٢٦\٣\٢٠١٤
تەواوکارییەکان
لەسەر شتینەر.*
دانییل گیرین |
و. لە عەرەبییەوە: سەلام عارف |
- بەشی
دووەم -**
(شتێنه‌ر) دوای دووساڵ، له (تاک و داراییه‌که‌ی-الواحدی
و ملکیته)دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر په‌روه‌رده‌کاران و ده‌یانداته به‌ر
نه‌شته‌ری ڕه‌خنه، ئه‌و هۆشیاره و ده‌زانێت له چ ده‌دوێت، چونکه
خۆی فێربووی دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تی کیژه گه‌نجه بۆرژواکان بوو. "ده‌وترێت
کاتێک گه‌نجان فێری ئه‌وه‌بوون به ئاوازی بەساڵاچووه‌کان، گۆرانییه‌کان
بڵێنه‌وه، ئه‌و کاته، ئه‌و کاته‌یه، که به گه‌وره‌بوو داده‌نرێن،
بۆ ئه‌وه‌ش وێنه‌ی ئاژه‌ڵ ڕاپێچی خوێندگه‌کان ده‌کرێن، ناچاریان ده‌که‌ن،
فێری شته کۆنه‌کان ببن، کاتێک فێربوون، ئه‌وا گه‌وره‌ن". ئه‌و
(شتێنه‌ر) دژی " فاڵگره‌وه‌کان، ئه‌هلی چاکه" ڕکە دەیگرێت و ده‌ڵێت
ئه‌وانه "چه‌واشه‌کارانن، بۆگه‌نکارانی گەشەکردنە ڕاسته‌قینه‌کانن،
دڵه گه‌نجه‌کان ڕه‌قده‌که‌ن، ئاوەزە گه‌نجه‌کان گه‌مژه ده‌که‌ن" قسه
هیچوپووچه‌کانیان وێرانه‌یه‌ک ده‌خوڵقێنن، که چاره ناکرێت " له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌و قسه بێناوه‌ڕۆکانه، که" له منداڵییه‌وه فێرمانده‌که‌ن و له
"بوونە گەرموگوڕەکەماندا (کینونتنا الحمیمە) چییە‌تییه باشه‌که‌مان"
داده‌پڵۆسن، " سه‌رسه‌ختی و ڕەتکردنەوەی ملهوڕی له‌لایه‌ن مناڵه‌وه،
هیچیان له ڕەوایەتی حه‌ز و ئاره‌زووی فێربوون که‌متر نییه " نابێت
زۆربڵێیی و ڕاستگۆیی مناڵ داپڵۆسێنرێت" به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، لوتکەی
بێهێزییه، لوتکەی هه‌ڵه‌کانیش ئه‌وه‌یه" بڕوا بەوە بکرێت، که به‌ترساندن
هاروهاجی و سه‌رچڵی مناڵ چاکده‌کرێت".
(شتێنه‌ر) پێشه‌کی ده‌ڵێت: دوژمنانی شێوازی نوێی په‌روه‌رده‌کردن ده‌لورێنن،
ده‌نه‌ڕێنن " تو خواکه‌تان، ئەگه‌ر منداڵان فێری بیروباوه‌ڕی باش نه‌کرێن،
ده‌که‌ونه هه‌ڵه‌وه و وەک ناکه‌سبه‌چه و دز ده‌رده‌چن! " (شتێنه‌ر)
به شێوازێکی لاقرته‌پێکردنه‌وه، وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه "له‌سه‌رخۆ،
له‌سه‌رخۆ ئه‌ی پێخەمبه‌رانی خراپه‌کاری! بێگومان به دیدی ئێوه ده‌بنه
ناکه‌سبه‌چه، دیدی ئێوه هیچ به‌هایه‌کی نییه. ئه‌و ناکه‌سبه‌چه
خراپانه گوێ له چیرۆکە خه‌یاڵاوییه‌کانی ئێوه ناگرن، ئه‌وه ڕەتده‌که‌نەوە،
کە ببنه میراتگری ئه‌و دەبەنگیه پیسه، که له باوک و باپیرتانه‌وه
بۆتان ماوه‌ته‌وه" ... " گه‌ر به ئازاری ئه‌و دونیا (ئازاری " خوای
هه‌ردوو دونیا" هه‌ڕه‌شه‌یان لێبکه‌ن) ئه‌وان هەرئاوا کە ده‌ڕواننه هه‌ڕه‌شه‌ی
گورگێک، ئاواش ده‌ڕواننه هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێوه، ئه‌و کاته، ئێوه ده‌سته‌پاچه
ده‌بن و ئیدی ناتوانن به‌رده‌وامی به چاندنی ترسه خه‌یاڵییه‌کانتان
له دڵیان‌دا بده‌ن، ئه‌و کاته زاڵیی تارمایی و باوەڕ له چیرۆکە‌کانی
کن ئاگرداندا کۆتایدێت"
ئه‌و خۆهه‌ڵواسینه هه‌ڵچووه‌ی خۆی به ئازادی تاکه‌وه، وا له (شتێنه‌ر)
ده‌کات، کە به‌ره‌نگاری ئه‌و لیبرالیزمه درۆینه بووه‌ستێته‌وه، که
ده‌رئه‌نجامی شۆڕشی فه‌ره‌نسی بوو، ئه‌و شۆڕشه ته‌نها له داماڵینێکی
نوێ‌دا سه‌رکه‌وتوبوو " له " ئازادی ڕامیاریی؟ " پێویسته چ تێبگه‌یین،
ئایا ئازادی تاکەکەسە به‌لای ده‌وڵه‌ت و یاساکانییه‌وه؟ نه‌ء به‌هیچ
کلۆجێک وانییه، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ملکه‌چییه بۆ ده‌وڵه‌ت،
بۆ یاساکانی ده‌وڵه‌ت، جا که‌واته بۆچی باسی ئازادی ده‌که‌ن؟ ".
ئازادی ڕامیاریی ، ئازادی پۆلیس و ده‌وڵه‌ته، نه‌ک ئه‌و ئازادیه، که
من ئازادم له ده‌وڵه‌ت، پرسە‌که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئازادی منه‌وه
نییه، ئازادی ئه‌و هێزه‌یه، که‌زاڵه به‌سه‌رمنداو ده‌مکاته کۆیله.
ئه‌و (من)ەی، که (شتێنه‌ر) پێداگری لەسەر ده‌کات، شوناسنامه‌ی خۆی له‌و
لیبرالیزمه‌دا نابینێته‌وه، (شتێنه‌ر) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه،
پێویسته " له‌و لیبرالیزمه‌دا، ته‌نها منە دەستەمۆکراوەکەی مه‌سیحیه
کۆنه‌که ببینین" ... " بێگومان له‌تەک تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاردا، هه‌ندێک
بەرتەری [امتیاز] لابرنا، به‌ڵام ته‌نها له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی (هاوبه‌ش)
له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت، نه‌ک بۆ پته‌وکردنی منه‌که‌ی من-Mon
Moi-".
ئه‌و ڕه‌خنه توندوتیژه له لیبریالیزمی بۆرژوازی، له‌وه ده‌رچووه،
که داوایه‌کی تاکی بێت، داوایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوه‌ڕۆک چینایەتییه،
ئه‌وه ده‌بینێت، که ده‌وڵه‌ت داراییه‌کان ده‌پارێزێت و به
بەرتەرییه‌وه نەرخوردی لەتەکدا ده‌کات، ئه‌وه له کاتێکدا، که
نه‌داراکان ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ده‌یانهاڕێت .. " ده‌وڵه‌ت پشتی بە
کۆیله‌یی کار بەستووە، کاتێک کە کار ئازاد ده‌بێت، ده‌وڵه‌ت کۆتایی
دێت " (شتێنه‌ر) ته‌نها دژی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی ڕاناپه‌ڕێت، به‌ڵکو دژی
هه‌موو جۆره‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌په‌ڕێت، واته خودی ده‌وڵه‌ت خۆی "
چه‌نده ده‌وڵه‌ت لێبوردەش بێت، لێبوردووییه‌کەی تا ئەو ڕادەیە
بڕدەکات، کە یاخیبوون ڕووینەدابێت؛ ده‌وڵه‌ت یاخیبوو
ده‌ربه‌ده‌رده‌کات، به‌ندیده‌کات، ده‌یکاته ئه‌ندامی ده‌وڵه‌ت،
به‌واتایه‌کی دی، ده‌یکاته (هاونیشتمانی)، ده‌وڵه‌ت به‌بێ ئه‌و
ڕه‌وشتبازییه ناتوانێت بژی، هه‌ر به‌وه‌شدا دیاره، که من و ئه‌و
دوژمنیین" ... " نابێت که‌س چێژ له ویستی [ئیرادە‌ی] تایبه‌تی خۆی
ببیینێت، واته (ئازاد) بێت، به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وه پێویستییه‌کی
ڕه‌هایه: ئه‌و تاکه‌ی خاوه‌نی ویستی خۆیه‌تی، ده‌وڵه‌ت
دووریده‌خاته‌و، گه‌ر هه‌موو تاکه‌کان خاوه‌نی ویستی خۆیان بن،
ده‌وڵه‌ت له‌نێوده‌به‌ن" ... "هه‌موو ده‌وڵه‌تێک سته‌مکاره، ئیدی
سته‌مکار دانه‌یه‌ک بێت یان زیاتر، ئه‌وانه گشتیان سه‌روه‌رن،
بیرۆکه‌ی کۆماریی له‌وه‌دا خۆیده‌نوێت، که " یەکێک زەواڵەی ئەوی
دیکەیه. "من به‌بێ هیچ بگره‌وبه‌رده‌یه‌ک، هه‌رده‌م ده‌وڵه‌ت به
تاوانبار ده‌زانم، ئه‌و مرۆڤەی، که جڵه‌وی چاونه‌ترسی و ویستی خۆی ها
له ده‌ستی خۆیدا، با سیخوڕه‌کانیش په‌رژینی ده‌وڵه‌ت بن، ئه‌و مرۆڤه
ڕیا و ترس ڕەتدە‌کاتەوە".
(شتێنه‌ر) له هه‌موو ده‌وڵه‌تێکدا، ئاوا خۆی ده‌بینێته‌وه، خۆی بە
(ستەمدیدە) ده‌زانێت، ئیدی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌ها بێت،
یان کۆماری. "من له هیچ ده‌وڵه‌تێکدا ئازاد نییم". ده‌وڵه‌ت هه‌میشه
یه‌ک ئامانجی هه‌بووه، تاک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت، بیبه‌ستێته‌وه و
ملکه‌چی گشته‌کی بکات، ئیدی ئه‌و گشته‌کییه هه‌رچییه‌ک بێت. "ئه‌و،
واته ده‌وڵه‌ت داپڵۆسیین به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، که له ڕاستیدا
ئه‌وه غه‌ریزه‌ی مانه‌وه‌یه". ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی
سه‌رپێچی یاسا ده‌که‌ن، بێبه‌زه‌ییه" ... " تاوانبار به‌بێ هیچ
به‌زه‌ییه‌که‌وه و به به‌رچاوی چه‌ند که‌سێکی دڵخۆشەوە، ڕاپێچی به‌ر
مەقسەڵە ده‌کرێت. به‌وه یاسای ڕه‌وشت تۆڵه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه و
ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت".
ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه (شتێنه‌ر) به‌ره‌و هێرشێکی ڕێکوپێک بۆ سه‌ر
کۆمونیزمی ڕۆژگاری خۆی ده‌بات، واته ئه‌و کۆمونیزمه که ناو‌کی "
کۆمونیزمی زانستی" بوو، به واتایه‌کی دیکە ئه‌و کۆمونیزمه، که
له‌سه‌ر ده‌ستی مارکس و ئینگلس'دا کریستالیزه بوو، دوای ماوه‌یه‌کی
که‌م کۆمونیزمە‌که‌یان، له بابۆفیزمی***
فه‌ره‌نسییه‌وه له‌دایکبوو، ئه‌و کۆمونیزمه، هێشتا سه‌ره‌تایی و
یۆتۆبی بوو، له‌سه‌رده‌ستی کرێکاری نه‌خشه‌کاری ئاڵمانی (ولیم ویتنلگ -
William Wetling) شێوه‌ی ئه‌و کۆمونیزمه
گۆڕا، ئه‌و ساڵی ١٨٤٢ په‌ڕتوکێکی به ناوی (چمانات الانسجام و الحریە
Garantie de l’harmonie et de la liberté)
بڵاوکرده‌وە. به تێڕوانینی (شتێنه‌ر) له‌و سیستەمەدا، تاک کۆیله‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه، ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌یه، که کۆمه‌ڵگه ده‌یداتێ، کاتێک
ئه‌و تاکه به‌پێی یاساکان هه‌ڵده‌سوڕێت، کەتێک کە ملکەچبێت" که من
ملەکچ بووم له کۆمه‌ڵگه‌ی چه‌وسێنه‌ردا، یان له کۆمه‌ڵگه‌ی
(ویتلنگ)ی‌دا بۆ من هیچ جیاوازییه‌کی نییه، له هه‌ردوو بارەکه‌دا،
یاسا بزره و هیچ مافێکم نییه". دواتر (شتێنه‌ر) پله‌یه‌کی دی
سه‌رده‌که‌وێت، پێخه‌مبه‌رانه پێشبینی ئه‌وه ده‌کات، که " کۆمونیزم
له‌وانی دیکە زیاتر فڕێمانده‌ده‌نه باوه‌شی پاشکۆییکردنی ئه‌وانی
دیکه‌وه، پاشکۆیی (گشتەکی یا کۆمەڵیی) هەرچەند که ئه‌و کۆمۆنیزمه
هێرشده‌کاته سه‌ر ده‌وه‌ڵه‌ت، که‌چی ئه‌و خۆی سه‌ر له نوێ
دانه‌یه‌کی دیکە دروستده‌کان، گومان له‌وه‌دا نییه، که ئه‌و
ده‌وڵه‌ته بزوتنه‌وه‌ی ئازادی من به‌ربه‌ست و ئیفلیج ده‌کات،
ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌روه‌ره، له سه‌رووی منه‌وه‌یه و هه‌موو مافێکی
کۆمونیستی به‌ده‌سته، هەرچەند ئه‌و کۆمونیزمه دژی ئه‌و داپڵۆسینه
ڕاده‌په‌ڕێت، که تاکە دارا‌کان بەکاریدەبەن، که‌چی خۆشی هه‌ژموون
ده‌داته ده‌ست کۆمەڵ ، که زۆر مه‌رسیدارتره".
(شتێنه‌ر) به هیچ کلۆجێک بیر له پاشه‌کشێ ناکاته‌وه، ئه‌و
ده‌یه‌وێت، پێشی کۆمونیزم بداته‌وه و زیاتر بڕوات. یه‌که‌م جار
داپڵۆسراوه‌کان، له گۆشه‌ی سۆسیالیزمه‌وه ئازایه‌تی ده‌ستده‌خه‌ن،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بگه‌نه هۆشمه‌ندی تاک (جێبه‌جێکردنی خۆیی بۆ
"من")، هۆشمه‌ندی (دژه-ده‌وڵه‌ت) دەسەپێنێت، تا ئه‌و خاڵه
کۆمونیسته‌کان ڕازیین، به‌ڵام (جێبه‌جێکردنی خۆیی بۆ "من")ی تاک
ده‌که‌وێته ململانێوه، له‌ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها بە‌ته‌واوی
له‌ته‌ک ده‌وڵه‌تدا، بۆ له‌نێوبردنی ته‌واوەتی کەوڵکردنی تاک، ئه‌و
(جێبه‌جێکردنه خۆیی)ه واوەتر لە هه‌موو هاوبه‌شییه‌ک له‌ته‌ک
کۆمونیستدا ده‌ڕوات. ئه‌و بروسکانە، که (شتێنه‌ر) ده‌یانگرێته
ده‌وڵه‌ت، پارتیش ده‌گرێته‌وه " پارت له‌ته‌ک ده‌وڵه‌ت ڕه‌وده‌کات،
چه‌ندین جار، پێویستی خۆبه‌ختکردن و به‌وه‌فایی بۆ پارت به گیۆماندا
ده‌درێت، ده‌بێت پارت له کوێ بوو، بێچەندوچوون ده‌بێت تۆش له‌وێ بیت".
پارت، هه‌موو پارتێک به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیدا ده‌سه‌پێنێت، کە بڕوای
پارتییان دەرخبێت و بیڵێنه‌وه و باوەڕیان به بیروباوه‌ڕه‌کانی پارت
پته‌و بێت و نه‌خه‌ڵه‌تابن بیانخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه، به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌رکیانه ڕاستی گومانلێنه‌کراو بزانن، واته به جەستە
و به‌گیان له ته‌کیدا بن" ... " ئه‌وه‌ی بۆ پارتێکی دیکە، پارت
به‌جێبهێڵێت، به هه‌ڵگه‌ڕاوه داده‌نرێت". ئا به‌و شێوه‌یه له‌وێوه
ده‌پرسێت "کەسی تاک ده‌توانێت بچێته حیزبه‌وه؟"، به‌ڵێ، به‌ڵام پارت
له‌ناکاو چنگیری ده‌کات و کاریتێده‌کات" ته‌بابوون و لابردنی کۆسپی
نێوان من و پارت کاتییه"، به چونم بۆ نێو پارت، گرێبه‌ستێکی هاوبه‌ش
دروستده‌بێت، تا ئه‌و کاته من و پارت پێکه‌وه بۆ هه‌مان ئامانج
کاربکه‌یین، ئه‌و گرێبه‌سته به‌رده‌وامی ده‌بێت، به‌ڵام ئەگه‌ر من
ئه‌م ڕۆژ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی بم، ده‌شێت دوای ماوه‌یه‌کی که‌م،
ئه‌و به‌شداربوونه سته‌م بێت، ئه‌و کاته من به دژەخون (خائین)
ده‌رده‌چم، ئه‌و پارته هیچ تایبەتمەندییەکی پابەندانەی نییه"، هه‌ر
ئه‌وه‌نده سه‌رسامیم به‌و نه‌مێنێت، ئه‌و کاته ده‌بمه دوژمن" ... "
ئه‌و پارته‌م لە لا گرنگ نییه! من گەلێک که‌س ده‌دۆزمه‌وه، که
به‌بێ هیچ پابەندییەک( به‌شداری "من")که‌م بکه‌ن ".
_________________________
په‌ڕاوێز:
*
په‌ڕتووکی( الانارکیة من العقیدة الی الممارسة، دانییل غیرین).
**
له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م بابەته‌دا گوتم، ئەم بابه‌ته دوو به‌ش نییه،
خۆم بۆ ئاسانکاریی بڵاوکردنه‌وه، کردوومه‌ته دوو به‌ش (و.ک).
***
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ - گراشوس بابوف (Grachus babeuf)،
شۆڕشگێڕی فه‌ره‌نسی ١٧٦٠ - ١٧٩٧ کە به مژده‌ده‌ری هزری کۆمۆنیستی
داده‌نرێت، سه‌ری به (مەقسەڵە) په‌ڕێندرا (و. ع).
_________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/tewawkariyekan1.htm
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|