ته‌نگژه‌یه‌کی تری سوریا‌و ئیسڕایل .
مه‌هدی کاوانی بابه‌تیکم ماوه‌یه‌ک پێش ئێسا بڵاو کرده‌وه له ژێر ناونیشانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ته‌قینه‌وه دایه. دیاره چه‌ندان بابه‌تی تریشم له سه‌ر ته‌نگژه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که یان ڕاستر بڵێین محوه‌ره ناکۆک و دژ به یه‌که‌کان نووسیبوو . ئه‌و بابه‌ته‌شم له لایه‌که‌وه ده‌چێته خانه‌ی باس کردنی ڕوویه‌کی تری ته‌نگژیه‌کان ،ڕووی تریشی گه‌رمتر بوونی کێشه‌کانه . به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی سوریا ، شه‌وی چوارشه‌مه له سه‌ر پێنج شه‌مه ،فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیسڕایل له به‌ری باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا مه‌جالی هه‌وایی سوریایان به‌زاندو به‌ردوومانی ناوچه‌یه‌کی چۆلگه‌یان کرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانی مادی و گیانی لی بکه‌وێته‌وه‌و به دوایه‌وه دژه هه‌واییه‌کانی سوریا به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌و ناچاریان کردن بگه‌ڕێنه‌وه ناو خاکی خۆیان . ئیسڕایلیه‌کان له وه‌ڵامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سوری ئه‌وها وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه که سووپای ئیسڕایل له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی وه‌ها هیچ لێدوانێک نادات و تا وه‌کو ئیستاش له لایه‌ن سیاسه‌ت مه‌دارانی ئیسڕائلی بێده‌نگی لیکراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌و مانۆڕانه‌ی فڕۆکه‌کانی ئیسڕایل و هه‌ندێ جار تورکی‌و ئه‌مه‌ریکیش بۆ چاودێری کردنی باری ناوچه‌که له‌و شوێنانه ڕووده‌دات . دیاره دوو فڕۆکه‌ی ئیسڕایلی له مانگی حوزه‌یرانی ڕابوردوو به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و کاتیان به سه‌ر کۆشکی کۆماری له ناوچه که‌ناریه‌کان تێپه‌ڕین و لایه‌نی سووریش ئه‌و کات باسی له‌و سنوربه‌زێنه‌ی دوو فڕۆکه ئیسڕایلیه‌که کرد له شوێنێکه‌وه که پێی ده‌گوترێ وادی قه‌ندیل له به‌رزایه‌کی زۆر نزمه‌وه ئه‌و شوینه‌ش ناوچه که‌ناریه‌کانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بوو . تا ئێستا لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بی ده‌نگی لێ کردووه ،به‌ڵام لایه‌نی سووری به توندی ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه ده‌ربڕی . وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش هه‌ر یه‌که‌و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه. به گویره‌ی ده‌نگوباسه‌کانی ئیسڕایل ،سووریه‌کان به هیز ترین مه‌نزومه‌ی ساڕووخی سۆڤیه‌تی دژه فڕۆکه‌یان له ناوچه‌که دامه‌زراندووه‌و زیاد بوونی ته‌واجودی سوپا‌و ماشێنی به‌هێز مه‌ترسی له ئاسایشی ئیسڕایل ده‌کات. ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بیش لێدوانی جۆراو جۆریان له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه نوێه باس لێوه کردووه. به‌ڵام ده‌توانین کۆ به‌ندی ڕاکانیان له سێ چوار خاڵ کۆ که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که ئیسڕایلیه‌کان ئه‌و کرده‌وه‌یان ته‌نیا بۆ عه‌رزی عه‌زه‌لات نیشان داوه بۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زیندویه‌تی و هه‌یبه‌ت بده‌ن به خۆیان له پاش ئه‌و شکستیه‌ی که ساڵی پار له به‌ره‌ی لوبنان له سه‌ر ده‌ستی حیزب و للا پێیان که‌وت . هه‌شن کاره‌که بۆ زیاتر ده‌به‌ن به‌وه‌ی ئیسڕایل بیه‌وێ لێدانێکی ئیستباقی و کوت و پڕ‌و زیان به‌خش له سوریه‌کان بده‌ن . ڕای واش هه‌یه وه‌ک بڵێن ئه‌و هه‌وا به‌زاندنانه‌ی ئیسڕایل به مه‌به‌ستی دروست کردنی شه‌ڕیکی نوێیان بێت له گه‌ڵ عه‌ڕه‌به‌کان تاوه‌کو له ڕێگه‌یه‌وه کۆتایی به حیزب و لله بێنن وه‌ک ده‌ڵێن با سه‌ر پان که‌ینه‌وه پێ ئاسانه . واته ئه‌گه‌ر جه‌زره‌به‌یه‌کی گه‌وره‌مان گه‌یاند به سووریا به دوایه‌وه کۆتایی هێنانی چه‌کداره‌کانی حیزب و لله له لوبنان ئاسانتر ده‌که‌وێت . ڕای واش هه‌یه وه‌ک بڵێن ئیسڕایلیه‌کان بیانه‌وێت وتووێژی نێوان ئیسڕایلیه‌کان و سوریا بمرێن یان له ڕێگه‌ی شه‌ڕکردن له گه‌ڵیان ،سووریا ناچار بێت به داخوازی که‌مه‌وه وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ ئیسڕایلیه‌کان ببڕێننه‌وه . دیاره لێدوانی سیاسی ئیسڕایلیش له مه‌ڕ گه‌وره‌کردنی ئه‌و سنوور به‌زاندنه‌ی ئیسڕایل هه‌یه که شته‌کان وه‌همێکی سووریایه‌و ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌یه‌وه خه‌لکی ناوچه‌که با کاری وه‌ها مه‌شغول که‌ن له پێناو دوور خستنه‌وه‌ی ڕای خه‌لک له سه‌ر ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی سووری تێی که‌وتوون . به تایبه‌تی له مه‌ڕ کیشه‌ی ڕه‌فیق حه‌ریری و داڵده‌دان و ڕه‌وانکردنی تیڕۆڕیستان بۆ عیڕاق و ئالۆزی کێشه‌ی سیاسی ناوخۆیان به تایبه‌تی زیاد بوونی چاڵاکی ڕکه‌به‌ره‌کانیان ... من له بابه‌تێکی ترم که له سایته‌کان بڵاوم کردبۆوه به‌وه‌ی که ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێک هه‌ڵکیشن . ڕه‌نگه ئه‌و ڕوداوه لایه‌کی تری مه‌سه‌له‌کان یان په‌له کردن بێ له ته‌قینه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان . له‌وانه‌شه ئه‌وها نه‌بێت و بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی سیاسی گه‌وره‌کرابێ . ئه‌گه‌ر ناوچه‌که بکه‌ین به‌یه‌ک ناوچه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ، به نسبه‌ت لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه فه‌ڕمیه‌کانیان به ده‌ر ده‌که‌وێ که ڕووبه‌ڕووی جه‌نگێکی چاره‌نووس ساز بووینه‌ته‌وه‌و ده‌بنه‌وه له دژی هێزه‌کانی قاعیده‌و ئێران و هه‌ر یه‌که‌یان به پێوه‌ره‌کی جیا له ئه‌وی تریان . ئه‌وه‌ش ده‌زانن که لایه‌نی ئێرانی به‌شی هه‌ره زۆری شیعه‌کانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی ته‌ڕه‌فگریانن و سوننه‌و قاعیده‌ش دژیانن . جا که ئه‌مه‌ریکایه‌ک بزانی ئه‌وه حالی دوژمنه‌کانیه‌تی له ناوچه‌که ،هه‌ر ده‌بێ تاکتیکێکی وابه‌سته به‌و حاله‌ته‌یان پیاده بکات تاوه‌کو له ڕێگه‌یه‌وه تواناکانی نه‌که‌وێته خانه‌ی سوود گه‌یاندن به محوه‌رێک و زیانیش به ئه‌مه‌که‌ی تر بکه‌وێ یان ته‌وازنی هێزی لایه‌کیان له دژی ئه‌مه‌که‌ی تر له دوا جاردا وا بکه‌وێته‌وه که یه‌کێکیان گۆڕه‌پانه‌که به ئه‌مه‌که‌ی تر به‌جی بێڵن. دژه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش چ له لایه‌نی سووری و لوبنانی وه‌ر بگرین ،چ هێزه‌کانی قاعیده، ده‌ست له ئه‌ژنۆ دانه‌نیشتوون . باری شله‌ژاوی عیڕاق و شه‌ڕی فه‌تح و ئیسلام و دابه‌شبوونی سیاسی لوبنان بۆ دوو به‌ره‌ی ئه‌مه‌ریکی و دژه‌کانیان و کوده‌تای حه‌ماس به سه‌ر فه‌تحی فه‌له‌ستینی و زیاد بوونی ڕۆڵی سیاسی حیزب‌و لله له لوبنان، زیندوترینیانن که له ڕێگه‌یانه‌وه هه‌قه مرۆڤ وا مه‌زنده بکات که ئه‌رکو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکی به‌و ئاسانیه نیه ئه‌گه‌ر مه‌زنده‌ی وای بۆ بکرێ . من وا مه‌زنده ده‌که‌م که ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌که تووشی وه‌ڕته‌ی خۆیان هاتوون و له ڕێگه‌یه‌وه نێوانی دیموکراتیه‌کان و کۆماریه‌کان له پێشبڕکێی سیاسی نێوانیان کاخوانه‌وکینێ کامه‌یان بۆ کۆشکی کۆماری به سه‌رده‌که‌وێ له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان له هه‌موو کاته‌کانی تر قورسایی سیاسی به‌خۆوه گرتووه . پیاو هه‌قی خۆیه‌تی وا بیر بکاته‌وه و وابڵێ کۆماریه‌کان یان جۆرج ده‌بلیو بۆش له ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌زمه قوڵه‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ی عیڕاق که تێی که‌وتووه‌و هه‌رچه‌ندی ده‌شکات نه‌ک بۆی چاره‌سه‌ر ناکرێ به‌لکو قوڵتر ده‌بیته‌وه. بۆیه بۆ ده‌رباز بوون له‌و ئه‌زمه‌یه‌ی بیه‌وێ ئیسڕایل تێوه گڵ دا‌و شه‌ڕیکی گه‌وره له ناوچه‌که دروست بکات وه‌ک کورد ده‌ڵێ چه‌ندی گۆم قۆڵ بێت مه‌له‌وانی تیادا خۆشتره . ئه‌ویش وا بیر بکاته‌وه که ته‌نیا ڕزگار بوونی له‌و کێشه‌یه فراوان بوونی سنووری شه‌ڕه‌که‌یه له ناوچه‌که .بۆیه ڕوودانی شه‌ڕیکی تری ئیسڕایلی و عه‌ره‌به‌کان یان ئیسڕایلی و سووریه به دوور نازانم .
به‌ریتانیا/07/09/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|