٢١\١٠\٢٠١٠
شۆڤێنیزمی به‌عس
نامرێ.
مه‌هاباد کوردی
کاتێ که ئه‌مریکاییه‌کان ڕژێمی بۆگه‌ن و
دیکتاتۆرییانه‌ی سه‌ددام و به‌عسیان له‌ناوبرد، کورد له هه‌ر لایه‌ن و
گه‌لێکی دیکه‌ی دنیا زیاتر خۆشحاڵ بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌ش
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسایی و سرووشتییانه‌ی ئه‌و سته‌م و
زۆردارییه بێوێنه‌یه بوو که کورد، وه‌ک نه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی
عه‌ره‌به‌کانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی زاڵ و به‌تایبه‌تیش ڕژێمه
خوێنمژه‌که‌ی سه‌ددام حوسێن دووچاری هاتبوو. که‌واته لێره‌دا خه‌ڵکی
کوردستان و هه‌موو کوردی دنیاش مافی ته‌واوی خۆیان بوو به نه‌مانی
به‌عس و سه‌ددام حوسێن له‌سه‌ر کورسی حوکمڕانی شاد و دڵخۆش بن.
دیاره هه‌ر دوای ڕووخانی حوکمی به‌عس له عێراقدا به ده‌یان که‌س و
نووسه‌ر و ڕووناکبیر و سیاسه‌تمه‌دار و پسپۆڕ و شاره‌زا، به گه‌لێ
شێوه، هۆشیاری ئه‌وه‌یان دا که له‌وانه‌یه ڕۆژێ له ڕۆژان
سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆرییانه و تاکڕه‌وانه له‌م وڵاته‌دا
سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه و، خه‌ڵکی بێ‌تاوانیش دووباره ببنه‌وه قوربانی
ئه‌م سیاسه‌ته پووچه‌ڵ و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه. ئێستا پاش چه‌ند ساڵێک
له‌م به‌ناو (عێراقه نوێیه)ی که له هه‌ر که‌س و لایه‌نێکی تر زیاتر
سه‌رانی کورد ده‌هۆڵ و زوڕنایان بۆ لێ ده‌دا، ده‌بینین که دیکتاتۆرێک
نا به‌ڵکو به ده‌یان دیکتاتۆری گچکه گچکه له شێوه‌ی سه‌رۆک حیزب و
فراکسیۆن و ناوی دیکه‌ی جیا جیادا لێمان ڕاست بوونه‌ته‌وه. له
هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌ک له‌م سه‌ره زلانه ئه‌وی تری
به‌رامبه‌ری پێ شاش و هه‌ڵه‌یه و چ حیسابێکی ئه‌وتۆی بۆ ناکات. ده‌بێ
ئه‌وه‌ش بڵێین تایبه‌تمه‌ندی دیکتاتۆربوون له هه‌ر که‌سێکدا هه‌رگیز
به‌ته‌نیا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که کابرا ده‌بێت کتومت سه‌ددام حوسێنێک
بێت بۆ خۆی. نه‌خێر و هه‌زار جاریش نه‌خێر. دیکتاتۆرێتی ده‌شێ له
هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتار و کردارێکی زۆر ساده‌ی مرۆڤیش‌دا وه‌دیار
بکه‌وێت. هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتدا ده‌شگونجێ که بگات به به‌رزترین
دوند و خاڵ و له دنیادا تاک نموونه بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که له
سه‌رده‌می حوکمی به‌عس له عێراقدا بینیمان.
یه‌ک له‌و لایه‌نه سه‌ره‌کییانه‌ی که بوونه هۆی دووباره
دروستکردنه‌وه‌ی عێراقه لێکترازاو و به کرده‌وه لێکدابڕاو و
له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه‌که‌ش، بێگومان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری
باشووری کوردستان و سه‌رکرده‌کانی بوون. که‌س له‌وان زێتر له خه‌می
ئه‌وه‌دا نه‌بوون که ده‌بێ سه‌رله‌نوێ عێراقی (هیوا و ئاشتی) و نازانم
چی و چی تر بنیات بنرێته‌وه. خوا هه‌ڵناگرێ له‌م کاره‌یاندا تا
ڕادده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و، بیانه‌وێ و
نه‌شیانه‌وێ به دووباره دروستکردنه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌ک به‌ناوی عێراق،
گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب و
داگیرکه‌ری به‌شێکی گرنگی کوردستان، باشووری وڵات کرد. ئێمه هه‌ر
هه‌موومان شایه‌دحاڵی سه‌رده‌می دوای ڕووخانی به‌عسین له عێراقدا و،
گشتیشمان چاومان به ڕێکلام و په‌یامی فه‌رمی و نافه‌رمی ئه‌و
ده‌مانه‌ی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی که‌وتووه.
نکۆڵیکردن له‌و ده‌مه‌ساتانه نکۆڵیکردنه له ڕاستییه
حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کان.
له‌بری ئه‌و خزمه‌ته بێوێنه‌یه‌ی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا له
کوردستان که بۆ عێراق و عه‌ره‌به‌کان ئه‌نجامیان دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی
تازه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عه‌ره‌ب حوشترئاسا میزه‌کانیان،
ببوورن په‌یمانه‌کانیان، کورتیان هێنا و کوردیشیان له خشته برد. هه‌ر
له (عه‌للاوی)یه‌وه‌ڕا بیگره تا جه‌عفه‌ری، دواییش مالیکی، تا کاتی
نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕانه‌ش عه‌ره‌ب وا خه‌ریکن گه‌مه به کورد و
پێشسواره‌کانیشی ده‌که‌ن. مه‌زنترین هه‌ڵه‌ی کورد هه‌میشه ئه‌وه
بووه سوودی له هه‌ل و ده‌رفه‌تان نه‌بینیوه و، به‌تایبه‌تیش له
مه‌یدانی سیاسه‌ت و کاری دیپلۆماسی و کایه‌کردن و فڕوفێڵکردندا نه‌زان
و کۆڵه‌وار بووه. شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌م میلله‌ته به
پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌ها هۆکارێک.
هه‌ر ته‌نیا به ته‌ماشاکردنێکی خێرای ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی عێراق مرۆڤ
له گه‌لێ شتی ئه‌م پرسه ده‌گات که ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه. وا
بۆ چه‌ند مانگێک ده‌چێت به‌ناوه هه‌ڵبژاردن کرا، که‌چی حکوومه‌ت نه
سه‌ری دیاره و نه بن. له به‌غدا مالیکی به‌ناو سه‌رۆک وه‌زیره،
به‌ڵام دیسانیش زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان حیسابی بۆ ناکه‌ن. ڕۆژ نییه باس
له پێکهێنانی حکوومه‌ت نه‌کرێت، لێ به کرده‌وه هیچ ناکرێت. کوردیش
له‌م ناوه‌دا دێت و ده‌چێت. به‌رپرسه‌کانی جارێک ده‌ڵێن عه‌للاوی
داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کات و، جارێکی تریش ده‌ڵێن نه‌خێر
(ده‌وڵه‌تی یاسا) و مالیکی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی داواکارییه‌کانماندان.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج ڕاکێشانیشه ئه‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌کان
له دژوارترین کاتیاندا که بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌ت پێویستیان به
کورده، لێ دیسانیش دێن به ڕۆژی ئاشکرا زوڵم و ناهه‌قی له کورد
ده‌که‌ن. کارێکی ئاوه‌ها به‌تایبه‌تی له‌و ناوچه و ده‌ڤه‌ره
کوردستانییه گرنگ و ستراتیژییانه هه‌ستیان پێ ده‌کرێت و ده‌بینرێت
که هێشتا داگیرکراو و بنده‌ستن. هه‌رچی په‌رله‌مانی کوردستانیشه به
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌واڵێکی هه‌ندێ ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت و ئێره و
ئه‌وێ له مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م ڕه‌وشه ترسناکه‌ی ده‌ڤه‌ره
کوردستانییه ڕزگارنه‌کراوه‌کان وه‌ئاگا دێت!! شتێکی له‌م بابه‌ته له
ماڵپه‌ڕی سه‌ر به حیزبی ده‌سه‌ڵاتداریشدا ده‌خوێنرێته‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌کردن و ڕاوه‌دوونان و تیرۆرکردنی کوردان له شار و
شارۆچکه‌کانی وه‌ک سه‌عدیه و جه‌له‌ولا و گه‌لێ جێگه‌ی تریش، خۆی له
خۆیدا جۆرێکه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڤێنیزمی به‌عس. کاره
تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م ناوچانه که له دژی خه‌ڵکی کورد ئه‌نجام
ده‌درێن، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی ئاشکرای سه‌رده‌می حوکمی ڕه‌شی سه‌ددام
و به‌عسه. ناچارکردنی دانیشتووانی کورد تا به سه‌دان خێزان ئه‌م
ده‌ڤه‌رانه چۆڵ بکه‌ن و جێیان بێڵن، له شوێنیشیاندا عه‌ره‌به‌کان
نیشته‌جێ بکرێن، لێدانی زه‌نگی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر پاشه‌ڕۆژی ئه‌م
ناوچه کوردستانییانه. ئه‌رێ به‌ڕاست کوا هه‌ڵوێستی توند و
فه‌رمییانه‌ی سه‌رانی کورد و سه‌رۆکایه‌تی کوردستان؟! ئه‌وان له جیاتی
ئه‌وه‌ی ئێستا مژووڵی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق بن، زۆر پێویسته
بیر له چاره‌نووس و دواڕۆژی ئه‌م شوێنه کوردستانییانه بکه‌نه‌وه و
به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش نه‌هێڵن کار به‌ره‌و ئاقارێکی ئاسۆ نادیار و
ناڕوون بڕوات، که تیایدا به‌رژه‌وه‌نییه‌کانی کورد له‌بن پێیان بنرێن.
شۆڤێنیستان وا خه‌ریکن و ده‌شیانه‌وێ به گه‌لێ شێوه سیاسه‌ته‌کانی
به‌عس دووباره و ده‌باره بکه‌نه‌وه. له لایه‌ک کورد ده‌تۆقێنن و
ده‌ریان ده‌په‌ڕێنن، له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رژمێری گشتی دوا ده‌خه‌ن
و ناشیانه‌وێ باس له بابه‌تی گرنگی وه‌ک (نه‌ته‌وه) بکه‌ن. لایه‌نه
به‌ناو سیاسی و دیموکراته‌کانیش که خۆیان به دۆستی کورد ده‌زانن،
نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م کاره ناڕه‌وا و ڕه‌گه‌زپه‌رستییانه بێده‌نگن،
بگره له خۆشییان ختکه‌ی سمێڵانیان دێت و به جارانیش نه‌وت به‌سه‌ر
ئه‌م ئاگره‌دا ده‌که‌ن. له کاتی ئێستادا کورد تا بڵێی پێویستی به
یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی و ته‌بایی و هاوخه‌باتی و لێک تێگه‌یشتن
هه‌یه. دوژمنان خۆیان کردۆته یه‌ک به مه‌به‌ستی لێدانی ئامانجه
دێرینه‌کانی کورد. هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێ کوردیش زۆر پێویسته به هه‌مان
شێوه خۆی ئاماده بکات و به‌ره‌نگاری ئه‌و پیلانه
ئه‌هریمه‌نییانه‌یان بێته‌وه.
20\10\2010
- ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|