![]()
|
شیعر و زمانی نووسین.
به‌ندی عه‌لی
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌ئه‌ده‌بی نوێی کوردی‌دا ، زمانی نووسینه که زۆرجار و به‌تایبه‌ت له ئه‌مڕۆدا بووته سه‌نگی پێوانه‌ی هه‌ر نووسینێکی نوێ .. گومانیش له‌وه‌دا نیه که شێوازی نووسین ، یه‌کێکه له‌فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندی هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام کردنی ئه‌م فاکته‌ره به‌پێوه‌ری ڕه‌های نووسین ، ئه‌مانبات بۆ فه‌زایه‌ک دوور له‌واقیع و پشت به‌ستوو ته‌نیا به‌لایه‌نێکی ستراتیجی له مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه‌ی فیکر‌و ئایدۆلۆژیا ، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی هیچی تر نیه لهغهدرێک که له نووسین ده‌کرێت .. پیرۆز ڕاگرتنی ده‌ق ، به‌و شێوه ڕه‌هایه‌ی هه‌ندێک باسی لێوه ده‌که‌ن..هیچی تر نیه جگه له‌ڕاکردن نه‌بێ له‌و په‌یوه‌ندیه دیالێکتیکیه‌ی له‌نێوان شێوه‌و ناوه‌ڕۆکدا هه‌یه ، ئه‌و دوو فاکته‌ره‌ی کهستراتیجیهتی هه‌ر به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی دیاری ده‌که‌ن ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکارێک بۆ به‌که‌م سه‌یرکردنی بابه‌ت ، فاکته‌ره گرنگه‌که‌ی تری ده‌ربڕین ، که ناکرێ هیچ نووسه‌رێک بێباک له ده‌وور و کاریگه‌ریی ئه‌م بیر له نووسین بکاته‌وه ، ده‌نا نووسینه‌که‌ی هیچی تر نابێت جگه له خه‌یاڵێک که بنی پێێ هه‌رگیز ماچی زه‌وی ناکات ..
ده‌نا کێ ئه‌توانێ پێمان بڵێ که ڕه‌نگی سوور، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی خوێن نه‌بێ و ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی گوڵاڵه سووره نه‌بێ و ڕه‌نگی خۆرئاوا بوونێکی خه‌ست نه‌بێ ، ئه‌بێ مانای ڕه‌نگی سوور چی بێ ؟ ڕه‌نگه هه‌ندێ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار بێنه وه‌ڵام و بڵێن .. سوور هه‌ر سووره‌و هیچی تر . منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وابێ ، شینیش هه‌ر شینه و سه‌وزیش سه‌وز و زه‌ردیش هه‌ر زه‌رد . ئه‌ی جیاوازیه‌کانی ڕه‌نگه‌کان ئه‌بێ چی بێت ؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیان نیه ، ئه‌ی جیاوازی ته‌ماشاکردنمان بۆیان چیه ؟ ئه‌گه‌ر شین ، سافی و سایه‌قه‌ی ئاسمان و ڕه‌نگی چاوی کیژێکی شۆخ و شه‌نگمان بیر نه‌خاته‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌وزیش بوژانه‌وه‌ی به‌هارو ڕه‌نگی چه‌که‌ره‌کانی ئومێد و ئه‌گه‌ر زه‌ردیش زه‌رده‌په‌ڕی ماڵیاوایی و ڕه‌نگ زه‌ردی دووری ئازیزان و له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌نگی گه‌نمی پێش دره‌و نه‌بێ ، ئه‌بێ چی بێ ؟
دیاره ئه‌م په‌یوه‌ندیه دیالێکتیکیه‌ی له‌نێوان شێوه‌و ناوه‌ڕۆکدا هه‌یه پێویستی به‌قسه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ بونیاتی لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی پڕ به‌ڵگه‌و ڕازیکه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووی ئه‌گه‌ری فهلسهفیهوهش سه‌یری ئه‌م جۆره بهراوردیانه بکه‌ین. ئه‌شێ به‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که چۆله‌که‌یه‌کی نێو ده‌ست جێی باوه‌ڕ تره لهدهی سه‌ر دره‌ختێکی سه‌رابیی.
پاییزی 2008
|