په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تا کەى ڕێزنەگرتنى ئاو و کۆمه‌ڵکوژیی ماسیەکان؟

     

ئیسماعیل عه‌بدولڕەحمان

 

ئاو گرگنترین پێداویستیەکانى ژیانى مرۆڤە ، بەڵام بەداخەوە لەکوردستان ئەوەى بایەخى پێ نەدرابێ و فرامۆشکرابێت ئاوە ، ئاو جگە لەوەى سەرچاوەى ژیانى مرۆڤە بەڵکو پێویستیەکى گرنگى بونى ڕوەک و سەرچاوەى ژیانى گیانلەبەرانى وشکانى و ئاویشە ، هەر بەهۆى ئاوە دیمەنى دڵ ڕفێنى چەم و دارستان و باغ و باغاتە چڕو پڕەکان لەکانارى ڕوبارو زێیەکان ڕواوە ، کەنیگاى جوانى و هۆکارى پاک ڕاگرتنى ژینگەى وڵاتیشە ، هەرچەندە کورد لەکۆنەوە لەگرنگى ئاودا گوتویەتى (ئاوو ئاوەدانى ) ئەوەنییە لەکوردستان ئەو گوندانەى لەزێ نزیکن زو ئاوەدانکرانەوەو خەڵکى ئەو گوندانە بەهۆى زێکەوەیە توانیویانە درێژە بەکارو کاسبى بەرو بومى کشتوکاڵى و ئاژەڵداری بدەن ، وەلێ زۆر بەداخەوە ئەو خەڵکانە تاکو ئێستاش تۆسقالێک لەگرنگى و بایەخ و ڕێزى ئەو زێیە نەگەیشتون و بەهەموو شێوەیەک بێ ڕێزى بەرانبەر دەکەن.

 

لەوانەیە بڵێن بێ ڕێزیی لەگەڵ ئاو چۆن دەکرێت؟ بەڵێ لەکوردستان لەهەموو جێگایەک لەشارو لەدێ بەردەوام بێڕێزى بەرانبەر ئاو دەکرێت ، دیارە ئەو خەڵکانەى لەشاردا ڕێز لەنیعمەتى ئاو ناگرن کەمنین کەهەر کەسەو لەپێش ماڵەکەى خۆی ئۆتۆمبیلەکەى دەشوات جاهەرجۆرە ئۆتۆمیلەک بێت لە لۆرى و قەلاب و پاس و تراکتۆر، کەبەو شوشتنە هەرچى چەورى کازو بەنزین و گریز هەیە لەگەڵ ئاو تێکەڵ دەبێت و دەچێتەوە ژێر زەوى و جارێکى تر لەڕێگاى بیرە ئەتوازیەکانەوە هەر خۆشمان دەیخۆینەوە.

 

ڕێزنەگرتنى ئاو لەشار بەزۆر شێوازى تریش دەکرێت وەک هەندێک خەڵک هەیە بەبەردەوامى شێرەى بۆڕى ئاوەکەیان کرایتەوەو ئاوێکى زۆر بەفیڕۆ دەڕوات کەدەبێتە هۆى ئاو لەچەند ماڵێکى تر ببڕێت و کەسیش خۆى بەخاوەن و بەپرسیار نازانێ و زۆر جاریش ماڵە دراو سێکە موزەخەیان پێکردوەو تەنکى ئاوى لێدەڕژێت و ئاگایان لێنیە کەچى دراوسێیەکەى هەست بەبەرپرسیارەتى بەرانبەر سامانى ئاو ناکات تاکو لەبەر خاترى ئاوەکە لەدەرگاى ماڵە دراوسێیەکەى بداو ئاگەداریان بکاتەوە بۆئەوەى زیاتر ئاو نەڕژێت ، کەهەموومان بەسەدان جاریش بینیومانە چۆن هەندێک ماڵ هەیە لەگەڕەکەکاندا بەردەوام ئاوى پاک لەماڵەکەیان بەفیڕۆ دەڕوات و بێ ئەوەى هەست بەبەرپرسیارەتى ئەو نیعمەتە گەورەو گرنگەو سامانە نەتەوەییە بکەن ، بەڵام دەربارەى ڕێزنەگرتن و دوژمنایەتى خەڵکى دێهاتەکان لەگەڵ ئاودا سنورى هەموو ڕەوشتێکى ئینسانى بەزاندوە.

 

دیارە گەرحکومەتیش بێئاگاو بەنەبون دابنرێت ئەوە خەڵکیش هەروا دەبن کەڕێزو بەهاو نیعمەتى نەبڕاوەى ئاو نەزانن ، بەهۆى خەڵکى گوند نشینەکانى سەر زێ و ڕاوچیەکانى کەلەشارەوەش دێن بۆ سەر زێیەکان ، ئێستا لەپردێ وە بەسەر زێى بچوکدا بڕۆ هەتا دەگەیە دەریاچەى دوکان لەو زێیەدا کەمەوداکەى بەهۆى پێچ و پەناى زێکەوە زیاتر لە100کیلۆمەترە ، کەچى ئەگەر بەدەگمەن لەناو ئەو زێیەدا یەک دانە ماسى ببینى ، ئینجا نەک هەر ماسى بەڵکو بۆق و کیسەڵیش نابینى ، چونکە ئەو خەڵکە دواکەوت و بێئاگایە ماوەى چەند ساڵێکە بۆ ماسى گرتن جگە لەبەکار هێنانى تەقەمەنى و کارەبا بەدوایە جۆرە ژەهرێکى کوشندە کە بەدەرمانى (پەمۆ )ناسراوە بۆ ڕاوە ماسى بەکاریان هێنایە ، بۆیە قڕانییان خستە ناو ماسى و هەموو گیانلەبەرانى ترى ئاوى ، کەچى لەکاتێکدا ئەوەى لەلاى وڵاتە پێشکەوتوەکان کێشەى گەورەیەو بەردەوام باسى لێوە دەکەن ئەوەیە دەڵێن نابێت دەرمانى ژەهراوى زۆر یان هەرنابێت لەگەڵاى بەرو بومە کشتوکاڵیەکان بدرێت چونکە دواى کەباران دەبارێت و ئەو ژەهرەى بەگەڵاکانەوە بوە بەهۆى بارانەوە تێکەڵ بەڕوبارەکان دەبێتەوەو دەبێتە مەترسى بۆ سەر گیانى ماسیەکان و باقى گیان لەبەرانى ترى ئاوى.

 

ئینجا بزانن دوا کەوتوى میللەتى ئێمەو بێئاگاى حکومەتى ئێمە لەکوێ و گەل و حکومەتانى ترى جیهان لەکوێ؟! جگە لەو ژەهرانەى کرانەتە ناو زێ وە ، هەرچى ئاوى پیس هەیە لەچرکاوى سابوناوى شارۆچکەى تەقتەق هەموى لەگەڵ زێ تێکەڵ دەبێت ئەمەش جۆرە ژەهرێکى ترە بۆ لەناوبردنى ماسى و گیان لەبەرانى ترى ئاوى ، جائێمەى میللەتى کوردى دواکەوتو هەرشەڕو بێرێزى لەگەڵ یەک ناکەین و پۆستەرو پەڕۆ بدڕێنین ، بەڵکو شەڕو بێڕێزى لەگەڵ دارو بەردى کوردستانیش دەیکەین ، ئەوەنییە ماسى و بۆق و کیسەڵەکان هەموى کۆمەڵ کوژ کران ، توخوا ئێوە بڵێن ئەو کۆمەڵ کوژیەى ماسیەکان بەژەهر ئەگەر لەوڵاتێکى ئەوروپى بوایە بەبیستنى ئەم هەواڵە خەڵکى ڕۆشنبیرو تێگەیشتو چیان لەوەزارەتى ژینگەو سەرچاوەکانى ئاو و سامانە سروشتیەکانى وڵاتەکەیان دەکرد یان وەزیرى ئەم وەزارەتانە بەزوترین کات دەستیان لەکار نەدەکێشایەوە ؟ 

 

 

ary_esmail@yahoo.com