ره‌خنه‌یه‌ک له ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر و بانگه‌وازێکیش بۆ خه‌مخۆرانی شوێنه‌وار.
قادر نادر
ئه‌وه‌نده‌ی چاودێری میدیای کوردیم کردبێت ، بڕیارده‌رانی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر به‌وته ، باس له تێکدانی شوێنه‌واره مێژوی و که‌له‌پوریه‌کانی شاری هه‌ولێر ناکه‌ن. به‌لام به‌پێی ئه‌و زانیاری وپه‌یوه‌ندیانه به‌دوای داچومه ، ئه‌و پڕۆژه مه‌ترسیداره‌یان له‌به‌رده‌ست دایه . که ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گیرێت ئه‌وا به‌ناوی ئاوه‌دانی و جوانی شار ، روحی هه‌ولێریه‌کان ، به کؤنتڕۆڵی بازار‌و شوێنه‌واره‌وه ، له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵده‌کێشن . هه‌ربۆیه به‌پێویستی ده‌زانم ، سه‌رله‌نوێ چه‌ند وشه‌یه‌ک ڕێز به‌ند بکه‌م تاویژدان و ئازاره‌کانی خۆم ده‌رببڕم ، به‌هیوای ئه‌وه‌ش تروسکایه‌کی یه‌کجار بچوک بم بۆ داکۆکی کردن له شوێنه‌واری شاره‌که‌م ؟ ئه گه‌رڕاستیه‌ک له‌ره‌خنه‌ی پۆلێ ڕؤشنبیر هه‌بێت ، که ئه‌وه‌ی له‌هه‌نده‌ران ده‌ژی و شوێنی گه‌رمه ، که‌واته ئاساییه تۆپان به ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه ب‌نێیت ، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین ، هه‌رکه‌سه به‌ر له کۆچکردنی بۆ هه‌نده‌ران مێژوی هه‌لوێست و ره‌فتاری خۆی له کوردستان هه‌بوه . وه‌مه‌رجیش نیه ئه‌وه‌ی له‌هه‌نده‌ران بژی ده‌توانێ و ده‌وێرێ ره‌خنه بگرێت ،هه‌ر نوسه‌رێکیش له کوردستان بژی ، نیشتمان په‌روه‌ره !! خۆزیا به‌شێکی زۆری قه‌له‌م به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ، کوردستانیان جێ ده‌هێشت ، تا گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی به‌شێک له قه‌له‌م نوسان که‌متر ده‌بۆوه . ئه‌مه باس له‌وه ناکه‌م 9 سال له‌و پیره هه‌ولێره بوین ، به‌رده‌وام هه‌مان ده‌نگ وره‌نگ ، به‌پاساوی یه‌کجار لاواز ، خۆیان له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی و چالاکیه‌کی جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌شارده‌وه !!! ئاخر خۆشه مرۆڤێک ره‌خنه‌ت لێ بگرێت خۆی مه‌یدانی و به‌هه‌ڵوێست بێت !! له‌م چه‌ند وشه‌ی ئه‌م نوسینه‌دا ، هه‌وڵ ده‌ده‌م ، گفتوگۆیه‌ک، له گه‌ڵ ، رۆشنبیرانی هه‌ولێر بکه‌م ، به‌هیوای ئه‌وه‌ی به به‌گیانێکی دیموکراسیه‌وه، لێم وه‌ر بگرن . گه‌رچی ده‌مێکه ئه‌و باوه‌ره‌م لا گه‌ڵاڵه بوه ، ره‌خنه‌گرتن له پارتی ده‌سه‌ڵات بێ تۆمه‌ت تر ده‌رده‌چیت له پارته ئۆپزسیۆن و چه‌په‌کان یان ره‌خنه له‌حزب بێ پرته‌و بؤڵه تر ده‌رده‌چیت له زۆر ڕؤشنبیری خۆ به‌مۆدێرن زان !! نامه‌وێت لاپه‌ره‌ی ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی سه‌ره‌تای راپه‌رینی ئه‌م شاره تا شه‌ری ناوخۆ هه‌لبده‌مه‌وه ، که سه‌ر قافله‌ی شار وشارۆچکه‌کان بو ، به‌ڵام ئێستا گه‌رچی پایته‌خته ، ناره‌زایه‌تی پۆلێ ده‌نگی گه‌نجی لێ ده‌ربکه‌یت ،یه‌کجار هه‌ژارو بێ به‌روبومه!!! 9 ساڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ژیاوم ، ده‌زانم به‌ره‌فتاره سیاسی وئیداریه‌کانیان ، ڕه‌شبینی و بێ ئومێدیه‌کی زۆریان لای خه‌ڵك دروست کردووه، وه دۆلار و پله‌ی سیاسی وئیداری به‌خشین له‌گه‌ڵ زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان ، که‌سێتی تاکی کوردیان له‌به‌عس خراپتر ، تێک شکاندوه. به‌لام با به‌ویژدانیش بین ، به‌عس ئاسا حوکمڕانی نیه ، که هه‌مو ده‌رگا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان داخرابێت ،. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی کۆمه‌لێک هۆکاری سیاسی ، ده‌ره‌کی وناوه‌خۆ ، هاتۆته پێشه‌وه ، ئه‌و هه‌ناسه ئازادیه سیاسیه‌ی زۆر به‌رفراوانتر کردوه . ئاخر ده‌یان ڕۆژنامه‌نوسی گه‌نج و بوێر ، بوێرانه ره‌خنه ده‌گرن ، که‌مترین فشاریشیان له‌سه‌ره. سالی 1995 چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنم له‌گه‌ڵ د (ره‌شاد میران) کرد وته‌یه‌کی سه‌رنج راکێشی ده‌ربری که‌ئه‌و باوه‌ری وایه ڕۆشنبیر له‌کوردستان له ژێر پرسیار دایه ؟ ئه‌ی بێده‌نگی خۆی و ئه‌و هه‌مو دال ومیمانه‌ی زانکۆ له به‌رامبه‌ر وێران کردنی پیره هه‌ولێر ژێر چی داده‌نێت ؟ چایخانه‌ی مچکۆ به‌رده‌وام له هاموشۆی ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر جمه‌ی دێت ، که‌چی ده‌مه‌تر له‌ده‌ره‌وه‌ی ،شوێنه‌واری شاره‌که‌یان ، هه‌وڵی وێران کردنی ده‌ده‌ن . نوزه ، دێره شیعرێ ، هاوارێک به‌رز نابێته‌وه ، بڵێن Stop ئه‌مه مێژوی باب و باپیرانمانه ؟؟ ئاخر رۆشنبیر ئه‌گه‌ر داکۆکی له شوێنه‌وارو که‌لتوری خۆی نه‌کات ، چۆن ده‌توانێت باس له شارستانیه‌ت و جوانی نیشتمان و له‌قه‌بێکیش بۆ ناوه‌که‌ی دابنێت !!! چه‌ند ڕۆژێکه په‌یوه‌ندیم به‌کۆمه‌لێک ڕۆشنبیری هه‌ولێر کردیه تاگوێ بیستی هه‌وال و هه‌لوێستیان بم . یه‌کێکیان هه‌رده‌لێت ئێمه شتی پڕۆفشنال ده‌که‌ین ، به‌لام ماسته‌ر پلان واپێی گرت و هیچی دیار نیه !! شه‌هیدی سه‌رکرده‌ی پ‌ک‌ک (ئازاد حاجۆ ) زۆر جار به‌گوێی ده‌چرپاندین ، ڕۆشنبیرانی باشور ئه‌وه‌نده‌ی قسه و خۆیان ده‌دزنه‌وه کرادر ناکه‌ن .وه تائه‌وان قسه‌یه‌ک یان هه‌لوێستێک ده‌رده‌بڕن ، روداوه‌که کۆتایی دێت یان سه‌نگی ره‌خنه‌که سودی نامێنێ ؟ وه‌له‌دواین ته‌له‌فۆن دا وتی مادام کوردستان پۆست و نوسینی نوسه‌رێکی هاته ناوه‌وه ، مرۆڤ هه‌ست به دودڵیه‌ک ده‌کات ؟؟؟ ئه‌مه چ کاره‌ساتێکه له‌به‌ر بابه‌ت و دێره وشه‌یه‌ک ، به‌سوکایه‌تی بزانی، که‌چی که‌لتوری شاره‌که‌ت وێران بکرێت به سوکایه‌تی تێ نه‌گه‌ی ، هه‌ولدان بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین کاڵ بکه‌یته‌وه !!! هه‌ڵه نیه گه‌ر بلێین ،زۆرێک له نوسه‌ران له‌سه‌ر دێره ره‌خنه‌یه‌ک که‌ئاراسته‌یان بکرێت شه‌ری واترلۆ ئاسا ده‌که ن ، به‌لام نیشتمان وێران و هه‌راج بکرێت ، کلاوی خۆیان ده‌گرن بانه‌یبات !!؟ 10 سال له‌مه‌وبه‌ر ئاپۆ ، وشه‌یه‌کی خراپی به‌رامبه‌ر ڕؤشنبیرانی باشور به‌کار هێنا .زیاتر له 150 قه‌له‌م زه‌ردو و چوارده‌وری ، که‌مپینێکیان دژ ی جاڕدا ؟ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ک ، به‌ئمێل وه‌لامی داومه‌ته‌وه و ده‌لێت تۆ که‌ی شوێنه‌وار ناسی ، وه ده‌ته‌وێت هه‌ولێر هه‌ر چلکاو جه‌مه‌لۆن و دوکانی ساڵی 60 کان بێت !!! سه‌ره‌تا تێکدانی شووێنه‌وار به‌نده به‌ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی نه‌وه‌ک بڕوانامه . دواتر جوانی شار و شوێنه‌وار به‌نؤژه‌ن کردنه‌وه ده‌بێت نه‌وه‌ک به تێکدانی !!؟؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر تۆمه‌ت باری کردوم وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی که دژ کوردم !!! دواین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ریپۆرتاژێکی به‌ناونیشانی به‌ره‌ی تورکمانی توره‌یه له‌تێکدانی 3 گه‌ره‌کی کۆنی هه‌ولێر، گه‌رچی بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ریپۆرتاژه ته‌کان به‌ناره‌زایتیه‌کان زیاتر ده‌دات ، به‌لام هاوکات ئاوێنه هه‌وڵی داوه خاوه‌ن دارێتی سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌ره‌کانه بگه‌رێنێته‌وه بۆ تورکمانه‌کان !! ئاخر ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌یتوانی دیدار له‌گه‌ل هه‌ولێری ره‌سه‌ن و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه‌کانی ناو نیشتمان و ده‌ره‌وه شی بکردایه ، نه‌وه‌ک له‌به‌ره‌ی تورکمانی چڕ بکردایه‌ته‌وه ؟ ئه‌گه‌ر پرسیارێکی تر له ڕۆشنبیرانی هه‌ولێر بکه‌ین و پێیان بڵێێن ئایا هه‌ست ناکه‌ن ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ی ئێوه و هاتو هاوا‌ر ی به‌ره‌ی تورکمانی ، وه‌ک ئه‌وه‌دێته پێش چاو ئه‌وان خاوه‌ن ئه‌م شاره‌ن و ئێمه‌ش میوان ؟ ئه‌مه کاره‌ساتێکی تری ئه‌م نیشتمانه نیه، به‌ره‌یه‌ک که‌دارده‌ستی گه‌وره‌ترین دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد بێت ، داکۆکی له‌هه‌ولێر بکات و ئێوه‌ش به‌رده‌وام وته‌و دروشمی بریقه‌دار بده‌ن به ڕۆژ له‌مچکۆ ،به شه‌ویش له یانه‌ی نوسه‌ران !!؟ ماوه‌ته‌وه بڵێم هیوادارم هه‌ر که‌س و لایه‌ن وناوه‌ندێ هه‌ر به‌ڵگه‌و دوکۆمێنت و زانیاری یان وێنه‌ی ڤیدیۆیی تێکدانی شووێنه‌واری مێژویی له‌سه‌رجه‌م شاره‌کانی کوردستان له‌به‌رده‌سته یان به‌رده‌ستی که‌وت ، په‌یوه‌نده‌ی به‌و ژماره ته‌له‌فۆن و ئمێل ئادریسه ی کۆتایی ئه‌م نوسینه بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌یان ناوه‌ند و که‌سایه‌تی و شوێنه‌وار ناسی بکه‌ین و سنورێک بۆ سڕینه‌وه‌ی مێژوی گه‌ل و شاره‌که‌مان دابنێین ؟ زۆرسه‌یریشه چه‌ندین شوێنه‌وار ناسی وه‌ک عه‌بدوره‌قیب یوسف ، ده‌یان مێژونوسی وه‌ک جه‌بار قادر، برهان یاسین ، ره‌فیق سابیر ، که‌مال مه‌زهه‌ر ، جه‌مال ره‌شیدو هاوسه‌ره‌که‌ی.... بنه‌ماله هه‌ولێریه‌کانی وه‌ک یه‌عقوبی و موفتی و حه‌یده‌ری دۆغره‌مه‌چی ،،توتن چی ، کوره‌چی و قه‌سابه‌کان ..... له‌هه‌وڵدان بۆوێران کردنی پیره هه‌ولێر بێده‌نگن !! دێری کۆتایشم به‌وه دێنم له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی ، مێژونوسێک وتی که سالی 1236 مه‌غۆله‌کان هێرشیان کرده سه‌ر هه‌ولێر، چوارده‌وره‌ی قه‌ڵات ، هه‌مویان هه‌لاتنه ناو قه‌ڵا ، 40 ڕۆژ ،قاره‌مانانه به‌رگریان کرد ، گه‌رچی مه‌غؤل له‌مێژودا ، وێنه‌ی وێران و کوشت‌و بڕن به‌ڵام پیره هه‌ولێر و چوارده‌وریان وێران نه‌کرد . بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ولیری و ڕۆشنبیره‌کانی به‌رگری له شوێنه‌واری شاره‌که‌یان نه‌که‌ن و ئه‌و مافه‌یان نامێنێ بڵێێن هه‌ولێری هۆلاکۆ شكێن !!؟
|