په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١١

تۆ مامۆستا نیت.. تۆ کەسێکى دەروون نەخۆشى.
(ئەو.. ته‌نیا منداڵێک بوو چۆن وێرات وەها بکەى؟)


پێشرەو حەمید    


ڕوشاندنى کەرامەتى ئەومنداڵە لەلایەن ( مامۆستا ) کەیەوە توشى شۆکى کردم بەتایبەتى ئاکارى مرۆیى و ویژدانى و ئەخلاقیى ئەو ( مامۆستا ) یەیە کە بۆبەسەربردنى کاتێکى ( خۆش ) کەرامەتى منداڵێکى بچوک دەڕوشێنێت و لەنێو پۆلەکەى خۆیدا منداڵەکە ئازارئەدات و بیباکانە چێژلەئازارەکانى دەرونى ئەو منداڵە وەردەکرێت .


ئەوە چى عەنەتەریاتێکە کە لەنێو یەکێک لەپۆلى قوتابخانەیەکەدا قوتابى یەکى منداڵ توشى بارگرژییەکى دەرونى ناخۆش بکرێت و بە مۆبایل وێنەى بگیردرێت و بێباکەنە بڵاوبکرێتەوە ؟ بڵاوکردنەوەى ئەو گرتەیە لەسەر تۆڕى کۆمەڵایەیتى فیس بوک نەک هەرمن بەڵکو هەزارن کە سى ترى توشى شۆککرد و دونیایەک پرسیارى لەسەر ڕەوشى پەروەردەیى و فیرکردن لادروستکردین ، ئایا ئەمەیە سیستەمى پەروەردەى ئەورپى و پێرفێکتى حکومەتى هەرێم ؟ ئایابەم جۆرە مامۆستایانەو بەم جۆرە دڵ ڕەقیەوە نەوەکانمان پێدەگەیەنن و فیریان دەکەن ؟ ئایا ئەوە مامۆستابوو ئێمە بینیمان یان کەسێکى هەزیل و نەخۆش ؟


ئێمە مامۆستا وەها دەبینین کە ئەو وێنەى باوکى هەیە و وەک باوک منداڵەکان لەئامێز دەگرێت و بەپەرى دڵسۆزییەوە فێریان دەکات و دەیان کاتە مرۆڤێکى کامل بۆناو کایەجیاجیاکانى کۆمەڵگا ، ئێمە مامۆستا وەک چرا تەماشادەکەین کە شوێنە تاریکەکانمان بۆڕۆشن دەکاتەوە ، بەلام ئەو مامۆستایە لەدەروەى ئەو پێناسانەوەن ، ئەوى مامۆستاى ناو ( گرتە ڤدیۆ ) یەکە جگەلە کەسێکى دەرون نەخۆش هیچى ترنیە و گوناهێکى گەرەیە پیى بوترێت مامۆستا، ئەو هەرچیبێت مامۆستانیە ، هەرچیبێت پەروەردەکارنییە و خودى خۆیشى پێویستى بە مامۆستایەکە تافیرى بکات کەچۆن هەڵسوکەوت بکات و چۆن رێز لەئیرادەى قوتابی یەکى منداڵ بگرێت .


گرفتەکانى منداڵان ڕۆژانە لەزیادبوندان و خێزان و کۆمەڵگاو حکومەت و لایەنەپەیوەندى دارەکان خەمساردانە ئەو گرفتانە تێدەپەرێنن و ئاوڕیان لێناداتەوە ؟ چونکە کاتێک گەورەکان کێشەکانیان بۆدروست دەکەن بیر لە چارەسەرکردنەکانى ناکەنەوە وەک کیشەکانى ترمان ، هەررۆژەو بەشێوەیکى جیاوازتر گوبیستى ئەو چیرۆکانەدەبین کە منداڵان قوربانى و پاڵەوانەکانیانن وەک ( دزین ، بێ سەرپەرشتى ، ڕفاندن ، دەستدریژى سێکسى ، بەسەربازکردن . نەخۆشکەوتن ، بەکارهینانیان وەک سیخور ، درۆزەکردن ..هتد ) ئەمانە هەمو ئەو دیاردانان کە گەورەکان دروستى دەکەن و منداڵان باجەکەى دەدەن .


ئەگەر لە کیشەکانى منداڵاندا بەشیون رێگەچارەسەرەوبین دەتوانین بەشێک لەکێشەکانى کۆمەڵگەیش چارەسەر بکەین ، کۆمەڵگا بەبى پەروەردەکردنێکى دروستى منداڵان، هەرگیز بەرو پیشەوەناچێت و لەکۆتایدا کۆمەڵگا پردەبێت لە کارەکتەرى نەخۆش و دورن گەرم و بەئاسانى کۆنترۆڵ ناکرێت ؟ چونکە ئەوە منداڵان لەئایندەدا کۆمەڵگا بەرێوەدەبەن .


لۆژیکەیە ئەگەر ورترقسە لەسەر پەروەردەکردنەکەبیکەنەوە و گریمانەیەک بۆئەوە دابنین ، ئەگەر منداڵ توشى نەخۆشى نەبێت رێز لە لەش ساغیکانى خۆى ناگرێت ، ئەگەر هەمو شتێک بۆحەزو ئارەزوەکانى ئەوبێت ئەوائەو کات کەسایەتى لاواز دەبێت و فێرنابیت کاربۆنەهیشتنى کێشەکانى خۆى بکات ، ئەگەر مناڵ سەد دەرسەد چواردەوەرکەى خاڵى بێت لە کێشەو پربێت لەخۆشیەکانى ژیان ئەوکات بەرگەى بچوکترین ناخۆشیەکانى ژیانى مندالى خۆى ناگرێت و لەگەرەبونیدا کۆنترۆلى یەک ساتى کێشەدار قبوڵ ناکات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ( منداڵ ناسکە وەک گوڵ ، ئەگەر دەستى بۆببەت خێرا هەڵ دەوەرێت ، ئەگەر بەتوندى بۆنى بکەى خیرا سیس دەبێت ، خۆئەگەر بەباشیش خزمەتى نەکەى ئەوا لەناو دەچێت ) کەواتە پەروەردەکردنى منداڵ یەکێکە لەهەرکارە قورسەکان کە دەبێت گەوروەکان و خێزان و حکومەت پى هەستێـت و دەبێت بزانى چۆن پەروەردەى دەکات .


کۆمەڵگەى کوردى و لەناوێدا خێزان وەک دەزگایەکى پەروەردەى بچوک و شوێنى پارستنى منداڵ ئەرکێکى ویژدانى و ئەخلاقى لەسەرە بۆ چاودێرى کردنى ئەو بونەوەربچوکەى کە پێى دەوترێت منداڵ ، منداڵە لەبەرئەوەى لەڕوى جەستەى و دەرونیەوە و ڕۆحییەوەخاوەنى ئەو توانایەنین کە بەرگرى لەخۆیان بکەن و ململانى لەسەر مانەوەبکەن لەنێو ژیاندا و تەنانەت هۆکارى بونیشیان نازانن و پەى بەو پرسیارەش نابەن ئەگەر بلێن چۆن و بۆچى ئیمە لێرەین ؟ چونکە لەکۆتایدا ئەو تەنها منداڵێکەوە بەس .


تێبینى: لەڕیگەى کردنەوەى ئەم بەیجەوە دەتوانن گرتە ڤیدیۆکە ببینن:
http://www.facebook.com/video/video.php?v=2077413375261

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک