![]()
|
سهبارهت بە دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی. دیمانه لهگهڵ (مهنسور حیکمهت) سازدانی: ئهنتهرناسیونال
ئەنتەرناسیونال : لە ڕوانگەى خوستنى پەیگیرانەی دیموکراسیەوە چەند ڕەخنەى جۆراوجۆر لە مۆدێلى پەرلەمانى دەگیرێت وەکو ئەوەى کە ناتوانرێت نوێنەرەکانى لەلایەن ئەوانەوە لاببرێن کە هەڵیان بژاردبوون، ئیحتکارکردنى دەزگاکانى ڕاگەیاندن لەلایەن بۆرژوازییەوە، پڕ خەرجیبوونى مەسەلەى بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا وەکو کاندید (پاڵێوراو) و تاڕادەیەکیش وەکو دەنگدەر، هەڵبژێردرانى کۆمەڵە دەوڵەتێک کەبەکردەوە بەشێکى کەمى خەڵک دەنگى داونەتێ، چ بەهۆى کەمى رادەى بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکانداو چ بەهۆى شێوەى دیاریکردنى کورسییەکانى پەرلەمانەوە لەسەر بنچینەى دەنگى حیزبەکان و شتى لەم بابەتە. ئەم جۆرە ڕەخنانە لە دیموکراسى لەباسى ئێوەدا چ جۆرە جێگا و ڕێگا و بایەخێکى هەیە؟
مهنسور حیکمهت: ئەمانە کۆمەڵە ڕەخنەیەکى بنەڕەتى نین لەم سیستمە. بەشێکیان وەکو ناڕەزایەتى لەو سیستەمانەى لەچەشنى بەریتانیا کە کورسیەکانى پەرلەمان بەپێی رێژەى سەدى ڕاستەوخۆى دەنگەکان دابەش ناکرێن، لەبنەرەتەوە تەنانەت وەکو ڕەخنەش ناژمێردرێن. هەرچۆنێک بێت، پێش لە هەمووکەس خودى خاوەنبیرانى بۆرژوایی بە ڕوونى و ڕاشکاوى تەواوەوە ئەم کەموکوڕیانەى باس دەکەن و بە گەڕانەوە بۆ مەبدەئەکانى دیموکراسى و لیبراڵیزم، باش و خراپى ئەم خاڵانە بۆ هەموومان لێکدەدەنەوە. لاوازى بنەڕەتى، خاڵێک کە بە بڕواى من کرۆکى ڕەخنەى مارکسیستییە لەم نیزامە، ئەوەیە کە مەسەلەى دەوڵەت و دەسەڵاتى سیاسی بەشێکى جیا لە ئابورى سیاسی و خەباتى چینایەتیەوە لە کۆمەڵگادا دەژمێردرێت و تەفسیرێکى حقوقى و ئیدارى ڕووت بۆ دەوڵەتى بۆرژوایی دەخرێتەڕوو، ئەو تەێویرەى کەلاى وایە ئەوە خەڵکن کە تائێستا لە پرۆسەیەکى کەم تا زۆر ئازادو دادپەروەرانەدا، بەدەنگى خۆیان دەوڵەت هەڵدەبژێرن، تەێویرێکى هەڵگەڕاوەیە.
لەسەر بنەماى دابەشکردنى دەسەڵاتى ئابورى، لەسەر بنەماى دەسەڵاتى سەرمایە بەسەر ژیانى بەرهەمهێنان و کۆمەڵایەتى داو لەسەر بنەماى هاوسەنگى ئایدیۆلۆژێکى کۆمەڵگا وخۆهۆشیارى خەڵک، خاوەنى چینایەتى دەوڵەت پێشتر دیاریکراوە. بەر لە هەڵبژاردن و پەرلەمان هێزى چەکدارى سەرکوتگەرى بۆرژوایی بۆ پارێزگارى قەهراوى لەم دەسەڵات دەوڵەتە هەیە و رێکخراوە. یاساءحقوقە جەزاییەکان، بە نووسراو نەنووسراوەوە، بۆ پارێزگارى لەدەسەڵاتى بۆرژوازى و پیرۆز ڕاگرتنى تەێویرى بۆرژوا لەکۆمەڵگا، هەروەها دادگا و زیندانەکانیش بۆدەستەبەرکردنى جێبەجێ بوونیان لە ئارادان. هەڵبژاردن ئەوە دیاری دەکات کە کام رەوت و حیزب و کۆمەڵە ئەفراد، بە کام بەرچاو ڕۆشنى بەرنامەیی و شێوکاریەوە، بەڕێوەبردنى ئەم سیستەمە و دیاریکردنى ئەولەویەتە تەنفیزیەکانى بۆ دەورەیەک لە ئەستۆدەگرن.
کۆمەڵە ڕەخنەیەکى لەو بابەتە، کەهەر چۆنێک بێت لە ڕووى دڵسۆزییەوە بۆ حاڵى چەپ دەخرێتە ڕوو، هۆى بنەڕەتى ناکامى چەپى ڕادیکاڵ لە نیزامە پەرلەمانییەکاندا پەردەپۆش دەکات و مۆرى ڕاست و دروستى دەدات لە تەوەهوماتى پەرلەمانىى چەپ بە تایبەتى لە وڵاتانى ئەوروپاییدا. بەپێچەوانەى تەێورى ڕەخنەگرانى دیموکرات لە دیموکراسى پەرلەمانى، هۆى بنچینەیی ئەوەى کە چەپى ڕادیکاڵ لە هەڵبژاردنەکاندا زۆر بەکەمى شتێک بە شتێک دەکات ئەوەنییە کەپارەیان نییە، تەبلیغات وەڕێبخەن، پرۆسەى هەڵبژاردن دیموکراتیک نییە و یان ئەشکالى ڕیازیاتى دیاریکردنى کورسییەکان لەپەیوەند بە ژمارەى دەنگەکانەوە بە قازانجى حیزبە گەورەکان کاردەکات و شتى لەم بابەتانە ... هۆیەکە ئەمەیە کە دەنگدەر، بەر لە هەمووان جەماوەرى فراوانى خودى چینى کرێکار، تەێویرێکى واقعى ترو بێ تەوەهوم ترى هەیە سەبارەت بەجێگاوڕێگاى هەڵبژاردن و پەرلەمان لەژیانى خۆیاندا.
دەزانن کە هەڵبژاردن وەسیلەى ئاڵوگۆڕى ڕیشەیی نییە لە کۆمەڵگادا، دەزانن کە خاوەنى چینایەتى دەسەڵاتى سیاسی لەرێگەى هەڵبژاردنى پەرلەمانییەوە دیارى ناکرێت ، دەزانن کە لانى زۆرى چاوەڕوانى لەپەرلەمان بریتى یە لە کۆمەککردن بە مەسەلەى کۆمەڵە ڕیفۆرمێکى دیاریکراو، دەزانن کە هەڵبژاردن بۆ بوون و نەبوونى سەرمایەو سەرمایەدارى نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە کە بەشى ئەوان لە ئیمکاناتى کۆمەڵگاى ئێستا لەدەورەى داهاتوودا هەندێ کەم و زیادبکات، دەزانن کە ئاکامى هەڵبژاردنى پەرلەمان تەنها ڕەنگدانەوەیەکى کەم تا زۆر وەفادارانەى هێزو هاوسەنگییەک دەبێ کە ئێستا، لەدەرەوەى پەرلەمان و دیموکراسیدا، لەناو چینەکاندا بەرقەرارە.
ڕەنگە کرێکار هۆشیارانە دوژمنى سەرمایەدارى بێت، بەڵام لە هەڵبژاردنى پەرلەمانیدا بەگشتى نەک دەنگ بەو حیزبانە دەدات کە خوازیارى شۆرش لە دژى سەرمایە، بەڵکو دەنگ بەباڵى چەپى بۆرژوازى خۆى دەدات. دەنگ بە حیزبێک دەدات کە بەحیسابى خۆى دەتوانێ جێگاوڕێگاى لە پەیوەند بە سەرمایەکەیەوە کە خەریکى کارکردنە چاک بکات. ئەگەر ئاڵوگۆڕى ڕیشەیی وەک شتێکى عەمەلى نەیەتە بەرچاو (کە خودى بەرێوەچوونى هەڵبژاردن و ئەێالەتى پەرلەمان و وجوودى بارودۆخى ناشۆرشگێڕانە ئەمە لە خەڵک دەگەیەنێت) ئەوا ئەو کاتە زۆر ئاساییە کە توێژە بێبەشەکان کە ئیتر دەبێ بەڕیفۆرم ڕازی بن، بەو کەسایەتی و حیزبە ریفۆرمخوازانەی چینى دەسەڵاتدار دەنگ بدەن کە بە حیسابى خۆیان تواناى ماددى عەمەلیکردنى ئەم ئیێلاحانەیان هەیە. گیروگرفتى چەپ ئەمە نییە کە بۆچى دیاریکردنى کورسییەکان بەڕێژەى ڕاستەوخۆى دەنگەکان نین و بۆچى حیزبێکى ترۆتسکیستى لاکۆڵان لە تواناى ڕاگەیاندنى تەلەفزیۆنى یەکسان بەهرەمەند نییە تا بەڵکو لەناو 400 نەفەردا، ئەویش بۆ خۆى نوێنەرێکى هەبێت. گرفتەکە لەوێدایە کە لە بارودۆخى ئاساییدا کرێکار بەگشتى ئەو کەسە بە نوێنەرێکى باش نازانى بۆ شوێنکەوتنى بەرژەوەندى یە ڕۆژانەکانى لەم ڕێرەوە تایبەتەدا، کە لە هەڵوێستى شۆرش دژى سەرمایەوە دەیەوێ بۆ ماوەى چوار ساڵ ببێتە نوێنەرى ئەنجوومەن. خەڵک تەنها لە دەورانى ئەزمەى شۆڕشگێڕانەدا نەبێت (کە لەوبارەدا ئیتر پەرلەمانیش وەک جاران ناوەندى یاسادانان نییە لە کۆمەڵگایەکدا کە استقرارى تێدایە بەڵکو بڵندگۆیەکە بۆ ئاژیتاسیۆن و مانۆڕى سیاسی) ئیتر بەتەواوى شارەزای مقەرەرات یارییە پەرلەمانییەکانن و ڕیعایەتى دەکەن. یەکێک لە گرنگترین ئەم مقرەراتانە ئەوەیە کە براوەى چینایەتى یارییەکە لەپێشەوە دیارە و لەغەیرى ئەم حاڵەتەدا هەموو ئەم باروبنەیە دەپێچرێتەوە.
ئەنتەرناسیونال : بەم پێیە بەبڕواى ئێوە بەدیهێنانى ئەم جۆرە ئیێلاحاتانە لە نیزامى پەرلەمانیدا ئەم نیزامە لە تێویرى مارکسیستى بۆ ئازادى نزیکتر ناکاتەوە ؟
مهنسور حیکمهت: باس ئازادى لەڕوانگەى مارکسیستییەوە بە تەواوى لەلاپەرەیەکى ترەوە دەست پێدەکات. بابەتى دیموکراسى "دەوڵەتى شەرعى" یە. بەڵام ئازادى مەقولەیەک نییە پەیوەندى بەشێوەى حکومەت و پەیوەندى نێوان فەرد و دەوڵەتەوە هەبێت، بەڵکو پەیوەندى بەخودى حکوومەتء بوون نەبوونى دەوڵەتەوەیە. مەفهومێکى بنەڕەتى لەباسى ئازادى دا، چین و ئیستیمسارو سەرکوتى چینایەتییە. ئەمە سەرچاوەى دەوڵەتە. مەرجى ئازادى واقعى ئینسان سڕینەوەى دابەشبوونى چینایەتى، کۆتایهاتنى ئیستیمسارى بەشێکى کۆمەڵگا لەلایەن بەشێکى ترەیەوە، لەبەین چوونى بنەماى سەرکوت و زەوتکردنى ئازادى و لەئاکامدا ئاوابوون و نەمانى دەوڵەتە وەکو وەسیلەى داسەپاندنى بەرژەوەندییە چینایەتییەکان و پاراستنى باڵادەستى چینایەتى. نیزامى پەرلەمانى نەک هەر نووکە دەرزیەک لەم مەفاهیمانە نزیکتر نابێتەوە، بەڵکو خۆى یەکێکە لەو ڕێگرى و کۆسپانەى کە کۆمەڵگاى ئینسانى لەڕێرەوى ئازادى کامل و واقعیدا دەبێ لەسەر ڕێگاى لابەرێت.
مەفهومى ئازادى لە مارکسیزم دا بەش بەش ناکرێت بۆ مەیدانى سیاسەت و ئابوورى وەیان بۆ کۆمەڵگا و فکر. ڕزگارى، ڕزگارى تەواو کەماڵە. ناوخۆیی و دەرەکى. هەر ئەو پرۆسەیە ئەو ڕێگری یە ناوخۆییانە لەناودەبات کە ڕێگا لە ئیرادەى ئازادى ئینسانەکان دەکرێت، لەخۆنامۆبوونى ئینسانەکان و هەموو ئەو بەرژەوەندییە ماددىء ئەو مەعنەویاتە لنگەوقوچانەى کە ئینسانەکان بۆ قبوڵکردنى ئەخلاقیانەى نایەکسانى و کۆیلەتیء قبوڵکردنى دەورى سەرکوتگەر و سەرکوتکردن و پاڵ پێوەدەنێت، لەنێو دەبات. یاساکان و پێویستى یاساکان هەردووکیان پێکەوە لەنێودەچن هەر ئەو پرۆسەیەى کە یەکسانى دێنى، لەگەڵ خۆیدا ئینسان دۆستى و ڕێزگرتنى قوڵ لە ئاسودەییء ئازادى یەکتریش دێنێ. ناکرێ لەلایەکەوە کەسێک هەبێ کرێ بدات و بەشوێن قازانجەوە بێت و لەولاشەوە کەسێک کرێ وەربگرێت و ناچار بەکارکردن بکرێت و کەچى لە مەیدانى سیاسیشدا ئازاد بێت. ناکرێ چینە باڵادەستەکان و چینە چەوساوەکان هەبن و دەمارگیرى و دواکەوتوویی و زوڵم و زۆردارى و تاوان لەئارادا نەبن. ئازادى واقعى تەنها بەرهەمى ئاڵوگۆڕى سۆشیالیستیانەى کۆمەڵگاودەرچوونى ئینسانە لەدەورانى وەحشیگەرییە چینایەتیەکەى. ئازادى واقعى مەفهوومێکى کۆمەڵایەتى و هەمەلایەنەیە. نەک تەنها مەفهومێکى حقوقى و ئیدارى. بەم پێ یە ئازادى واقعى مەوزوعێکى دیموکراسى نییە چونکە دیموکراسى و لیبراڵیزم دواى بەفەوز وەرگرتنى ئەساسی کۆمەڵایەتى و ئابوورى بۆرژوایی، و دواى بەفەرز وەرگرتنى وجودى سەرمایە و قازانج وکرێ و بازاڕ و خاوەندارێتى تایبەتى، دەچێتە سەر موشەخەساتى سەرخانى سیاسى و ئیدارى کۆمەڵگا.
|