په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٢\٢٠١٥

    تابلۆی ئازادی.


عەبدولموتەلیب عەبدوڵا

باڵندەکان لەسەر (تابلۆى ئازادى شار)

چاویان لە مرۆڤ بڕیوە
مرۆڤ لە قاوەخانەى دنیا دانیشتووە
ئازادى وەک چاى بەردەمى ساردبۆتەوە
لە برى کلیک یەکێک لە دڵى خۆیدا دەڵێ
شار دوورکەوتنەوەیە لە سروشت
دوورکەوتنەوەیە لە ئەوین
باڵندەکان بەو قسەیە هەڵدەفڕن
ئەوەى لە هەستى من دەبزوێ ئاڵۆزى ژیان نییە
مرۆڤە، کاتێ دەیەوێت بە ئازادى بگات
باڵندەکان لە قاوەخانەى دنیادا
بە زمانى باڵ پێماندەڵێن
مرۆڤبوون دوورکەوتنەوەیە لە شەڕ
نزیکبوونەوە لە ئەوین.


١٧\٢\٢٠١٥

ماڵپەڕی عەبدولمتەلیب عەبدوڵا

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک