٣\١\٢٠١٥
شەوی ئاڵ!
دڵکەش قادر
لام وایه
ملوانکه‌یه‌کم له ملتا
یان ترووکانی ئازار له ناختا،
کاتێك، نه به‌فر ده‌بارێ و
نه هه‌وا ده‌مێنێ،
تۆ سه‌ر ده‌رده‌که‌ی
له هه‌وارێ ده‌رده‌که‌وی که
پڕیه‌تی له من و
خاڵی خالیه له تۆ.
شه‌وی ئـاڵ
ملوانکه‌یه‌کم له رەگەزی ئاو و
له رەگەزی فریشته و
سه‌وزکردنی شه‌وی تاریك و
گۆڕینی ره‌نگی چاوت،
بۆ ره‌نگی زمانم.
شه‌وی ئاڵ
له شه‌ودا ملوانکه‌یه‌ک له
نیگاکانت ده‌هۆنمه‌وه و
شه‌وی خۆم و
رۆژی تۆی پێ ده‌ڕازێنمه‌وه.
له شه‌وی ئـاڵدا
کزه‌بایه‌ک بۆ ساڵی نوێ
ده‌که‌م به دیاریی
و
رۆژی نوێی خۆم و مانگی تۆی تۆی پێ
ده‌ڕازێنمه‌وه،
له ساڵی نوێ‌دا،
تۆ ده‌که‌م به پاشای باران و
خۆشم ده‌بمه که‌نیزه‌کی ماڵی به‌فر.
سـلێمانـی
ماڵپه‌ڕی
دڵکەش قادر
|