په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

رکابەر یان بەکرێگیراو؟!!
بە لۆژیکى چیرۆکى کەرى ناوجۆگەکە....


عه‌تا قاجری   

بەدیمکراسى بونى کۆمەڵگا ئەوندەى پەیوەستە بەپرۆسەى بەفەرهەنگ کردنى باى ئەوە پەیوەست نى یە بە بڕیارێکى سیاسیەوە.


واتە پێویستە زەمینە سازى و پەروەردەى خەڵک بکریت وکورت نەکرێتەوە لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکدا بەڵکو پەیوەست بکرێت بەکۆى کایەکانى کۆمەڵگە و تاک بەجۆرێک وا ئیتر ئەوە فەرهەنگى خەڵکە و بە شێکى گرنکى بە هاکانیەتى و جگە لە یاسا نوسراوەکانى لە یاسا نەنوسراوەکانى تاک و کۆمەڵگە بێت و بەزاندنى هەریەکێک لە بنەماکانى لە حەرام کراوەکان بیت.


گومانیش لەوە نى یە کە دیمکراسى خاوەن کۆمەڵیک بنەماو بەهاو مۆرالە و لە گرنگترینیان فەرهەنگى لیبوردەیى و پێکەوە ژیان و بنەماى هاوڵاتى بوون و خۆیندنەوە و قبوڵکردنى یەکتر ى و گواستنەوەى دەسەڵات بە شێوەیەکى ئاشتیانە لە کێبەرکێ یەکى شارستانیانە و بە بڕیارى گە ل و رازى بون بە مەبدەئى کەمینەو زۆرینە بە بى َ بێ بە شکردنیان لە مافى هاوڵاتى بوون. واتە کەمینە ش بە شێکە لە کۆى سیستەمى دیمکراتى هیچ کەس و لایەنیک پەراوێز نى یە و هەموو کەس قسەى خۆى هەیە چ ئەوەى کە لە بازنەى دەسەڵاتە و چ ئەوەى کە کەلە دەرەوەى بازنەکەیە هەرکە سە و بە شێوەیەک خۆى مانیفێست دەکات.


وەک ئاشکرایە قسەى دەسەڵات بەرگرى کردن و شرۆڤ کردنى کارەکانیەتى و پاساو هێنانەوەیە بۆ هەڵەکانى و ڕازى کردنى خەڵک و ڕکابەرەکانى و هتد...


بەڵام قسەى خەڵک کرنى خزمەتگوزارى و پابەندکردنى دەسەڵاتە بۆ جێبه‌جێکردنی ئەرکەکانیان لە بەرامبەریان و پابەندبوون بە هێڵە گشتیەکان و سیاسەتى گشتى وڵات.


لەم نێوانە خەڵک دابەشە لە نیوان پارتەکان و گروپەکانى فشار و میدیا کە چاودێرن لە سەر دەسەڵات و کارکردنیان بۆ گۆڕینى ڕاى خەڵک تا بەدواى باشترینەکان بگەڕیت لەویشەو گرێ دانى پەیمان لەگەڵیان.


مادام دیمکراسى قسەکردنە لەسەر کێبرکى و کە مینەو زۆرینەو گواستنەوى دەسەڵات و هتد....کەواتە ناتوانین بڕیار لەسەر تەندروست بوونى دیمکراسى یەکەمان بدەین بەبێ بونى ڕکابەر.


لە دیمکراسیەکەى کوردستان ڕکابەریک هەیە بەدەر لەم لۆژیکە کاردەکات، بەشێوەیەکى تر دەسەڵاتیشە و ڕکابەریشە،هەروەک دەلاکەکانى سەردەمى کۆن سەریش ئەتاشێ و دانیش هەڵ ئەکێشێ ، کورد ووتەنى( لە نالیش ئەداو لە بزمار) ،کتومت هەمان لۆژیکى کەرى ناو جۆگە کەیە،کەم کەس هەیە چیرۆکى کەرى ناو جۆگەکەى نەبیستبێت کە لەبەرهەمى هەردوو بەرى جۆگەکەى دەخوارد و هەرجارەى بەلایەک دا رووى ئەچەرخاندو و پشتى لەلاکەى تر ئەکرد.


ئەگەر ئەمەتان پێ نا خۆشە ئەى پێمان ناڵێن ئێوە خەریکى چین؟ڕکابەرن یان دەسەڵات؟!لەگەڵ ورچەکەن یان ئیمە؟!(دووکەس ئەچن بۆ ڕاوى ورچ یەکیان ترسنۆک ئەبێت تاناتاوێک ئەڵى بە خوا ورچەکە ئەمان خوا،ئەوى تریان توڕە دەبێت و ڕوى تفنگەکەى تێ ئەکات و پێ ى دەڵێت خۆت یەکلا بکەرەوە تۆ لەگەڵ منى یان ورچەکە) .


گریمان کە ئێوە ڕکابەرن ئەى ئەو بە شداریییەى دەسەڵاتتان لەچى؟ و چ ناونیشانێکى بدەینێ ؟ ڕەنگە بڵێن ئەمە بەرهەمى سروشتى سیستەمى دیمکراسى کوردستانە بۆیە ناچار بووین بە شدارى بکەین، بەڵام هەرگیز بەو دوعایە ناڵێم ئامین،چونکە ئەمە تۆخکردنەوى ئەو گومانەیە کە بڕوابونتان بە دیمکراسى لە ڕوانگە ى بەرژوەندییەکانتانە نەک بە شیک بێت لە بەهاکانتان .خۆمان لە گیلى نەدەین باش دەزانین کە ئەمە بەدەرە لە مۆراڵى دیمکراسى.ئەگەر رکابەرى کردن ئەوى ئێوە بێت. پێتان دەڵێم خۆش ڕکابەر! ئەوە دەستى ئێوە نەبێت دەستى کێ دەکەوێت؟! بروام وایە کە مۆدیلێکى زۆر خۆش و ئاسانى ڕکابەرى کردنە!هەق وایە شەو و ڕۆژ ستایشى دەسەڵات بکەن ئێوەش پێتان وانى یە؟!


گریمان کە ئێوە دەسەڵاتن ئەى ئەو ژاوە ژاوە چى یە دروستان کردوە؟ هەقمانە گومانى وابکەین کە وەک بەکرێ گیراوى دەسەلات بن ، هەر بۆئەوەى پێیان بڵێن دیمکراسین و ڕکابەرو دەنگى ناڕەزاى هەیە!بەشدارى پێکردنتان لەدەسەڵات لە بەرتیل پێدان ئە چێت.ئەگەر ئەمە بێت کەواتە ئێوە خزمەتى کێ تان کرد؟ پرۆسەى دیمکراسى و گەل یان دەسەلات و خۆتان ؟دوو ڕوى لە دیمکراسى دا درۆیەکى گەورەیە و تەمەنى کورت دەبێت.


بۆیە ئەم ئامۆژگاریەم کوتاى باسەکە دەبێت هیوادارم بە گۆیم بکەن چونکە بۆ خۆتان باشە ئەگەر جارێکى تر بڕیارتان دا کە ڕکابەربن ئەوا لە بازنەى دەسەڵات بچنە دەرەو دەست لە پۆستەکانتان هەڵگرن تائێمەش ئاهێکى خۆشى هەڵکێشین و بڵێن ئۆخەى لە کوردستان ڕکابەر هەیە نەک بە کرێ گیراو!

 


ataqajri@yahoo.com