په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٥

رووناکبیری تاریکبین!!


نەجم محەمەد     


''من ھاوڵاتیەکی زەحمەتکێشی ئاسایی کەدێتە سەرشەقام و خۆپیشاندان دەکات و داوای خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی دەکات پێ ڕووناکبیرتر و گەورەترە لەو جۆرە بەناو ڕوناکبیرانە کە بیر و خەونی خەڵکی تاریک دەکەن ھەموو ئیرادەیەکی چاکسازی و گۆڕان و خۆشگوزەرانی و ئومێد بەژیانێکی باشتر لە خەڵک دەسێننەوە و دەیبەخشنە سەرکردە و حیزبەکان''.

لەم ھەلومەرجە سەخت و نالەبارەی کە خەڵکی کوردستانی تیادا دەژی و لەم ھەلومەرجە پڕ قەیران و ئاڵۆزەی کوردستاندا بە داخەوە ئەو چینەی کەناوی خۆی ناوە نووسەر و ڕوناکبیر و خۆی بە نوخبە دەزانێت پشتی لەخەڵکی بەشمەینەت کردووە و لەگەڵ ئازاری ئەو خەڵکەدا ناژی و موعاناتی ئەوخەڵکە ناخوێنێتەوە بەلایەوە گرنگ نیەئەوخەڵکە چۆن دەژی وچی لێ دێت بەداخەوەلەبری ئەوەی ڕووناکبیر لەبەرەی خەڵکدا بێت و خەڵک ووشیار کاتەوە و ڕۆڵی رشۆشنگەری وعەقلانی ھەبێت ولەڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیاکانی خەڵکدا بێت و پێشڕەو پێشەنگ بێت و بەدوای خواست و داواکاری و مافەکانی خەڵکیەوەبێت و بەرگریکاری مافەکانیان بێت لەپێناو ژیان ودونیایەکی باشتردا خەبات بکات وتێبکۆشێت کەمن پێم وایە ئەمە ئەرکی سەرەکی ڕووناکبیرە بەداخەوە بەجۆرێک لەجۆرەکان ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ زۆر بەی ھەرەزۆریان چونەتە ناو بەرە وڕیزی حیزبەکانەوە و خۆیان خستۆتە ناو ئەو ململانیە سیاسی و شەڕەپۆستەی حیزبەکانەوە بەتایبەتی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم خۆیان بەوبابەتانەوە سەرقاڵکردووە ودابەش بوون بەسەر حیزبەکاندا و ھەریەکەیان بوونەتە ووتەبێژوقسەکەرو ڕاوێژکاری ئەو حیزبانە وبەرگری لەسیاسەت و بەرژەوەندی سیاسی وپرۆژەو بڕیارەکانیان دەکەن خۆیان خستۆتە ناو ئەو ململانێیەوە کەمن پێم وایە ئەمە ئەرکی سەرەکی ڕووناکبیر نیە بەڵکو ئەرکی کادیرە حیزبیەکانە ئەم جۆرە ڕووناکبیرانە بەم ھەڵوێستانەیان خەڵک چەواشە دەکەن وخەڵک دەخەڵەتێنن و ھیوا و ئومێدی ساختە لای خەڵک دروست دەکەن بەرامبەر بەحیزبەکان وھەوادارپەیدا دەکەن بۆ حیزبەکان و سەرکردەو بەرپرسەکان دەکەنە کاریزماو سۆپەرمان لای خۆیان و خەڵکی.


من ھاوڵاتیەکی زەحمەتکێشی ئاسایی کەدێتە سەرشەقام وخۆپیشاندان دەکات و داوای خزمەتگوزاری وخۆشگوزەرانی دەکات پێ ڕووناکبیرترو گەورەترە لەو جۆرە بەناو ڕوناکبیرانە کەبیررو خەونی خەڵکی تاریک دەکەن ھەموو ئیرادەیەکی چاکسازی و گۆڕان و خۆشگوزەرانی وئومێد بەژیانێکی باشترلەخەڵک دەسێننەوەو دەیبەخشنە سەرکردەو حیزبەکان وھەمووھیواوئومێدێک بەژیانێکی باشتر لەدڵ وھزری خەڵکیدا دەکوژن ئەمانەخۆیان ھیچ ھیواو ئومێدێکیان بەئیرادەی ئینسانەکان نەماوە بۆشۆڕش بۆگۆڕان وبۆژیانێکی باشترھەربۆیە ئەو تۆی بێ ئومیدیەش لای خەڵکی دەچێنن ئەم جۆرە ڕووناکبیرانە بوونەتە پاشکۆ ی دەسەڵات وئۆپۆزیسێۆن وحیزبەکان و سەربەخۆی خۆیان لەدەست داوە ھەربۆیە من پێم وایە ئەم ڕووناکبیرانە تاریکبینن بەداخەوە ھەندێ خەڵکی بوونەتە شوێنکەوتەو دەروێشی ئەم بەناوڕوناکبیرانە ھەرچی ئەمان بینووسن وبڵاوی بکەنەوە کوێرانەو بێ بیرکردنەوە ملی ڕەزامەندی بۆدەلەقێنن و بەمەنتیقی دەزانن زۆر جار ئەو جۆرە لەخەڵکە لە گفتوگۆکانیاندا ھەندێ ووتەی ئەم جۆرە ڕووناکبیرانە دەھێننەوە وکەوتۆتە سەرزاریان.


جۆرێکی تر لەڕوناکبیری ترھەیە ئەم جۆرەش لەم ھەلومەرجەی کوردستاندا ھەرخەریکی لێکۆڵینەوە و شیکاری وڕەخنەگرتن لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا لەبەرنامەو تەوەری تەلەفیزیۆنەکاندا ئەم جۆرەش بێ ئاگا لە واقیعی کۆمەڵگا وەک تەماشاکەر دەڕواننە ڕوداو واقیع و کێشەکانی خەڵک ودوورە پەرێز لەخەڵک ھیچ دەخاڵەتێک ناکەن لە ژیانی کۆمەڵگاو لەپەنجەرەوە سەیری خەڵکی وکۆمەڵگا دەکەن بەدوای ماف وداواکاریەکانی خەڵکیەوە نین ئەمانە بەس قسەی بێ کرداردەکەن من پێم وانیە تەنیا ئەرکی ڕووناکبیر ھەر لێکۆڵینەوە و شیکارکردن وتەفسیرکردن و ڕەخنەگرتن بێت ولەسەرزەوی واقیعە کۆمەڵایەتیەکەدا بەکردار ڕۆڵ وھەڵوێستی مرۆیانەی نەبێت ودابڕاوبن وگۆشەگیربن لەخەڵکی وکۆمەڵگا بەداخەوە ئەم دووجۆرە لەڕووناکبیران کەباسم کردن ڕۆڵ و وەزیفەی ڕوناکبیریان تێکداوە وبەلاڕێدا بردووە ھیچ کام لە ووێناوپێناسانەی بیرمەندان وفەیلەسوفەکان بۆ روناکبیریان کردوە لەماندا ووجودی نیە وئەمان لەدەرەوەی ئەو وێناو پێناسەنەدان.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک