په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٦\٢٠١٦

سیماکانی شیعری هاوچهرخی کوردی.

 - تیۆر و پراکتیك -

 

م. ب. ع

 

ناكامڵبوونی گهشهی تێگه‌‌شتن و ئهزموونه زیهنیهکانی تاکهکان که بهرهنجایش تیشك دهداتهوه بهسهر ئاستی کۆی کۆمهڵگادا هۆیهکی کایگهره له مۆرکدارنهبوونی رهوتی شیعری کوردی هاوچهرخ بهسیماگهلێکی ئیجابی و جیا،  به جۆرێکی وا لهنێو شیعری ههموو نهتهوه جیاکانی جیهاندا نومایندهیهك بێت جێی ئاماژهپێکردن بێت و پێی بناسرێتهوه.

 

ده‌‌بێت هۆی چی بێت تاکی ئێمه زیاتر دهچێته ژێر کاریگهریی خوێندنهوهو راکانی کهسی تر ؟ چاولێکهریی شێوازی ژیان و بیرکردنهوهی کهسانی تر شێوازی  شیعر و نووسینیشمان دیاریدهکات!  ههڵبهت ئهمهی که دهیڵێـم ڕێژهی زۆرینهیهو لهههمان کاتیشدا ڕێژهیهکی کهم ههن لهشاعیرو رۆشنبیران که ئهم وتهیه نایانگرێتهوهو خاوهنی دنیابینی و پێوهری خۆیانن و بهرههمهکانیشیان دیار هجیایه له رهوته گشتیهکهی شیعری زۆرینه. یهکێك لهو کهسه خاوهن ئهزموون و دنیا بینی و خودان پێوهری خوێندنهوهی خۆی بریتی بوو لهشاعیرو رۆشنبیر ئازاد سوبحی.

رهنگه یهکێك له دروستبوون و تهشهنهکردنی ئهم شێوازه باوه گشتیهی شیعری ئهمڕۆ و رهواج پێدانی بگهڕێتهوه بۆ نهبوونی کهسانی پسپۆڕو شارهزا  لهههموو ئهو کهناڵانهی شیعری تێدا بڵاو دهبێتهوه، بهشێکیان توانای ناسینهوهی دهقی سهرکهوتوو و رهسهنیان نییهو بهشێکی تریشیان دهکهونه ژێر کاریگهریی ناوبانگ و ناسیاوییهوه، لهبهرانبهریشدا نهبوونی رهخنهی کارامهو ئهکتیڤ  و ئهکادیمی و ههڵسهنگاندنی دهقهکان بهپێوهره ستانداره جیهانیهکان هۆیهکی تره.

رهنگه هۆی ئهمهش بێت جیاکاری شیعری ئهمڕۆ به بهراورد بهشیعری کلاسیکی بهڕوونی ببینین،  ئهوان زۆر لهشێوازهکهی خۆیاندا بهڕهنده و لهپێش بوون، کهسی دانشمهندو پێگهشتوو بوون، لهههمان کاتیشدا زمانی بیانی ناوچهکهیان دهزانی و لانی کهم  شارهزای شیعری فارسی و عهرهبی و تورکی بوون، ئهوان کهپڕ دهبوون مهعریفهت و داهێنان و رهوانبێژی لهشیعرهکانیان دادهچۆڕا، کهدهڵێین داهێنان بهمانای نوێ و جیاواز، بهڵام لهم نهوهیهدا ههیه لهبێزاریدا دهچێته سهر کاغهزو بهقهڵهم دهڵێت دهی بنووسه! بێ ئهوهی بونیاتێکی تهواوی شیعریی لهزیهن و گیانیدا پێشتر هیچ بوونێکی ههبووبێت، ههر لهبابهتهوه تا ئامرازو زمان و وێنهو سهبك و ئایدیاو پاشان چهندان جار پێداچوونهوهی و زۆرجاریش فڕێدانی! بۆ نموونه شاعیرێك خۆی ماندوو دهکات بۆ دۆزینهوهی رهمزێکی نوێ که(بهفر)هو دانانی لهشوێنی گونجاوی دهقدا بهمهبهست و شوبهاندنهی به (شههوهتی پیاو) کهزۆر ڕێتێچووه لهههردوو رووه فهنتازیاو ریالیستیهکهیهوه، کهچی شاعیرێکی تر بێ ئهوهی لهم مهبهسته تێگهشتبێت دێت و بهچاولێکه‌‌ریی و کهمێك دهسکاریهوه بهکردنی بهباران شیعرێك دهنووسێت، بێ ئهوهی ڕووی لێکچوون ههبێت لهنێوان و باران و مهبهستهکانی ناوهوهی دهقدا.

ئهوانهی شیعر دهنووسن لهم زهمهنهدا ههموویان شاعیرن هێندهی ئهو مانایهی لهشیعر تێگهشتوون، چونکه مهدلولی شیعر زۆر بهربڵاو و فراوانه ، ههر لهو پێناسه تهقلیدیهی دهڵێت : ههموو وتهیهکی کێش و سهروادار شیعره، تا دهگاته شیعری سۆزداریی و ویژدانی و زۆر پرۆفیشناڵ... زۆربهی زۆر وا تێدهگات خودی خۆی سهنتهری سهرهکی دهقهکهیهو رهنگه چهند دیمهنێکی تراژیدی یهك لهدوای یهك کۆبکرێتهوهو ههستی خوێنهری پێ بهێنرێتهحهسرهت و گریان و ناوی لێبنرێت شیعر، ئهمهراستهو ئهوهش راستهکهشاعیرێك خۆی ماندوو بکات و ههوڵ بدات داهێنان بکات بهو مانایهی ستایڵ و بابهت و بونیات و  کهرهسهکان مۆرکی خودی دووبارهنهبووهوهی پێوهدیار بێت و سوودی لهئهزموون و مهعریفهت و ماندووبوونی خۆی بینیبێت تا دهقێکی کراوهو فرهرهههند بهێنێتهگۆڕێ و گرنگ نهبێت کورت بێت یان درێژ، لهوێدا نهفهسی سروشتی شیعرهکهتهواو دهبێت ئهویش دهست ههڵبگرێت و خۆی لهدرێژ دادڕی بهدوور بگرێت تا خوێنهری ماندوو و بێزار نهکات.

من کاتێك بیرم لهنووسینی ئهم بابهتهکردهوههیچ پێوهرێکی دهرهکیم نهکرد بهسهنگی مهحهکی باس کردن و نموونههێنانهوهکان، چونکهجگهلهخودی تێکستهشیعریهکان ئیشمان بهباری کهسێتی شاعیرهکهنییه، پێویستیش ناکات لهو پهراویزانهدا خۆمان ماندوو بکهین، بۆ نموونهئێستا کهدهقێکی شهکسپیر دهخوێنینهوه، وهك ههموو خوینهرێکی ئهم زهمانهشهکهسپرمان نهبینیوهو نهناسیوه، نازانین بۆ نموونهحهزی لهچ جۆرهخواردن و پۆشاکێك بووه، باری بیروبۆچوونی رامیاریی چۆن بووه، چ جۆر شهرابێکی خواردووهتهوه، یان حهزی لهچ جۆر مۆسیقایهك بووه، ئایا وسهی کوردی بیستبوو، ئهی رای لهو بارهوهچی بوو گهر بیستبێتی.... تاد.. ئهمانهههمووی لهدهرهوهی دهقدان و کارمان پێیان نییه، نهوهکو ئهکادیمیی بوون و مهوزوعییهت و بێلایهنیمان لێ بسهنێتهوه، یان وهك ههندێك بههۆی ههڵوێستی حیزبی و سیاسیهوهخۆشمان بووێت و دنیای راستهقینهی خودی شیعرهکان نهبینین، یان شاعیرێکمان خۆش بوووێت کهباسی لهیلای عهلهم هولی بکات و رقمان لهشاعیرێك بێت کهباس لهخواردنهوهی شهربهتی ئهناناس دهکات و بهبورژواز تێی بگهین.. مردنی نووسهر یان مردنی شاعیر زۆر زاراوهیهکی گونجاوهکهدوای لێبوونهوهلهبهرههمهێنانی دهقدا ناوزهد کراوه، تا وامان لێ بکات تهنیا بابهتیانهمامهڵهلهگهڵ خودی دهقهکاندا بکهین، نهك فاکتهرهدهرهکی و نا پهیوهندیدارهکان، کهزۆر جاریش بۆ ئهو چینهی بهدڵ بیر دهکهنهوهنهك بههزر دهبێتهکێشهیهکی گهورهتر و زیاتر دووریان دهخاتهوهلهبڕیاردانی تهندروست.

پێش ئهوهی بچمهناو کرۆکی بابهتهکهوههیوادارم کهس زویر نهبێت لههێنانهوهی نموونهکان چونکهنهك ناوی شاعیرهکانم لابردووه، بهڵکو بهشێوهیهکی رهمهکی بێ مهبهست وهرگیراون.

بهچاوخشاندنێکی ورد بهتانوپۆی شیعری ئهمڕۆی کوردیدا دهتوانین بهشێوهیهکی گشتی چهند خهسڵهت و سیفاتێکی دیار ئاماژهپێ بدهین کهوامان لێ دهکات لهئاکامدا بڵێین ههموو ئهم خهسڵهتانهلهرهسهنایهتی و عهیارهی ئهو دهقانهکهم دهکهنهوهو وامان لێ دهکات بڵێین هێشتا ماومانهبڕیاری کۆتایی بدهین بهچی و لهکویدا نوێنهرایهتی شیعریی کوردی هاوچهرخ بکهین لهمهیدانی شیعری جیهانیدا.

١-  بونیاتی درێژبوونهوهی ئاسۆیی نهك ستوونی:

وهك ئاشکرایه ههمیشه گهشهو بونیاتی سروشتی رهگهزو توخمهکانی ژیان ستوونی و شاوڵین نهك ئاسۆیی، ئهمهش مانای بهخشینی  ژیانه بهشتهکان، بۆ نموونه گهر تهماشای درهخت بکهین دهبینین لهرهگهوه بۆ قهد ستوونی بهرز دهبێتهوهو پاشان لقوپۆپهکان دێن، کهئاسۆیی تهشهنهدهکهن، جا گهر لقهکان ببڕینهوه ئهو درهخته لهژیان ناکهوێت، بهڵکو گهر قهدهکه ببڕینهوه ئهنجا لهژیان دهکهوێت.. کهواته بۆ بهرچاو ڕوونی و پاراستنی یهکێتی  بابهت و درێژدانهدڕی دهبێت بزانین ئهو دهقانهی ئاسۆیی گهشه دهکهن زۆر لهبههایان دادهبهزێت، چونکهجگهله چهند کۆپلهیهکی سهرهتا ئیدی ئهوانی دی به(حهشو) دێنه ههژمارکردن.

نموونه/

 سهرهتا با لهم نموونهیهوهدهست پێ بکهین:

 

- ا -

تۆش فریوی دنیات خووارد،

دنیا وایه خهدیجه، یهکهمجار پهپووسلێمانهکانت پیشان دهدات، ئینجا ئهبابیلهکان

یهکهمجار مانگ به تریفهکانییهوه دهنێرێت، ئینجا دووپشکهکان

که دڵبهستهی بوویت وهک ناپاکێک پشتت تێ دهکات، وهک فاحیشهیهک ڕووت لێ وهردهگێڕێت

دنیا وایه خهدیجه، دنیا وایه (ئهمهکۆپلهی سهرهتایه)

*

(ئهمهش کۆتا کۆپلهیه‌‌)

تازه ئهوهی چوو، چوو.... خهدیجه

شهرت بێت لهتاوت پشت بکهمه بهلهمهکان

پشت بکهمه ماسیگران و تۆڕهکانیان

باجگران و مۆرهکانیان

قهشهکان و کتێبهکانیان

تاوانکاران و گوناههکانی ناو دڵیان

دهموچاوم بخهمه دهستمهوهو بڵێم: تخووا دنیا چییه؟

منداڵێک بم مشکهکانی ماڵهکهت ڕاوبنێم، خۆشتره لهوهی ئیمپراتۆرێک بم

پشیلهیهک بم له موبهقهکهتدا بخهوم، خۆشتره لهوهی حاکمی شارێک بم

لهنێوان ئهم دوو کۆپلهدا چهند کۆپلهیهکی تر ههن کهههر بهههمان شێوه خاوهنی مانای خۆیانن و وێنهگهلێکی ئیزافهن بۆ موعاناتهکانی زات و ئاسۆیی گهشهدهکه،ن گهر ههر کۆپلهیهکیان لا بدهین ئهوا کۆی شیعرهکه ههر مانای خۆی دهدات.

- ب -

بهیهکهوه گریاین، بهیهکهوه پێکهنین

بهیهکهوه پاڵمان به جۆلانهی منداڵێکهوه نا

بهیهکهوه غهریبیمان لاواندهوه

بهیهکهوه ڕێگاکانمان به یادهوهری یهکتر ژههراوی کرد

*

ئهو کاتهی تۆ لهسهر چهرپای خهستهخانهکه کتێبت دهخوێندهوه

من و کاسرین له هۆڵهکه قاوهمان دهخوواردهوه و باسی مردنی تۆمان دهکرد

ئهو کاتهی تۆ لهسهر چهرپای خهستهخانهکه گوێت بۆ مۆسیقا ڕادێرابوو

من و مارتین له حهوشهکه جگهرهمان دهکێشا و باسی ناشتنی تۆمان دهکرد

*

(ئهمانه دوو کۆپلهی یهکهم بوون لهدهقێك)

وێڕای ئهوهی ئهم دهقه چهند وێنهیهکی کۆکراوهیه‌‌، له چوار 4 کۆپلهی یهکهم باسی کهسێك دهکات دوایی دهچێته شوێنهای تر، بۆ نموونهگهر لهم دهقه تهنیا دوو کۆپلهی بهێڵینهوه ههر  مانادا دهدات. کهواته درێژبوونهوهکه شاوڵی نهبوو بهڵکو ئاسۆیی بوو. لێرهشهوهکێشهی یهکێتی بابهت سهرههڵدهدات.

لهگهڵ ئهمهشدا تا سهر ئێسقان شێوازی ویژدانی و رۆچوون بهتراژیدیهکانی تهمهندا ئاسۆیی تهشهنهدهکهن. تا لهکۆتاییدا بهم جۆره دوایی دێت:

 

بهیهکهوه خوواردنمان بۆ خزمهکانمان لێنا

شهرابمان بۆ دۆستهکانمان تێکرد

بهیهکهوه سوواری بهلهمهکان بووین 'وای له عیشوه و نازی بهلهمهکان!'

بهیهکهوه ناومان له شتهکان نا....تاد

 

- ت -

ئهم نموونهیهی سێههم شیعرێکی دوورو درێژه و سی لاپهڕهیه، بهڵام ههموو کۆپلهکان ئاسۆیی درێژ دهبنهوهو تهعبیر لهموعاناتهکانی خود دهکهن و ویژدان دهدوێنن، جارانێکیش زمان هێنده ساده دهبێتهوهو ههست بهتهکنیك و هونهر و گهمهی ناو زمانی  شیعر ناکرێت، گهر ههر کۆپلهیهك لا بهرین هیچ لهبابهتهکه ناگۆڕێت و بونیاتی دهقهکه تێك ناچێت، چونکهئاسۆیی درێژ دهبنهوه، جا من بۆ نموونه ههر سهرهتای ههندێك کۆپلهم هێناوهتهوه:

 

ئهی وڵاتم! ئهگهر فێر ببومایهمار چۆن دهڕوات وا دهڕۆشتم..

کلیلی کڵۆڵیهکان بهسهر سنگمدا شؤڕ بووهتهوه

*

ئهی وڵاتم .. لهنابهینی پهنجهکانی تۆدا ، گهورهبووم

*

ئهی وڵاتم من ئاواتی بێ سهروبهرم نییه

*

جار جار دێمهوه لات ئهوه چارهنووسمه

*

ئهی نیشتمان، ئهی بێ ڕهحم

ئهو پهنجانه.. ههمان ئهو پهنجانهیه

کهلهداڵانه ساردهکانا دهفتهری وهڕزیم پێ دهگرت

*

تا لهکۆتا کۆپلهدا ئاوها دهست پێ دهکات:

پهنجهکانم پڕێتی له وشهو مستیلهو توڕهیی

کهواتهئهم دهقهلهههر کۆپلهیهکهوهدهست بهخوێندنهوهبکهیت دروستهو کام کۆپلهش لا بهریت ههر مهسهلهکهگۆرانکاری ئهوتۆی بهسهردا نایهت، چونکهسهراپای قهسیدهکهوهسفی ویژدانی موعاناتهکانی زاتهلهوێنهی سادهو جۆراوجۆری ژیانی رۆژانهدا.

 

٢-  زاڵ بوونی دهنگی ویژدان و گێڕانهوهی خود:

 

یهکێکی تر لهکێشه بهربڵاوهکانی شیعری ئهمڕۆی کوردی که له رهونهق و بههاکانی کهم دهکاتهوه، ههر ئهوهنییه تهنیا جهخت لهسهر یهك لایهن و رهگهزو توخمی شیعری دهکرێت، بهڵکو ناتوانرێت بهرگی خودو ئهزمون و موعاناتهکانی جیبهێڵێت و ببێتهخودێکی گشتی، یان لهزاتهوه ببێته بابهتیی، ئهمهش لهسیماکانی سهرهتایی قوتابخانهی شیعری رۆمانتیکدا زاڵ و زهق بوو، رهنگه تهنیا خرۆشاندنی ههست و ویژدانی خوێنهر مهبهست بێت بهجۆرێكی وا  کوڕوزانهوه بۆ لهدهستچووهکان خوێنهر بگرێنێت، یان تهنیا ڕیزکردنی وێنهی دوای وێنهی دووبارهکراوهو بهکاهاتوو بهمهبهستی دانی بههایهکی ستاتیکی بهدهقهکه، بهدهر لهسوودوهرگرتن و رهنگدانهوهی کۆی  توخم و رهگهزه پێکهێنهرهکانی شیعر.

زۆر سادانه، گهر نموونه لهدهقهکهی پێشووهوه بهێنینهوه به لێوردبوونهوهیهکی کهم، ئهوا دهبینین ئهو دهقه پڕه لهنموونهی ئهم دێڕانه:

 کلیلی کڵۆڵیهکان بهسهر سنگمدا شؤڕ بووهتهوه

یان گهر نموونهی تر بهێنینهوه:

بهو زگه برسیهوه سهیری.. كڵاو و جلکی جوانی ناو کۆگاکانم دهکرد

*

كڵاشەكەم دەخەمە ژێر سەرم و دەنووم

**

بڵێ: ئهم نێچیره نامورادی منه

*

فرمێسکهکانمت بۆ دهنێرم

کهههر دڵۆپێکی ههزار شکستی تیا نووسراوه

*

منداڵێك بووم لهڕووبارو ئهستێرهکان نهدهترسام

بهڵام چهنده خوێنڕێژهکان بهگوللهو شریخهی تفهنگ

دڵهبچکۆلهکهمیان راچڵهکاند

 

ههر بهداخهوه پێویسته ئاماژه بهوه بکهم یهکێك لهکارلێکهرییه نهرێنییهکانی ئهم شێواز هئهوهیه وا لهکهسانێک دهکات که تازه بههرهی شیعرهکانیان دهتهقێتهوهو چاوهڕوانی جوان نووسینیان لێ دهکرێت لهداهاتوودا، کهئهوانیش راستهوخۆ یان ناراستهوخۆ لاسایی ئهم شێوازه باوه بکهنهوه که له لهلایهن زۆربهوه دهستخۆشی لێ دهکرێت. بۆ نموونه لهشیعری ( نا، دایکه! ) ی شاعیرێکی لاو زۆر جوان پارادۆکسی دایکی جیاواز  لهزۆرینهبهکارهێناوهو سهبکی قهسیدهکهی پێ داڕشتووه، وێنهی نایابی شیعریی تێههڵکێش کردووه،  بهڵام لهشێوازی موعاناتی ویژدانی خود دهربازی نهبووهو بهههمان ڕێچکهدا رۆشتووه و تیایدا دهڵێت:

چ دایکێک بوویت؟

دەرزیەکت دایە دەستمان نەبا شکۆی

پیرۆزیەکان لەبەر یەک هەڵوەشێ،

ئیشی ئێمە ئەوەیە 

تەقەڵ لە درۆکانیان بدەین!

ئەی دڵی داڕزاوی لەکەڵک کەوتووی خۆمان چی؟؟

کچانێک بووین لەبەردەم ئاوێنەکاندا،

هەڵلەرزینمانت دەبینی.

سەقفی  تەنیاییت لێ یاساغ کردین،

بە ئاگردانی ماڵە گەورەکانت داین.

 

٣-  رۆڵی ئهکتهری  من/ تۆ:

زۆربهی شیعرهکان هاوشێوهی یهکن لهوهدا کهڕاناوی بهکارهاتوو لهو دهقانهدا من و تۆیه، منێکی ناهومێدو تۆیهکی دڵڕهق، یان روونتر بڵێین خودی شاعیره وشهکان لهسهر زاری دهدرکێنرێت و تێکهڵاوی ژیانی خودی دهکات و ئهو کهسهش کهراناوی تۆی بۆ بهکاردێت زۆر جار یاری بێ وهفایه، یان خوێنهره، بێ ئهوهی بیر لهوهبکرێتهوه شاعیری داهێنهر خۆی له رهمزهسواو و بابهته مهئلوفهکان دهدزێتهوهو دهرباز دهکات، تا خوێنهر بێزار نهبێت و زۆربهی سیماکانی شیعری کوردی هاوبهش نهبینێتهوهو جیاوازی بکات لهنێوانیاندا.. نهك تووشی ئهوهببین  بێ ئهوهی بزانرێت کێ لهکێی وهرگرتووه، تا کارهکه دهگاته ئهوهی بپرسێت ئایا هێلکه له مریشکه یان مریشك لههێلکه؟

یهکێك لهنموونهی ئهو دهقانهی پڕهلهڕاناوی من/ تۆ ئهمهیه:

تۆ که ئهچیته باخ

ماڵهکهم پڕ ئهبێ لهبۆنی گوڵهباخ

ئهم دهقه وێڕای سادهیی زمان و تهنکیی مانا تیایدا ، گهر لهسهرهتاوه تا کۆتایی تهماشای بکهین ههر لهم بازنه داخراوه نوستالیژیهی من/ تۆ دا دهخوڵێتهوه تا لهکۆتاییدا دهگاته ئهم قوفڵدانه دووبارهیه:

یار لهباخه، یار لهباخه، خوایهگیان یار لهباخه.

پهلهاویشتنی بونیاتی ئهم دهقهش ههر ستونیهو لابردنی کۆپلهیهکی هیچ لهنگ و ناتهبایی و لهقبونێك  لهسیاقی گشتی دهقهکهدا دروست ناکات.

من لهوێ نیم

کهچی چاوم پڕ بووه له تۆ،

*

من چاوم پڕ بووه له تۆ

کهچی تۆ لێرهنیت،

*

دوا کۆپلهش:

ههی موسیبهتم، من لهوێم.

من لهوێم.

 

جگه لهمهش ، مهخابن  کاراکتهرو رهگهزی سهرهکی ئهم دهقه لهم رهگهزانه پێکهاتووه‌‌: (چۆلهکه، چرا، گوڵی سوور، درهخت، رهنگی گوڵ ..)  کهزۆر سواو دووبارهن و بههیچ روویهکی جیاوازیش بهکارنههێنراون.

 

٤-  خولانهوه یان گهڕانهوه بۆ رهگهزی بهرانبهر وهك بابهتی سهرهکی:

شاعیر ئهو مرۆڤه یونیڤێرساڵهیه نهك تهنیا ههست بهموعاناتهکانی خۆی و دهوروبهری دهکات، بهڵکو ههست ناسکیی ئهو ئیلهامهی پێ دهبهخشێت که له ئازاری گیاندارو رووهکهکانیش تێبگات، ئهو کهسهیه که خاوهنی ئاسۆیهکی زۆر بهربڵاوی گیان و هۆشه، لهکاتی نههامهتییهکاندا ههر خهریکی کوڕێنیکردنی خۆی نابێت و دهوروبهریشی دهبینێت، به شێوهیهکی هونهری و فهنتازیی داهێنان لهشێوازو ناوهڕۆکدا دهکات بۆ دۆزینهوهی بابهته پهنهانهکانی پشت بابهتهئاشکراو ڕووکهشهکان، بهتایبهتی لهمڕۆدا کهدهیان قهیرای مرۆیی دهبێتهههوێنی دهقی سهرکهوتوو،  شهرمه سهدان کێشهو نههامهتی دهورهمان بدات و ئێمهش ههر بهپرچی یارو کوڵمهی ئاڵی یاردا بهۆنینهوه، ئهم دهق پێوهگرتنه ترسێکهو سام دهبهخشێت بهههندێك بهوهی دهربچن له بابهته باوهکان و سوود وهربگرن لهههموو ئامرازو پێکهاتهو پێشهاتهکانی گهردوون، که زۆر ئاسۆی دهقهکان فراوانترو چێژبهخشتر دهکهن. بۆیه رهنگه به رهوای دابنێم کهبڵێم شیعری کوردی پێویستی بهڕیفرۆمی راستهقینهیه ، شاعیرانی بوێرو بهتوانا دهتوانن پێی ههستن، ههندێك لهو ههوڵانهش لهڕێدان و لێرهو لهوێ دهبینرێن.

نموونه زۆر ههن لهمبارهدا، ناکرێ ئێمهش لێرهدا نموونه ڕیزبکهین ، وابزانم ئهم نموونه بهس دهبێت:

تۆ زۆر تهنهایت

منیش ههمیشه وام

*

ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﺑۆﯾﺖ،

ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﮐﻪ ﺋﻪﻣﺮم ﺗﯚ ﻧﻪﯾﻪﯾﺖ.

ﺋﻪﺗﺮﺳﻢ ﺑﯿﺖ و ﺑۆﯾﺖ، ﺑ ﺋﻪ وهی ﺑﯿﺘﻪ ﻻم

 

٥- بهکارهێنانی زمانی سادهو راستهوخۆ:

زمان ئۆقیانووسێکی هێند قوڵ و مهزنه بهشی سهلیقهو توانای هونهریی ههمووان دهکات کهداهێنانی خۆیانی تیا ئهنجام بدهن، بهسوود وهرگرتن لهههموو هونهرهکانی رهوانبێژی وهك سیمانتیك، قهشهنگکردن، ستاتیکا، بهیان، خوازه و میتافۆڕ، لێکچوون، سیمبوڵ، درکه، پارادۆکس ، سینتاکس، گهمهی زمانهوانی، تێکشکاندنی زمان.... هتد، رهنگه ئهمهش بێت وای لهئهنوهر مهسیفی و عهباس عهبدوڵڵا یوسف و سهباح رهنجدهرو چهند شاعیرێکی تر کردبێت لهزمانی ئاسایی لابدهن و بهدوای زمانی شاراوهی ناو زمانی ئاساییدا بگهڕین ، کهزمانی خودی خۆیانهبێ هیچ کۆپیکردنێك،  شێوازێکی جیاو تایبهت بهخۆیان دۆزیبێتهوه یان لهگهڕاندا بن بۆ دۆزینهوهی، جا ئێمه قسهمان لهسهر ئهوه نییه چهندێك دهقو بهرههمهکانیان بهزهوق و بۆچوونی تۆی خوێنهر دهخوات، بهڵکو تا چهند ههوڵ دراوهو چۆن ئازایانه ههڵهاتوون لهم درم و پهتا بهربڵاوانهی کهزۆربهی شیعر نووسانی تێوهی گلاون.

 

کۆ شیعرێکی شاعیرێکم خوێندهوهنزیکهی ٤٠٠ چوارسهد بهرپهڕ زیاتر دهبوو ، زۆربهی ئهو خاڵانهی سهرهوهی تێدا بوو، بهڵام رهنگه ئهوهی وایکردبێت خوێنهرانێك سهرسام بن پێی موخاتهبهکردنی ویژدانی خوێنهر بێت، بهخۆ هاوبهشکردن لهگهڵ خوێنهراندا بهنووسینهوهی ههندێك لهموعاناتهکانیان بههۆنینهوهی موعاناتهکانی خۆی، لهگهڵ ئهمهشدا  ههندێك له دالهکان  لهزۆربهی شیعرهکاندا دووباره دهبنهوه ، له چهند وشهیهك تێپهڕ ناکهن، کهههژاریی فهرههنگی شاعیر دهردهخهن،  ههندێك نموونهش بۆ دووانیان دههێنینهوه:

وشهکان: (بهههشت، جهههنم/ سپی، رهش/ باڵنده، گوڵ/ روناکی تاریکی/ ژیان مردن /  فریشته، ئههریمهن/  پهپوله، کوکوختی و کۆتر/ جهلاد).

 

وێرای ئهوهی ئهم وشانه لهزۆربهی شیعرهکانی شاعیراندا دووبارهن، لهکۆن و نوێدا، کهچی ههوڵیش نهدراوه هیچ تهکنیکێکی زمانهوانییان لهگهڵدا بهکاربهێنرێت و بهدیوێکی تردا پهلکێشی ماناکانیان بکرێت و لهکارگهی زماندا شتێکی جیاوازیان لێ دروست بکرێت.

جا ئێمهتهنیا ههندێك نموونه لهسهر دووبارهکردنهوهی (گوڵ و پێکهاتهکانی، کۆترو کوکوختی) دههێنینهوه:

 

ههر ئهوان :

گوڵاوی شهوی ئاشتبوونهوهی کوکوختی و مانگ بۆندهکهن.

*

مهیکوژه ئهو کوکوختیهی کهچیدی لێرهوه نافڕێت

*

وهره قامچیهکهت فڕێده با من گوڵهکانت پێبناسێنم

*

کوا رۆژی لهدایك بوونی من لهتۆمارهکانی باخچهدا؟

*

گوڵی گۆڕستانهکهم بۆنکرد

*

دهڕۆم و گوڵهکان دانیان بهتاوانی خۆیاندا نهناوه

*

قهترهیهك عهزاب بهسه بیکهینه گوڵدانهکانهوه

*

دهبێت زیندهگی گوڵهکانی خۆی زیاتر ئاگادار بکاتهوه

*

باخچه پایتهختی زیندهگییه

*

ئیشی من ئهوهیه پاسهوانی حهوشهی پڕ کۆترت بم، گوڵت بۆ بکهم بهدهرمان

*

ئهی نیشتیمانی خائینان

که من بهسهیری گوڵ دهمرم

*

کۆترێکی سپی مهکوژه

*

گهر منتان کوشت لهسهر شهریعهتی گوڵ بمکوژن

*

مههێڵه گوڵ پێبکهنیت

*

رۆژێك دێت چی تر باڵندهکان ناخوێنن

*

وهك کوکوختی ریقنه بهسهر تریفهدا دهکهن

*

چهند سهیره ئهم باخچهیه

*

فێرمکه چۆن ئامۆژگاری گوڵهکان بکهم

*

مهحاڵه ئهوان وهك ئهم کۆتره بمرن

*

تۆ چی دهکهیت لێره ئهی گوڵ

*

خودا لهعنهتت لێکات.. که ههر خونچهیهك دهیژاکێنیت لهوسهرهوه نهیکهیتهوه به گوڵ

*

بزانه ئهمه کوکوختی دوا دهنگه

*

فێر نهبووی گوڵ لهخهو ههستێنی

*

شۆڕش ئهوهیه له گوڵ تێبگهیت

*

ئهو گوڵانه ئاو بده که لهسهر شانت ڕواون

*

گوڵ بۆ تۆ، چهقۆ بۆ تۆ، کۆتر بۆ تۆ

 

ئهنجا ئهگهر لهسادهبوونهوهی زمان بدوێین، کهدوورو داماڵراوبێت لهههموو هونهرهکانی رهوانبێژی و زمانناسی، ئهوا دهتوانین بڵێین زۆربهی شیعری باوی هاوچهرخ لهم تهرزهیهو خۆماندووکردنێکی ئهوتۆ بهشیعرهکانهوه نابینرێن و لێرهشهوه زوڵم لهوشهی داهێنان دهکرێت که زۆر مانایهکی ئهستهم و بڵندهو کهم شاعیر دهگهنه ئهو خاڵهی پێیان بڵێین داهێنهر و ئهفرێنهر پڕ بهمانای وشهکه.

رهنگه نموونهی سادهبوونهوهی زمان زۆر بێت و ئێمه بهس بهم هێندهیه کورتی بکهینهوه:

 

من ستایشی خۆم دهکهم

*

تهفسیریکه ئهی هاوڕێم . . تهفسیریکه

*

میللهتێك بهسهد دهست لێتان رادهکات

*

حهزمدهکرد ئازاد بژیم

*

پیاڵهی ئهوتۆ ژههراویم چهشت

بۆنی ئهوتۆ ئاگرین چوو بهدڵما

ئازاری ئهوتۆم چهشت

*

گهلێ لهشهیتان وردبوومهوهو تێبینی ئارهزووهکانیم کرد

*

شاعیرێکی تر لهشیعرێکی تردا بهناوی (دهردهوان) کۆمهڵێك وشهی زارهکی دهداته پاڵ یهك و خیتابێکی سیاسی لێ دروست کردووهو هێنده ساده بووهتهوه له شوێنگهلێكدا وا نازانرێت شیعر دهخوێنیتهوه، رهنگهههندێك خوێنهر بپرسێت دهبێت شیعر نووسین ئهوهنده ساده بێت؟ بهڵام لهگهڵ ئهمهشدا کۆمهڵێك خوێنهری سادهی خۆی ههر ههیه که له ئهلف و بێی شیعر زۆر نازانن،  یان دهتوانین ئهم شیعره بخهینه ناو خانهو قاڵبی شیعری میللیهوه.

گهر ههر لهناونیشانهکهوه دهست پێ بکهین ئهوا کورد دهڵێت (دهردهدار) نهك (دهردهوان) بهڵام کورد دهڵێت مهلهوان یان شاخهوان، جگه لهوهی پاشگری (وان) بۆ دهرد هیچ داهێنان و تێکشکاندنی زمانی تێدا نابینرێت بهبیانووی  زیادکردنێکی نوێگهریانه بۆ دهقهکه.

نموونهی سادهبوونهوه لهم دهقه:

بهسه، ئهوهنده سوێند مهخۆن .

كهس تاقهتی نهماوه،

گوێ بۆ ملبادانی قسه شل بكات .

*

نهسهرتان لهئهلف و بێی ..

پاشاگهردانی دهردهچێ ! 

نه توانیتان..

تهپ و تۆزێك رێكبخهن .

*

مهگهڕێن ، خۆتان دوور بگرن ، 

با لهوه زیاتر تاڵ نهبن ،

با لهوه زیاتر كاڵ نهبن ،

تاكهی راستگۆییتان لێدهبێته گرێ ؟

*

پێتان خۆشه..

كهڵكهڵهی خهڵك بهكوشتدان ..

*

بهسه ئیتر ، وازبێنن ، بڕۆن،

ئێوه دهردهوانن دهردهوان.

 

٦- لاساییکردنهوهو نهبوونی دنیابینی و شێوازی تایبهت:

گومانی تێدا نییهمرۆڤ ههر لهچاوکردنهوهی بهشانۆی ژیاندابههرهمهند دهبێت لهتوخم و رهگهزهکانی سروشت و دهوروبهرو بوونهوهرهکانی ناوی و رووداوهکانیش، جا وهك زمانی گیان، سوود لهم رهگهزانهدهبینێت بۆ هۆنینهوهی دهربڕینهئهدهبی و وێژهییهکانی، بهچهشنێك که لهم چاخهدا ئهم هونهرانهوا پێش کهوتوون تهنیا ئهوانهی نوێخوازی راستهقینهو داهێنهر بن دهتوانن ئهفراندنی بێ نموونهی تێدا بکهن، کهپێش خۆیان کهسانێك ئهو کارهیان نهکردبێت! بێگومان ئهمهش لهئاستێکی باڵادایهو زۆر دهگمهنه، وهکو تر ئهدیب و هونهرمهند لاسایی سروشت و دهوروبهر دهکاتهوه، یان بهشێوهیهکی راستهوخۆ یاخود نا راستهوخۆ، ههمیشهکهسانی داهێنهر ههوڵ دهدهن خاوهنی مۆرك و جێ پهنجهو شێوازی خۆیان بن و خۆ شهتهك دهدهن  لهکۆپیکردنی بێ بنهما خۆ وهدوور بگرن، بۆیهدهبینین لهههر چهرخ و قوتابخانهیهکی ئهدهبیدا چهند ناوێکی دیار ههن و ئهوانی تر وهکو سێبهر کاڵ وکاڵتر دهبنهوهو دواتر کهس باسیان ناکات.

کهسی داهێنهر نابێت بترسێت لهدزینی فیکرو داهێنان و شێوازیان، چونکهئهوهی بهکاری دههێنێت یان نازانێت لهشوێنی خۆیاندا ئهو دهستهواژهو شیوازهبهکاربهێنێت، یان گهر بهکاریشی بهێنێت چونکهههڵقوڵاوی ناخی خۆی و قۆناغهسروشتیهکانی گهشهی ئهدهبی ئهو نییه کهسی کۆپیکار ناتوانێت بهردهوام بێت لهسهری، جاری واش ههیهئهم چاولێکهرییهراستهوخۆو بهئهنقهست نیهبهڵکو لهنهستهوهههڵدهقوڵێت یان له(خودی نائاگا)وه، یاخود دهسکاریکردنی دهستهواژهو ماناکهیهو بهکارهێنانیهتی بهشێوازێکی جیا.

له شێوهو نموونهی ئهم سوود لێ وهرگرتن و ئیلهام بهخشینهدا دهتوانین ئاماژهبهدهقێکی جیهانی بکهین کهشاعیرهکهزۆر ناوازهتهوزیفی کارهکتهری پیاوێکی کردووهکهلهچهند شوێنێکی جیادا بهدواوهیهتی، ئایا ئهو کهسهکێیه؟ ئهمهجهوههری داهێنانی ئهم دهقهیهکهفرهمانایی و لێکانهوهی پێ دهبهخشێت و لهدهقی پێش ئهودا پێش چاوم نهکهوتووه، ئهو شاعیرهناودارهدهڵێت:

کهسێك لهدوامهوهپێ دهنێت بهبهردهکان ، گهڵاکان!

گهر هێواش بمهوهئهویش هێواش دهبێتهوه

گهر ڕا کهم، ئهویش را دهکات

ئاوڕ ئهدهمهوهکهس نییه

.....

لهوێ لهپیاوێك ورد ئهبمهوهکهپێی دهترازێت

بهرز دهبێتهوهو کاتێك دهمبینێت دهڵێت کهس نییه

 

لهههمان کاتدا دهبینین شاعیران ههن رهنگهئهم دهقهبووبێتهئیلهامی نووسینی شیعریان، جا راستهوخۆ بێت یان ناراستهوخۆ، وهکو بهکارهێنانی بیرۆکهو جهوههری قهسیدهکهکه(پیاوهکه)یهو نهێنی دهقهکهشه.

شاعیرێك نزیك لهم دهقهدهقێك دهنووسێت و تیایدا دهڵێت:

پیاوێ بهدوامهوهیه

پیاوێ چاوم لێ غافڵ ناکا

 

*

پیاوێ، ههردووکمان لهپێچی کۆڵانهکانی ...

سهری یهکدا ههتیو کهوتووین

 

بهڵام شاعیرێکی تر دێت و دهسکاری لهم بیرۆکهیهدا دهکات و نزیك و دوور خۆی لێ دهدات و پاشان خۆی لێ قوتار دهکات کهلهدهقێکدا دهڵێت:

 

ئهو پیاوه بوو که ئهمشهو لهخهونمدا کوشتبوومی

 

٧- تێوهگلان لهزۆربهی ژانرهکانی ئهدهب و تێکهڵکردنیان:

وهك چۆن بوارههونهریهکانی وهك مۆسیقاو نیگارکێشان و شانۆو سینهماو هتد... لهیهکتر جیاوازن ، رهنگهلهههمان کاتیشدا رووی لێکچوونیان ههبێت، ئهوا وێژهش ههر وایه، شیعر جیاوازهلهچیرۆك و رۆمان و شانۆنامهو پهخشان و هتد...

زۆر کهمن ئهوئهدیبهجیهانیانهی کهتوانیبێتیان لهههردوو بوارهکهدا سهرکهوتوو بوو بن و بووبنهپرۆفیشناڵ، ههر یهك لهم ژانرانهدنیای لێك جودان و رۆچوون بهپێچ و پهناکانیاندا نهك تهنیا ئهزموون و شارهزایی دهوێت بهڵکو بههرهو خۆ یهکلاکردنهوهدهخوازێت، گهر بمانهوێت مافی تهواوی خۆیان پێ بدهین و دوای ویستی خوێنهرو میدیا نهکهوین و ئێمهش مهوج و بارهکهبگۆڕین بهلایهکی تردا، بهڵێ شیعری سهرکهوتوو و رهسهن و کاریگهر جۆری زۆرهو نزیکهلهگیانی کهسانی ههست ناسك و هوشیارهوه، بهڵام ئهمهش ئهوهناگهیهنێت ههموو کهسێك بتوانێت لهکۆتاییدا ببێتهشاعیرو بگرهشاعیرێکی سهرکهوتووش! چونکهوهك پێشتر گوتم گومانی تێدا نییهههموو ئهوانهی شیعر دهنووسن بهجۆرێك لهجۆرهکان خۆیان بهشاعیر دادهنێن.

کێشهکهلهوهدایهوهك ئهوهی ئهم ژانرانه‌‌چهند جیهانێکی جیاوازن، کهچی لای ئێمهئهوهی شیعر دهنووسێت رۆمان و چیرۆك و پهخشان و رهنگهسیناریۆ و شانۆنامهش بنووسێت، کهلهئاکامدا نهك لهههموویاندا سهرکهوتوو نابێت بهڵکو دهبێتههۆی ئهوهی هێڵی جیاکاریی نێوانیان ببهزێنێت و لهئاکامدازمان و ستایڵ و فۆرمه‌‌کان  تێکهڵاو بکات، وا بزانم پێویست بهناو بردن و نموونه هێنانهوهناکات ، چونکهزۆربهمان ئاگاداری دنیای چاپهمهنی و جیهانی نووسینی ئهدهبی هاوچهرخی کوردین و سهرهتاو کۆتاییش لهسهرههڵدانی ههموو ئهم سیما نا تهبایانهی شیعری کوردیدا خوێنهری نا ئاگاو نا هوشیار بهشێك لههۆکارهکهیهتی و پشکێکی گازندهکانی بهر دهکهوێت.

 

 

roman53@barid.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک