په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٥\٢٠١٣

سەرۆکی هەرێم بەرپرسە لەم تاوانە مرۆییە.


جیهاد موحەمەد    


لەم نووسینەمدا دەمەوێت ئەوە ڕوونبکەمەوە کە سەرۆکی هەرێم بەرپرسیاری یەکەمە لە لێپرسینەوەی تاوانی نابیناییکردنی ٣٠ هاوڵاتیی و دەرهێنانی چاوی سیانییان. بۆیە لێرەوە دەڵێم سەرۆکی هەرێمی بەرێز، هیچ نەبێت وەک بانگهێشتکردنەکانی تری هەڵبژارندەکان کە خۆت و حیزبەکەت لەم ماوەیەدا پێشوەخت ئەنجامتان دا، ئەم لێپرسینەوەیە ئەنجامبدە و خۆت ئاسودە بکە، ئەوە تاوانێکی ترسناک و گەورەیە کە خۆتت لێبێدەنگ کردوە! دەمەوێت ئەوەت بیربخەمەوە کە لە ١٤ ی ٤دا وتت: کاتێک ئەو روفاتی ئەنفالکراوەم خستە سەرشانم، هەستمکرد ئەوە دیاکمە، باوکمە، کچمە، و کوڕمە. ئەی بۆ ئێستا وا هەستناکەێت کە نابینایی ٣٠ هاوڵاتیی و دەرهێنانی چاوی ٣ کەسییان باوک و دایک و کچ و کورتن؟! خۆ ئەگەر وایە فەرموو دەستبەجێ لێپرسینەوە بکە. لەسەر ئەم تاوەنە بێرە دەنگ و ڕێ بە سکانداڵیی ئەو سەدان تەن دەرمانە بەسەرچوو و خراپەش بگرە و، کوردستان پاکبکرەوە لەو ژەهەربارانەی کە وەزیریی تەندروستیی پێشو بەڕێز( د.تاهیر هەورامیی)ڕایگەیاندوە. چەندین جاریتریش باسی ئەو سکانداڵییەکراوە کە بە قاچخ و بە ڕیگەیەکی ناهەموار و نایاسایی و بێ کۆترۆڵکردنی کوالیتیی و پشکنینی پزیسکی داودەرمان و کەلوپەلی پزیسکیی دێتە ناو کوردستانەوە و کوردستان بووە بە بازارێکی گەورەی فرۆشتنی داودەرمانە خراپەکان.

 
سەۆکی هەرێم، ئەمە تاوانێکی گەوریە و کارەستای گەوەرەیی مرۆیی و تەندروستیی بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بەڕێزت بەرپسی یەکەمییت چوونکە دەسەڵاتەکانت زۆر فراوان و گەورەن، ئەوەش تاوانە کە دەسەڵاتی خۆت بێلایەنانە بەکار نەهێنییت، کە بە دڵنیاییەوە تا هەنووکە بێلایەن نەبووییت.


دڵنیاشم ئەوە باش دەزانییت کە، کێشەکانی خەڵکی کوردستان چەند گەورەبن لای بەرپرسەکانی ناو فەزای گەندەڵیی و، بەرپرسە حیزبییەکان، بچووکن و پشتگوێدەخرێن. هەڵبەت پشتگوێخستن و پەراوێزخستنی هەرچ کێشەیەک کۆمەڵێک فاکتەری لە پشتەوەیە، کە ڕەنگە بەشێکییان بێویژدانیی و نا ئەخلاقیی مرۆیی بێت، بەشێکیشییان بۆ ئەوەی دەنگ و دەنگدانەوە و رەنگی ئەو کێشانە بشاردرێتەوە و پەردەپۆشکرێن و بیربچنەوە!، چوونکە بیرچوونەوەی کێشەکان یەکێکە لە ئامرازە بەکارهێناروەکانی بەرپرسە گەندەڵکارەکان، ئیتر بە سیاسەتی بیرچوونەوە خەڵکی رادەهێنن و بێدەنگی دەکەن، هەڵبەت ئەنجامی بیرچوونەوەکان چەندیین جاری تر کێشە دروستدەکاتەوە و دەتەقێتەوە، بەڵام بەرپرسانی گەندەڵ گوێ بە کارەسات و تاوانگەلیک نادەن کە خەڵکی زیانی تیا دەکات و خۆیان سود و قازانجی لێدەکەن. خۆ ئەگەر لێپرسینەوەیی یاساییش کرا! ئەوە بە جۆریک بکرێت کە هەم بەرپرسە گەوەرە حیزبییەکان نەگرێتەوە، هەم کاتێک بکرێت کە زەمەنێکی درێژ بەسەرییدا تێپەرییبێت تا کاڵبوونەوە بە خۆییەوە ببینێت. بیرمان نەچێت مرۆڤ، بە تایبەتی مرۆڤی کۆمەڵگا رۆژهەڵاتییەکان کە کوردستان بەشێکە لێیی زاکیرەیی لاوازە و زوو شتەکان لە بیر دەکات، بە تایبەتی ئەگەر ئەو لە بیرکردنە سیاستێکی داڕێژراو و مەبەستداریی لە پشتەوە بێت وەک ئەو سیاستەی کە ئێستا لە کوردستنادا دەگوزەرێت.


بۆیە من راموایە، کە بێدەنگی و پەراوێزخستنی کێشەی نابینایی ٣٠ هاوڵاتیی و دەرهێنایی چاوی ٣ کەسییان سیاستێکی قێزەونە کە بەرپا دەکرێت لە لایەن بەرپرسە گەندەڵکارەکانەوە بۆ لەبیرچوونەوە! لەسەرو هەمووشیانەوە خودی سەرۆکی هەرێم بەرپرسە لەم لێنەپرسینەوە و سیاسەتە، چوونکە بەڕێزی دەڵێت من بۆ هەموو لایەک وەک یەک وام! هەربەڕاستیش خۆی بیڵێت یان نا سەرۆکی هەرێم دەبێت باوکێکی دڵفراوان و میهرەبان و بە سۆزبێت بۆ هەریەکێک لە کوردستاندا ئەگەر ئەو کەسە ڕقی لە خودی سەرۆکیش بێت، یان دژی سیاسەتی حیزبەکەی بێت، یان بە گشتی کەسێکی خراپ و نالەبار بێت.


لە دوای بەرپرسیارێتیی یەکەم کە سەرۆکی هەرێمە و، دەبێت لێپرسینەوە بکات لە دامودەستگاکانی حکومیی و وەزارەتی تەندروستیی، بەرپرسیارێتی دوەم دەکەوێتە سەر شانی سەرۆکی وەزیران و سێەمیش دەکەوێتە سەرشانی وەزیریی تەندروستیی، ئەم بەرپرسیارێتییان هەموویان بەرپرسیاریتیی کارگێڕیی و ویژدانیی و ئەخلاقیین. دادوەرەگشتییەکانیش بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی دەکەوێتە سەرشانییان. خۆ ئەگەر ئەم بەرپرسیارێتییانە هیچییان ئەنجامنەدران، یان پشتگوێخران بە سیاسەتیی زەمەن بەسەرچوون و کاڵبوونەوە و بیرچوونەوە ئەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پەرلەمانتارە بەرێزەکان بەرپرسن لە لێپرسینەوە.


کێشەکە لێردە ئەوەیە، کە سیستەمی لێپرسینەوە لاوازە و دەستێوەردانی حیزبیی زۆر فراوان و گەورەیە، بۆیە لێپرسینەوەکان ناکرێن. بەشێکی گەورەی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەیە کە یەکتریی بپارێزن لە کاتی سکانداڵیی بەرپرسەکانیاندا. وەک ئاماژەشم پێدا سەرۆکی هەرێمیش سەرۆکێکی بێلایەن نییە، تا ئەو لێپرسینەوانە بجوڵێنێت. پەرلەمانیش بەدەست زۆرینە و کەمیەنەوە کە هەمیشە زۆرینەی هەردوو زل حیزبی یەکێتی و پارتی کەمینەی ئۆپۆزسوێن دەچەوسێننەوە بۆیە ئەمیش دەستەوسان وەستاوە و ناتوانیت لێپرسینەوە بکات، ئەمە جگە لەوەی کە ناشتوانیت لێپرسینەوە لە سەرۆکی هەرێم بکات بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم.


کەواتە جارێکی تر پێلەسەر ئەوە دادگەرم کە تەنیا سەرۆکی هەرێم بەرپرسی یەکەمە لە لێپرسینەوەی تاوانی نابینایی ٣٠ هاوڵاتیی و دەرهێنانی چاوی ٣ کەسییان، بە پێی دەسەڵاتە زۆر و فراوانەکانی.


سەرۆکی هەرێم، دەبوایە هیچ جیاوازیی نەکردایە لە نێوان دایکی خۆیی و هەموو دایکەکانی تری کوردستاندا، دەبوایە بە یەک چاو سەیری هەموو باوک و کور و کچەکانی کوردستانی بکردایە وەک باوک و کوڕ و کچی خۆی. کەچی بە داخەوە ئەوەی بە خوێی چێشت بگات بە سەرۆکی هەرێم و بنماڵەی بەرپرسە حیزبییەکانی پارتی دەبێت جارەسەری نەخۆشییەکانییان هەمووی لە ئەورپادا بکرێت. لە هەمانکاتدا بە دەیان برینداری هەڵەبجەیی و کەسوکاری ئەنفالکراوان بەدەستی نەخۆشیی و باری دەروونیی خراپەوە دەیان ساڵە ژیان بەسەر دەبەن و بەدەم ئازارەوە گیان لە دەستدەن و کەچی سەرۆکی هەرێم سەرۆکی ئەوان نییە!!


سەرۆکی هەرێم بییوێت یان نا! قسەنەکردنی لە سەر نابینایی ٣٠کەس و دەرهێنانی چاوی سیانییا دڵڕەقییەکە کە هەموو ژیانیی سەرۆکایەتییەکەی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. سەرۆکی هەرێم بیەوێت یان نا! بەرپرسی یەکەمە لە هەموو ئەو گەندەڵکاریی و ناهەمووارییەی کە لە دامودەستگاکانی تەندروستییدا بە جۆرێک دروستبووە کە هەرکەسێک نەخۆشبکەوێت ئەوەندە دەترسێت وەک ئەوەی کە ئەو نەخۆشییە زەنگی مردن و چاک نەبوونەوە بێت، چوونکە متمانەی بە هیچ داوداەرمان و پشکنینێکی پزیشکیی نییە، لەبەر ئەوەی ئەم بوارە لە بوارێکی تەندروستیی پڕ لە ویژدان و ئەخلاقیی مرۆییەوە گۆردراوە بۆ بواری قازانج و دەستکەوتیی بێشوماری بازرگانە حیزبییەکانی داودەرمان و کەرستەیی پزیشکیی. لەگەڵ ئەو پەڕی رێزم بۆ هەموو ئەو پزیشکانەی کە بە ویژدانەوە و، بە ئەخالاقێکی بەرزیی پزیشکییەوە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستاندا دەکەن و دژی ئەم ڕەوشە خراپەی بواری تەدروستیین.

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک