په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١٠\٢٠١٦

شوان عەتووف ٤ کورتە فیلم و دوو فیلمی درێژی سینەمایی بەرھەم دەھێنێ.

 

مەنسوور جیهانی


سینەماکاری ناوداری کورد "شوان عەتووف" چوار کورتە فیلم و ھەروەھا دوو فیلمی درێژی سینەمایی بەرھەم دەھێنێ.


پاش وەرگرتنی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە یەکەمین خولی فیستیفاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "سلێمانی" و دوای ئەوەی وەکوو ئیگۆی فیستیڤاڵەکە ناسرا، بە پێی بەرنامەرێژیەکی تۆکمە و بە ھاوکاریی بەرێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری سلێمانی و کۆمپانیای سینەمایی "مەستی فیلم" و کام پرۆدێکشنی چەند کۆمپانیایەکی بەلجیکی و میسری، سینەماکاری ناسراوی کورد "شوان عەتووف" ٤ کورتە فیلم بە ناوەکانی (دەلاک و دونیا) و (ماچەکەی مریەم) و (مانگ و زیندان) و ھەروەھا (مینا پێدەکەنێ) لەگەڵ دوو فیلمی درێژی سینەمایی بە ناوەکانی (عیسا و شارە غەمگینەکە) و (گۆزەی شکاو) بەرھەم دەھێنێت، ئەمەش وەک رکابەریی کردنی باروودۆخی خراپی ئابووری و چالاک کردنی جوڵەی سینەماییە لە کوردستان.


ھەروەھا لە پلانی ھونەرمەند "شوان عەتووف" دایە کە ئەم پرۆژانە تا سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ کۆتاییان پێ بێنێت.


سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" لە دوو ساڵی رابردوودا نووسین و دەرھێنانی بۆ دوو کورتە فیلمی چیرۆکی "ماڵ و کلیل" و کورتە فیلمی چیرۆکی "باخەکەی باوکم" ئەنجامداوە کە "ماڵ و کلیل" تا ئێستا لە زیاتر لە ٥٠ فیستیڤاڵی جۆراوجۆر لە ئاستی جیھان نمایشکراوە و ١٣ خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە و ھەروەھا "باخەکەی باوکم"یش لە چەندین فیستیڤاڵی جیھانی نمایشکراوە لەوانە: لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی کورتە فیلمەکانی "گۆڵفی مۆھر" لە میانەی دوازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دوبەی لە وڵاتی ئیماڕات، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی "کۆتایی تەکساس" لە ویلایەتی تەکساس لە وڵاتی ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کامێڕای عەڕەبی" رۆتێردام لە وڵاتی ھۆڵەندا و ھەروەھا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی مۆنتاژ لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "قووڵایی گۆڕەپان" لە ویلایەتی دیلەوێر لە وڵاتی ئەمەریکا.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک