٢٩\۴\٢٠١٠
تێروانێک بۆ کار و
نمایشه‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاریی کورد که‌مال هه‌ژار.
ئاشتی گه‌رمیانی
نهێنییه‌کانی
دونیا زۆرن کاتێک مرۆڤ گوزه‌ر ده‌کات و تیایدا تێ ده‌په‌رێت وه مینبه‌ری
جوانیه‌کانی ئه‌و شتانه ده‌بینێت ئه‌گه‌ر چاوی جوانی خۆتی لێ بگریت،
ئه‌مه له‌کاتێکدا که داهێنانه‌کان ووردتر برواننه ناو دونیای شێوه‌کاره‌وه
، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کورد که‌مال هه‌ژار ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌کاره
کورده‌یه که له پایته‌ختی کوردستان توانیویه‌تی کۆمه‌ڵێک له تاقی
کردنه‌وه‌کانی خۆی نمایش بکات ئه‌و تێروانینه‌ی که خۆی ده‌یه‌وێت ده‌ربره‌ینی
لێوه بکات که ده‌ربرین له‌هه‌ست و رووداوه‌کان ده‌کات به‌لام ئه‌م
مرۆڤه به فیگه‌رێکی تر به دیزانێکی تر که له به‌رگێکی جیاوازدا
بێت.
ئه‌سپه‌کان .. ده‌م چاوه ئه‌سپه‌کان .. ئه‌و ئه‌سپانه‌ی که هه‌رده‌م
باسی ئازایه‌تی وه نمونه‌یی ده‌کات له‌ناو ژیانێک پره له جه‌نجاڵی و
سه‌رخه‌ستی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به کردوه‌و رووداوه‌کانی ژیان ، ده‌م و
چاوی ئه‌سپێک که ده‌ربرین له ئیراده‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵێک هێزو توانا ده‌کات.
پێشانگای چواره‌نی هونه‌رمه‌ند کاک که‌مال هه‌ژار تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی
تره له‌و تاقی کرده‌نه‌وانه‌ی که له پێشوودا هونه‌رمه‌ند نه‌خشاندوویه‌تی
وه له‌م کارانه‌دا من زۆر دونیایه‌کی جیاوز ترم رووژاند وه‌ک له ئه‌وروپا
20 ساڵی ته‌مه‌نم تیادا تاقی کردۆته‌وه، ئه‌و ره‌نگ ستایله جیاوازه
ئه‌وه‌یه که ئه‌م هونه‌رمه‌نده به دیزانێکی تره‌وه ته‌ماشای
رووداوه‌کان ده‌کات واته هه‌ڵچوونی ئه‌سپێک وه دانیشتنه‌وه به ره‌نگ
یان جوڵه‌ی ئه‌و ئه‌سپانه یان تاک وه کۆ ، کارتێکراوێکن بۆ روون
کردنه‌وه‌ی هه‌سته‌کان بێجگه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه ره‌نگ و تراژیدیای
ره‌نگ ده‌بینیت له‌ناو دونیای چوار چێوه‌ی ئه‌سپه‌کاندا.
بۆچی ئه‌سپه‌کان ،، له‌کاتێکدا مرۆڤ ده‌ی توانی ده‌م و چاوه‌کان بکێشێت
وه نیگاکان بخاته روو وه تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ روون بکاته‌وه ، به‌لام
هه‌ڵبژاردنی هونه‌رمه‌ند که‌مال هه‌ژار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ که هه‌موو
شتێک له‌لای مرۆڤ کۆتایی نایه‌ت به‌ڵکو له ئاژه‌ڵ و گیاندارشدا هه‌سته‌کان
وورد تر یان گه‌وره‌تر ده‌ربرینی تیادا ده‌کرێت، ئیدی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵه
تابلۆی ئه‌مرۆ تراژیدیای هونه‌ری راسته قینه بێت من پێم وایه هونه‌رمه‌ند
دونیاک له جوڵه‌و سورانه‌وه‌ی هونه‌ری ده‌ربرین خوازی و ئه‌کادیمه‌تی
سه‌رده‌می خستۆته روو ، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌ی که ده‌یه‌وێت
به‌و ئاسته بیگه‌یه‌نێت، مامۆستا که‌مال ته‌نها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو په‌ناو بۆ ره‌نگه تاریک و رووناکه‌کان بروه له
دروست کردنی فلاش بانگێکی هونه‌ریدا وه کۆنتراسی ئه‌و هونه‌ره‌ی که
دیسان ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌که له‌ناو مێشک و هزری هونه‌رمه‌ندا.
ئایا له‌م سه‌رده‌مه هاوچه‌رخییه‌دا ته‌نها ره‌نگ نمایش له ئازاره‌کان
ده‌کات ؟ بێگومان نه‌خێر ئه‌و هێڵ و وورده‌کاری و ره‌نگ دانه‌وه‌یه‌ی
که مۆدرن و هاوچه‌رخێتی به‌خۆیه‌وه گرێ داوه ئه‌وا له‌ناوه‌ره‌کی
کاره هونه‌ری یه‌کانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار که‌مال هه‌ژاردا به‌دی ده‌کرێ
وه به‌رجه‌سته ده‌کرێت ، له‌هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وامی
هونه‌رمه‌ند ئه‌و سنوره ئاسنینه ده‌شکێنێت که مرۆڤ له‌ناو سیما‌و خه‌یاڵدا
وێنه‌ی بۆ کێشاوه وه درێژه به‌کاره‌کانی ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی که
بگه‌رێته‌وه وورده کاری له‌کام لاوه کۆتایی به‌خاڵه‌کانی بهێنێت ..
نمایشه‌کانی ئه‌مرۆی هونه‌رمه‌ند که‌مال هه‌ژار که‌له هۆڵی میدیا له
شاری هه‌ولێر پێش که‌ش کرا له‌مانگی ئه‌پرێلی 2010 دا نمویه‌کن له‌و
داهێنانه‌ی که مرۆڤ وونه به دوایدا وه ده‌یه‌وێت بگاته ئاستێک تا
ئازاره‌کان یه‌ک بگرنه‌وه له‌ناویدا، ئه‌و تێروانین و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی
له‌لای هه‌موان دروست کرد که مرۆڤ سه‌ره‌نجی لێوه بدات وه هه‌سته‌کانی
تیادا کۆ بکاته‌وه ، وورده‌کاری له‌م کارانه ئه‌و خه‌یاڵه سه‌رسامه‌یه
که مرۆڤ له‌ناخی یه‌وه وورده‌کاری یان چاو بینینی تیادا ده‌کات تا
رووداوه‌کان ته‌نها له مرۆڤه‌وه نه‌بن به‌ڵکو له و ئه‌سپانه‌وه‌یه
که ته‌نها هێزو هاواری خنکاوه یان پر به ئازاره.. ئازاره‌کان به‌م
تێروانیه‌ش کۆتایی نایه‌ت تا وورد تر تا زیاتر قوڵ بیته‌وه ئه‌وه‌نده
ناسک‌تر له دونیای تراژیدیای مامۆستا که‌مال هه‌ژار ده‌روانیت.
___________________
فوتۆ: ژاکلین یانسن
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی ئاشتی
گه‌رمیانی
|