سه‌باره‌ت به رۆڵی ره‌خنه‌گران و ڕۆشنبیرانی و کوردستان.
سازدانی: ئەرسەلان مەحمود
ئەرسەلان مەحمود: رۆشنبیری جددی و، مۆدێرن، له بنه‌مادا هێنده‌ی که ده‌بێ هێزێک بن بۆ به‌رهه‌مهێنانی جیاوازی‌و دۆزینه‌وه‌ی رووبه‌ری جیای بیرکردنه‌وه‌و روانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ترادسیۆنه داخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه، ئایدولۆژیا، خه‌یاڵگه نه‌ریتییه‌کان، ئه‌وه‌نده خولانه‌وه له بازنه‌یه‌کی دیاریکراو، یان خۆبه‌ستنه‌وه به ئاین و ئایدیۆلۆژیه‌تێکی حزبی و ڕێسا باوه‌کانه‌وه نیه، که‌چی نوخبه‌و رۆشنبیره هه‌ره دیاره‌کانی هه‌رێم تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌و دۆخه ده‌ربازیانبێ، هه‌ندێک ده‌ڵێن له بازنه‌کدا خنکاون، ئه‌مه بۆ؟..
حه‌مه‌غه‌فور: ئه‌م باسه ئێجگار شمولیه‌و له ناواخن‌و گه‌وهه‌ری خۆیدا زۆر به‌ربڵاوه‌و، گه‌لێک دیدگا‌و تێڕوانین و ئاراسته‌ی جیاجیا له هه‌ناویدا جێئه‌کاته‌وه. بۆیه ڕێگام بده‌ن من له ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆمه‌وه تێگه‌یشتن‌و تێڕوانینم له‌باره‌ی به‌سته‌ری گشتی پرسه‌که‌وه، هێنده‌ی ئه‌م ده‌رفه‌ته بوار ئه‌دات، فۆرمۆڵه بکه‌م. به‌و هیوایه‌ی توانیبێتم له ئامانجی ئۆبجێکتیڤی هێنانه‌ئارای خودی ته‌وه‌ره‌که نزیک بووبێتمه‌وه.
با ڕۆشناییه‌ک تابان که‌ینه سه‌ر خودی ووشه‌ی "ڕۆشنبیر"و هه‌وڵده‌ین ئه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تیه وه‌کو شوێنگه‌ی چڕبوونه‌وه‌ی گه‌لێک مانا‌و وێنا‌و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز سه‌باره‌ت به هه‌ندێ توێژی خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگا خۆڕه‌ڵاتیه‌کان، له‌وانه‌ش کوردستان، که له ترادیسیۆنی عامیانه‌دا به‌و هۆیه‌وه که یان شاعیره، یاخود چیرۆکنووسه، وه یان ئه‌دیبه‌و شاره‌زای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه، یاخود هونه‌رمه‌نده‌و له بواری کاری پرۆفیشناڵی خۆیدا قاڵ بۆته‌وه، یا موزیکژه‌نه یان نووسه‌رێکی ئه‌ده‌بیه‌و ڕۆمانی گه‌وره گه‌وره ده‌ردێنێت، یان ئاکادیمیست‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌یه، پێیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیر، له‌سه‌ر به‌سته‌ری جێگا‌و ڕێگای واقعی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیاندا نیشانیان بده‌ین‌و هه‌ڵوێستی فیکری‌و سیاسیشیان ڕه‌خنه‌بکه‌ین.
من پێموایه که خودی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی سه‌رچه‌شمه‌و پانتایی ڕاشکاو و سه‌ره‌کی‌و واقعی سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رهه‌مهاتنی جیاوازیه گه‌وره فیکری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه. دابه‌شبوونی چینایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازی به‌رهه‌مهێنانی ژیانی مادی‌و واقعی، که دوایین فه‌رماسیۆنی ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تی ڕژێمی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داریه، سه‌رله‌به‌ری ژیانی سیاسی‌و ئابووری، ته‌واوی ڕووبه‌ری فیکری‌و حقوقی‌و شارستانی‌و ڕۆشنبیریشی به‌سه‌ر دوو که‌مپی گه‌وره‌و بنه‌ڕه‌تیدا دابه‌شکردووه. بۆیه کۆمه‌ڵ خۆی شوێنگه‌ی تێڕامان‌و ووردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دیارده فیکری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئایدیۆلۆژیه‌کانیشه.
له لایه‌ک چینی بۆرژوازی که له ڕووی ئابووری‌و سیاسیه‌وه به پاڵپشتی ماشێنی گه‌وره‌ی فیکری‌و ئایدیۆلۆژی‌و میراتێکی مێژوویی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کانی به‌روتریش، به زه‌بری ده‌وڵه‌ت‌و یاسا‌و دامه‌زراوه ڕه‌سمیه‌کانی پارێزه‌ری باڵاده‌ستی‌و سه‌روه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی سیسته‌می کاپیتاڵیستی خۆی به پێوه ڕاگرتووه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو له باوه‌ڕو خۆهوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تیدا دامه‌زراوه‌ی بێوێنه‌ی ئاژیتاسیۆن‌و مانۆڕی سیاسی گشتگیر له‌کاردان بۆ چه‌پاندن‌و قبوڵاندنی ده‌رهاویشته‌کانی له ئاستی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وه له‌ولای دیکه‌شه‌وه چینی پرۆلیتاریا‌و کرێکاران‌و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کان ڕاوه‌ستاوه که هه‌میشه‌و هه‌ر زه‌مان، چ نهێنی‌و چ ئاشکرا له خه‌بات‌و ململانێدایه بۆ له‌نێوبردنی ڕیشه‌کانی چه‌وسانه‌وه‌و دابه‌شبوونی چینایه‌تی، بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می کاری به‌کرێ‌و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی له ڕێگای شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به ئامانجی به‌رپاکردنی سیسته‌مێکی عادیلانه‌ی سۆشیالیستی که بێوێنه‌ترین یه‌کسانی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ کۆمه‌ڵگا فه‌راهه‌م ئه‌کات. بونیاد‌و پێکهاته‌ی چینی کرێکار خۆی هه‌ل‌و مه‌رج‌و زه‌مینه‌ی شکڵ‌گرتنی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی‌و هاتنه‌ئارای ڕه‌خنه‌ی مارکسیستیه له‌م کۆمه‌ڵگایه.
به‌مپێیه من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که کۆمه‌ڵگا له ناخیدا نه‌ک سه‌به‌ته‌یه‌ک له نوخبه‌ی ڕۆشنبیرانی جددی‌و مودێرن، یان ده‌ستبژێرێک ئاکادیمی‌و خوێنده‌وارانی زانکۆیی‌و جیاواز له‌مانه‌ش ئاراسته‌ی ناکه‌ن، به‌ڵکو بزووتنه‌وه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فیکریه چینایه‌تیه‌کانی پارێزه‌ری حازرو ڕه‌خنه‌که‌ری ئه‌و حازره مێژووی جووڵانی کۆمه‌ڵگاکان ئه‌خه‌مڵێنن‌و تۆماری ئه‌که‌ن، که هه‌ر لایه‌کیان خاوه‌نی بیرمه‌ندان‌و نوخبه‌و ڕووناکبیرانی چینایه‌تی خۆیانن.
بۆیه من ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنا هه‌ڕه‌مه‌کی‌و گشتگیر‌و شمولیه‌دا نه‌که‌ومه ناکۆکیه‌وه که ئه‌م ڕوخسار‌و وێنا واقعی‌و چینایه‌تیه‌ی کۆمه‌ڵی مرۆڤ نه‌بینێ‌و قه‌ڵشتی گه‌وره‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌ژێر ناوی گه‌ل‌و نیشتمان‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و سیستمی دیموکراسی‌و ئه‌م جۆره تێڕوانینان‌و لێکدانه‌وانه‌دا په‌رده‌پۆش بکات.
ئایدیۆلۆژیا، خه‌یاڵگه نه‌ریتیه‌کان، ترادیسیۆنه سونه‌تیه‌کان‌و ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌شیان مه‌وداو بازنه‌ی خۆنواندن‌و ئاوێزانبوون‌و ئاراسته‌کردنی جووڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تیه دژبه‌یه‌ک‌و ناکۆکه‌کانن. له بنچینه‌داو له ڕوانگه‌ی پایه‌کانی دابه‌شبوونی چینایه‌تی‌و ململانێی بزووتنه‌وه ئه‌سڵی‌و سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه، ڕۆشنبیرانی ووڵاتێک هه‌میشه له پشتی سیاسه‌ت، مانیفێست، پلاتفۆرمی یه‌کێک له‌و بزووتنه‌وانه‌دا خۆیان ئه‌بیننه‌وه‌و هه‌رگیز ناتوانن هێزێکی سه‌ربه‌خۆی کاریگه‌ر شکڵپێبده‌ن. چونکه جێگا‌و ڕێگای ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیان، به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌کانی توێژه ناوه‌نجیه‌کانی کۆمه‌ڵگا، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له نێوانی به‌رداشی ململانێی بۆرژوازی‌و چینی کرێکاردا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن تا له که‌لێنێکه‌وه فڕێ ئه‌درێنه نێو بازنه‌ی یه‌کێک له‌و دوو که‌مپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
دوا شتێک که له‌مباره‌وه پێویسته ده‌ستی له‌سه‌ر دابنرێت ئه‌وه‌یه؛ کوردستانیش وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی ناجێگیرو ده‌رگیری کۆڵێک به‌رکه‌وت‌و ئاراسته‌و گرێی سیاسی بێچاره‌سه‌ر، له‌وانه نادیاریی چاره‌نووسی سیاسیه‌که‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، هه‌ژموونیی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی سیاسی ئه‌مڕۆیدا، سه‌ره‌نجام له‌ئارادا نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی چه‌پ‌و ڕادیکاڵ‌و کۆمۆنیستی به‌رجه‌سته‌و ئاماده به‌کار، وایکردووه که ئه‌و توێژه له ڕۆشنبیرانی ووڵات دیدگا‌و ئاراسته‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵاتی خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌ودای ته‌حه‌داو ته‌حه‌کومی ده‌سه‌ڵات‌و بازنه‌ی هه‌ژموونی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی‌و حیزبه‌کانی موتوربه بکه‌ن.
عەبدوڵا مەحمود: لە کۆمەڵگایەکدا کە هێزەکانی دەسەڵات بەدەست سەرباری دەریایەک لە بانگەشەی زل و دروشمی بریقەداری مەدەنیاوی بەکردەوە ناتوانن مەدەنی و پێشکەوتنخواز بن. ناتوانن دین لەدەسەڵات و خوێندن و پەروەردە جیابکەنەوە. ناتوانن یەکسانی ژن و پیاو بەڕەسمی بناسن. ئامادەنین دەست لەیاساکانی پێشووی بەعس بەردەن. دەترسن دەست بۆ توردانی پێودانگە میلیشیایەکان ببەن. بیر لە ڕێزگرتن لەئیرادەی خەڵک بۆ بڕیادرانی ئازادانە ناکەنەوە، مافی مەدەنییەکان مافی تاک بەڕەسمی ناناسن. بەهەمان شێوەش نووسەرو ڕۆشبیرانێک کەسەر بەم بزوتنەوەیەن ناتوانن کرانەوەو دابڕان لە کەلتوری زاڵی ئەم بزوتنەوە تێپەڕێنن. بۆیە فایرۆسی خولانەوە لە بازنەی بزوتنەوەی زاڵی کۆمەڵگای کوردستاندا گیریان دەکات.
ئێوە تەماشا بکەن، زوربەی هەرە زۆری نووسەرو رۆشنبیران بەڕەسمی ئەندامی حزبەکان نین، و زۆریش لەدژی بە حزبیکردنی کۆمەڵگاو دەستێوەردانی حزب لە کۆمەڵگا ناڕازین و ڕەخنە دەگرن، کەچی خۆیان پەیامیان، ڕوانین و بۆچون و دنیابینیان، لەهی حزب یان لەباشترین حاڵەدا ئەو بزوتنەوانە تێناپەڕێت کە ئەم حزبانەی هێناوەتە دەرەوە. و هیچ بزوتنەوەیەکی کۆمەیەڵایەتی تر نابینن.
گرنگ نییە رۆشنبیران و نووسەران حزبی بن یان نەبن، پرسیار ئەوەیە ئەگەر حزبین، حزبی سەر بەکام بزوتنەوەی کۆمەلایەتین؟ ئەگەر حزبیش نین دیسان سەربەکام بزوتنەوەی کۆمەلایەتین؟ ئایا بەشیکن لە بزوتنەوەیەکی رادیکال و ئینسانی و پێشکەوتنخواز، یان وتاربێژن بەزمانی ڕۆشنبیری بۆ بزوتنەوەیەکی قەومگەرای عەشیرەتی و میلیشیایی، یان رەوت گەلی دینی و فیرقەیی؟
بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەتوانێ ژینگەی پێکهاتن و دروستبوونی دەیان حزب و ڕێکخراوەی سیاسی و چەندین ناوەندی رۆشنبیر‌و ئەدەبی و هونەری و... بێت و مالی سەرەکی رۆشنبیران و نووسەرانیکی زۆر بێت. یەکێتی و پارتی و حزبی زەحمەتکیشان و سۆسیالیست و حزبی شیوعی و لیستی گۆران....حزبی بزوتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان نین، بەڵکە ئەمانە هەموویان حزب و ڕێکخراوەی جیاواز جیاواز و باڵی جیاواز جیاوازی سیاسی و ڕێکخراوەیی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسیین. بزوتنەوەیەک کە لەسەر بنەمای کێشەی ئێتنکی" نەتەوەیی" فرچکی گرتووە. لەبری شوناسی ئینسانی بوونی ئینسان" هاوڵاتیبوون" ،شوناسی قەوم و دین و ناسیونالیستی، پیرۆز کراوە. ڕۆشنبیرانی ئەم بزوتنەوەیە بەشێکن لە بزوتنەوەکەو زوربەشیان کرنۆشبەر. بۆیە بەشێکی زۆری ڕۆشنبیرانی شەقامی کوردی، بەشێکن لە قەڵبکردنی پیرۆزیەکانی ئینسان. ڕۆشنبیرانێک لە کاتێکدا بە پێی ناو‌و پێناسەکەی ئەبێ بیریان ڕۆشن بێت، و ئەو جیاوازیەش بەکردەوە نیشان بدەن، کەچی بینیمان نەک لە دڵی ئاڵوگۆڕێکی وەڕێکەوتووی ڕیشەیی بەڵکە کەش و هەوای هەڵبژاردن زوربەیانی لولدا، لە بیر ڕۆشنی خستن و بوونە بانگەشەیەکی بێتام بۆ باڵێکی ڕاستڕەوی هەمان بزوتنەوە کە 18 ساڵە پیرۆزیەکانی ئینسان و ئیرادەی خەڵکەکەی ئەنفال دەکات. ڕۆشنبیرانی بزوتنەوەی ناسیونالیستی سەرباری هەر جیاوازیەک کە لەگەڵ یەکتری هەیانە، بەڵام هەموویان ڕۆڵەی یەک خانەوادەن، جیاوازیەکانیان لەگەڵ یەکتر جیاوازیەکی ڕەمزی و جزئیی و زمانەوانیییە، کە سەخت ئینسان ئەتوانێت ئەم جیاوازیانەش ببینێت..
ئەم ڕۆشنبیر و نووسەرانە کە جیاوازی و قبوڵ ناکەن و بەشێک نین لە هەوڵەکانی ئینسانی پێشکەوتنخواز بۆ کرانەوەی کۆمەڵگاو بەرەسمی ناسینی مافی هاولاتی بوون و تاک، وە بەکردەوە بەشێک نین لە رێزگرتن لە ڕوانین و دنیابینی دی، بەڵکە سەربازی ڕەدوکەوتووی ڕوداوەکانن.نەک رێ نیشاندەو هۆشیارکەرەوە.
هیچ بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری کە بەرچاوتەنگی ئیتنیکی، نەتەوەیی و دینی شادەمارەکانی سڕکردبێت، ناتوانێ جیاوازی قبوڵ بکات. وە ناکری ببنە هێزیک بۆ کرانەوەو قبوڵکردنی ئەوی دی.
دەرسی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی کوردستان، دەرسێکە ئەم ڕاستیەی بەهەمووان نیشاندا. ڕۆشنبیرانێک کە پێشتر وانەی عەقلانیەت، مۆدیرنەیان دەرخواردی کۆمەڵگا دەدا...، چۆن هۆشیارانە بوونە وتاربێژی ڕاسترەوترین دیدگای داخراوی لیستێکی دیایکراو، کە کارنامەی کاراکتەرە سەرەکیەکانیان و پەیام و دیدی سیاسی و کۆمەڵایەتیان، نەک هیچ نزیکایەتیەکی بەدنیای شارستانی سەردەمەوە نییە، بەڵکە باڵی دیاری وەستانەوە لەدژی عەقلانیەت و مەدەنیەت و جیاوازی قبوڵکردنە.
بە کورتیەکەی ئەم دۆخە کە زوبەی ڕۆشنبیرانی قەتیسی دیدگای داخراو کردووە، لە بازنەیەکدا دەوران بکەن. بەشێکە لەو ڕەوەندەی کە بزوتنەوە سیاسیەکەی لە خولانەوە لە بازنەدا دەست و پێی نەرم کردووە. وەبەرهەمی گیرۆدەبوونە بە فەرهەنگێ" شەرقزەدە" رۆژهەلاتیی، بەسەر دنیابینی و ڕوانینیاندا.
ئەرسەلان مەحمود: ڕه‌خنه‌گری کورد، چ ڕۆڵێک ده‌گێڕێت له چاودێریکردنی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندندا به‌گشتی؟ پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و 2 بواره چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ باوه‌ڕناکه‌ی میدیای کوردی به ڕه‌خنه‌گره‌کانیشیه‌وه که‌وتونه‌ته قه‌یرانی بێپرسیاری، و نه‌بونی به‌رپرسیارێتی و، نه‌بونی جه‌ده‌لێک بۆ زانیاری و خوێندنه‌وه‌ی ڕوداو؟
تایه‌ر حاجی‌حه‌سه‌ن: بۆئه‌وه‌ی به‌دروستی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، ده‌بێت باش تێبگه‌ین له‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م میدیا‌و ڕاگیه‌یاندنێک هه‌یه به زۆرینه‌یان سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن و، خه‌ریکی پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ن بۆ قازانجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان و حیزبه‌کانیان به‌کار ده‌هێنرێن. ته‌نها بڕی ئه‌و سه‌روه‌ته مادیه‌ی ته‌رخان ده‌کرێت بۆ بردنه پێشی چه‌واشه‌کاریه‌کانی ئه‌و خه‌ته فکری و ڕۆشنبیریه‌ی که به شێک له نوسه‌ران و ڕه‌خنه‌گره‌کانیش ئیلهام به خشی ته‌مه‌ن درێژی نێو ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ن، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵاکانی ناو خێزانه هه‌ژاره‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئاخۆ ده‌بێت هۆکار چی بێت بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ژیانێکی باشتر ده‌کات، وا به ئه‌ندازه‌یه‌ک خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنانی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنێکه، که ته‌نها وه‌ک کوته‌کی سه‌ر خه‌ڵکی وایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌ت نه‌توانێت ئاوڕێک له خۆی و بوونه‌که‌ی بداته‌وه. ئه‌مڕۆ له هه‌رکات زیاتر ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خێڵه‌کی و چینایه‌تیه بۆ خه‌ڵکی ڕونتر ده‌بێته‌وه، که چیتر ئه‌وانه نوێنه‌ری خه‌ڵکی چه‌وساوه و ئازادی خواز نین، هێنده‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینێک ده‌که‌ن که هه‌رچی هه‌یانه به‌ری ڕه‌نج و کڵۆڵی ئه‌و چینه‌یه، که ڕۆژانه ده‌کرێت به‌سوته‌مه‌نی بۆ بره‌و دان به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و چینه مشه‌خۆره. خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار له ئه‌وه بکه‌ی که ڕه‌خنه‌گره‌کان له بێپرسیاری و نه بوونی جه‌ده‌ل دا ده‌ژین، ده‌بێت بپرسین کامه جۆر له ڕه‌خنه‌گر مه‌به‌سته؟ ئاخۆ مه‌به‌ست ئه‌و ڕه‌خنه‌گره‌یه که ئێستا له هه‌وڵی پینه‌و په‌ڕۆ کردنی ڕووه دزێو ناشیرینه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و میدیاکه‌یدایه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌و توێژه له ڕه‌خنه‌گران بێت، ئه‌و کات ناتوانین وه‌ڵامێکی دروست بده‌ینه‌وه به قه‌یراناوی بوونی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی، چونکی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه خۆی له بونیات و پێکهاته‌یه‌کی چینایه‌تیدا ده‌بینێته‌وه، بۆیه ئه‌و به‌شه له ڕه‌خنه‌گران وا بێتاقه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌بوا به‌م شێوه‌ی ئێستای بێت و ده‌بوا به‌و شێوازه بێت که ڕه‌خنه‌گران باسی ده‌که‌ن، واته خه‌ریکی ڕیفۆرم کردن و میکیاج کردنه‌وه‌ی سه‌روسیمای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی به‌بێ به‌رپا کردنی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی سه‌رشانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، ناتوانێت ئاوا به‌و ئه‌ندازه‌یه له عه‌نته‌ریاتی خۆیدا بژیه‌ت، ئه‌مه‌ش نه‌گه‌شتنه به ئامانجێک که‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکی بتوانن به ژیانێکی شایسته به‌هره‌مه‌ند بن.
ئێستا ته‌وژمێک به‌ڕێوه‌یه، واته ته‌وژمی بێحورمه‌ت کردنی سه‌روسیمای ئینسانی بوون و نامۆ بوونی بارودۆخێک که بنه‌مایه‌کی وا نامێنێته‌وه ئیتر به‌هرچ نرخێک بێت بتوانرێت بۆ خه‌ڵکانێک خۆیان به ئازادی خواز و یه‌کسانی خواز ده‌زانن، بێن دیفاع له‌م ته‌وژمه هێرشکارانه‌یه بکه‌ن. ئه‌وه‌ی وا ئیستا بێئاسۆی له نێو خه‌ڵکیدا بره‌و پێده‌دا، ته‌نها له نه‌بونی وشیاری سیاسی ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه ناڕازیه‌دایه، که ڕۆژانه هه‌ست به ناعه‌داله‌تی ته‌رتیب کردنی ژیانی ده‌کات و له ئاوا بارودۆخێکدا، سه‌یر ده‌که‌ی هه‌رچی ده‌گری هه‌ر نارازیه، به‌ڵام هیچ کات بیر له‌وه ناکرێته‌وه ئه‌م ناڕازی بوونه چۆن ده‌توانرێت ڕێک بخرێت و به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه وه‌ڕێ بخرێت، که چیتر ڕه‌خنه گرتن و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به‌ته‌نها به‌س نیه‌و، به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م پایه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و چینایه‌تی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی خێڵه‌کی و کوردایه‌تی له‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌بێت بگۆڕدرێت، به سیستمێک که به‌های مرۆڤ بوونی تیا پارێزراو بێت، واته ژیانێک که‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا به‌هره‌مه‌ند بن له سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی ژیانیان و داماڵینی هه‌رچی فه‌رهه‌نگ و که‌لتورێکه که بووه به دریژه پێده‌ری ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیانه.
ئه‌مڕۆ له نه‌بوونی هاتنه مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاو جه‌ماوه‌ریدایه، بۆ یه ڕه‌خنه‌گرانیش ته‌نها خه‌ریکی جۆرێک له بۆڵه‌بۆڵ و چاوکوێر کردنی جه‌ماوه‌ردان، ئه‌گه‌ر نا خۆ ئێستا زیاد له سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار هه‌یه له کوردستاندا، به‌ڵام ده‌بێت بڵێین کاریگه‌ری ئه‌م به‌شه له میدیا توانیویه‌تی چ هه‌ڵوێستێک له زهن و بیر کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا دروست بکات؟ ئاخۆ به‌شێکی زۆر له‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه، هه‌ر خه‌ریکی دوباره کردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌وانه بۆماوه‌ییه نین، که له بری ئه‌وه‌ی خه‌ریکی ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ر بن به‌دژی ناهه‌قیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌حزاب گه‌لێکی چوارده‌وری ده‌سه‌ڵات، توانیویانه چیتر بکه‌ن. ئه‌م خۆ دوباره کردنه‌وه‌یه ته‌نها سه‌روسیمای ناعه‌داله‌تی درێژه پێده‌دات، بۆیه تا له‌م شێوازه‌ی ئێستادا ژیان و گوزه‌ران بره‌وی پێبدرێت، نه ئاسۆیه‌کی روون بۆ ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان دیار ده‌بێت، وه نه ئه‌و ره‌خنه‌گرانه‌یش، که ئێوه باسیان ده‌که‌ن ده‌توانن بگه‌ن به‌و بڕوایه‌ی که ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌وان پێی له‌سه‌ر داده‌گرن، هیچ کات ئه‌و پێداگریه نیه که به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان ته‌واو ببێت، هێنده‌ی لاڵانه‌وه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتداران، که ڕۆحمێک به‌وان و به خه‌ڵکیش بکه‌ن.
|