|
تورکیا
پێویستی به‌گۆرباتشۆڤێکه، نه‌ک ئه‌مریکا.
هۆشیار ئه‌حمه‌د
دیمۆکراتیه‌ت جوانی خۆی له ئه‌مریکادا نواند.
¤
له ووڵاته دێمۆکرات و پێشکه‌وتووه‌کاندا هه‌تا دێت هه‌ڵه‌و
بیرۆکه‌ی نه‌زۆک وه‌لاده‌خرێت و ڕاستی ودادپه‌روه‌ری جێگه‌یان
ده‌گرێته‌وه،
¤
له ووڵاته کۆنه‌پارێزو دواکه‌وتووه‌کانیشدا کڕکه‌وتن
له‌سه‌ر هێلکه‌ی پیسی هه‌ڵه‌و نه‌زانی درێژه‌ی هه‌یه‌و ده‌کرێته
ئایدۆلۆژیایه‌ک و نه‌وه‌کانی پێ په‌روه‌رده ده‌کرێ.
ئه‌مریکا به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێکی ڕه‌ش
پێست، دێمۆکراتی و بن بڕبوونی دیارده‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستێتی خۆی بۆ هه‌موو
دونیا سه‌لماند. دیاره هه‌ڵبژاردنی ئۆباماش پاڵنه‌ری به‌هێزی خۆی هه‌بوو،
که هۆی سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنی ئۆباما به پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ کامڵ بوونی چه‌مکی دێمۆکراتیه‌ت له‌و
ووڵاته‌دا و ره‌ش پێسته‌کانیش چه‌ند سه‌ده‌یه‌که
دانیشتووی ئه‌وێن له رووی ژماره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سپی پێسته
ئه‌وروپیه‌کان نه‌بن ئه‌وا که‌متر نین و جگه له‌وه‌ش .تێکه‌ڵ بوونی ئه‌و
دوو ره‌گه‌زه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو روخساری ره‌نگی ئه‌و دوو ره‌نگه
ره‌گه‌زه‌ی کاڵکردۆته‌وه. له ئه‌وروپای بێشکه‌ی بیری چه‌پایه‌تی و
دێمۆکراتیشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکرێ میلله‌ته‌کانی گه‌یشتبێتنه ئه‌و
ئاسته‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مێرکا دوباره بکه‌نه‌وه،نه‌خوازه
له ووڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا که‌بۆ ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش کاری نه‌کرده ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر بێتوو بیر له وڵاتێکی وه‌ک تورکیا بکه‌ینه‌وه‌که کورده‌کان
له‌وێ نه‌ک جیاوازی ره‌نگی پێستیان نیه ونه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌و ڕه‌سه‌نی
سه‌رئه‌و خاکه‌ن که تا ئێستا له مێژووی کۆماره‌که‌ردا کوردێک نه‌گه‌یشتۆته
ئاستی سه‌رۆک کۆمار یا سه‌رۆک وه‌زیران،
ئه‌گه‌ر
تورکیا به‌ڕاستی ده‌وڵه‌تێکی دێمۆکراتی بوایه ده‌بوو ئه‌و دیارده‌یه
چه‌ندین جار دووباره بوایه‌ته‌وه. که ئه‌مه له دۆخی ئێستادا
کارێکی پڕ ئه‌سته‌مه ،
چونکه بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی گۆڕانه‌کاندا بێت پێشه‌کی پێویستی به
سیاسه‌توانێکی له‌بابه‌ت گۆرباتشۆڤ هه‌یه که ته‌خت وتاراجه
پێرۆزکراوه‌که‌ی ئه‌تاتورک له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵته‌کێنێته‌وه و
وڵاته‌که سه‌رله نوێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دروست ودیمۆکراتیانه هه‌ڵسێنرێته‌وه.
ئه‌وسا ده‌کرێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه بێته پێشه‌وه که ئه‌و پۆستانه به‌ر
نه‌ته‌وه ناتورکه‌کانیش بکه‌وون، له‌م دۆخه‌ی ئێستادا مه‌حاڵه بینه‌دی
هه‌تا عه‌سکه‌ر باڵاده‌ست بێت.
تورکیا عه‌یبه‌کانی خۆی نابینێ و باسی وڵاتێکی وه‌ک ئه‌مریکا ده‌کات
گوایه دواهه‌مین ده‌وڵه‌ت بووه له جیهاندا که تا ساڵی
*1774بازرگانی کڕین وفرۆشتنی
کۆیله‌ی تیا کراوه.که واتا 304ساڵ له‌مه‌وپێش به‌پێی یاسا کۆتایی به
هێنانی ڕه‌وه کۆیله‌ی ئه‌فریقی هاتووه ئه‌وا نوێنه‌ریان گه‌یشته
کۆشکی سپی و ئه‌و ووڵاته ئه‌فرۆئه‌مریکایی خۆی سه‌لماند. ئه‌ی تورکیای
ناعهلمانی ئێستاش مافی کۆیله‌یی به‌نه‌ته‌وه
ناتورکه‌کان ڕه‌وانابینێ؟
____________________________________
* سه‌رچاوه‌یه‌ک
باس له ساڵی 1774 ده‌کات که یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی کڕین وفرۆشتنی
کۆیله‌ی کۆتایی پێهێنابێ،به‌ڵام باس له‌وه‌ش ده‌کری که‌له شه‌ڕی 4
ساڵه‌ی ناوخۆی نێوان باکوری پێشکه‌وتوو له رووی پێشه‌سازی و باشوری
دواکه‌وتوو کشتوکاڵیدا، که‌موکورت سیسته‌می کۆیلایه‌تی له‌به‌شی باشوری
بنه‌بڕنه‌بووبوو.
|