په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١٢

    سێوان.

بورھان جۆلا

مەستی چاوت
     جامێ مەیی تەنیاییمە
خەندەی لێوت
     داودەرمانی دڵتەنگیمە
باڵای بەرزت
     تاکە قیبلەی دڵداریمە.
 
*   *   *
غەمزەی چاوت
     دەریای شیعری بێدەنگیمە
سووری لێوت
     زەردەخەنەی دڵخۆشیمە
پێچی پرچت
     تۆڕی عیشقی لاوێتیمە.
 
*   *   *
تیلی چاوت
     سەبەبکاری بێڕەنگیمە
ماچی لێوت
     ساڕێژکەری بێھۆشیمە
باخی سینەت
     دوو سێوانی پڕدەستیمە.
 
*   *   *
گۆشەی چاوت
     پەرستگاکەی خەڵوەتیمە
نوقڵی لێوت
     تامیتامی چڵێسیمە
ھەناسەکەت
     جۆشدانەوەی بێگیانیمە.
 
*   *   *
رازی چاوت
     خەونی کاڵی بێداریمە
شەکری لێوت
     شەرابی دەم خەیاڵیمە
سەری پەنجەت
     مشتێ زیو و مرواریمە.

 ١٥\٧\٢٠٠٣

burhanjola@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک