سه‌دیق ڕه‌نجبه‌ر
خوێنی گه‌شی سه‌ر‌جه‌م شه‌هیدی کوردستان، مه‌رگه‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و کیمیاباران، کاره‌ساتی هه‌ڵمه‌تی به‌دناوی ئه‌نفال، دایک و خوشکانی بێچاره‌ی جیاکرده‌وه له پیر و لاو، له مناڵه چاوگه‌شه‌کان، سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار کورد، به زیندویی له‌بیاباندا له‌چاڵنران! هه‌رچی مرۆڤ و گیاندار و داروبه‌ردی دنیا هه‌یه، به‌کوڵ گریان، باره‌گای خوا و تاقی ئاسمان هاته هه‌ژان، ناڵه‌ی گه‌واڵه‌ی هه‌وری خه‌م، له‌تاوانا ڕێک دایکرده فرمێسک باران!
لێشاوی خوێن، جۆگه‌ی فرمێسک، کانیاوه‌کان، داد و هاواری پاکیزه‌فرۆشراوه‌کان، ماندوبوون و تێکۆشانی چه‌وساوه‌کان، ده‌ستوبردی دڵسۆزانه‌ی کوردپه‌روه‌ران، ڕووبارێکی گه‌وره و مه‌زن دروستده‌که‌ن، ئاوه‌دانی بۆ شار و گوندی خاپوورمان ده‌هێننه‌وه، جۆگه‌له‌ی نوێ هه‌ڵده‌به‌ستن، کانیاوه‌کان ده‌ته‌قنه‌وه، شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌ناو گۆڕیان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، ئاواره‌کان به‌کۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، زه‌ویه ووشکه بێنازه‌کان ده‌کێڵنه‌وه، دانه‌وێڵه‌و ڕه‌ز و باخی گونده‌کانمان، سه‌رله‌به‌ری گه‌له‌ک جوانتر ده‌ڕوێننه‌وه، گه‌ر گه‌لی کورد تووشی جینۆساید هاتبێ، ئه‌گه‌ر ووڵات سه‌رله‌به‌ری کاول بووبێ، کێ ده‌توانێ جارێکی تر، له عیراقی عروبییدا، ژێرده‌سته‌یی پێ قه‌بوول بێ! که‌سێ هه‌یه که بتوانێ، مێژووی کۆنی باپیرانی له‌بیر بچێ!
کوردێ هه‌یه که ئازاری قوربانیانی له‌یاد نه‌بێ! مه‌گه‌ر که‌سێک نۆکه‌رێکی ئه‌لقه له‌گوێ، یانیش سفڵه و بێئه‌مه‌ک بێ!
که‌وایه با فیدراڵیزم له‌بۆ عیراق تێهه‌ڵبده‌ین، بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕێگه خۆشکه‌ین! جا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به ناحه‌زان نه‌ده‌ین، پلانێکی دابڕانی یه‌کجاره‌کی داده‌ڕێژین، دیوارێکی تا چاو بڕکا گه‌وره‌و بڵند، له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیای حه‌مرین دروستده‌که‌ین، ئاڵای کوردستان هه‌ڵده‌که‌ین! بڵندتر و ئه‌ستوورتربێ بێ له شووره‌ی چین، قایمتر بێ له دیواری هه‌ردوو به‌رلین، به‌تینتر له دیواره‌که‌ی ئینگلستان، بۆ ڕێگری له شاڵاوی نه‌وه‌ی هۆلاکۆ و جه‌نگیزخان، له هێڕشی دڕندانه‌ی به‌ره‌ی جه‌هل و شۆڤینیسته داگیرکه‌ره دواکه‌وتوه‌کان، ناوی ده‌نێین شووره‌ی به‌رگری کوردستان!!
08-02-2009
|