|
سۆزى کچێک شیعرى پێنوسیم.
ئامادەکردنى: عەبدلخالق رەسول
جیاواز
لە هەموو دیمانەکان ئەمجارەو بە بێ هیچ پێشەکیەک دیمانە ى شاعیرى جوانى
و خۆشەویستى شاعیرى پەیڤ ئاڵتونى و جەنەراڵى عەشق شاعیر(کاوە حسێن )دەکەین
ئەویش بەم شێوەیە وەڵامى داینەوە:
پ1/ کاوە شیعری دۆزییەوە یان شیعر کاوەی دۆزییەوە.؟
کاوە حسێن:من هەمیشە و لە دڵى خۆمدا هەستێکم هەبووەو بە دواى هێلا
نەیەکى دڵنەوادا گەڕاوم نهێنى رووحى خۆمى لا باس بکەم،بۆیە بە
دڵنیایەوە من بە دواى شیعردا گەڕاوم چونکە بەر لە دایک بوونى منیش شیعر
هەبووە
پ2/ چی و کێ کاوەیان کرد بە شاعیر؟
کاوە حسێن:هەستى عەشقێکى ڕاستەقینە منى کرد بە شاعیرو سۆزى کچێک شیعرى
پێنوسیم
پ3/ بۆچی تاوەکو ئێستا وەکو پێویست لەراگەیاندنەکاندا دەرناکەویت.؟
کاوە حسێن:من پێم وایە زۆر جارى تر وەڵامى ئەم پرسیارەم داوەتەوە،من
دۆستى هیچ کەس لە ڕاگەیاندنەکان نیم و هیچ هاوڕێ یەکیشم لە
ڕاگەیاندنەکان نیە تا هەمیشەو لە هەموو بۆنەو یاد یان بەرنامەیەکى
تایبەتا داوەت بکرێم،هەروەها خۆشەویستى جەماوەرى خۆم هەمیشە لە
کۆرەکانما ئەبینم ئیتر پێویست ناکات من مەمنوونى هیچ ڕاگەیاندنێک بم.
پ4/ شیعر بۆ کێ دەنوسیت، بۆچی.؟
کاوە حسێن:من بەڕاستى و بێ شاردنەوە ئەڵێم سەرجەمى شیعرە نوسراوەکانم
بە ئێستاشەوە هەمووى بۆ یەک کەسێک نوسراوە کە ئێستا لە دوورترین ووڵاتى
دوونیا ئەژێت و نامەوێت زیاتر قسەى لە بارەوە بکەم چونکە ئێستا ئەو
هەست و نەستى موڵکى پیاوێکى ترە نەک من ،بەڵام من بەم لە حزەیەشەوە
موڵکى ئەوم.
پ5/ شیعری کوردی لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی زێڕینی خۆی یان گەیشتنی
بەو قۆناغە ئاسان نیە.؟
کاوە حسێن:من پێم وایە نەک نەگەشتۆتە قۆناغى زێرین بەڵکو ئەم قۆناغەى
شیعر تەواو بێتاقەتى لاى خوێنەرى شیعرو شاعیر درووست کردووە،چونکە بەم
ڕۆژگارە زۆر بەرهەمى کرچ و کاڵ لە ڕۆژنامەو گۆڤاروسایت وهەروەها زۆر
کتێبى بى َماناو هیچ بە ناوى شیعرەوە چاپ ئەکرێت.
پ6/ هۆی چییە شیعری کلاسیکی چێژی خۆی لەدەستنادات.؟
کاوە حسێن:من پێم وایە نەک شیعرى کلاسیک هەموو بەرهەمێکى جوانى ئەم
سەردەمەش تام چێژو خۆى لە دەست نادات، بەڵام زۆرى بەرهەمە بێ تامەکانى
ئەم سەردەمە واى کردووە کە هەمیشە چێژ لە شیعرى کلاسیک وەربگرین.
پ7/ لە ئێستادا پێت وایە شاعیرمان هەبێت لە مەرتەبە و ریزی مەحوی و
نالی و گۆران، ئەگەرنا بۆچی.؟ ئەگەر ئا کێن ئەو شاعیرانە.؟
کاوە حسێن:هەرچەندە ئەو شاعیرانە بەدەر لەشیعریش پیرۆزى خۆیان
هەیە،بەڵام ئێستاو لەم سەردەمەشا کەسانێک هەن لەڕیزى گەورەى ئەوانا بۆ
نمونە جەنەراڵى پایز(محەمەد عومەر عوسمان)
پ8/ شیعری سەربەخۆت لەلا جوانترە یان شیعری کلاسیک.؟
کاوە حسێن:من وەکو حۆم تەواو چێژ لە شیعرى کلاسیک دەبینم،بەڵام شیعرى
سەربە خۆشم پێ جوانەو دەیخوێنمەوە.
پ9/ پێگەی عیشق لە شیعرەکانی تۆدا چییە.؟
کاوە حسێن:بەڕاستى پێت دە ڵێم ئەگەر عیشق لەشیعرما نەبێت شتێکم بۆ
نامێنێتەوە بە ناوى شیعرەوە.
پ10/ هۆنراوەی (ئاهێک بۆ پەشیمانبوونەوەی مناڵی) بووە هۆکاری زیاتر
دەرکەوتنت، زانیومانە نوسەرێکی بیانی لەسەر ئەم شیعرە پەیوەندیی
پێوەکردووی تەواوی ئەو باسە چۆنە.؟
کاوە حسێن:دیارە ئەو هۆنراوەیە نەک بەڕاى خۆم کە خاوەنى ئەو شیعرەم
بەڕاى ئەوانەى کە خوێنوویانەتەوە یا ن گوێ بیستى بوونەخۆیان بە خاوەنى
هەستى ئەو شیعرە دەزانن چونکە باسکردنە لە هەستى مناڵى هەر
مرۆڤێک،دیارە دواى بڵاو بوونەوەى ئەو هۆنراوەیە لە زۆربەى
ڕاگەیاندنەکان بەتایبەت سایتەکانى ئینتەرنیتدا نوسەرو رووناکبیرىیەکى
دانیمارکى بەناوى خاتوو(ئەنیتا ئیسپاندەر جینس)وەکو دەقێکى ئەدەبى جوان
باسى لێوە کردووە بۆیە لە ڕێگەى ئیمەیلەوە بۆ چەن جارێک پەیوەندى پێوە
کردووم ودەستخۆشى ئەو دەقە ئەدەبیەى لێکردووم ،بریاریشە لە ئایندەیا
بێتە کوردستان ولە کۆڕێکى منا ئامادەبێت.
پ11/ خەسیاتەکانی هۆنراوەی گۆرانی چین.؟
کاوە حسێن:گرنگترین خاسیەتى هۆنراوەى گۆرانى ئەبێت زمانێکى سادەبێ
ووشەى ساکاربێت
پ12/ تا ئێستا هونراوەت داوەتە هیچ هونەرمەندێک بیکات بە گۆرانی کێن
ئەو هونەرمەندانە.؟
کاوە حسێن:زۆرن ئەو هونەرمەندانەى هۆنراوەیان داواکردووم و منیش بە
خۆشحاڵى یەوە پێشکەشم کردوون ڕەنگە لە کاتى بڵاو کردنەوەى سیدى ئەو
هونەرمەندانە هەموو بە یەکەوە گوێمان لێ بێت لە کاتەیا پێم خۆش نیە ناو
بێنم.
پ13/ بۆچی تاوەکو ئێستا دیوان یان نامیلکەت نیە.؟
کاوە حسێن:من هەمیشەو زیاد لە چەند جارێک وەڵامى ئەم پرسیارەم
داوەتەوە،وتوومە نامەوێت بەشێوازێک چاپى بکەم ئەو شێوازەبێت کە ئەمرۆ
هەیە ئەمەوێت لە یەک کاتى چاپکردن و بڵاوکردنەوەدا بگاتە دەستى سەرجەم
خوێنەران لە ناوەو دەرەوەى ووڵاتدا.
پ14/ ئەو شەپۆلە لە کتێب و نامیلکە شیعرییە لەبازاڕەکاندا هەن هەموویان
دەچنە قاڵبی شیعر و ئەدەبیاتەوە.؟
کاوە حسێن:ئەو قەرەباڵغى چاپکردنى کتێب و نامیلکە شیعرانە چەن دانەیەکى
کەمى نەبێت هەموو تێکدانى ئارەزوو و زەوقى شیعرین،هەروەها کەم لەوانە
دەچنە قاڵبى شیعرو ئەدەبیاتەوە.
هەولێر
|