په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٩\٢٠٢٠

سوتانی ئۆردوگەی ''مۆریا'' لە دوورگەی لیسڤوسی یۆنان و چەند دەنگوباسێکی دیکەی پەنابەریی.

 

 


بە هۆی ئەو ئاگرەی لە کەمپی (مۆریا) کەوتەوە بە سەدان منداڵی بێکەس دەگوازرێنەوە.

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند بە هۆی ئەو ئاگرەی لە کەمپی (مۆریا) لە دوورگەی لیسڤوس کەوتەوە بە سەدان منداڵ تووشی کێشە و گرفت بوون.

بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە کۆمەڵێک کارمەندی تایبەت بە پشتیوانی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی ئەورووپی بە سێ گەشتی جیاواز ٤٠٠ منداڵی پەنابەری بێ سەرپەرشت دەگوێزنەوە بۆ شاری (سالۆنیک) کە ئەمشەو ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢٠ یەکەم گەشتیان ئەنجام دەدرێت بۆ سبەیش ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠٢٠ گەشتەکانی تر ئەنجامدەدرێن سەرەتا منداڵەکان پشکنینی تایبەت بەڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدەدرێت لەوێش بۆ ماوەی ١٠ کەرەنتینە دەکرین و دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکیەوە

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی جگە لەدەربڕینی هاوخەمی بۆ ڕووداوەکە چەندین تیمی مەیدانی خستۆتە کار بۆ کاری وەرگێڕی و دانانەوەی خێمەی نوێ بۆ پەنابەران.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


کەمپی مۆریا ئاگری تێبەربوو.


بەپی ئەو هەواڵانەی لە هاوکارانی فیدراسیۆنەوە لە یۆنان بەدەستمان گەیشتووە"کەمپی مۆریا لە دوورگەی لێسڤۆسی یۆنان کە دەکەوێتە بەشی باکوری دەریای ئیجەوە. شەوی ڕابردوو پشێوی دروست بووە و ئاگر بەردراوەتە چەند شوێنێکی کەمپەکە. پەنابەران لەم کەمپەدا یان لە خێمەدا دەژین یاخود هەندێکیان لە کۆنتەینەردا دەژین کە لە ساندوپچ پانێڵ دروستکراوە، هەریەك لە مەوادانەش زۆر بەخێرایی گڕدەگرن و لە ماوەیەکی کەمدا دەشێت ئاگر پەرەبسێنێ، سەرەڕای ئەوەش بوونی ڕەشابایەکی بەهێز ئەوەندەی تر ڕێخۆشکەربووە بۆ تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەڵام لەگەڵ ئەو هەواڵەنەشدا هێشتا بە تەواوی سەرچاوەی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە سەدا سەد پشتڕاست نەکراوەتە. لەگەڵ تەشەنەکردنی ئاگرەکەدا...".


هەروەها ئەوەش دەڵێن" پەنابەران لە کەمپە کە دەرچوون بەشێکیان کە ویستوویانە ڕووبکەنە شارە نزیکەکەی کەمپەکە «میتیلینی» لە ڕێگە لە لایەن پۆلیسەوە رێگرییان لێکراوە بچنە ناو شارەکەوە، ئێستا پەنابەران پەنایان بردۆتە دارستان و باخە زەیتوون کانی نزیکی کەمپەکە. هەتا ئێستا ڕانەگەیەنراوە کە حاڵەتی گیان لە دەستدان ڕوویدابێت، بەڵام بەهۆی دووکەڵ و ئاگر و پشێوییەکەوە، بریندار هەیە...".

شایەنی باسە لە ئێستادا نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ هەزار پەنابەر لەم کەمپەدا لە بارودۆخێکی زۆر دژوار و خراپدا گوزەران دەکەن. زۆربەی زۆری پەنا بەرانی کەمپی مۆریا خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانن و بە پلەی دووەم و سێیەمیش وڵاتانی ئەفریقا (بەتایبەتی کۆنگۆ و سۆماڵ) ئینجا وڵاتانی عەرەبی وەک سوریا و عێراق و فەڵەستین و باکوری ئەفریقا. ڕێژەی بەنابەرانی کورد کەمە لەم کەمپەدا. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەرەڕای خراپی هەڵومەرجی کەمپەکە، چەند حاڵەتێکی پۆزەتیفی کۆڤید ١٩ بە دەرکەوت. بەپێی هەواڵەکان هەتا ئێستا پشکنینی پزیشکی کۆرۆنا بۆ ٢٠٠٠ پەنابەر کراوە، لەو ژمارەیە دەرکەوتووە کە ٣٥ حاڵەتی پۆزەتیڤ هەبووە. هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی کەمپەکە هەوڵی داوە ئەو کەسانەی کە تووشبوون بە کۆڤید ١٩ لە شوێنێکدا کەرەنتین بکا.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


تەرمی هاوڵاتییەکی عێراقی لە تورکیا بە هەڵوسراویی دۆزرایەوە.

سەکاریا:
هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "ڕێکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ لە گەرەکی ( ئادا پازار) لە شاری سەکاریای تورکیا هاوڵاتیەکی عێراقی بەناوی (هیشام موحسن تاها) تەمەن ٣٢ ساڵ بە پردێکی شاری سەکاریا بە ناوی پردی (کرك کریك) بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، کاتێك هاولاتیانی ئەو ناوچە دەیبینن پەیوەندی بە پۆلیس و ئەمبوڵانسەوە دەکەن، کاتێك دەگەنە سەر ڕووداوەکە بەداخەوە ژیانی لەدەستداوە، هەرچەندە هۆکاری ژیان لەدەستدانی هیشام نادیارە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لە ڕووداوەکە بەردەوامەوە ولە ئێستادا تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


رێنمایی نوێ بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا.

دوای ماوەیەک لە ڕاگرتنی مامەڵەی نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی و کوردستان لە تورکیا، ئەمرۆ ڕیکەوتی ٦/٩/٢٠٢٠ کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ ڕێنمایی نوێی دەرکرد سەبارەت بە نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بەم شێوەیە:


ئەوانەی هەلگری ئیقامەی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانن بەشیوەیەکی فەرمی هاتوونەتە تورکیا، هەروەها ئەوانەی بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە تورکیا، هەلگرانی هەرجۆرە ئیقامەیەکی تر بۆ نوێکردنەوە و دەرهینانی پاسپۆرت.
دەبێت ئەو فورمە کۆپی بکەن و بەدەست نووس تەواوی ئەو زانیاریانەی داواکراوە بنوسرێت دواتر لە ڕیگەی (PTT)وە بنێردرێ بۆ قونسوڵخانەی عیراق لە ئەستەنبوڵ بەم ناونیشانە:
Gazeteciler sitesi, Hikaye sokak, NO:3 Esentepe, 34394 şişLi/istanbul
هەروەها لەسەر زەرفی پۆستەکە دەبێت بنوسرێ ( موعد جواز سفر).
دواتر لەڕێگای وێب سایتی قونسوڵخانەی ئەستەنبوڵ ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکرێنەوە کە لە چ ڕێکەوتێکدا سەردانی قونسوڵخانە بکەن بۆ نوێکردنەوەو دەرهێنانی پاسپۆرت بەم ناونیشانە https://www.mofa.gov.iq/istanbul
پەنابەران و دانیشتوانی عێراقی لە تەواوی شارەکانی تورکیاوە دەتوانن لە ڕیگای کۆنسولخانەی عێراق لە ئەستەنبوڵ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان بکەن، بەڵام بۆ هەر مامەڵەیەکی تر جگە لە پاسپۆرت دەبێت لە کام شارانەوە نزیکە بچێت مامەڵەکانیان لەوێ ئەنجامبدەن:
باڵوێزخانەی عێراق لە (ئەنقەرە )
کۆنسولخانەی عێراق لە (ئەستەنبوڵ)
کۆنسولخانەی عێراق لە (غازی عەنتاب)

تێبینیی: ئەگەر فۆڕمەکە بە شێوەیەکی ڕاست و دروست داواکاری و زانیارییەکان پڕنەکرێنەوە یان ژمارەی تەلەفونی خاوەن داواکاری نەنوسرابێ ئەوە داواکاریەکەتان پشتگوێ دەخرێ و کارتان بۆ ناکرێ.


هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لە تورکیا

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

----------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


یۆنان چەندین شوێنی مانەوەی پەنابەران دادەخا و هۆشدارییش دەداتە ئەو پەنابەرانەی مافی پەنابەری نایانگرێتەوە.

هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بە هۆی زۆری پەنابەران لە یۆنان بەتایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٥ وەزارەتی کۆچ و کۆجبەرانی یۆنان بە هاوکاری حکومەتی یۆنان ٦٧ هۆتێلی گەشتیاریان کرد بە شوێنی مانەوەی پەنابەران لە چەند ناوچەیەک کە ڕێژەی پەنابەرانی زۆربووە بەڵام لە ئێستادا تەنها ٤٩ هۆتێل ماون ئەوانی تر داخراون.


هەروەها گوتی ڕێکەوتی ٥/٩/٢٠٢٠ (نوتیس میتاراکیس) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ هەردوو ناوچەی (کیلکیس و کاڤالا) ڕایگەیاندا هەر لەم ساڵدا تەواوی ئەو هۆتێلانەی کە ماون و پەنابەرانیان تێدایە دایان دەخەین کە ژمارەیان ٤٩ هۆتێلە لە هەفتەی داهاتوشەوە دەست پێدەکەین.


هەروەها لە درێژەی لیدوانەکانی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆناندا ئاماژەی بەوەدا کە بەم زوانە دەست دەکەین بە کاری جدی بە شێوەیەکی زۆر خێرا بە پێدانی مافی پەنابەرێتی بەو پەنابەرانەی شایستەن و مافی پەنابەرێتی دەیانگرێتەوە کە ئەمەش باشترین ڕێگاچارەیە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە ژیانی ئاسایی خۆیان و مافەکانیشیان هەمان مافی هاووڵاتیانی یۆنانی دەبێت بە بێ هیچ خزمەتگوزاریەکی زیاتر. هەروا گوتی ئەو پەنابەرانەشی مافی پەنابەرێتیان قبوڵ ناکرێت دەبێت بەڕێزەوە بەزووترین کات بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان و یۆنان بەجێ بهێڵن.

 

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
 


 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک