شه‌ریكی و خه‌ریكی‌و دوو په‌ندی به‌شیر.
كامیل ژیر
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ره دووی رۆژی 24/9/2008ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا سه‌باره‌ت ناوچه دابراوه‌كان ئه‌ڵێ : وریای ئه‌وه‌بن نه‌بێته كێشه‌ی كورد و عه‌ره‌ب .
A: كه ڕۆژنامه‌كه‌ی ئه‌خوێنده‌وه ، له‌به‌رخۆیه‌وه وتی : چۆن دڵی براعه‌ره‌به‌كانتان ئه‌ره‌نجێنین !؟ ئه‌یكه‌ین به كێشه‌ی كورد و ئه‌مازیغ .
سه‌رۆك : چۆنكه تا ئێستا به‌شێكی عه‌ره‌ب پشتگیری له داواكانی كورد ئه‌كه‌ن .
A: به‌ڕێژه‌ی كه‌متر له 1/10000
سه‌رۆك : ده‌بێ سیاسه‌تمان حه‌كیمانه بێ .
A: سیاسه‌تی ئه‌وه‌و سه‌لامه‌تی . ئه‌مه په‌ندیكی كوردییه . به‌ڵام كه به‌وه‌ش سه‌لامه‌ت نه‌بین ئیتر بۆچی ئه‌وه‌بین !؟ .
سه‌رۆك : گوشارێكی زۆری ده‌ره‌كی هه‌یه . به‌تایبه‌تی توركیا .
A: ئه‌مه پاسا‌وه بو هه‌ڵویسته كرچ و كاڵه‌كانتان. ئه‌و گوشاره هه‌ربووه‌و هه‌ر ئه‌مێنی . ئه‌مه مه‌كه‌ن به‌بیانوو بۆ سازش . ئه‌ی گوشاری تورك له‌سه‌ر ئه‌رمه‌ن نه‌بوو؟ جووله‌كه له‌سه‌ر فه‌له‌ستین و حیزبوڵڵا نییه ؟ هی ئه‌مریكا له‌سه‌ر تیرۆر نیه ؟
سه‌رۆك : لیستی هاوپه‌یمانی هیچ كارێكیان نه‌كردوه كه پرسیان به سه‌ركردایه‌تی كورد نه كردبێ .
A: ئه‌مه یا پاكانه‌یه بۆ لیستی هاوپه‌یمانی ، یا ره‌خنه‌یه‌و واتا ئه‌مانیش وه‌ك په‌رله‌مانكارانی هه‌ولێر ، بێ پرسی پارتییه‌كان ، هیچ ناكه‌ن .
جێگری سه‌رۆك : برا ده‌رانی ئێمه نه‌یانتوانی پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر مافه‌كانی كورد .
A: ئه‌م دیده پێچه‌وانه‌ی بۆ چونه‌كانی سه‌رۆكه !
جێگر : له سلیمانی و هه‌ولێریش ده‌رمانئه‌كه‌ن !.
A: وا تا عه‌ره‌ب ده‌رمانئه‌كا . كه‌واته كێشه‌كه هی كورد و عه‌ره‌به .
نازناز : تكامان له‌نوێنه‌ره‌كانمان له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌یه سازش ئه‌كه‌ن .
A: ئه‌وتكایه له سه‌ركردایه‌تییه‌كان بكه . ئه‌و فه قیرانه هیچیان به ده‌ستنییه .
ئه‌وره‌حمان : كورد پشت به‌هێزی جه‌ماوه‌ر ببه‌ستێ .
A: په‌رله‌مانكاره‌كانیش پشت به رای پارتییه‌كانیان .
ئه‌وره‌حمان : ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌بن ئه‌وا پێشنیازه‌كانی دیموسترا ده‌بن به به‌دیلی ماده‌ی 140 .
A: بۆچی ئه‌و ماده‌یه چاره ، یا قوماره ؟ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و قوماره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه سوننه و شیعه و توركمان سێ به سه‌ر دوو پێڕه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتیدا بێنن و له رێسته‌كه‌یان بده‌ن .
رۆژنامه : ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌له‌پاش چه‌ندین كێشه له‌وناو چانه‌دا كرا.
A: كوردی خه‌واڵوو هه‌میشه له پاش باران كه‌په‌نك له‌سه‌ر ئه‌كا ! سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستانیش له‌په‌رله‌مانی عیراق، له‌لاپه‌ره سێ‌دا هاته قسه‌و وتی: ئێمه شه‌ریكین له حوكمدا، موشاریك نین.
A: له‌ده‌ستووره‌كه‌ی قاسمیشدا شه‌ریكبووین‌و زۆرمان هه‌ڵگڕان! مه‌گه‌ر كورد نه‌یوتوه شه‌ریكی‌و خه‌ریكی. شه‌ریكی له‌گه‌ڵا كێ!؟ ئه‌ی به‌شیر موشیر وه‌ك په‌ندێك نه‌یوت: نه‌خوبز نانه، نه وشتر حه‌یوانه..هتد؟ ئه‌وه‌نیه له‌ئێستاوه مالیكی دیشكه‌م ئه‌كا‌و ئه‌ڵێ: كورد موشاریكه نه‌ك شه‌ریك؟ كه‌واته قسه‌كه‌ی ئه‌و براده‌ره‌مان پێچه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی به‌شیرییه‌و ده‌رزیی سڕكه‌ره‌و ئه‌وه‌نده‌یتر خه‌ومان لێئه‌خات!
وه‌زیری رۆشنبیرییه‌كه‌مان له‌لاپه‌ره‌ی چواردا، باسه‌كه به‌لایه‌كیكه‌دا ئه‌با‌و ئه‌ڵێ: حكومه‌تی هه‌رێم له‌كرینی فرۆكه‌ی جه‌نگی عیراق ده‌ترسێت چونكه سیستمی عیراق دیموكراسی نیه‌و حكومه‌ته‌كه‌ی شۆڤێنییه.
A: قسه‌یه‌كی راسته. به‌ڵام كورد بدوێنه شه‌رعی خۆی ئه‌كا!
سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له‌وته‌یه‌كیدا ئه‌و ترسه‌ی پیشانداوه. ده‌ی كه‌واته بۆچی ئیوه عیراقێكی نادیموكراتیتان دروستكرده‌وه‌و ئێستاش سه‌ركرده‌كانی دوو پارتییه‌كه له‌ده‌وری ئه‌و حكومه‌ته نادیموكراتییه شۆڤێنییه كۆبوونه‌ته‌وه!؟. كه‌واته ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كورد له به‌غداد بۆ پۆسته نه‌ك بۆ ماف. پۆسته‌كانیش ته‌نیا دیكۆرن. كه ئه‌و حكومه‌ته نادیموكراتی‌و شۆڤێنی بێ، واتا خاوه‌ن پۆسته گه‌وره‌كانمان له‌به‌غدا، یا ئه‌وانیش نادیموكراتین‌و بوون به عه‌ره‌بی شۆڤێنی، یا پۆسته‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌ها محێدینه! ئه‌گینا چ مافێك له نادیموكراتی‌و شۆڤێنی چاوه‌روان ئه‌كرێ!؟ ئایا فیدراڵی‌و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵا نادیموكراتی‌و شۆڤێنی ئه‌گرێ؟ ئێوه شوێن چ خه‌یاڵێكی دۆنكیشۆتانه كه‌وتوون؟ ئنجا كه‌به‌غداد چه‌كی قورس ئه‌كڕێ، ئه‌ی هه‌ولێر بۆ نایكرێ؟ تكایه به‌وه وه‌ڵامم مه‌ده‌نه‌وه كه ده‌ستور رێگه نادا. كێ له‌عێراقدا حساب بۆ ده‌ستور ئه‌كا؟ ئه‌وه‌نده‌ش پاره‌تان كه‌ڵه‌كه كردوه، ئه‌گه‌ر بیده‌نه‌وه، ئه‌توانن له‌رێی قاچاخچییه‌وه بۆمبای ئه‌تۆمیشی پێبكرن. چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه بۆ سه‌ری كورد نابێ؟ هه‌رواش ئه‌بێ. چونكه ئێستا هیچ سنوورێكی عیراق له‌مه‌ترسیدانیه‌و تا سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكیش له عیراقدا بمێنێ، ئه‌و مه‌ترسییه نابێ. هه‌ولێر، یا ئه‌بێ شانبه‌شانی به‌غدا خۆی چه‌كدار بكات، یا ئه‌بێ پێ‌له‌سه‌ر ئه‌وه داگرێ عیراق داماڵراوبێ له‌چه‌كی قورس.
ئه‌وه ئه‌و عادل به‌روارییه نوێنه‌ری كام لاتانه له لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگریی په‌رله‌مانی عیراقدا كه‌وا له‌لاپه‌ڕه شه‌شدا، نه‌ك هه‌ر پشتگیریی كڕینی چه‌ك ئه‌كا، به‌ڵكو داواكاره به‌غداد چه‌كه‌قورسه‌كان له ئۆكرانیا‌و رۆمانیا نه‌كڕێ، له‌ئه‌مریكا‌و وڵاتانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی بكڕێ چونكه چه‌كی پێشكه‌وتوون!؟ نازانم هیچ سه‌رزه‌نشتێكی ئه‌م په‌رله‌مانكاره‌ی خۆتانكرد؟ ئایا خه‌مساردی‌و ناكۆكی‌و دید‌وبۆچوونه پێچه‌وانه‌كانتان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌به‌له‌مه‌كه به‌ده‌س ئه‌م هه‌موو سه‌وڵالێده‌ره بێ به‌رنامه‌و بێ‌نه‌خشه‌و بێ ستراتیج‌و دژ به‌یه‌كه‌وه نوقم ئه‌بێ!؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه لایه‌كتان دابه‌زێ بۆ لاكه‌یكه، یا هه‌ردوولا بیده‌نه ده‌س به‌له‌مه‌وانی لێزان‌و جه‌وامێر‌و رزگاركه‌ر‌و یه‌كڕا. ئایا ئه‌زانن له‌بارودۆخێكی وادا دابه‌زینیش جه‌وامێرییه؟ ئه‌ی به‌شیر موشیر نه‌یوت (تۆ كه‌شتێیه‌ك نازانی بۆ پرسیار ئه‌كه‌ی؟) كه‌به‌رواڵه‌ت ئه‌بوایه بیوتایه (بۆ پرسیار ناكه‌ی؟) به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌كه له‌وه‌دایه‌ئه‌گه‌ر شتێیه‌كت نه‌زانی‌و سواری بوویت‌و تیایدا سه‌رنه‌كه‌وتی، به‌پرسیاری دره‌نگ كاتی دوای له‌ده‌سچوونی هه‌ل، فێری نابی‌و چاك وایه خێرا بیده‌یته ده‌س لێزانی خۆی. ئه‌گینا تافێری ئه‌بی، له‌ناو ده‌ستدا مردار ئه‌بێته‌وه‌و ئه‌وسا چی له‌رۆحی ره‌وانی به‌شیر‌و غه‌زه‌بی نه‌وه‌ی به‌شیر رزگارتان ئه‌كات!؟
jeerkamil@yahoo.com
|