![]()
|
سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می فره‌جه‌مسه‌ری و کاڵبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی دژه تیرۆر.
سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت که ڕابه‌رایه‌تی بلۆکی سۆشیالیستی ده‌کرد له کۆتایی هه‌شتاکاندا، هه‌لێکی زێڕینی بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی که وه‌ک تاکه هیزێکی جیهانی زه‌به‌لاح، به‌بێ جه‌مسه‌ری به‌رامبه‌ر، له ڕووی ئابووری و سه‌ربازیه‌وه بێته پێشه‌وه‌و تاکره‌وانه سه‌رکردایه‌تی دنیا بکاو زۆرشت که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدابێ له دنیادا بیچه‌سپێنێ. سه‌ره‌نجام ئه‌مریکاو ئه‌وروپای ڕۆژئاوا توانیان هه‌ندێ له وولاتانی بلۆکی ڕۆژهه‌لاتیش بخه‌نه ناو ڕێڕه‌وه‌که‌ی خۆیانه‌وه.
هه‌ر له دوای پرۆسه‌ی ئازادی کوه‌یته‌وه وه‌ک ده‌ڵێن ململانێی ئابووری بازاڕی ئازاد‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراتی به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا باڵی کێشا به‌سه‌ر جیهاندا، به‌ڵام دیاربوو ئه‌مریکا به‌وه‌نده تێنوێتی ته‌ماحی نه‌ده‌شکا، چاوی له ده‌رفه‌تێک بوو که ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ووزه‌ش که له ووڵاتانی که‌نداو ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌وتی دنیا له‌وێ سه‌رچاوه ده‌گرێ، بیخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه.
کاره‌ساتی 11ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2001 ، که به فیتی ئه‌لقاعیده هه‌ردوو تاوه‌ره‌که‌ی بازاڕی جیهانی له نیۆیۆرک و پێنتاگۆنی له‌واشینتۆن وێرانکرد، کاره‌ساتێکی گیانی و ئابووری و سایکۆلۆژی ئاوه‌ها گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه که به ئاسانی له زه‌ینی خه‌ڵکی ئه‌مریکاو مرۆڤایه‌تی ڕه‌شنابێته‌وه. ئه‌م کاره‌ساته ئه‌و فرسه‌ته بوو که ئه‌مریکا چاوه‌ڕێی ده‌کرد، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیۆری ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌وره‌یان پێشکه‌شکرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وولاتانه بکاته دیموکراتی، که پاشان له واقیعدا سه‌ری نه‌گرت و کردیان به تیۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ و وه‌ها دیاره که له‌وه‌شیان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ئه‌ویش به‌هۆی به‌ربه‌ستی ئیسلامیه شیعی و سوننه‌کان له‌لایه‌ک و ڕژێمه محافزکاره‌کانی ناوچه‌که له‌لایه‌کی تره‌وه، به‌تایبه‌تی ڕژێمی ئێران، که هه‌ر گۆڕانێک به دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی ده‌بینن.
له دوای 11ه‌ی سێپتێمبه‌ره‌وه ئه‌مریکا دنیای دابه‌شکرد به سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌ی تیرۆر‌و به‌ره‌ی دژه تیرۆره‌وه، سیاسه‌تی هێڕشی پێشینه‌ی گرته به‌ر، به‌و مانایه‌ی له هه‌رکوێیه‌ک شک له‌وه بکرێ که سه‌رچاوه‌ی تیرۆر هه‌یه، مافی خۆیه‌تی که پێشوه‌خت هێڕشی بکاته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆر دوور بخاته‌وه له ئه‌مریکاو سه‌رچاوه‌ی تیرۆر ووشک بکات. هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ ڕێککه‌تنێکی دیاریکراویش نیه بۆ پێناسه‌ی تیرۆر، چونکه هه‌ر ووڵاته‌و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لێکی داوه‌ته‌وه. ئه‌مریکاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، لیستێکی ره‌شی بۆ ده‌وله‌ت و ڕێکخراوه تیرۆریستیه‌کان ئاماده کردبوو، له‌وانه په‌که‌که‌شی تیا‌بوو.
هه‌ربۆیه ئه‌مریکا به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی پێکهێنا له‌و ووڵاتانه‌ی که دژی تیرۆرن که له ئه‌مریکاو ئه‌وروپا و ئوسترالیا پێکهاتبوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له ووڵاتانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، روسیا‌و چینیش وه‌ک سه‌ره‌تا، ئه‌و کاته به ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیان له ئه‌مریکا کرد، ئه‌گه‌رچی جیاوازیشیان هه‌بوو. ئه‌م به‌ره‌یه به‌ره‌یه‌ک بوو به‌رامبه‌ر به دوژمنێکی نادیاری وه‌ک ئه‌لقاعیده‌و هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی وه‌ک ئه‌فغانستان و عیراق و کۆریای باکورو ئێران که ئه‌مریکا به چه‌قی شه‌ڕخوازو به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆرن ناوی ده‌بردن.
له ساڵی 2001 دا، وه‌ک سه‌ره‌تا کۆده‌نگیه‌کی به‌هێز هه‌بوو بۆ لێدانی ڕژێمی تاله‌بان له ئه‌فغانستان، که رێکخراوی ئه‌لقاعیده‌ی داڵده دابوو، ئه‌وه بوو بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشی پێ ده‌رچوو، له ئه‌نجامدا ئه‌مریکا ڕژێمی تاله‌بانی ڕوخاندو حامید کارزای له جێگه دانا. به‌لام بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام له سالێ 2003 دا ئه‌و کۆده‌نگیه نه‌ماو ئه‌مریکاو به‌ریتانیا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌دامیان ڕوخاند. ئه‌و کاته چین و ڕووسیاو فه‌ره‌نساش له‌گه‌ڵ گورزی سه‌ربازی نه‌بوون بۆ ڕوخانی سه‌ددام. ئه‌مڕۆش ئه‌لقاعیده‌و تالیبان له ئه‌فغانستان و بگره له ناوچه سنووریه‌کانی پاکستانیش چالاکیان زۆره‌و ڕۆژانه هێڕش ده‌که‌نه هاوپه‌یمانان و دام و ده‌زگا حکومیه‌کان. له عیراقیش ئه‌لقاعیده هێشتا جووله‌ی ماوه ئه‌گه‌رچی لاواز بووه، هێزو گروپه تیرۆریستیه‌کانی سووننه‌و شیعه‌ش هێشتا به‌هێزن و چاوه‌ڕێی هه‌لی له‌بارن.
ده‌وڵه‌تی ئێرانیش له‌سه‌ر لاساری خۆی به‌رده‌وامه له پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی. ئێران په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵیشی له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی که ده‌ستێکی به‌هێزی هه‌یه له باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق به هۆی حیزبه شیعیه توندره‌وه‌کانه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ستی ده‌گاته لوبنان و فه‌له‌ستینیش به‌هۆی حیزبه‌ڵڵاو به هۆی حه‌ماسه‌وه. ئێران ده‌مێکه خه‌ریکی خۆ پڕچه‌ککردنه‌و بێباکی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکاو ئیسرائیل‌دا ده‌نوێنێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ی گورجستان و ڕووسیاش له‌به‌ر چاو بگرین ئه‌وه بۆ ئه‌مریکا لێدانی گورزی سه‌ربازی له ئێران زۆرتر ئه‌سته‌م ده‌بێ، یان هیچ نه‌بێ دوورده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه.
کۆریای باکووریش ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ک بێ ده‌نگ بووه‌و به هۆی ئه‌و میانگه‌ریه‌ی چینه‌وه، به‌ڵام بێده‌نگیه‌کی چه‌سپاو نیه، ڕه‌نگه ئه‌و ململانێیه‌ی که خه‌فه بووه، هه‌ررۆژێک ده‌رفه‌تی ببێ سه‌رهه‌ڵداته‌وه. ئه‌وا ده‌بینین له ئه‌مریکای لاتینیش چه‌ند ده‌وله‌تێک لایه‌نگری ڕووسیا و دژایه‌تی ئه‌مریکا ده‌که‌ن، سووریه‌ش به ئاشکرا خۆی خسته به‌ره‌ی رووسیاوه.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه بکه‌ین ئایا ئه‌مریکا له پڕۆسه‌ی دژایه‌تی تیرۆردا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه؟ ده‌توانین به ڕاشکاوی بڵێین نه‌خێر. ڕاسته وه‌ک ڕووخانی هه‌ردوو ڕژێمی تالیبان و سه‌ددام سه‌رکه‌تنی به‌ده‌ستهێناوه، به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی هه‌ندێ گورز به قاعیده‌و بیری عروبی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی که‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه زۆرتر کاتی بووه‌و ڕه‌نگه تیرۆریستان له‌هه‌ر هه‌لێکی تردا وه‌کجاران به‌هێزببنه‌وه، هیچ به‌دوور نابینرێ که ئه‌مریکا خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له تیرۆریسته‌کانا هاوپه‌یمانی بکاته‌وه. به‌دوور نه‌ڕۆین هه‌ر ئه‌مریکا بوو پاڵپشتی له ئه‌لقاعیده ده‌کرد له دژی سۆڤیه‌تی کۆن! ئه‌وه‌نده به‌سه بلێین که ئه‌مریکا به سه‌دان ملیار دۆلاری له عیراق و ئه‌فغانستاندا سه‌رف کردووه که‌چی تا ئێستا بینلادن و ئه‌لزه‌واهیری ماون و چالاکی ده‌نوێنن له دژی ئه‌مریکا له‌ناو خاکی ئه‌فغانستاندا. هه‌روه‌ک له‌م ڕۆژانه گێنه‌راڵ باتریۆسی ئه‌مریکی خۆی دانی به‌وه‌داناوه که ستراتیجه‌که‌یا‌ن له ئه‌فغانستان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
هۆی ئه‌م سه‌رنه‌که‌وتنه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌م و چاوی ناشرینی ئه‌مریکا بۆ خه‌ڵکی عیراق و ئه‌فغانستان و ناوچه‌که‌و دنیا ئاشکرابووه‌و که بۆ دیموکراتی و ڕزگاری گه‌لان نه‌هاتۆته ناوچه‌که هه‌روه‌ک ئیددیعای ده‌کرد، به‌ڵکه ئه‌جێندای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مریکا نه‌یتوانی ئه‌و که‌لتووره لاواز بکا که به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆرن، بۆ نموونه ده‌بوایه ناواخنی په‌روه‌ده له‌م ووڵاتانه بگۆرێ که ڕۆژانه تیرۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌مه‌و بۆ هه‌موو خه‌ڵک دیاره که ئه‌مریکا پشتیوانی له ڕژێمه گه‌نده‌ڵه‌کانی ناوچه‌که ده‌کا و به به‌ره‌ی دژه تیرۆر حیسابیان ده‌کا چونکه له فه‌له‌کی خۆی ده‌سووڕێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌و وولات و گروپانه‌ی له فه‌له‌کی ئه‌و ده‌رده‌چن ئه‌وه، ئه‌وانه ده‌چنه خانه‌ی تیرۆره‌وه. بۆ نموونه ئه‌مریکا له‌به‌ر خاتری ڕژێمی عه‌سکه‌رتاری تورکیا‌و هه‌ندێ ڕژێمی گه‌نده‌ڵی نادیموکراتی عه‌ره‌بی، که به به‌ره‌ی دژه تیرۆر ناوزه‌دیان ده‌کا، که‌چی په‌که‌که‌ی خستۆته لیستی تیرۆره‌وه، له کوردستانی عیراقیش، ئه‌مریکا به‌م دواییه زۆرتر لایه‌نگری له به‌ره‌ی دژ به‌کورد ده‌کات، ئه‌گه‌رچی داواکاریه‌کانی ئێمه ده‌ستووری و ڕه‌واو هه‌قیشن. که‌وایه دنیا دنیای هێزو به‌رژه‌وه‌ندیه لای ئه‌مریکا نه‌ک دیموکراسی و دژایه‌تیکردنی تیرۆر، چه‌مگی تیرۆریش ته‌نها به‌هانه‌یه‌که‌و به‌س. هۆیه‌کی گرنگی تر که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و بگره تووشی پاشه‌کشه‌شی بکات ئه‌ویش ڕووداوه‌که‌ی به‌م دواییه‌ی قه‌فقاسه. به‌لام له دوای هێڕشه‌که‌ی ڕووسیا بۆ سه‌ر گورجستان وپه‌لاماری ئۆسیتیای خوارو و ئه‌بخازیا، که سه‌رۆکی ڕووسیا میدڤیدیف به ڕووداوی 11 ه‌ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مریکای شوبهاند که ڕێره‌وی مێژووی گۆڕی و گوتی، نابێ دنیای یه‌ک جه‌مسه‌ری بمێنێ به‌ڵکه ده‌بێ سیسته‌مێکی نوێ بۆ ئاسایشی جیهان بێته کایه‌وه! ئه‌م قسانه و ڕه‌فتاره‌کانی ڕووسیا له‌مه‌ڕ ئه‌م کێشه‌یه به تایبه‌تی له ئۆسیتیای باشوور، دانپیانان به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو وولات، ئه‌و بێ منه‌تی و بێ باکیه‌ی ڕووسیاو ئه‌و دۆشدامانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنه‌ی ئه‌مریکا له ناوچه‌کانی تری جیهاندا، سه‌نگ و هه‌یبه‌تی ئه‌مریکای له‌به‌رچاوی دنیادا دابه‌زاندووه، که به ته‌واوی هێنانه پێشه‌وه‌ی سه‌رده‌مێکی نوێی جه‌نگی ساردی دوو جه‌مسه‌ری پێوه دیاره. ڕه‌نگه له‌دوا ڕۆژ زلهێزی تریش بێنه پێشه‌وه، مه‌رجیش نیه جه‌نگی سارد وه‌ک جاران دووباره ببێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌م دابه‌شبوونه نوێیه‌ی دنیا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا چه‌مگی به‌ره‌ی دژه تیرۆریش ئه‌و گه‌رم و گوریه‌ی جارانی نه‌مێنێت، چونکه پێشتر که پێناسه‌ی چه‌مگی تیرۆر کۆکیه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر نه‌بوو، ئیدی له سایه‌ی فره جه‌مسه‌ریدا، هه‌ر جه‌مسه‌ره‌و له ئاوازێک بۆ تیرۆر ده‌خوینێ و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه چاره‌سه‌ریشی بۆ داده‌نێ، بگره لیستی جیاوازی رێکخراوو ده‌وله‌تانی داڵده‌ده‌ری تیرۆریشی ده‌بێ. بۆیه به ڕاشکاوی ده‌توانم بڵێم که ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که له دوای 11 ه‌ی سێپتێمبه‌ر به به‌ره‌ی دژه تیرۆر ناسراوه، کاڵتر ده‌بێته‌وه، به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
گه‌لی کوردیش له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی کوه‌یته‌وه، به هیوای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی، له ساڵی 1991ه‌وه ناوچه‌ی پاریزراوی دژه فرینی بۆ دروستکرا له لایه‌ن یوئێنه‌وه، که بڕیاری 688 ی پێده‌رچوو، پاشان له پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق وه‌ک هاوپه‌یمانێک له ساڵی 2003 سوودی له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رگرت به هیوای ئه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستانیش ڕزگار بکات. به پێێ خوێندنه‌وه‌ی واقعی ئه‌وکاتی کورد ویستی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان بڕوا، به‌ڵکه بتوانێ له سووچێکی پارسه‌نگێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاوپه‌یمانان جێگه‌ی ببێته‌وه، ده‌سکه‌وتێکی له‌م هه‌له مێژوویه ده‌سکه‌وێ، به تایبه‌تی که سه‌ری ڕمی به‌ره‌ی دژه تیرۆر، تورکیای لێبترازێ، به‌ره‌و ڕووی ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانیش ببۆوه که یه‌کێکیان ڕژێمی سه‌ددام بوو.
هه‌رچه‌نده کورد ئێستایشی له‌گه‌ڵ بێ له کوردستانی عیراقدا، له به‌ره‌ی دژه تیرۆره، به‌ڵام به‌داخه‌وه، نه‌یتوانی بستێک له‌و خاکه دابڕاوانه بگێڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆ که لێره‌دا من نامه‌وی باسی هه‌موویان بکه‌م چونکه ئه‌و هه‌ویره ئاوێکی زۆری ده‌وێ. به‌لام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که سه‌رکردایه‌تی کوردی له ئاستی ئه‌م ده‌رفه‌ته زیرینه‌دا نه‌بوو، کوردستانی به عیراقێک به‌ستایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرنتیه‌ک بۆ کوردستان هه‌بێ، عیراقێکی عه‌ره‌بی دروست کرده‌وه، که ئه‌رکی کورد نه‌بوو. هۆیه‌کی تریش ئه‌وه‌بوو که سه‌رکردایه‌تی کورد پێیوابوو ئه‌گه‌ر کورد پێداگری له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد بکات، ده‌بێته هۆی گرژی و شه‌ڕو پێکادان، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرا گه‌لی کوردستان له کاتی به‌رگری و مقاوه‌مه‌تدا بخرێته به‌ره‌ی تیرۆره‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ده‌یگوت باوێ شه‌رو توند‌و تیژی نه‌ماوه، باهۆزی دیموکراتی هه‌ڵیکردووه، سه‌رده‌می زمانی دایه‌لۆک و لێکتێگه‌یشتنه، پاشان به‌دیار که‌وت که ئه‌م قسانه یان له نه‌زانیه‌وه بوو یانیش چه‌واشه‌کاری. نموونه‌ی په‌که‌که‌شمان له‌به‌رچاوه، ئه‌گه‌ر چی داوای مافێکی ڕه‌وا ده‌کا بۆ گه‌لێکی زوڵملێکراو که‌چی ئه‌مریکا له خانه‌ی لیستی تیرۆریستانی داناوه. شاراوه نیه هه‌ر که شۆڤینیسته‌کان به‌هێز ببنه‌وه هێڕش ده‌که‌نه سه‌رکوردو شه‌ڕێکی نه‌خوازراو به‌سه‌ر کورددا ده‌سه‌پێنن.
به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی جیهان، که به‌ره‌و سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری و لاوازبوونی به‌ره‌ی دژه تیرۆر هه‌نگاو ده‌نێ، هه‌رهه‌مان ئه‌و ترسه‌ی جاران ماوه، که به مقاوه‌مه‌تکردن له‌به‌ره‌ی تیرۆریستانمان دابنێن؟ به‌نده ده‌ڵێم نه‌خێر، کورد ده‌بێ ئه‌م ڕه‌وته نوێیه‌ی که جیهان پێیدا تێده‌په‌ڕی به‌جوانی بیخوێنێته‌وه، بۆیه باشتر وایه که هه‌موو هێلکه‌کانی نه‌خاته سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریکاوه، به‌ڵکه هه‌وڵبدا ڕوسیا‌و چین و ووڵاتانی تریش بکاته دۆستی نزیکی خۆی و تێکه‌و لێکه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵدا بکا که له‌به‌رژه‌وه‌ندی بالای نه‌ته‌وه‌ی کوردا بێت. به‌لام ئه‌وه‌ش پێویستی به سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌و به توانا هه‌یه که جورئه‌ت بکات به گشت سیاسه‌ته‌کانی ڕابردوودا بچێته‌وه‌و هه‌نگاوی جددی بنێت، له‌وانه، سیاسه‌تکردن به پاڵپشتی هێز، کشانه‌وه له حکومه‌تی مالیکی، تاده‌گاته جاڕی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، خۆله‌وه‌خراپترمان پێناکه‌ن. له‌هه‌مان کاتدا نه‌خۆشیه به‌رچاوه‌کانی گه‌نده‌ڵی و حیزبایه‌تی ته‌سک و نه‌خۆشیه‌کانی تری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری چاره‌سه‌ر بکات که ڕۆژانه باسده‌کرێت، به شێوه‌یه‌ک که له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ردابێت، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که سووته‌مه‌نی مقاوه‌مه‌ت و دواڕۆژن، هه‌روه‌ها دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسته‌قینه پیڕه‌وبکات.
ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌که‌ین، ده‌بێ هه‌ره‌س به گیانێکی ڕیازیه‌وه وه‌ربگرین، به‌داخه‌وه، سه‌رکرده‌کان ئێمه‌یان وه‌ها ڕاهێناوه گوایه ئه‌وه قه‌ده‌ری ئێمه‌یه. هه‌میشه ده‌ڵێن هه‌ره‌سه‌که خه‌تای دوژمنانه که پیلانمان لێده‌گێڕن، له ئێمه به‌هێزترن و پاڵپشتی ئیقلیمیان هه‌یه، له‌هه‌مانکاتدا باسی بێتوانایی و شکستی و هه‌له‌کانی خۆشیان ناکه‌ن. ساڵان ده‌چن و ساڵان دێن و برینیش هه‌ر ئه‌و برینه‌ی جارانه، دوای هه‌ر هه‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌و پێشکه‌وتنێک، پاشه‌کشه، ئینجا هه‌ره‌سێکی به‌دواوه‌یه و هه‌رجاره‌ی له ئه‌یڕه‌قیبه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه به‌م جۆره له ئه‌ڵقه‌یه‌کی داخراودا سووڕی ژیانمان به‌رده‌وام ده‌بێ و به شێنه‌یی ده‌توێینه‌وه تا ئه‌وکاته‌ی که‌مترین خاکمان به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێ.
15-09-2008 Hoshmend-salih@hotmail.com
|