له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌وه په‌رده پرته‌قاڵیه‌کانی دواهه‌مین ڕۆژێکی تری ساڵێکی که‌ی عومرێکی چه‌په‌رم لادا چه‌په‌ر له‌ئاوه‌دانی روح چه‌په‌ر له‌ده‌سکه‌نه‌ی گه‌نمی به‌فرمێسک ئاودراوی ڕه‌نجی خه‌سار چه‌په‌ر له‌بۆن و به‌رامی خه‌وه وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی مناڵێتی و ئاره‌قه‌ی ئه‌سپه شێته‌که‌ی ده‌شتی لاوی و چه‌په‌ر له‌هه‌ر چرپه ڕازێ به‌نهێنی که‌دابێتم ڕۆژێ به‌گوێی مانگه‌شه‌ودا که‌چی ئه‌ڵێی شه‌پۆله لاساره‌کانی روحی ده‌ریام ده‌مێ توڕه‌و سه‌رکه‌ش هار ده‌مێ مه‌نگ و مه‌ست و بێ‌دار ئه‌درێم به‌گابه‌ردی ڕۆخا و په‌لێکم ئه‌بێ به‌هه‌زار ئه‌بم به‌سه‌رچۆپی کێشی گه‌ڕیانی باو به‌ڵام ئه‌ی ژین تادوا چریکه‌ی مه‌لی دڵ تادوا شنه‌ی له‌سنگا ما‌و عاشقێکی عیشق زاده‌م له‌تاڵێکی قژی زه‌ردی په‌ری ده‌ریا ده‌ست به‌ر ناده‌م.
6.8.2008
|