په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٩\٢٠١٢

ساڵحە عەلی خەلیل:
ژنان خۆیانن خۆیان رزگار دەکەن.. مە کۆشش دەکەین
بەڵکە

شەڕ لە پێناو ئەوە دەکەین، ماف دەسەندرێ.. نابەخشرێ.

 

سازدانی: شیار شیران                                                                                       وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: دارا ئەحمەد


ساڵحە عەلی خەلیل، شۆڕشگێڕەکی خەڵکی (کۆبانی)یە لە رۆژاوای کوردستان، بەردەوام لە رێزی پێشەوەی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی کۆبانیدا بووە، بە هۆی چالاکییەکانی و رۆڵی پێشڕەوایەتی خۆی بە ئەندامی کارگێڕیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی هەڵبژاردرایە، خاوەن هەڵوێستەکی زۆرە لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی خێزانیی و زۆر یارمەتی ژنانی کوردی کۆبانی دایە، لێ لە پرسەکانی پەیوەست بە ژنان لە سیاسەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی رازی نییە و پێی وەیە سەرکردەکانی حیزبەکان جێی سەرزەنشتکردنن چونکە ناتوانن هانی ژنان بدەن تا شانبەشانی پیاوان و بە پێی پێویست رۆڵی خۆیان لە نێو کۆمەڵ بگێڕن.

 

 

شیار شیران: رۆڵی ژنان لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی چییە لە لای وە وەک ئەندام تێیدا؟

ساڵحە عەلی خەلیل: رۆڵی ژنان لە ئەنجوومەن هندکە بە تایبەتییش لۆ مە وەک سەربەخۆکان.. نازانم هۆیەکەی چییە! ئەرێ لەسەر ئاستی سکرتاریەت و نووسینگەی جێبەجێکردن ژنان دەبینین.. لێ هیچ رۆڵێکیان دیار نییە، ئەوەش لە داخرایی رۆڵی تێکڕای ئەنجوومەن سەرچاوەی گرتییە.. لە کۆی گشتییدا رۆڵەکی هندکی هەیە و لە زۆربەشیان هەر تەنێ گفتارە، رەنگە ئەوە لە ئەنجامی هەژموونی لای دووەمی هاوکێشەکە بی لەسەر جومگەکانی ژیانی سیاسیی و خزمەتگوزاریی، یان رەنگە هۆی خودیی بی لە ئەنجوومەن خۆی.

شیار شیران: رۆڵی ژنان لە خۆپیشاندانەکانی کۆبانی چەوا دەبینن؟

ساڵحە عەلی خەلیل: رۆڵیان لەوەی دەخواسترێ کەمترە و ئامادەییشیان لە خۆپیشاندانەکان هندکە بە بەراورد بە سەرجەمی دەڤەرە کوردییەکان، لێرەدا گللەییەکە لەسەر سەرکردە حیزبییەکانە چونکە ئەوان هانی هەبوونی ژنان نادەن و لە خۆشیانەوە دەست پێ ناکەن.. ئەوەش لەوانەیە لە ئەنجامی نەریتی خۆمانەوە بی، ئەز رۆڵەکی زۆر چالاک لۆ ژنان دەخوازم کە شانبەشانی پیاوان بە بێ هاوێکردن بەشداریی بنیاتنانی ئەو کۆمەڵە بکەن.

شیار شیران: رۆڵی ئەنجوومەنی رۆژاوای کوردستان لە شۆڕش و لە دەڤەرە کوردییەکان چەوا دەبینن؟

ساڵحە عەلی خەلیل: کارەکانیان باشن.. هەر ئەوها دەبی، لێ هەمیشە لە بەرانبەر راپەڕاندنی رێکەوتننامەکان دەوەستنەوە و جێبەجێیان ناکەن.. زۆر رێکەوتننامە لە هەولێر و جێیەکانی دیکە واژۆ کران.. دوو مانگ پتر بەسەر راگەیاندنی دەستەی باڵای کوردی تێپەڕییە بە بێ ئەوەی هیچ تشتەک لە بەندەکانی جێبەجێ بکرێ، هەروا پێش دوو هەفتە بیستمان لەسەر هەندەک خاڵ رێککەتینە و لە ماوەی رۆژانی دادێ جێبەجێ دەکرێن لە نێویشیاندا رێگرییە هاوبەشەکان و خۆپیشاندانەکان و ئیدیکە لەو ١٢ خاڵەی کە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ رێکەوتنیان لەسەر کردبوو.

شیار شیران: ئایە ژنانی کورد لەو شۆڕشە سوودمەند دەبن؟

ساڵحە عەلی خەلیل: ژنان خۆیانن خۆیان رزگار دەکەن.. مە کۆشش دەکەین بەڵکە شەڕ لە پێناو ئەوە دەکەین، ماف دەسەندرێ.. نابەخشرێ... هەروا پێویستە کار لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشمەندیی و رۆشنبیریی بکەین و هانیان بدەین لەسەر دەرکەتن و بەشدارییکردنەکی چالاکانەتر لە جموجۆڵی جڤاکیی کە کۆبانی تێیدا دەژی... لۆ جەختکردنەوەش لەسەر ئەوە ئێمە لە رێی یەکێتی ژنان لە کۆبانی لەسەر ئەوە رێککەتین کە لە چەند رۆژەکی دادێ گۆڤارەکی (تایبەتمەند بە ژنان) دەردەکەین و لە پێناو رزگارکردنی ژنان لە کۆتوبەندەکانیان تێدەکۆشین.

شیار شیران: راتان چییە لە کارەکانمان لە پێگەی (کۆبانی کورد) و گەیاندنی پەیام هەروا بەشداریی ژنان لەگەڵمان؟

ساڵحە عەلی خەلیل: کارەکی نایابە و یەکەم هەنگاوی هاوبەشە لە نێوان ژنان و پیاوانی گەنج.. جموجۆڵیشتان نایابە بە تایبەتییش لە رۆژی کاری خۆبەخش لە کۆبانی و زۆر پێی سەرسامم و هەنگاوێکە زۆرتر لە باش.

شیار شیران: دوا وتەتان.

ساڵحە عەلی خەلیل: بە هومێدی سەرکەوتنی شۆڕشی سوریا و وەدەستهینانی تەواوی مافە رەواکانی کورد و داننان بە رۆڵی ژن لە نێو کۆمەڵ و کارکردن لەسەر رزگارکردنی ژن لە کۆتوبەندەکانی کە بیبینین لە هاوشانانی پیاو لە کاری جۆربەجۆر و چالاکیییە فەرهەنگیی و رامیاریی و پەروەردەییەکان بەشداریی بکا.

________________________________________________________

سەرچاوەکە بە زمانی عەرەبی: www.shababkobani.com/vb/showthread.php?t=21980

 

٢٩\٩\٢٠١٢ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک