په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

رێپێوانى یەک ملیــۆن ژن

بە دژى توند و تیژى لە بەریـتانیـا

لە 8ى مارسى 2008 ، رۆژى جیهانى ژنان !

 


ڕۆژى شـــــەمـمە رێکەوتى 8|3| 2008 لە لەندەن
کاتژمێر 12 ى نیوەرۆ کۆبونەوە لە مەیدانى قسەکەران لە هاید پارک
کاتژمێر 3 ى پاش نیوەرۆ - رێپێوان بەرەو مەیدانى تراڤل – گار- سکوێر

 

توند وتیژى بە دەستى پیاوان لە بەرامبەر ژناندا لە تەواوى جیهاندا ژیانى ژنان و منداڵ و خێزان و کۆمەڵگاى بە تەواوى شێواندووە .


راستیەکان
  تەنها لە بەریتانیا :
-
 تەنها رێژەى %5.29 ى کەیسەکانى دەستدرێژى سێکسى کە دەبرێتە لاى پۆلیس  لە دادگاکاندا دەبێتە هۆى سزادانى تاوانباران .
- ساڵانە تا ژمارەى 1420 ژن بە قاچاغ دەهێنرێنە بەریتانیا بۆ فرۆشتن و بازرگانى سێکس پێیانەوە  .
- هەر هەفتەیەک دوو ژن دەکوژرێن بەدەستى هاوسەر یان هاوسەرى پێشووى .
- لە هەر دەقەیەکدا ژنێک تەلەفۆن بۆ پۆلیس دەکات لەسەر توند و تیژى نێو ماڵ.
- مانگى یەک ژن دەکوژرێت لە ژێر ناوى " کوشتنى شەرەفدا ".


راستیەکان لەسەر ئاستى جیهاندا :
- لە هەر ساڵێکدا ، دوو ملیۆن کچ لە نێوان تەمەنى 5 – 15 ساڵ دەرفێندرێن و دەفرۆشرێن بۆ بازرگانى سێکس .
- لەهەر یەک دەقیقەدا ژنێک دەمرێت بەهۆى یەکێ لە هۆیەکانى پەیوەند بە سکپڕبوونەوە کە زۆربەیان چارەسەریان هەیە.

 

لە پێناو داهاتوویەکى خاڵى لە توند و تیژى بۆ ژنان و منداڵان.
پەیوەست بن بە رێپێوانى یەک ملیۆنى ژنان لە لەندەن.

 

تکایە ئاگادار بە کە بەشدار بوون لە رێپێوانەکەدا تەنها بۆ ژنانە ..پیاوان دەتوانن بە دەورى رێپێوانەکەدا بوەستن ، بە گوڵ باران و چەپڵە لێدان پشتیوانى خۆیان بۆ رێپێوانى ژنان و داواکانى 8 ى مارس دەربرن  .

 

بۆ زانیارى زیاتر بە زمانى ئینگلیزى تکایە پەیوەندى بکەن بە:
ئیمەیل : info@millionwomenrise.com
 
ویب سایت : www.millionwomenrise.com
    

 

بۆ زانیارى زیاتر بە زمانى کوردى و عەرەبى پەیوەندى بکەن بە :


سەنتەرى خۆرهەڵاتى ناوەراست بۆ مافەکانى ژنان لە لەندەن :
 ئیمەیل : admin@mecwr.org   
 ژمارەى تەلەفۆن : 0207 701 2206

 

رێکخراوى ژنانى پەنابەرى کوردستان لە لەندەن :
ئیمەیل : waviolence@ukonline.co.uk
 ژمارەى تەلەفۆن : 0207 263 1027

 

بەیانى داواکاریەکانى رۆژى جیهانى ژنان لە بەریتانیا.


توند و تیژى لە دژى ژنان و منداڵان زۆر بەربڵاوە لە کۆمەڵگادا هەر لە لێدان و توندو تیژى سێکسى لەبەرامبەر منداڵان ، توندو تیژى نێو ماڵ ، بازرگانى سێکسى بە منداڵان و ژنانەوە ، بە زۆر بە شوودان ، خەتەنەى منداڵان و کوشتن بە بەهانەى پاراستنى شەرەف و ......هتد . زۆربەى زۆرى توند و تیژیەکان لە بەرامبەر منداڵان و ژناندا لە لایەن پیاوانەوە پیادە دەکرێت .
ئەم توند و تیژیە لەبەرامبەر ژنان و مندالاندا پێشێلکاریەکى رۆشنى مافەکانى مرۆڤن .
رێگە گرتن لە توند و تیژى لە بەرامبەر ژنان و منداڵان مەسەلەیەکى فەرهەنگى و سیاسى و کۆمەڵایەتىیە و دەبێت لە ریزى ئەولەویاتى حکومەتدا بێت لە هەموو ئاستەکانیدا .
دارشتن و کارپێکردنى پیلانێکى ستراتیجى و هەمەلایەنە
  لەسەر ئاستى  ووڵاتدا  بۆ بەرەو رووبوونەوەى توند و تیژى پیاوان. لێپرسراوەتى ئەم پلانە دەکەوێتە سەرشانى حکومەت و هەموو حیزب و لایەنە سیاسیەکان وە دەبێ  لە دەورى ئەم چەند خاڵە سەرەکى یە بێت :


1- بەرگرتن : بەرگرتن بە روودانى توند و تیژى لەبەرامبەر ژنان و منداڵاندا .
2- خزمەتگوزارى : خزمەتگوزارى پێویست و بە جێ بۆ پشتیوانى کردن لە ژنان و منداڵان .
3- پاراستن : حیمایەتى قانونى کاریگەر بۆ ژنان و مندا ڵا ن لە دەست توند و تیژى دابین بکرێت .

 


بۆ پشتیوانى لەم داواکاریانەى سەرەوە دەتوانى ناوى خۆت و رێکخراوەکەت بنێرى بۆ :

 info@millionwomenrise.com  تا  بچیتە سەر لیستى پشتیوانیکەرانى ئەم رۆژە .