په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\١٠\٢٠١٣

تەقەکردن لە خاوەن کۆمپانیای نالیا

هەڕەشەیەکی ترسناکە بۆ ئایندەی ئازادیی لە کوردستاندا.

 


بە پێی ئەو هەواڵانەی تائێستا لە کوردستان بڵاو بۆتەوە ئێوارەی شەمە ٢٦\١٠ لە بەردەم پرۆژەی جاڤی لاندی گەشتیاری لە شاری سلێمانی لە شۆێنێکی گشتی قەرەبالغدا (شاسوار عەبدولواحد) خاوەنی کۆمپانیای نالیا دەدرێتە بەر دەستدرێژی گوللە و بریندار دەکرێت، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانەش تائێستا دەستگیر نەکراون، ئەمەش نیشانەی بێ دەربەستی دەزگا ئەمنیەکان و لایەنی پەیوەندیداری شاری سلێمانی نیشان ئەدات.

ئەم هێرشە چەکدارانەیە بۆ سەر خاوەنی کۆمپانیای نالیا لە کاتێکدایە کە لە هەفتەی ڕابردودا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە شکاندی گۆری شیرکۆ بێکەس و سوتاندنی پەیکەری ئازادیی، کوردستان و هاندەرانی گرتەوە بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی بە کردەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردوە سەبارەت بە دۆزینەوە و گرتنی تاوانباران و گەیاندنیان بە دادگا.

ئێمە لە گرووپی چەتری ئازادیی سەرباری سەرکۆنەکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیە بەرامبەر بە خاوەنی کۆمپانیای نالیا وئین ئار تی، دەزگا ئەمنیەکانی شاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرس دەزانیین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و گەیاندنیان بە سزای عادلانە. هاوکات گرووپی چەتری ئازادیی لەسەر ڕەوشی ئەمنی کوردستان سەبارەت بە ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان لە نیویاندا ئازادیی ڕۆژنامەگەری، ڕێکخراوە و ناوەندە جیهانیەکان ئاگادار دەکاتەوە و هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ وەک هەمیشە لەپیناو بەرگری لە ئازادیی بیرورا دەربرین، نووسین، چاپەمەنی و هەڵسورانی سیاسی لە کوردستاندا.

 


چەتری ئازادیی
٢٩\١٠\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک