په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢۴\٨\٢٠١٠

تورکیا لە گۆڕان دایە و حکومەتی هەرێمیش نوستووە.

مەهدی کاوانی   


هەر کەسێ ئێستاکە تەماشای سیاسەتەکانی ئەنقەرە بکات و بەراوردی بکات پیش هاتنە سەرکاری پارتی دادو گەشەپێدانی نیوە دینی لە ساڵی ٢٠٠٠ ، جیاوازیەکی زۆر لە نێوان ئەو دوو سەردەمە دەبینێ .


تورکیا لە ساڵێ ١٩٤٩ بە ڕەسمی دانی بە ئیسرایل هێناو لە ساڵی ١٩٥٢ چوە ناو ناتۆ و پەیوەندیەکی زۆر باشیشی لە گەل ولاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاو ئیسرایل هەبوو و لە بەرامبەریشا پەیوەندیەکانی لە گەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ناڕێک بوو کەچی لە شەڕی ئەمەریکاو سەدام حوسین لە ساڵێ ٢٠٠٣ ، نەیهێشت هێزەکانی ئەمەریکی لە سەر خاکی تورکیا داببەزن و ئەم ساڵیش سەفینەی ئاشتی خۆی نارد بۆ شکاندنی گەمارۆ لە سەر غەزە و لە کۆبوونەوەی مەجلسی ئەمنی دەوڵێش نەرێی بۆ گەمارۆی ئابووری بە سەر ئێران داو پێشوازیشی لە سەرکردە حەمساویەکان لە تورکیا کرد و پەیوەندیەکانیشی لە گەڵ ئێران و سوریا خۆشتر دەکات و ئیسرایلیش بە دەولەتی ئیرهاب پێناسە دەکات .


لێدوانەکانی ئۆبامە کە لە ڕۆژنامەی فایننشالی بەریتانی ڕۆژی دوو شەمەی پێشوو(١٦/٨/٢٠١٠) نوسرابوو ، تیایا هۆشداریەکی لەو زیادە ڕۆیەی دەسەڵاتدارانی تورکیە لە مەسەلەی کەشتی ئاشتی بۆ ئیسرایل و مورنەکردنی سزادەولەتیەکان لە سەر ئێران داو، گوتی ئەگەر تورکیا لە دژی بەرژەوەندیەکانمان درێژە پێ بدات ، ئەو ا ، چەنسی لە ئالیەتی جەنگی پێشکەوتووی ئەمەریکی کەمتر دەبێت .


ماوەیەکیشە گفتوگۆیەکی زۆر چڕوپڕ لا سەر دوا وێستگەکانی ئێستاکەی تورکیاو پارتی دادو گەشە پێدانیان ، دەکرێ .


هەنە وا لێک دەدەنەوە ئەو کاردانەوانای ئێستای دەسەڵاتدارانی تورکی کە تا بڵیت ژیرانەو لە سەرخۆیە ، دوا جار تورکیا بەرەو ناسنامەی ئیسلامی و ڕۆژهەڵاتی و سەروەریە مێژوویەکانی پێشتری دەبات . هەشن ئەو گۆڕانکاریانەی ئێستای تورکیا بە ئاسایی و ڕەنگدانەوەی ئەو دیاردەو گۆڕانکاریە ناوخۆ و ئەقلیمی وجیهانی دەبەنەوەو کارەکانیش لەو شوینانە دەمەینەوە وەک بگوتری تورکیا بەرەو حزورێکی نوێی ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکاریانەوە هەنگاو دەنێ .


لە شەڕی ساردی پێشتری کامپی سۆڤیەتی و ئەمەریکی واتە حلفی ناتۆ و وارشۆی هەڵوەشاوە ، ئەمەریکا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی کامپی ئەورپای ڕۆژهەڵات ، جگە لە ئیسرایل تورکیاو ئێران و پاکستانیشی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە تا بڵێیت ناوچەیەکی هەستیارە لە کۆن و ئەمڕۆش ، لە بن دەستی دابوون بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سۆڤیەتی پێشوو . لە ساڵی ١٩٧٩ و بە ڕووخانی شا ،ئێرانیان لە دەست دا . ئێستاکەش بەو ناوەی کە تورکیاو پاکستانیش با بڵێین لە ژێرقەلەمڕەویان دانە ،ئاماژەکەی سەرەوە ئەوە باری تورکیا بێت بەرامبەر ڕٶژئاواو خۆنزیک کردنەوەکانی لە گەڵ ڕۆژهەڵات ، پاکستانیش و تەوژمی تەیاری دینی ئەمڕۆ یان سبەی لە ژێر کۆنتڕۆلی ڕۆژئاواو ئەمەریکا هەر دەردێت . کەواتە ئیسڕایل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکی و بگرە ئەوروپیش ، بە یەتیمی دەمێنێتەوە . جێی خۆیەتی لێرەوە هەلوەستەیەک بکەین و بڵێین پێشبینەکانی ڕاگەیاندنی جیهانی دوا بەدوای هەلوەشاندنەوەی کامپێ ڕۆژهەڵات و لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆمان خۆی پێچەوانە دەکاتەوە . ئەو کاتی بواری ڕۆژنامەگەری جیهانی پێی وابوو بە نەمانی سۆڤیەت ئیدی ئەمەریکا نەک هەر بەئاسانی دەست بە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێ ، بەلکو کۆنتڕۆڵی تێکڕای جیهان دەکەوێتە ژێر دەستی . ئێستاکە کۆماری چین لە پێشکەوتنی ئابووری پلەی دووەمی بە دەست هێناوە ، ئێران لە دژی ئەمەریکا خۆی قایمتر دەکات ، تورکیا خەریکە دەردەچێ ، تەوژمی ئیسلامی لە پاکستان ، ئەمەریکایان زۆر ماندو کردووە ، هەردوو شەڕی ئەفگانستان و عیراق بوونەتە بەرا بۆ ئەمەریکاو تا بڵێیت موکەلەفیشن .


ئەو پرسیارە یان چەند پرسیارانەی کە لێرەو لەوێ خۆیان قیت دەکەنەوە ، وەک بگوترێ ئایا ئەمەریکاو ئەوروپا لەبەردەم ئەو وەرچەرخانە نوێیانە، چارەسەری بەدیلیان لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لە ناوچەی ڕۆژهەلات پێیە؟


یان ڕونتر بڵێین ئایا ئەمەریکا هەولی ئەوە نادات بەدیلێکی جیا لەو وڵاتانە بدۆزێتەوە کە لە ناوچەکەن و بەهێزی بکەن ؟


لە پێش و پاش شەڕی یەکەمی جیهانی ، وڵاتە بڕیار بە دەستەکانی جیهانی دەیانەویست کوردو ئەرمەن و یۆنانیەکان بە سەر پاشماوەکانی دەولەتی عوسمانی کێل کەنەوەو دەولەتی نەتەوایەتیان بۆ دامەزرێنن . کەچی بە بەدەر کەوتنی کەمالیزم و بە خێرا گەشەکردنیان ، ڕەوڕەوەکە ئاڕاستەکەی خۆی گۆڕی و تورکیای کەمالیزم بوو بە پێشەنگ بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ڕۆژئاوا .


تورکیا پێش هاتنی ئەکەپە لە ساڵێ ٢٠٠٠ بۆ سەر حوکم ، تورکیا بە پیاوە نەخۆشەکەی سەردەمی عوسمانی پێناسە دەکراو تا بشڵێیت کەوتبووە ناو باری قەرزو قەرزاری و قەیڕانی دەسەڵاتیش تیایا کەوتبووە سەر پۆپەلەیان . کەچی ئەمرۆ لە بوارێکی موریح دایەو ڕەوڕەوەی بەرەپێشچوونیشی بەردەوامە .


باشە با بڵێین ئەمەریکا بیر لە بەدیلی دۆستەکانی پێشوی بکاتەوە لە بابەت کوردو ئەم و ئەوی ترەوە ، کێ ناڵی تورکیاو پاش بەهێزبوونی لەوانیش وەرناسوڕێتەوەو جارەکی تریش بە ڕۆژئاوا بڵێ فەرموو ئەوە گلۆپی سەوزم بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانتان لە ناوچەکە بۆ پێ کردون بە مەرجێ دەست بەرداری ئەو هێزانەی کە لە دژی ئێمە کێلتان کردۆتەوە ، ببن . یان با نمونە بە کوردستانی باشوور بێنینەوەو بڵێین نمونەیەکی لە بارە بۆ ئەمەریکاو بیکات بە دەولەت و بەهێزیشی بکات و لە ڕێگاشیەوە مەلەفی نەتەوایەتی کورد لە ئێران و تورکیاو سوریاو بگرە عراقیش کێل کاتەوەو گیرو گرفتیان بۆ دروست بکات . ئایا ئەوە بە دەسەڵاتی یەکیەتی و پارتی و ئەو هەموو پەیوەندیە باشانەیان لە گەڵ ولاتانی ئەقلیمی پێ دەکرێ ؟ یان ئەمەریکا بیر لە بەدیلی دیموکراتی لە بابەت بزوتنەوەی گۆڕان یان ئیتلافێکی دیموکراتی کورد بکاتەوە یان بە پەکەکەو ئەم وئەویتر بکات . ئەمانە هەر هەمووی پرسیاڵ گەلن دەکەونە ناو بازنەی بیر کردنەوەکان . یان ئەوەتا ئەمەریکاو ڕۆژئاوا بە ئا و نا بڵێ هەرچۆنەک بێت با لە گەڵ تورکیا بینو بەلکی لە دوا جارا ڕازی دەکەین کە بگەڕێتەوە سەر هێلەکانمانەوە .


بە مەزندەی من ئەوەی کە تورکیا لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆ دەیەوێ لە بەردەم بێدەنگی زومی ڕۆژئاوا ، بیکات لە بەر ئێرانە . ئەوان دینیەکی میانڕەون و بە چەکی ئاشتی دێنە پێشەوەو ئێرانیش بە توند رەوی دەکاو دەشی هەوێت هەر هەموو شیعەکانی ناوچەکە بخاتە ژێر قەلەمڕەوی خۆی و بشبیتە خاوەن چەکی نەوەوی تا کەس پێی نەڵێن لەل ، بە مەزندەی من تورکیا لێرە وبە هەرنرخێکەوە بێت بە تایبەتی لەو خەوە قوڵەی ئێستای وڵاتانی عەرەبی لە ئێران بۆ ڕۆژئاوا باشترە . زۆر لە سیاسەت مەداران ئەو بەرەوچوونە ڕۆژهەڵاتیەی تورکی دەخەنە ئەستۆی ئەوروپاو پێیان دەڵێن ئەگەر ئێوە تورکیاتان لە ئەوروپا قبول بکردبایە ، ئەوگۆڕینە لە تورکیا ڕووی نەدەدا . کێش ناڵێ ئەگەر تورکیا بتوانێ خۆی بکات بە یەکێ لە هێزە هەرە دەست ڕۆیشتوەکانی ناوچەکە ، دوا جار ئەوروپا مل کەچ بکات و لە ئەوروپا قبوڵێ بکەن . قسە گەلی وەهاش هەیە بەوەی ئەمەریکا بیر لەوە بکاتەوە ئەو هەرێمە نیمچە سەربەخۆیەی کە لە باشووری کوردستان هەیە پەرەی پێ بدرێ و نیمچە کیانێکی سەربەخۆی وەهای تیا دروست بکرێ کە نەتوانن هەرگیزاو هەرگیز لە بن کۆنتڕۆلی ئەمەریکی دەربچن و بە هۆیەوە نەتوانن وڵاتانی دەورو بەر بە ئارامی و دژە بەرژەوەندیەکانی ئەمەرکا بە ئارامی ڵێی پاڵ بکەوەن ولێرەو لەوێش پەکەکە وکیشەی ئەرمەن و کێشەی دیموکراتی بە سەر ئەم و ئەو کێڵ کەنەوە .


ئەوە کوردە تێناگا یان نایەوێ تێ بگات یان دەسەڵاتی کوردی چەواشەی دەکات . ئەگەر نا با بڵێین لەو هەلو مەرەجە ناتوانین ببین بە دەولەتی سیاسی ، خۆ دەکرا لە جیاتی پێک هێنانی دەولەتی گەندەڵ و بیرۆکرات و بێ کۆلەگەی نیشتمانی ئێستامان ، دەولەتێکی ئیقتێادی لە بابەت تایواندمان بۆ خۆمان دروست کردبایەو هەر کاتێ هەلو مەرجی سیاسی پێگەیشتبا بایبایمان لە ئەم و ئەو کردبایەو بمانگۆتبا فەرموو ئەمەریکا ، ئەوروپا ئێمە لە حالەتی ئامادەباشی داین و فەرموون نمونەی تایواندمان بەسەر جێبەجێ بکە ن خۆ ئێستاش دەتوانین دەولەتە گەندەلیەکە بە دەولەتی ئیقتێاد بگوڕینەوە لەو نێوەندەدا ئەگەر دەسەڵاتی کوردی ڕێگری نیشان نەدا کێ نیشانمان دەدا . بە پێچەوانەوە ئەگەر بە ڕاستی کوردستان بکرێتە هەرێمێکی ئارام بزنسگەلی عەرەبی و تورکی و ئێرانی و جیهانی تێمان وەدەئالێن و پێیەوە ئیش بۆ ئیشکەرە کوردیەکانی دەوروبەریشمان دابیین دەکەین.


٢٠\٨\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی كاوانی