له یادی (١١٠) ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (١١٠) ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئازادیخوازان به‌گشتیی و هه‌ڵگرانی پێنووسی ئازاد به‌تایبه‌تیی ده‌که‌ین و سه‌ری رێزمان بۆ گیانی هه‌میشه زیندیی ته‌واوی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه داده‌نوێنین که به ده‌ستی پیسی مرۆکوژه دینییه‌کان و دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه و دڕنده‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات تیرۆرکران.. هه‌روا ماندیبوون شه‌ونخونیی و ده‌رده‌سه‌ریی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ش به‌رز ده‌نرخێنین که له‌ماوه‌ی (١١٠) ساڵی رابردیی وه‌ک مۆم بۆ رۆشنکردنه‌وه‌ی رووبه‌ره تاریکه‌که‌نی ژیانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌یان سووتاون.
ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌رگیز پیرۆزبایی (ده‌سه‌ڵاتددارانی کوردستان) به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه مه‌زنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی وه‌رناگرین چونکه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان تێرۆرکران و ئه‌شکه‌نجه‌دران و زیندانی‌کران و سوکایه‌تییان‌پێکرا و نانبڕاوکران و ده‌رپه‌ڕێندرانه هه‌نده‌ران هه‌ر ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یانویست به ئازادیی بنووسن .ئه‌وان ساده‌ترین ئازادیی راده‌ربڕین به نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان ره‌وا نابیین.. ئه‌گه‌ر ووشه‌یه‌ک یان گوزارشتێک له به‌رگریکردن له ماف و ئازدییه‌کانی کۆمه‌ڵ یه‌ک قیچ بۆنی ئازادیی لێبێ ئه‌وا خاوه‌نه‌که‌ی به ( جنێوده‌ر و رووشێنه‌ر و ناوزڕێنه‌ر) ناوزه‌د ده‌که‌ن.. که‌چی خۆیان به ئاشکرا و له‌هه‌موو شوێنێک ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر رووی ته‌له‌فزیۆن جنێوی بێزه‌وه‌ر و پڕ کۆنه‌په‌رستانه به گه‌ل ده‌ده‌ن - نموونه زۆرن له‌م باره‌وه - بۆ نموونه وه‌ک ئه‌وه‌ی (جه‌لال تاله‌بانی)که ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ده‌نگ به‌وان ناده‌ن گوتی ئه‌وانه به هه‌ولێریی پێان ده‌گوترێ ( بیژی) و به سلێمانیش پێیان ده‌گوترێ (زؤڵ).
ئێمه ئازادین بۆیه بێده‌نگ نابین ، هه‌موو رۆژێکمان هه‌ر رۆژی ووشه‌ی ئازاده. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ - ٢٢\٤\٢٠٠٨
|