په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٢\٢٠١٦

رۆژی جیهانیی زمانی دایک

لە ژێر سێبەری قەیرانی ئابووریی، کۆمەڵایەتی، سیاسیی و

پەرەسەندنی توندوتیژیی دەوڵەتی ئێران لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
 


زمانی دایکی مافێکی فەوتاو،ئەم.مافە نەک بە گەورەبوونی منداڵان نافەوتێت، بەڵکو پێویستی بە گەشەو داڕشتنیکی راست ودرووستی ئەم داوا مرۆڤانەی مناڵێکە و قوتابخانە باشترین شوێنە بەوەدەس ھێنان وچەسپاندنی ئەم نیازە گرنگە، لە وڵاتانی ناوەند گەرا کە جەخت لەسەر زمانیکی تایبەت ئەکەن،پەروەردە دەبیتە ئامرازێک بۆ چەوساندن.

مافی پەروەردە بە زمانی دایک زۆربەی پەیمان نامەکانی مافی مرۆڤ وەک;ڕێکەوت نامەی زمانی دایک،جاڕنامەی جیھانی مافی زمان بەندەکانی٤،۳مادەی٤،جاڕنامەی مافی کەمینە قەومی،ئایینی،زمانی،نەتەوەییەکان مادەی۳٠،کونوانسیونی مافی منداڵ مادە۲۷،پەیمانی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی وسیاسی ودەیان شتی تر وەک مافێکی بنەڕەتی ومرۆڤی لەھەموو جیھان ھاتووەتە قەبوول کردن.بەڵام کاربەدەستان وڕەھبەرانی ئێران سیاسەتی یەک نەتەوە یەک زمان کە وەک میراتێک لەپێشینان بۆیان ماوەتەوە بەڕێوە دەبەن.

 


 

بەپێی ئەسڵی۱۵یاسای بنەڕەتی وڵات، زمان و نووسینی فەرمی ئێران زمانی فارسیە، بەڵام بەکارھێنانی زمانی نەتەوەکانی تر لە ڕاگەیاندنەکان، گۆڤارەکان و وتنەوەی لە پاڵ زمانی فارسیدا ئاساییە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم یاسا خۆی بن پێ کردنی مافی مرۆڤە چون زمانێک سەپێندراوە بەجێی ھەموو زمانەکانی کە،کەم نین لە نەتەوەکانی تری جگەلە فارس کەبەھۆی دژایەتی بەم یاسا لە گرتووخانەدان وسجنی زۆر یان سێدارەیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر وەک شەردژی خوا،دابەش خواز و…ھتد پێ دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژی جیھانی زمانی دایک،داوای بەڕێخستنی ھێزە ئازادی خوازکان ولایەن گرانی مافی مرۆڤ دەکات ھەمبەر بە جیاوازی دانان وئەوستەمەی کە لە گەلە جیاجیاکانی ئێران دەچێت،ھەروا ئاماژە بەوەش دەکات کە پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان بەبێ بەرچاو گرتن وگەرەنتی کردنی مافی ئازادی ھەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا وەک ڕەنگ،ڕەگەز،زمان،ئایین،باوەڕی سیاسی،داخوازی کۆمەڵایەتی ونەتەوەیی،شوێنی لە دایک بوون، ڕێژەی سەرمایە و... مسۆگەر نابێت.

 


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
info@kmmk.info

٢١\٢\٢٠١٦

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک