١١\٧\٢٠١٣
شاسواری خەونەکانم.
دەریا
١
ئه‌ی نزیکتر
له هه‌ناسه‌م و
داگیرکه‌ری،
دڵی میهره‌بانم
حه‌ز ده‌که‌م
له یه‌که‌م ژوان
چاوت داخه‌یت و
دڵمت پێشکه‌ش بکه‌م.
٢
گه‌ر تۆ هی "من" بی
به سه‌ختی مه‌زانه
ئه‌ستێره‌کان بێنمه خوار و
بۆ مه‌زنیی تۆ...
بیانکه‌م
به ملوانکه‌یه‌کی مرواری و
له رۆژی هاوسه‌رگیرییمان
پێشکه‌شت بکه‌م.
٣
گه‌ره‌کمه،
بتکه‌م به باوکێکی دڵسۆز و
منداڵه‌که‌م...
له‌سه‌ر سینه‌ت بخه‌وێ و
په‌نجه‌کانت..
بۆنی قژم بگرێ
ده‌زانم که لێتان ده‌ڕوانم
له هه‌نار مه‌ستتر ده‌بم
کاتێک به ده‌نگی تۆ
گوێبیستی ناوم ده‌بم.
٤
ته‌واوی شه‌وه‌کان
هه‌ر تۆ..
شاسواری خه‌ونه‌کانم بووی
له‌سه‌ر پێخه‌فێکی پۆپه شین
وه‌ک مانگ...
له ژووره‌که‌م ده‌رده‌که‌وتی
هه‌ناسه‌ی غه‌ریبیی و دووریی
به شنه "با"ی سۆز و ئه‌وین
ونده‌بوون و
له گڵێنه‌ی چاوه‌کانم
ده‌مخە‌واندی
به پێلووی چاو دامده‌پۆشی
هه‌رچی خۆزگه و
هیوا هه‌بوو،
له دڵماندا سه‌وز ده‌بوو.
٥
که ئێواره دێ،
له باڵنده‌کان ده‌ڕوانم
کاتێک به‌ره‌و
لانه‌کانیان که‌نار ده‌که‌ن
چه‌ند خۆشبه‌ختانه ده‌خوێنن
چاوه‌ڕوانم تۆش ده‌رکه‌وی
ده‌ریای شینی چاوه‌کانم
به‌سه‌ر که‌شتی میهره‌بانییت
له که‌نارە له‌نگه‌ر بگری.
٦
ده‌زانم دێی و
هیچ کات لێم جیانابیته‌وه
تۆ..
ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست و مه‌زنی
گومان ده‌که‌م
له نێو دڵی ده‌ریا
جێت بێته‌وه.
٧
تۆ...
له ماسی ده‌چی
بۆیه دڵنیام..
له دڵی ده‌ریا جیانابیته‌وه.
٨
ده‌زانی...
له‌وه‌ته‌ی خۆشمده‌وێی
هه‌موو به‌یانییە‌ک..
له درزی په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه
له ئاوێنه خۆی ده‌بێنێ و
شه‌که‌ت ده‌بێ
له ته‌نیایی ژووره‌که‌مە
نه چاوه‌ڕوانیی ده‌بات و
نه په‌یامێکی تۆ...
له‌سه‌ر شووشه‌ی ئاوێنه‌که‌م
جێ ده‌هێڵێت!
٩
که زه‌رده‌ی خۆر ئاوا ده‌بێ و
تۆ ده‌رناکه‌وی
چاوم پڕ ده‌بێ
له ئه‌سرین و
دڵنیا ده‌بم
گه‌ر تۆ نه‌بی
ده‌ریای شینی چاوه‌کانم
به دڵی ده‌ریا رانایێته‌وه.
١٠
ئه‌ی شه‌پۆلی ئه‌وینی
دڵی ده‌ریا
هەموو چرکەیەک،
چاوەرێم کردی
چرکەکانم کرد بە کات
کەچی کات هیچی بۆ باس نەکردی!
کەنەدا
deriyarewandzi@hotmail.com
|