٩\۴\٢٠١٠ شیوعی کوردستان ده‌رۆزه ناکا.
فه‌هد گرده‌وانی
حیزبی شیوعی کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ده هه‌زار ده‌نگیان له هه‌رێم هێناوه، داوای کورسییه قه‌ره‌بووه‌که له هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌که‌ن. هه‌روا ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کورسییه‌که‌یان پێنه‌ده‌ن ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن.
ئه‌و دهرۆزهکردنهی حیزبی شیوعی مایه‌ی فه‌شه‌ل هێنانی یه‌ک له‌دوای یه‌کی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که هه‌نووکه ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه په‌یڕه‌وی ده‌کا و درێژه‌ی پێده‌دا، هه‌تا زووه ده‌بێت شیوعیه‌کانی کوردستان ئه‌و سه‌رکردایه‌تییه تووڕ بدات و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکات که بۆچی فه‌شه‌ل له‌دوای فه‌شه‌ل له کوردستاندا تۆمار ده‌کات، هه‌ستی شۆڕشگێریی له‌ناو ئه‌و حیزبی شیوعییه نه‌ماوه و ڕۆژ به‌ڕۆژ له جه‌ماوه‌ر دوور ده‌که‌وێته‌وه و له هه‌مانکاتیش خه‌ڵکی کوردستان خۆی لێیان دوور ده‌خاته‌وه، شۆڕشگێریی حیزب ئه‌مڕۆکه بوونی حیزبه له‌ناو جه‌ماوه‌ر و به‌ده‌نگهاتنی داواکارییه‌کانی جه‌ماوه‌ره، کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه تووڕه‌یی و دژانه‌یه که خه‌ڵک له دژی ئه‌و دوو حیزبه پاوهنخوازهی کوردستانه، کلکایه‌تی حیزبی شیوعی و دهستپانکردنهوهی له پارتی و یه‌کێتی دوورخستنه‌وه‌ی حیزبه له جه‌ماوه‌ر و پشت تێکردنه له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، حیزبی شیوعی به‌بێ جه‌ماوه‌ر وه‌کو ماسییه به‌بێ ئاو. ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسه‌تی حیزبی شیوعی داده‌ڕێژن با خاوه‌نی ئه‌زموونیش بن فاشیلن له سیاسه‌تی ئه‌مرۆکه‌ی کوردستان و عێراق و ناتوانن نه‌خشیان هه‌بێ له پێشرهوکردنی خه‌ڵکی چه‌وساوه، ره‌خنه‌له‌خۆگرتن و به خۆداچوونه‌وه کۆلتووری سه‌رکه‌وتووی مێژووی حیزبی شیوعی بووه.
ئه‌ندامانی حیزب ده‌بێت به زووترین کات ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێ و داوای لێکۆڵینه‌وه بکا، شیوعیه‌کانی کوردستان بێده‌نگ نابن له‌و کارانه‌ی سه‌رکرده‌ی ئه‌و حیزبه په‌یڕه‌وی ده‌کا، بوونی ئه‌وانه‌ش له‌و سه‌رکردایه‌تییه کاتییه و حیزبی شیوعی ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و پێشڕه‌وی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان بێ.
ده‌بووایه ده‌نگی شیوعییه‌کان به‌رز بووایه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن پارتی و یه‌کێتی به ئاره‌زووی خۆیان ساخته له ده‌نگه‌کان بکه‌ن و سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان پڕبکه‌نه‌وه. شیوعییه‌کانی کوردستان خاوه‌نی مێژووه‌کی شکۆداران و فێر نه‌بوون و فێر نه‌کراون ده‌رۆزه‌ی ده‌نگی قه‌ره‌بووه بکه‌ن، ئه‌وه ئه‌و سه‌رکرده دۆڕاوه‌یه ده‌رۆزه ده‌کات نه‌ک شیوعییه‌کانی کوردستان.
کاتی ئه‌وه هاتووه شیوعیه‌کانی کوردستان سه‌رکردایه‌تییه‌کی شۆڕشگێڕ و تێکۆشه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ن و حیزبی شیوعی کوردستان له‌و قه‌یرانه رزگار بکه‌ن.
شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست گه‌وره‌ترین بنکه‌ی شیوعییه‌کانی کوردستان بووه ته‌نها شه‌ش هه‌زار ده‌نگ کادیری حیزبی شیوعی به‌ده‌ست بهێنی ، له‌وه ماڵوێرانیتر بۆ ئه‌و حیزبه ده‌بێت چیتر بێ .
ستۆکهۆڵم
|