم
من له باوه‌شیا هه‌رده‌م ژیاوم
که‌چی گه‌ڕ ڕۆژێ تۆی تێدا نه‌بی
وه‌کو دۆزه‌خێک دێته پێش چاوم
خۆ من وامزانی جوانی ڕوخسارت
به ته‌نها له نێو دڵما ئه‌سیره
تازه زانیوومه که‌وا نێو شاریش
به ڕه‌نگ و سیمای تۆوه دڵگیره
وه‌کو فریشته هه‌تاکو ئێستا
که‌س سه‌ر له عه‌شقی پاکت ده‌رناکا
هێنده پیرۆزی نه‌ک به ته‌نها من
شاریش به‌بێ تۆ ڕۆژێک هه‌ڵناکا
کچێ ئه‌م شاره شه‌قام به شه‌قام
هه‌ر هه‌مووی تێکڕا جه‌وری تۆ بێ
ڕێشم لێ مه‌گره ئه‌گه‌ر پێت بڵێم
هه‌ناسه‌م سه‌د جار به ساقه‌ی تۆ بێ.
گه‌ردنی عه‌شق
ئازاکه.
وا ئێواره‌یه و دیسان هه‌م شه‌و هات
بۆ خه‌م و پرسه‌ی و شین و بێزارییم
ده‌بێ هه‌م دیسان خه‌م ناخم بخوات
هه‌تا دوای دێ شه‌وی بێدارییم
. . .
دیسان هه‌م گریان چاوی دیل کردم
پێکه‌نینیشم هه‌ر زوو مردووه
هێنده تاریک و سامناک ژوورم
شه‌وی ده‌یجووره ڕووی تێمکردووه
. . .
وه‌ک ڕێبوارێکی بێ نیشتیمانیم
ڕێگام تاریک و پڕ ترسناکه
ده فریام که‌وه ئه‌ی خاوه‌ن جوانی
گه‌ردنی عه‌شقی پاکم ئازاکه
. . .
نه‌ک شه‌وێ ئه‌جه‌ل ڕێگام پێ بگرێ
له‌ناکاو مردن بێ به میوانم
تا پێڵوی چاوم له‌یه‌ک نه‌ناوه
وه‌ره بۆ دواجار تێر لێت بڕوانم.
omran_xember@yahoo.se
|