٢٢\١٢\٢٠١٠
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئێران و لابردنی موته‌کی، ئایا هه‌ره‌س هێنانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئێرانه یان؟
محه‌ممه‌د حه‌کیمی
لا بردنی کوت و پڕی مه‌نوچهر موتکه‌ی له دوای دوو جار شکه‌ستی له ئه‌فریقاوه
دێت، ئه‌مه نیشانه‌و هه‌ره‌س هێنانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رژێمه و تا
دێت رژێمی تاران زۆرتر ده‌خرێته په‌راویزه‌وه و بۆ ده‌رباز بوون له‌م
باردۆخه ئه‌حمه‌دی نژاد وا ده‌زانێ به لابردنی موته‌کی و هێنانی که‌سی
تر به جێگه‌ی ئه‌و ده‌توانێ بیری کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت
به سیاسه‌ته نگریسه‌کانیان بگۆرێ.
دابه‌زینی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کیه‌کانی رژێمی تاران له ئه‌فریقا به
تایبه‌تی نیجریه و هه‌ر وه‌ها داخستنی سفاره‌ت خانه‌ی سه‌نگاڵ به هۆی
ئه‌وه‌ی رژێمی تاران چه‌کی قاچاخی له رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه ناردوه و
بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ست حه‌ماس و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بوو که موته‌کی
چ بوو به سنگاڵ و له‌وێ به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتیه‌کی ببێت و سه‌فه‌ره‌که‌ی
ته‌واو بێت له سه‌ر کار لابرا و سنگالیش هه‌مو پێوه‌ندیه‌کانی خۆی له
گه‌ڵ رژێمی ئێران پچڕان.
ئێستا رژێمی تاران له ئه‌فریقا هه‌نگاویه‌ک به‌ره‌و دواوه چووه و ئه‌و
وڵاته له ئوگاندا و زیمبابوه‌یش تووشی کێشه‌ی جدی بۆه‌ته‌وه ، هه‌ر چه‌ند
ئه‌و وڵاتانه زۆر هه‌ژارن و له بواری به‌رهه‌مهێنان وڵاتیه‌کی ئه‌و تۆ
نین و شتیه‌کی وایان نیه بۆ به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵام له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا
رژێمی تاران زۆر له سه‌ر ئه‌و شوێنانه حه‌سێبی کردوه و گه‌رکی بوو له
داهاتوودا کار بکات له س‌ریان و به پوول خه‌رج کردن ئه‌و وڵاتانه بکاته
دوستی هه‌ره نزایکی خۆی ، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ره‌سی هێنا و ئێرانی
زیاتر له هه‌میشه تووشی کێشه کردوه و له‌م ناوه‌دا گۆێ نه‌دانی رژێمی
تاران به بریاره نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئێرانی تووشی ده‌یان قه‌یران
کردوه که ئه‌فریقا یه‌کێکه له‌و قه‌یرانانه.
له سه‌فه‌ره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد له زیمبابوه بوو که مورگان چنگیرای به
ئه‌حمه‌دی نژادی وت: خه‌ڵکی وڵاته‌که‌م هیچ شاد نین به هاتنت و د لێ ده‌که‌ن
به زووترین کات وڵاته‌که‌مان به جێ بێڵه و برۆره‌وه بۆ شوێنی خۆت و هه‌ر
وه‌ها پێی وتبوو که تۆ ده‌ڵاڵی چه‌ک و خۆین و هه‌ر وه‌ها دوژمنی ماڤی
مڕۆیت.
خستنه په‌راوێزی ئێران له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتوه کان و هه‌موو جیهان
دوای هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد روویداوه وله‌و کاته‌وه به سیاسه‌تی هه‌له‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد ئێران به‌ره‌و ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی و ئابووری چووه و
جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا زۆر به تۆندی ڕاوستاوه و هه‌ر چه‌ن
ئێران ئاماده بووه که بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی وتووێژه‌کان و هه‌ر وا
که دییمان گه‌رایه‌وه به‌ڵام بێ ئاکام و ته‌نیا کات کوشتن بوو که هه‌ر
وه‌ک سیاسه‌ته پێشوه‌کانی ئێران ئه‌وه‌مان دیی و ئێستاش هه‌ر ئه‌و
سیاسه‌ته ڕه‌چاو ده‌که‌ین.
دوای هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد گه‌ماڕۆ یه‌ک له دوای یه‌که‌کان ئێرانی له
نێو خۆدا گه‌ماڕۆدا و تاران به ته‌نیا مایه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و
وڵاتانه‌ی وه‌ک رووسیه و چینیش پشتیان له ئێران کرد، رژێمی تاران به
گرتنی که‌سانی بیانی به هۆی تۆمه‌تی جاسووسی و هه‌ره‌شه‌ی داخستنی
تونگه‌ی هورموز به رووی که‌شتیه نه‌وتیه‌کاندا، وه‌ڕێ خستنی چه‌ندین
مانۆری مووشه‌کی نوێ، هه‌ره‌شه‌ی له ناو بردنی ئیسراییل و هه‌ر وه‌ها
رێپیوان به دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ئێران سفاره‌تخانه‌یان هه‌یه،
زۆربه‌ی ئه‌م کارانه دژایه‌تی کردنه له گه‌ڵ ئه‌مریکا و وڵاته ئوروپایه‌کان
به تایبه‌تی ئیسراییل که هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستیان دایه ده‌ست یه‌ک و
رۆخساری ئێرانیه‌کی خاوه‌ن ئه‌ندیشه ێکی ناپاکه و بیری خراپی هه‌یه و
ئێستا ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م وڵاته به‌و فکریه‌ته‌وه ده‌ستی بگات به بۆمبی
ئه‌تۆم ئێتر ئه‌وه که‌س نازانێت به راستی باردۆخه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
چی به‌سه‌ر دێت.
ئه‌گه‌ر چی رژێمی تاران ویستی به داننی ئیمتیاز به رووسیه و چین له
رێگه‌ێ کرین و فرۆشتنی شت و مه‌که‌وه دیوارێکی به‌رگری له به‌رامبه‌ر
ئه‌مریکادا دروست بکات و شکه‌ست به ئه‌مریکا بێنێت و له‌و لاوه
ئیسراییل له ناو به‌رێت و خۆی وه‌ک قوتبێکی گه‌وره‌ی نیزامی و سیاسی به
جیهان بناسێنێت ،ئه‌مه سیاسه‌تی رژێمی تارانه و به‌ڵام ئه‌وان به‌راستی
دوژمنه‌کانیان زۆر به ده‌ستی که‌م گرتوه.
به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ر له کاتی هه‌وه‌ڵه‌وه سیاسه‌تێکی شکه‌ست
خواردوو بوو چونکا رووسیه زۆر به ڕاشکاوانه وازی له ئێران هێنا و وتی
ئێران مه‌ترسیه بۆ ناوچه‌که و چینیش هه‌ر زۆر زوو کرینی نه‌وتی له
ئێران زۆر که‌م کرده‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رۆژیه‌ک ئێران له بواری
نه‌وتیشه‌وه گه‌ماڕۆ درا ئه‌وا ئه‌و وڵاته زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت.
|