|
سی‌ویه‌کی
ئاب ته‌نها
ڕووداوێک نه‌بوو.

هیدایه‌ت مه‌لاعه‌لی
خه‌ڵکی کوردوستان مێژوویه‌کی سه‌ختی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌یان کاره‌سات و
ڕووداوی خوێناوی و دژی ئینسانی‌دا ، هه‌ر یه‌کێک له‌م کاره‌سات و
ڕووداوانه کاریگه‌ری تایبه‌ت و دیاری کراوی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردوستان به‌جێهێشتووه ، یه‌کێک له‌و ڕووداوانه‌ی که هه‌رگیز له
بیری خه‌ڵکدا خامۆش نابێت ( 31 ی ئاب ) ه ، ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌بابه‌کانی
( ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ) و ( پارتی دیموکراتی کوردوستان ) بۆ تێکشاندنی
هاوکێشه‌ی هێز له نێوان ( پارتی و یه‌کێتی ) دا خۆیان کرده‌وه به (
هه‌ولێر ) دا ، ( 31 ی ئاب ) بۆ ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد هه‌رچی
بووبێت ئێستا هه‌موومان ده‌سکه‌ووت و به‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینین ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه له‌م ڕووداوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت یان ئه‌زموون
و ڕاستیه‌کانی زیاتر به‌رجه‌سته بکرێت ئه‌وه‌یه که ( 31 ی ئاب )
ڕووداوێک نه‌بووه ڕوویدابێت و گوزه‌ری کردبێت و به‌سه‌ر چووبێت ، ( 31
ی ئاب ) له‌هه‌لومه‌رجێکی سیاسی وه‌هادا ڕوویدا که‌تا ئێستاش زه‌مینه‌که‌ی
له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه وه‌ک خۆی ماوه ، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی
کوردوستان زۆر به مه‌سئولیه‌ته‌وه له‌م واقیعه‌ته بڕوانێت ، دوو خاڵ
وه‌ک دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی له ڕووداوی ( 31 ی ئاب ) دا له
کوردوستانی دوای ئازاری ( 1991 ) و عێراقی دوای ڕوخانی به‌عسدا خۆی په‌لکێش
ده‌کات ، فاکته‌ری یه‌که‌م : ( 31 ی ئاب ) ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لمانده‌وه
که ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یان بۆ به‌شی
زیاتر له ده‌سه‌ڵات یان بۆ شه‌ریک بوون له ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه ده‌ست
له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ده‌وڵه‌ت و هێز و ده‌سه‌ڵاتدا تێکه‌ڵ بکات به‌بێ
گوێدانه هیچ به‌هایه‌کی ئینسانی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، له‌م باره‌وه
هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردوه ،
فاکته‌ری دووه‌م : دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستانه ، ( 31
ی ئاب ) زۆر ئه‌گه‌ر و ئه‌بێت و نابێتی تێکشکاند ، زۆر لێکدانه‌وه‌و
خۆشباوه‌ڕی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، زۆر هاوکێشه‌ی سیاسی له ئاستی ناوچه‌که‌و
ناوخۆدا پێناسه کرده‌وه ، ( 31 ی ئاب ) ئه‌و وه‌همه‌ی لای خه‌ڵکی
کوردوستان ڕه‌وانده‌وه که نزیکه‌ی ( 5 ) ساڵ هه‌یانبوو به‌وه‌ی که
ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا ، ده‌توانێ هێرش بکات یان
نا ، هێزی ماوه یان نا ، ئه‌مه‌ریکا ده‌هێڵێت یا نا ، به‌ڵێ ( به‌عس و
پارتی ) هاتنه‌وه ، ئێستاش له‌دوای زیاتر له ( 12 ) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م
ڕووداوه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردوستان و نادیاری چاره‌نووس و ئه‌گه‌ره‌کانی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیکی شوومی وه‌ک به ( به‌عس ) هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵکی
کوردوستان ده‌کات ، خۆمان ڕۆژانه سه‌ر ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له
مه‌رکه‌زه‌وه ده‌بینین ، نابێت جارێکی‌تر خه‌ڵکی کوردوستان له ناو
یاری و گه‌مه‌ی ده‌ست تێکه‌ڵ کردن و شه‌ڕی ده‌کشێته‌وه و ناکشێته‌وه‌ی
ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له به‌غدا
فریوو بخوات ، ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ، هێزه‌کانی ناو سیناریۆی ( 31 ی ئاب
) ه‌کان له کوردوستان و له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌بوونه‌وی ( 31
ی ئاب ) و پله دووی و بێئیراده کردن له خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌ن ،
بۆ ئه‌وه‌ی ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ڕوونه‌داته‌وه ته‌نها ڕێگاچاره‌ی
گونجاوی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ خه‌ڵکی کوردوستان پێکهێنانی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بیه .
25 /8 /2008
|