تکایه با به‌س بێ، ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م خه‌ریکه تێکڕامان قووتبده‌ن.
دارا ئه‌حمه‌د
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی کوردیش وه‌ک زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی میلله‌تانی تر له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌موو توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه نابه‌رهه‌مهێنه‌کان له باشترین باریاندا مشه‌خۆرانه له‌سه‌ر ماندووبوونی خه‌ڵکانی ره‌نجده‌ر و به‌رهه‌مهێن ده‌ژین دووچاری جۆرێک له نه‌خۆشیی خۆپه‌رستیی ده‌بن و هه‌ر خه‌ریکی منمنۆکێ و بێنه‌وبه‌رده‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن .
تا نهۆ تشته‌کی باڵکێشمان نه‌گوتووه چونکه ئه‌مه هه‌ر (لێ‌لێ)یه و حه‌یرانێکی ئاساییه ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و ده‌حه‌جانییانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م ده‌که‌ونه ملمڵانێیه‌کی نه‌خشه‌بۆکێشراو و زۆر لێزانانه وه‌ک ئه‌کته‌رێکی کارامه رۆڵی خۆیان ده‌بینن تا سه‌ره‌نجام له‌ژێره‌وه جا چ راسته‌وخۆ بێ یا ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک ئه‌خته‌بووت په‌لوپۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ک درێژ ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وپه‌لوپۆیانه‌ش به ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێ ده‌ده‌ن .. ئه‌نجا به نێوی ئازادیی راده‌ربڕین و میدیای ئازاد ڤایرۆس‌ئاسا هێرشی بێ په‌روا ده‌به‌نه سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و بێده‌ره‌تان و هه‌رچی مافی مرۆڤ و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵیی و مافه‌کانی ژنان و هه‌ر ماف و ئازادییه‌کی تر هه‌یه له‌گه‌ڵ تیژکردنی نوکی پێنووسه‌کانیان داده‌تراشن و ده‌یخه‌نه سه‌به‌ته‌ی زبڵ و ئیدی (لێ‌لێ) ته‌واو ده‌بێ و له حه‌یرانێکی تراژیدیی تێیهه‌ڵده‌که‌نه (لۆلۆ)یێ.
ئه‌وه‌ی جێی داخه ئه‌و جۆره بابه‌ته نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه (سپۆرت و حه‌یات)انه به ده‌زگا میدیایه په‌ڕپووته حیزبییه‌کان ناوه‌ستن و جگه له‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان له‌نێو به‌ناو میدیا سه‌ربه‌خۆکانی وه‌ک هاوڵاتی و ئاوێنه و ... هتد و کوردستان پۆست و کوردستان نێت و ماڵپه‌ڕه بێزه‌وه‌ره‌کانی تری له‌و بابه‌تانه ته‌ڕاتێن ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت خه‌ریکه ته‌واوی میدیا سه‌ربه‌خۆکانیش داگیر بکه‌ن و ده‌ستمان له‌بن هه‌مبانه‌که ده‌ربهێنن.
تکایه با به‌س بێ، ئاخر ئه‌من نازانم خوێنه‌ر له چنینه‌وه‌ی بێزاریی و کات به‌فیڕۆدان پتر چی له‌و شه‌ڕه جنێو و هێرشکردنه سه‌ریه‌کتریه‌ی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به‌ده‌ستده‌هێنێ جگه له‌سوودی سیسته‌م‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ساڵانێکه خه‌ڵکیان له‌خشته‌بردووه‌و ئێستاش به‌مجۆره پتری له‌خشته ده‌به‌ن ؟!
ئه‌ز بێکۆتا حه‌ز به ره‌خنه ده‌که‌م و به داینه‌مۆی پێشکه‌وتنی هه‌ر کۆمه‌ڵێکی ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌مه ره‌خنه نییه که من دێم بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی قسه‌کانم و داپۆشینی که‌موکوڕیی خۆم قسه‌کانی تۆ ئاوه‌ژوو بکه‌مه‌وه و ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی تۆ بخه‌مه‌ڕوو که په‌یوه‌ندییان به‌و بابه‌ته‌وه نییه که بڕیاره من لێی بدوێم، یان ئه‌وه لێدوان و خوێندنه‌وه نییه که من بێم بۆ شاردنه‌وه‌ی بێ‌توانایی خۆم یان به پۆشینی پێستی تۆ بۆ خۆده‌رخستنی خۆم باسی بلیمه‌تیی تۆیه‌ک بکه‌م جا ئه‌و بلیمه‌تییه‌ت ساخته‌یه و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌وه پێت به‌خشراوه یان به‌ڕاستیی هی خۆته، یان و یان ... هتد.
تکایه با به‌س بێ، ئێستا ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م خه‌ریکه تێکڕامان قووت بده‌ن، گوناهه ئێستا ئێمه سه‌ری خۆمان به‌و بابه‌تانه بیه‌شێنین که له‌ژێره‌وه دابونه‌ریتی دواکه‌وتووانه و دین و خورافه و ده‌سه‌ڵاتی په‌رپووتی ئه‌و دووحیزبه له پشتیه‌وه‌ن له‌و سه‌ره‌وه‌ش تێر تێر پێمان پێبکه‌نن .. به‌ڕاستیی شه‌رم و شه‌رمه‌زارییه، ده‌با هه‌رکه‌سه و به‌پێی توانای خۆی و له لای خۆی بایکۆتی ئه‌و (لێ‌لێ) و (لۆلۆ)یه بکا و چیدی خوێنه‌ران بێزار و هه‌راسان نه‌کا و خوێنه‌رانێش چیدی به‌دوای ئه‌وه‌دا نه‌گه‌ڕێن بڵێن - ئۆی فلان یه‌ک هێڕشی کردۆته سه‌ر فلان هه‌ر ئابڕووی برووه!!! - و چیدی میدیای کوردی به‌وه شه‌رمه‌زار نه‌که‌ن که چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی وه‌ک ( جه‌بار شێخانیی و کوردستان نێت و سیروان نێت و کوردستان پۆست و ... هتد ) بڵێن ئێمه باشترین ماڵپه‌ڕین چونکه زۆرترین خوێنه‌رمان هه‌یه!
دیاره ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ئه‌وه خسته‌ڕوو که خوێنه‌ران بتوانن ئه‌و جوداییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به ته‌واویی ببینن و نووسینیش وه‌ک داهێنان جودا بکه‌نه‌وه له‌و قسه بێ‌سه‌روبه‌ر و له‌سه‌ریه‌کتر نووسینانه‌ی که هیچیکیان (سه‌لکه توور)ێک ناهێنن و سکی برسییه‌کیان پێ تێر ناکرێ.. جگه له بێزارکردن و هه‌راسانکردنی خوێنه‌ران و سوودی میدیای چه‌واشه‌ی ده‌سه‌ڵات و میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆ و ئازاده‌کان هییچیدیکه‌یان لێ چینه ناکرێ. بۆیه با به‌س بێ ئه‌و نووسینانه‌ی که پتر له‌قسه‌ی په‌یوه‌ندییه ئاساییه‌کانی نێوان نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌چن نه‌ک بابه‌تی رۆشنبیریی.
٢٠\٧\٢٠٠٨ به‌ریتانیا
|