٣٠\١٠\٢٠١٢ ته‌وه‌ری پیاوان لە روانگەی ژنانی یەکسانییخواز. - ٢٤ -:
سازادانی: پایزە ئەحمەد
لەوڕۆدا زۆربەی پیاوان - هەر یەکەو بە گوێرەی بیروباوەڕی خۆی - بە گفتار دان بە یەکسانیی نێوان ژنان و پیاواندا دەنێن.. بەڵام بێجگە لە کەمایەتییەکی زۆر کەمیان زۆربەی هەرە زۆریان لە رەفتاردا پیاوسالار و چەوسێنەرن! بە بەدووداچوونی ئەوەی کە ئایە کێشەکان و هۆکارەکان چین؟ بەو چەند پرسیارە پەیوەستدارە ژنان دەدوێنین:
پایزە ئەحمەد: ئایە خودی پێکهاتەی سروشتی پیاو وەک رەگەزی نێر پیاوان بەو جۆرە ئافەریدە دەکا؟ یان ئەوە دابونەریت و دین و دەسەڵاتە پیاوان بەو شێوەیە بەرهەم دەهێنن کە هەن، یان هەردوو هۆکار هەر یەکەو بە ئاست و جۆرێک کارتێکردنی خۆیان هەیە؟
لەنجە عەلی: من پێم وایه هه‌ر یه‌ک لەوانەی سه‌ره‌وه هه‌میشه کاریگه‌ریی زۆریان هه‌بووه له‌سه‌ر پیاوان. سروشتی پیاو خۆی له مێژوویه‌کی کۆنه‌وه (کاتی راوشکار) سەرچاوەی گرتووە.. کاته‌ک کە خۆی نان په‌یداکه‌ر بووه، ئەوە‌ش بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاته‌کی زۆری داوه‌ته نێرینه، چونکه پیاو منداڵی نه‌بووه و پێکهاته‌ی جەستەشی گونجاوتر بووه بۆ کاروباری نان په‌یداکردن. سه‌ره‌نجام ئێمه هه‌موومان په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ین، کۆمه‌ڵگه‌ش به‌رهه‌می دین و دابونه‌ریت و سیسته‌مه، که‌واته ئه‌و هۆکارانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کردن به شێوه‌یه‌کی سه‌رەکیی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پیاو هه‌بووە.
پایزە ئەحمەد: ئایە تەنیا پیاوان هۆکاری ئەو باری چەوسانەوەی ژنانن یان ژنانی ناهۆشیار و دەستەپاچەش رۆڵی خۆیان هەیە لە درێژەدانی ئەو بارەی خۆیان؟ چارە چییە.. یان چاکترین رێیەکانی چارەسەر چین لەو رووەوە؟
پایزە ئەحمەد:
هەر کەسێک لە ناخەوە بەو
ژنکوژییە زۆرەی ئەو دواییانە رادەچڵەکێ یەکسەر پەنجەی تاوانکاریی بۆ
حکومەت و تەواوی دەسەڵاتداران رادەکێشێ، بەڕێزت لەو بارەوە چ دەبێژی؟ لەنجە عەلی: هه‌ڵبە‌ته بۆ نه‌هیشتنی هه‌ر تاوانێک له هه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌کدا پێوسته یاسا هه‌بێ. چون مرۆڤ پێوستی به رێکخستن و لێپرسه‌نه‌وه هەبووە و بۆ هەمیشەش پێویستیەتی.. ئه‌گه‌ر نا دونیا ده‌بێتە جه‌نگلستان. که‌واته به دڵنیاییه‌وه ئەرکی هه‌ر سیسته‌مێکە که یاسای تۆکمە و توندوتۆڵ دابڕێژێ بۆ رێگه‌نه‌دان به مرۆڤکوشتن یان ژنکوشتن یان هەر توندوتیژییەکی دژ بە مرۆڤەکان.
لەنجە عەلی:
ئێمه هه‌موو دەزانین که نێره‌نه‌کان ده‌سه‌ڵاتیکی زۆریان هه‌یه له
حکومه‌ت و سیسته‌مه‌کانی جیهاندا، هه‌ر بۆیه پیاوسالاریی له هه‌موو
دامودەزگە و رێکخراواکاندا رەنگدانەوەی هه‌یه. هه‌روا زۆرینه‌ی ئه‌و
ژنانه‌ی که له رێکخراوه‌کاندا کار ده‌که‌ن خۆیان ئازاد نین و نازانن
واتای تەواوی ئازادیی چییە، که ده‌ڵین ئازادیی ته‌نیا ئه‌وه نییه که
له پیاوسالاریی ئازاد بیت به‌ڵکو دەبێ له
سەرجەمی بوارەکان و لە هەموو شته‌کان ئازاد بیت.. هه‌ر بۆیه‌شە تا
ئێستا زۆر به داخه‌وه جێده‌ستی ئه‌و رێکخراوانه وه‌ک پێوست دیار نه‌بووه.
لەنجە عەلی:
من دڵنیام که هه‌موو ژنێک لەم جیهانه‌دا پریشکی چه‌وسانەوه و کۆیلایه‌تی
و پیاوسالاریی به‌رکه‌وتوه ئیتر به هه‌ر جۆره‌ک بێ. خۆشبه‌ختانه من
خاوه‌ن دایکێکی تا راده‌یه‌ک ئازاد بووم و زۆریش کۆششی کردوە که
ئازادانه په‌روه‌رده‌مان بکا. من ژن په‌روه‌رده‌ی کردووم و دایکیشم هه‌ر
ژن په‌روه‌رده‌ی کردوه، نه‌نکیشم و دایکیشم
خاوه‌ن کاری خۆیان بوون واته هه‌ر ئه‌وانیش خێزانەکه‌یان به‌رێوه
بردوه. به‌ڵام ئازاری هه‌موو ژنێک به هی خۆم ده‌زانم چونکه هه‌ستمان
هه‌مان هه‌سته رۆحمان هه‌ر یه‌کێکه و پێکهاته‌ی جه‌سته‌مان هه‌ر یه‌که
و بایۆلۆژییمان هه‌ر یه‌ک جۆره. هه‌ر بۆیه‌شە زۆر به ئاسانیی هه‌ستم
به چه‌وسانه‌وه‌ی خۆم کردوه ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ندێک ئازادیش بووبێتم.
_________________________________________________ لینکی وەڵامەکانی هەموو بەشداربووەکان: www.emrro.com/teweripiyawanle.htm
|