په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

شەرمە بۆ دەسەڵاتێک لەژێر دیوارى یەکسانیدا ئافرەت ئابەم شێوەیە بژێت!


شوان سدیق   


حەڤدە ساڵ حکومرانى سەرانى کورد لەکوردستان ئەگەر حەڤدە کۆبوونەوە بکرایەو لەبارەى رەوشى مافى مرۆڤ وبخرایە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەوا ئێستا کوردستان ئەگەر لەسویدى ئەسکەندەناڤیا پێشکەوتر نەبوایە زۆرى نەمابوو، حەڤدە ساڵە سەرمایەى ئەم وڵاتە لەلایەن چەند بەرپرس و نەوەکانیان هاوشێوەى سەردەمى دەسەڵاتداریەتى شاى پەهلەوى ئاسا پارە وپولى وسامانى ئەم مییلەتە زوولم لێ کراوەیان بەهەده‌ردا، جا نەوەکانى شاى پەهلەوى ئاسا بەکەیف وسەماو بادەنۆیشنى دەدەن، کێ کوردستانى حەڤدە ساڵ پێش ئێستا لەبیرە؟ ئەگەر من لەبیرم نەبێت، خۆ سەر بووردە و بەسەرهات و وێنە دۆکیومێنتەکان بەبیرمان دێننەوە، جیاوازیەکى ئەوتۆى نیە لەگەڵ ئێستان، حەڤدە ساڵە هەرجارە بەیبانویەک لەژێر ئایدیایەکى چەوتى تاریکى بیرکردنەوەدا کوردستان ومیللەتەکەى دەچەوسێننەوە، دەسەڵاتداریەتى ناسیۆنالیزمى باڵادەست لە کوردستان مرۆڤەکانیان کردووە بەدوو چینى جیاواز مرۆڤبوون لەوڵاتدا بەرۆژى رووناک یارى بەچارە نووسیەوە دەکرێت، پێم شەرمە وەک گەنجێک کە ناتوانم هاوکارى بەساڵاچوویەک یان لێقەوماوێکى شەرى براکوژى بکەم، پێشم شەرمە قسەلەسەر ناعەدالەتى نەکەم ئەگەر ئێمە بێدەنگبین کێ دەتوانێت راستیەکان ببینێت وببیستێت. کێ دەزانێت بەناوى دیموکراتیزەکرنەوە خەڵک دەچەوسێنرێتەوە، کێ دەزانێت بەناوى ئازادى کە تەنیا وشەى سەر زارەکیە مافى دەنگ بەرزکردنەوە رادەربڕین پێشێل دەکرێت، ئەمانە ئەگەر نەخرێنە بەردەم راى گشتى وپەردەپۆش بکرێت کەواتە کودستان ماستى مه‌ییوه‌.


ناڕۆمە ناو تەواوى تەفاسیلى ژیانى خەڵکى کوردستان بەڵام نموونەى پایتەخى کوردستان دێنمەوە کەرۆژانە لەنێو خەڵکدام و رۆژانە لەرێگاى رۆژنامەکانەوە دەنگى خەڵک بەدەسەڵاتێکى بێ چارەسەرکردنى کیشەکان دەگەیەنم، ئەو رۆژەى با یادى بەخێر نەبێت بەتەنیشت باڵەخانەى هۆتێل شیراتۆندا گوزەرم کرد ژنێکى بەساڵاچووم بینى لەژێر دیوارى ریکلامى یەکسانیدا خەوتبوو کەقسەم لەگەڵ کرد بەبێزاریەوە دەیگوت ئەمەکەى ژیانە ماڵ وحاڵم نیەو رۆژانە دێم بۆ ئێرە بۆ ئەوەى خەڵک هاوکاریم بکەن، قسەکانى ئەو پیرەژنە بەرۆمانێک کۆتاى پێنایەت، بەڵام هەرئەوەندە دەلێم میرنشین وئاغاو دەرەبەگ وهۆزگەریەکانى دەسەڵاتدار ئەى ئەو ژنانەى بەناوى رێکخراوەى فیمنستى لەئەوروپا بیزار بوون بۆ مەرامەتایبەتی وشەهوەتیەکانى خۆیان گەرانەتەوە بۆ کوردستان لەهوتێل و بارو شوێنە گەشتیارەیەکانى کوردستان کات بەسەر دەبەن، بۆ چاوتان ژنانى سەرشەقام نابینێت ئەوە کە ناتوانن وناتانەوێت سەردانى هەڵەبجەو کەلارو ئاکرێ وسۆران بکەن خۆ دەتوانن گوزەرێک بکەن بەنێو پایتەخدا، بزانن ژنان و رەوشى ژنان لەچ ئاستێکدایە، پێویست ناکات ناوى ئەو ژنانە بێنم کەبەناو داکۆکیکار لەژنان پارە و سامانی میللەتیان بەفیرۆداوە، ئەوەى پێویستە لەسەر ئازادیخوازان و مرۆڤ دۆستانى ناوەوەى کوردستان و دەرەوە بێدەنگ نەبن لەئاست کەسانێک کەلاقێکیان لە دەرەوەیە و لاقێکى تریشان لەناو کوردستانە و سەروەت وسامانى ئەم میللەتە بەهەده‌ر دەدەن. لەریگاى گوتارو شیعارەکانیانەوە دەیانەوێت ئێمەى چەواشە بکەن لەپێناو مەرامە تایبەتیەکانى خۆیان، پێم وایە ئەوکەسانە داکۆکى لەشەرەفى خودى خۆیان بکەن باشترە نەک دەست بخەنە نێو کاروبارى خەڵکەوە بۆ بەدەستهێنانى ژیانى خۆیان و بیانەوێـت لەو رێگایەوە خۆیان بەخێو بکەن.

 

 shwansdiq@yahoo.com