سه‌ربه‌خۆیی کوردستان..!.
م . حه‌مید عه‌زیز
له‌کوورته ووتارێکی زۆر ساده‌و ساکاردا پێشنیارێکم کردووه بۆ سه‌رۆک و لێپرسراوو ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌باشووری کوردستان پێشنیاره‌که‌ش هاوکێشه‌یه‌کی به‌م جۆره‌یه زه‌وی به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئه‌وه‌تا له‌خواره‌وه به‌ڕونی و ئاشکرا نووسیومه‌و هیوادارم سه‌رنجێکی باش بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆو بیر‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی دلسۆزانه‌شه له‌منی به‌نده‌و خزمه‌تکاری گه‌ل و ووڵات بۆ سبه‌ینێی نه‌وه‌ی نوێ و ژیانێکی باشتر‌و ئاسووده‌تر بۆ میلله‌تی کورد .
شیرین‌ترین و به‌رزترین و جوانترین ووشه ئازادی یه .. گه‌وره‌ترین و به‌نرخترین دیاری بۆ مرۆڤی کۆیله ئازادی یه .. خوداوه‌ندیش مرۆڤی به‌ئازادی دروست کرد به‌ڵام هه‌ر مرۆڤ خۆی کۆیله‌ی ده‌کات . هێنده ئه‌م ووشه‌و وواتای ئازادی یه گرنگه سنووری نی یه بۆیه مرۆڤ ئاماده‌یه گیانی خۆی بۆ به‌خت بکات . جارێکی تر هه‌ل و فرسه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دروست بووه گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رکرده‌کانی کورد زۆر ژیرانه‌و ووردبینانه بیری لێبکه‌نه‌وه‌و هه‌نگاوی بۆ بنێن .
هه‌موو ڕۆژێک هه‌ل و بوار دروست نابێت و ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ ده‌یخوازێت و ده‌یه‌وێت بۆی بچێته‌سه‌ر یان ببێت بۆیه ده‌بێت هه‌موو کارێک له‌کات و شوێنی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت ده‌نا نرخی نابێت . پیاوی ڕامیارزان ( السیاسي ) ئه‌و که‌سه‌یه که‌ده‌رفه‌تێک و بوارێکی باش ها‌ته پێشه‌وه بیقۆزێته‌وه‌و که‌ڵکی لێوربگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئیمه‌ی کورد هه‌موو ڕێگاکانمان تاقی کردۆته‌وه‌و ده‌یان شۆڕشی چه‌کداری و ( 1912 عه‌بدولقادر شه‌مزینانی / 2008 فیدراڵی به‌شی نیوه‌ی کوردستانی باشوور ) خوێنی هه‌زاران شه‌هیدی جوانه‌مه‌رگ به‌فیڕۆ ڕۆیشت و مایه‌پووچ ده‌رچووین و ئه‌نجام ڕه‌نج به‌خه‌سار بووین و دووای یه‌ک سه‌ده ( 100 ساڵ ) له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد هێشتا سێ به‌ش و نیوی ووڵاته‌که‌مان کۆیله‌و ژێرچه‌پۆکی دووژمنانی سه‌رسه‌ختی کورده . به‌ڕای من ئه‌مجاره‌ش گوژمێک و ده‌ست له‌خۆبه‌ردانێک و به‌ختی ڕامیاری خۆمان تاقی بکه‌ینه‌وه‌و هه‌نگاوێکی نوێ و بۆ بیرێکی نوێ هاتۆته پێشێ له‌ده‌رئه‌نجامی ڕای جیاوازی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند به‌غدا به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا .
پێم وایه ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌ی کورده که به‌غدا ڕێکه‌وتننامه یان په‌یماننامه‌که‌ی نێوان خۆیی و ئه‌مریکا مۆر نا‌کات و ته‌گه‌ره‌ی تێده‌خات . هه‌مووجارێک دووژمنانی کورد ئێمه‌یان خه‌ڵه‌تاندووه‌و به‌کلک گرێدان له‌گه‌ڵ ده‌ووڵه‌تانی دراوسێ و ناحه‌زانی کورد ده‌ستێکی ته‌ڕیان داوه به .. هتد . بائێمه‌ش ئه‌مجاره ڕامیاریانه کاربکه‌ین و ئه‌مریکا که‌خۆی به‌دۆستی که‌س نازانێت و دۆستایه‌تیش نازانێت ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێت بائێمه‌ش بۆیه‌کجار له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاک و ووڵاتدا پێشوازی ئه‌م هاوڕێ ناهاوڕێ یه بکه‌ین و باوه‌شیان بۆبکه‌ینه‌وه‌و میلله‌تێکی بێکه‌س و هه‌ژاری وه‌کو کورد به‌ختی خۆی تاقی بکاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مریکا که دووجار له‌مێژوودا فێڵ و خیانه‌تی لێکردووین ( 1946 / 1974 ) به‌ڵکو ئه‌مجاره به‌قازانجی ئێمه ته‌واوبێت . ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌مڕۆ به‌غدا ڕێکه‌وتننامه‌که‌ی نێوان خۆی و ئه‌مریکا مۆر نا‌کات و ده‌ڵێت ده‌بێت دێڕ به‌دێڕی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه ووڵاتانی دراوسێیش بیخوێنێته‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت .. من ده‌ڵێم فرسه‌تێکی باشه بۆ کورد‌و پێویسته سه‌رانی کورد‌و به‌تایبه‌ت سه‌رۆکی هه‌رێم دانیشتنی تایبه‌ت و زۆر گرنگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی یه‌کاندا دروست بکات چونکه دنیای ڕامیاری ئاوایه‌و هه‌ل و فرسه‌ته‌و هه‌موو کاتێکیش ئه‌و فرسه‌ته دروست نابێت و ده‌بێت کوردیش بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بکاته‌وه هه‌روه‌کو چۆن ئه‌مریکاو عێراقیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت . له‌سه‌رده‌می ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و مالکی 2003/2008 کاری ڕامیارییان هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مام بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد هیوادارم سه‌رانی کورد به‌هاوڕێ یه‌تی و سۆز‌و .. هتد جارێکی تر له‌خشته نه‌برێینه‌وه‌و ڕامیاریانه کار بۆ کوردستان بکه‌ن . ئێمه له‌ئێستاوه عێراق که‌جارێ گڕوگاڵ ده‌کات دانمان پێدانانێت و که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگال به‌کوردستان نازانێت و به‌عێراقی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ئه‌ی سبه‌ینێ که‌پێی گرت و که‌وته سه‌رخۆی چی ده‌کات .؟. دڵنیام له‌سه‌داممان خراپتر پێ ده‌کات . ئه‌مڕۆ بوار‌و فرسه‌تێکی باش و گرنگ دروست بووه بۆ گه‌لی کورد که‌له‌گه‌ڵ ئه‌مریکی یه‌کاندا گفتووگۆی زۆر ته‌واو ( جدی ) بکات و پێیان بڵێت : ئێمه ئاماده‌ین چه‌ند هه‌زار دۆنمێک زه‌وی له‌خاکی کوردستانتان بۆ دابین بکه‌ین و ده‌توانن مۆڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌ربازیتان دامه‌زرێنن و ( جۆر‌و نمونه‌ی ووڵاتی که‌نداوی قه‌ته‌ر ( قطر ) که‌بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی تێدایه ) ئه‌و زه‌ویه‌ش وه‌کو خه‌ڵاتێکی گه‌لی کورد بۆ ئه‌مریکا ده‌خه‌مڵێنین به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی که‌ئه‌مریکا داوێتی له‌پێناوی گه‌لانی عێراق و کوردستاندا که‌نزیکه‌ی 4000 سه‌ربازی ئه‌مریکی ده‌بێت که‌کوژراون له‌پرۆسه‌ی ڕوخاندنی دیکتاتۆری عێراق 2003/ 9/4 که سه‌دامی خوێن ڕێژو دووژمنێکی سه‌رسه‌ختی گه‌لی کورد بوو . ئێمه‌ش وه‌کو کورد به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره په‌یمان و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ک واژۆ ده‌که‌ین له‌گه‌ڵتاندا بۆ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی باشوور‌و ئه‌گه‌ر هه‌رده‌ووڵه‌تێک هێرشی برده سه‌ر کوردستان و ناڕازی بوو به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئه‌مریکا به‌رگریمان لێبکات . به‌ڕاستی ئێمه‌ی میلله‌تی کوردی بێکه‌س و بێ په‌نا پێویسته هه‌میشه بۆ هه‌ل و فرسه‌ت بگه‌ڕێین و بزانین چۆن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌کان و ڕوداوه‌کاندا خۆمان ده‌گونجێنین و له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات و خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌یی خۆبه‌ختکردنیشمان تێدابێت جا ئه‌وکات بزانن چۆن خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات ئاشتیان ده‌بێته‌وه‌و شین و شه‌پۆڕی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌مان ده‌بێته شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی تاهه‌تایی . له‌ڕاستیشدا ئێمه هیچمان که‌متر نی یه له ووڵاتی کۆسۆڤۆو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندترو جوانتریشه کوردستان له‌چاو کۆسۆڤۆو سربیاوه‌و جێی خۆشحاڵی هه‌موو نه‌ته‌وه دیل و ژێرده‌ست و به‌ندکراوه‌کانه که‌له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک شالیارانی کۆسۆڤۆ (تاتشی) و پارله‌مانی ئه‌و ووڵاته‌وه له‌به‌رواری 17/2/2008 بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی خۆیان دا‌و هه‌تا هه‌تایه خۆیان جیاکرده‌وه له سربیا .
Hamid773@hotmail.com
|