په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٨\٢٠١٦

تورکیا لە ناو هاوکێشەیەکی نادیار.

مەهدی حەمید      


پێشمەرجی رێکەوتنی پۆتین لە گەڵ ئەردۆگان داخستنی سنوورەکانی تورکیایە لە بەردەم چەکدارانی داعش و دەشبێ تورکیا لە هەموو رووێکەوە خۆی ئامادە بکا بۆ لێدانی داعش.

با دوو ئەگەر دانێین یەکێکیان بە کردارکردنی و ئەویتر بۆ سیناریۆ و دواتر پاشگەزبوونەوە بێ.

لە ئەگەری یەکەم کێ زەرەرمەند دەبێ، تورکیا یان کۆمەڵی جیهانی لە پێش هەموویان رووسیا و ئەمەریکا و ئەوروپا بێ.
بێگومان تورکیا و تورکیا و تورکیا.

با وا دانێین تورکیا بەراستیەتی و خۆی دەخاتە ناو هاپەیمانی نێودەولەتی بۆ لێدانی داعش، واتە تورکیا ژمارەیەکی تری لە دوژمنان دەخاتە ناو ڕووبەڕووبوونەوەکانی کە ناوی داعشە و مەترسی ئەو گرووپەش بە حوکمی هاوکاری پێشتری ئەردۆگان بۆی و لە ڕێگەیەوە دەبنە خاوەن هێزێکی نەیار و کاریگەر لە ناو هەموو قووڵاییەکانی تورکیا.

هەر ئەوە نا، بەلکو هاوپەیمانیی سوننەش لە دەست دەدا، باکگراوندی ئیسلام و ئیخوانبوونی خۆشی لە ناوخۆ و دەرەوە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

لەسەر دۆسیەی ئابووریی ئاساییە. رووسیاش دەزانێ بایکۆتی ئابووریی لەگەڵ تورکیا چەندی بە زیانی تورکیا تەواو دەبێ، دوو ئەوەندی بۆ ڕووسیایە و لەگەڵ ئیسرایلیش هەمان شتی لێ دەکەوێتەوە.

باشە دەبێ ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ پێیان ناخۆش بێ، ئەگەر مەسەلەکە بۆ لێدانی داعش بێت. بێگومان نا چونکە داعش دوژمنی هەمووانە.

ئەدی باری دووەم بۆ سیناریۆ و مەرامی سیاسی بێت و دواتریش خۆدزینەوەی بەدواوە بێ.

لە مانۆرکردن بە تایبەتی لەو سەردەمەی پۆتین و وەزیرە دەرەوەکەی، ئەمەریکا دەرەقەتیان نایێ ئەوجا نۆرەی تورکیایە. کوردیش دەڵێی منداران دە لانکێ دەنێ.

ساڵێک و بە زیاتریشەوە پێش ۱٥ی تەمووز، تورکیا دەیگۆت و دەیگۆتەوە ئەمەریکا یەکێکیان هەڵبژێرە یان ئێمە یان یەپەگە. باشە تورکیا بۆ وا دەڵێ، داخوا نازانێ دەرەقەتی ئەمەریکا نایەت یان بۆ ئەو پەرچەکردارەی کە ئێستاکە کردی و خۆی هاویشتە ناو باوەشی رووسیا و بە ئەمەریکاییەکانیش بڵێ ئەنگۆ نا رووسەکان ئەو جارە هەر نارێن یان ئێمە یان یەپەگە بەلکو فەتحولا گولەنیشیان بۆ پەیدا بوو.

ئەمن دەرێم بڕوا ناکەم ئەردۆگان ئەوها بێ هۆش بیت و بڵێت رووس و ئەمەریکا و ئەوروپییەکان هەڵدەخەلەتێنم چونکە دەبێ ئەوە بزانێ لە مانۆرکردندا هەمیشە گەورەکان بچووکەکان قووت دەەن، یانیش وای بە مێشکی دابێت و بڵێ «عفا الله عما سلف» و دەگەڕێمەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و واز لەوە دەهێنم کە لە ناو سوریا و بگرە لە عێراقیش لەدەستم چووە.. ئەو جارە وەک مرۆڤێکی ژیر و زیرەک کاردەکەم و خەریکی خۆبەهێزکردنی ناوخۆ و گەشەی ئابووریی لەگەڵ دەوروبەرم دەدەم هیچی دیکەش نا.

وەلێ ئەوەش قورس و ئەستەمە چونکە ئەگەر هێڵی مامناوەندییش بەرانبەر داعش بگرێتەبەر بەوەی بڵێ ها داعشینە هەر کەسەو لە ماڵی خۆی نە لێمان بدەن نە لێتان دەدەین.

ئەو ئەگەرەش بۆ تورکیا قورسە چونکە نە داعش و نە بەرەی دژە تیرۆر لێی قەبووڵ ناکەن.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک